Dr. Badr Qader Surchi

  • Home
  • Dr. Badr Qader Surchi

Dr. Badr Qader Surchi Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr. Badr Qader Surchi, Doctor, .

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر بدر سورچی - پسپۆڕی کلینیکی لە چارەسەری نەخۆشی بەگیادەرمان بەڕێگای زانستی خاوەنی مۆلەتی ژمارە (١) وەزارەتی تەندروستی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق

17/03/2026
لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، هەستم کرد ئەم مانگە تەنها مانگی بەڕۆژووگرتن نییە،بەڵکوو مانگی خزمەتکردنە… مانگی دەستگرت...
16/03/2026

لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، هەستم کرد ئەم مانگە تەنها مانگی بەڕۆژووگرتن نییە،
بەڵکوو مانگی خزمەتکردنە… مانگی دەستگرتنی خەڵکە… مانگی ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بە وشەیەک، بە ئامۆژگارییەک، بە زانیارییەک، هۆکارێک بێت بۆ پاراستنی ژیانێک.

بۆیە هەوڵمدا ئەوەی لە توانامدا هەبوو بیکەم؛
لە کەناڵەکان، لە کۆلێژەکان، لە پەیجی تایبەتی خۆم، و لە مزگەوتەکان،
بۆ ئەوەی پەیامی هۆشیاری و تەندروستی بگەیەنمە خەڵکی وڵاتەکەم.

بەخوا، نییەتم ئەوە بوو کە ئەگەر بتوانم تەنها یەک کەس ئاگادار بکەم،
ئەگەر بتوانم تەنها یەک خێزان لە نەخۆشی و مەترسی بپارێزم،
ئەگەر بتوانم تەنها یەک دڵ بە هیوابکەم،
ئەوا ئەوە بۆ من لە هەزاران قسە و پەسند و ستایش گەورەترە.

زۆرجار مرۆڤ نازانێت وشەیەکی سادەی ئەو،
ئامۆژگارییەکی کورت،
یان بابەتێکی تەندروستی،
لە ژیانی کەسێکدا چەند قووڵ دەبێت و چەند کاریگەر دەبێت.
لەوانەیە وشەیەک ببێتە هۆی ئەوەی کەسێک ئاگادار بێتەوە…
لەوانەیە زانیارییەک ببێتە هۆی ڕزگاربوونی نەخۆشێک…
لەوانەیە هانادانێک ببێتە هۆی گەڕانەوەی هیوادا بۆ دڵێکی ماندوو.

ڕەمەزان فێری کردم کە جوانترین عبادەت تەنها لە نوێژ و ڕۆژوو نییە،
بەڵکوو لەوەدایەش کە ببیتە سوود بۆ خەڵک.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
"أحب الناس إلى الله أنفعهم للناس"
واتە: خۆشەویستترین خەڵک لای خوا ئەوانەن کە زۆرتر سوود بە خەڵک دەگەیەنن.

ئەگەر لەم مانگەدا هەرچییەکم کردووە،
بە فەزڵی خوای گەورە و بە نییەتی پاکی خزمەتکردن بووە؛
نە بۆ ناوبانگ،
نە بۆ پەسند،
نە بۆ ئەوەی ناوم بدرەوێت،
بەڵکوو بۆ ئەوەی دڵم ئارام بێت کە هەوڵێکمداوە بۆ خزمەتی تەندروستی خەڵکی وڵاتەکەم.

سوپاسی بێ‌پایان بۆ هەموو ئەوانەی گوێیان گرت،
هەموو ئەوانەی پشتیوانیان کردم،
هەموو ئەوانەی وشە و پەیامەکانم بڵاوکردەوە،
و هەموو ئەوانەی هاوبەشی ئەم هەوڵە بوون.
بەڕاستی، هەر شتێک ئەنجامدرا، دوای توفیقی خوای گەورە، بە هاوکاری و دڵسۆزیی ئێوە بوو.

داوادەکەم خوای گەورە ئەم هەوڵە قبوڵ بکات،
بیكاتە خێرێکی بەردەوام بۆ خەڵکی وڵاتەکەم،
و هەموومان لەو کەسانە بکات کە بوونمان هۆی سود و ئارامی و چاکە بێت بۆ خەڵک.

ڕەمەزان تێپەڕی… بەڵام پەیامی خزمەتکردن نابێت تێپەڕێت.
عبادەت تەنها لە مزگەوتدا نییە؛ هەندێ جار لە وشەیەکی پاک، لە ئامۆژگارییەکی دروست، و لە پاراستنی تەندروستیی مرۆڤداش دەبێت. 🤍

خزمەت بە مرۆڤ، خزمەت بە خوایە.
خزمەت بە تەندروستیی خەڵک، صدقەیەکی جاریەیە. 🌙✨

بەندەی خودا
پ.ی. دکتۆر بدر سورچی
وولاتی دایک - ھەولێرەکەم - مزگەوتی جودی. شەوی ٢٨ ی ڕەمەزان

14/03/2026

Check out Dr. Badr Surchi -Assist. Profe's LIVE streams on TikTok! Watch, follow, and discover the latest content from Dr. Badr Surchi -Assist. Profe.

14/03/2026

شێوازی ژیانی تەندروستی پێغەمبەر ﷺ… موعجیزەیەک لە نێوان ئایین و زانست 🤍🌿 مزگەوتی جودی شەوی ٢٧

Address


Opening Hours

Monday 15:30 - 19:00
Tuesday 15:30 - 19:00
Wednesday 15:30 - 19:00
Thursday 15:30 - 18:30
Saturday 15:30 - 19:00
Sunday 15:30 - 19:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Badr Qader Surchi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Badr Qader Surchi:

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram