PAKY Mobile Team تیمی گەرۆکی پاکی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • PAKY Mobile Team تیمی گەرۆکی پاکی

PAKY Mobile Team  تیمی گەرۆکی پاکی چارەسەرکردنی نەخۆشەکانتان لە ماڵەوە و پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی

‎(كوردى - عربي) ‎تیمی گەڕۆکی پاکیP**Y Mobile TeamPMT ‎باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و چاودێری تەندروستی لەناو ماڵەکانتان‎بێ...
11/02/2024

‎(كوردى - عربي)

‎تیمی گەڕۆکی پاکی
P**Y Mobile Team
PMT

‎باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و چاودێری تەندروستی لەناو ماڵەکانتان

‎بێ دوودڵی لەماڵەکانتان بمێننەوە ئێمە سەردانتان دەکەین


‎✅خزمەتگوزاریەکانی تیمی گەڕۆکی پاکی:
‎* تیمێکی گەڕۆکی شارەزایە بەسەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ و پەرستاری لێهاتوو.

‎- خزمەتگوزاری نەخۆشی بەساڵاچووان و چاودێری تەندروستیان
‎- گواستنەوەی نەخۆش لە رێگەی ئەمبۆڵانس بۆ نەخۆشخانەکەمان
‎- خزمەتگوزاری پەرستاری (برین پێچی، دەرزی لێدان، کانولە دانان)
‎- خوێن وەرگرتن و پشکنین و شیکاریە تاقیگەییەکان لەتاقیگەی پاکی
‎- هۆشیاری و رێنمایی تەندروستی
‎- ڕاهێنان و چارەسەری سروشتی لە ماڵ
‎- چاودێری پزیشکی دوای نەشتەرگەری و بەدواداچوونی نیشانە زیندەگیەکان.


‎ژمارەکانی پەیوەندی کردن: ٠٧٥٠٩٩٥٠٠٠٩ - ٠٧٥٠٩٩٥٠٠٠١

‎📍ناونیشان: هەولێر – شەقامی نەورۆز – تەنیشت زانکۆی ئەربیل

___________~P**Y_Hospital~___________

‎فريق پاكى الجوال
P**Y Mobile Team
PMT

‎🟠للرعاية و الخدمات الطبية المنزلية


‎✅خدماتنا:

‎* للرعاية و الخدمات الطبية المنزلية

‎- العناية والمتابعة في المنزل للأطفال وكبار السن
‎- توفير سيارة اسعاف وإحالة الى المستشفانا
‎- زرق ابرة، تركيب مغذي، تعقيم جروح، تركيب كانولة، تركيب أنابيب ادرار
‎- سحب الدم للفحوصات المختبريةفي مختبر پاكى
‎- إرشادات وتعليمات صحية
‎- علاج طبيعي
‎- العناية والمتابعة في المنزل بعد الجراحة



‎يرجي الاتصال بالارقام التالية
٠۷٥٠۹۹٥٠٠٠۱ - ٠۷٥٠۹۹٥٠٠٠۹

‎العنوان: اربيل – شارع نوروز – بجانب جامعة اربيل الدولية

___________~P**Y_Hospital~___________

زۆرترین ئەو پرسیارانەی کە لە پزیشکی گورچیلە دەکرێت دەربارەی خواردن!!من وەک پزیشکێکی پسپۆری گورچیلە و میزەڕۆ دەمەوێت وەڵا...
11/02/2024

زۆرترین ئەو پرسیارانەی کە لە پزیشکی گورچیلە دەکرێت دەربارەی خواردن!!

من وەک پزیشکێکی پسپۆری گورچیلە و میزەڕۆ دەمەوێت وەڵامی چەند پرسیارێکی باو بدەمەوە کە ڕۆژانە لە کلینیکەکەم لەلایان خەڵکەوە لێم دەپرسن دەربارەی خواردن،

* چ خواردنێک بۆ گورچیلە خراپە؟
* چ خواردنێک بۆ گورچیلە باشە؟
* من گورچیلەم بەرد و ڕەمل دروست دەکات چ خواردنێک نەخۆم باشە؟
لا ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارانە پەیوەستن بە یەکەوە، لە وەڵامی پرسیاری (چ خواردنێک بۆ گورچیلە خراپە؟) ئەگەر گورچیلەت ھیچ کێشەی نەبێت وە ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنت نەبێت (وەک شەکرە و زەخت) ئەوە ھیچ شتێکی سروشتی زیان بە گورچیلە ناگەینێت جگە لە ( دەرمان و گیادەرمان - پرۆتیناتی لەشجوانی گەر بەڕێژەکی زۆر بێ) بەڵام ئەگەر نەخۆشیت ھەبوو بۆ نموونە نەخۆشی شەکرەت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک شەکرەت بەرزکاتەوە کاریگەری خراپی لەسەر گورچیلە دەکات ھەمان شت بۆ زەختیش تەواوە ئەگەر نەخۆشی زەختت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک زەختت بەرزکاتەوە ئەوە بۆ گورچیلەکانت خراپە.
بۆ وەڵامی پرسیاری (چ خواردنێک بۆ گورچیلە باشە؟) بە شێوەیەکی گشتی زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی بۆ گورچیلەیەکی تەندروست پێویستە چونکە گورچیلە حەز دەکات کاری پاڵاوتنی خوێن بکات بۆ خوێنێکی پر ئاو و شل.

بۆ وەڵامی (من گورچیلەم بەرد و ڕەمل دروست دەکات چ خواردنێک نەخۆم باشە؟)، زۆربەی ھەرە زۆری بەرد و ڕەملی گورچیلە دوو جۆرن یان کالسیوم ئۆگزالەتە ٨٥٪ وە یان یوریک ئەسیدە ١٠٪ بۆیە ئەو کەسانەی کە کێشەی بەردی گورچیلەیان ھەیە دەبێت خۆپارێزی بکەن لەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆری ئۆگزالەیت و یوریک ئەسیدی تێدایە وەک؛
١. ھەموو جۆرە گۆشتێک.
٢. خواردنەوە گازێکان.
٣. چەرەزات.
٤. رێواس.
٥. سپێناخ.
٦. چای ڕەش.
٧. شوکوڵاتە و کاکاو.
٨. شەوەندەر.
٩. چپسی پەتاتە.

بە شێوەی گشتی بۆ پاراستنی گورچیلە لە بەرد و ڕەمل پێویستە:
١. ئاو زۆر بخۆیتەوە.
٢. ڕێژەی خوێ لە خواردن کەمکرێتەوە.
٣. میزکردنت ڕانەگری واتا ھەرکاتێ ھەستتکرد میزتدێت میزڵدانت بەتاڵکەی.

بە ھیوای لەش ساخی بۆ ھەموو لایەک..

دکتۆر ⁄ احمد عبدالحميد جاف
پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ

تیمی گەرۆکی پاکی ______ فریق پاکی الجوال

📍ناونیشان: هەولێر، شەقامی نەورۆز- تەنیشت زانكۆی ئەربیل، نهۆمی چوارەم
☎️ژ.تەلەفۆن: 07509950002 - 07509950009

🫁ھەناسەتەنگی(رەبو)🟠ھەناسەتەنگی (رەبو):بارێکە کە ماسوولکەکانی ڕێڕەوی ھەناسە گرژدەبن و رووکەشی ڕێڕەوی ھەناسە ھەڵدەئاوسێ، ئ...
11/02/2024

🫁ھەناسەتەنگی(رەبو)

🟠ھەناسەتەنگی (رەبو):بارێکە کە ماسوولکەکانی ڕێڕەوی ھەناسە گرژدەبن و رووکەشی ڕێڕەوی ھەناسە ھەڵدەئاوسێ، ئەمەش وادەکات کە ڕێڕەوی ھەناسە تەسک ببێتەوە و تووشی ھەناسە تەنگی ببێت. ھەندێک جار بارودۆخەکە بەشێوەیەک خراپ دەبێ کە ئەگەر چارەسەری خێرای بۆ نەکرێت ئەوا دەبێتە ھۆی راوەستانی ھەناسەدان و مردنی نەخۆشەکە.

🔸نیشانەکان:
🔹کۆخە
🔹ھەناسەتەنگی بەشێوەیەک کە ھەناسەدانەوەی درێژتر دەبێتەوە
🔹بیستنی خیزەی ھەناسە لە کاتی ھەناسەدانەوەی
🔹ژانی سینگ و تووندبوونی سییەکان
🔹نارەحەتبوون و دڵەڕاوکێی زۆر
🔹ئاستەنگی لە قسەکردن
🔹شینبوونەوەی پێست بەھۆی کەمی ئۆکسجینی لەشی
🔹شەکەتبوون

✅چارەسەری سەرەتایی:
🔸دڵنیابەرەوە لەوەی ڕێڕەوی ھەناسەی پاکە(ھیچ شتێک لەناو دەمی نییە)،ھەناسە دەدات و ھەروەھا دڵی لێدەدات.
🔸نەخۆشەکە بە ھێمنی بھێلەوە و دڵی بدەرەوە
🔸یارمەتی بدە دابنیشێت باشترە
🔸داوای لێبکە بە ھێواشی و بە قوڵی ھەناسە بدات
🔸داوای لێبکە ئامێری ھەڵمژینی دەرمانی تایبەت بە ھەناسە تەنگی خۆی بەکاربێنێ(ڤێنتۆلین)، ٣—٤ پەمپ
🔸چاودێری ھەناسەدانی بکە لەماوەی خولەکێک، لە باری ئاسایی کەسی پێگەیشتوو ١٢—١٨ جار ھەناسە دەدات لە خولەکێک.
🔸چاوەرێ بکە بۆ ماوەی ٥—١٠ خولەک، ئەگەر بارودۆخەکەی ئاسایی بوویەوە بڵێ بە ھێمنی بمێنێتەوە و پشوو بدات
🔸ئەگەر بارودۆخەکەی باش نەبوو و بەرەو خراپتر چوو ئەوا پەیوەندی بە ئەمبولانس بکە ٠۷٥٠۹۹٥٠٠٠۲ و ھەتاوەکو ئەوان دەگەن ھەموو ٥-١٠ خولەکێک ئامێری ھەڵمژینی دەرمانی تایبەت بە ھەناسە تەنگی خۆی بەکاربێنێت.

ئاگاداری/
🔹لێمەگەڕێ نەخۆشەکە پاڵداتەوە
🔹ھیچ دەرمانیتر بەکارمەھێنن جگە لە دەرمانی تایبەت بە ھەناسەتەنگی خۆی.


د.ھەوراز سالار ابراھیم
پزیشکی شارەزای گشتی

📍هەولێر - شەقامی نەورۆز تەنیشت زانکۆی ئەربیل

📞📞07509950009 - 0750 995 0002

چ بکەین لەکاتی زێرینی (golden time )واتا چرکەساتی سەرەتایی ئەم گرفتە لە ناکاوانەی سووتان1-بەرکەوتەکە لە شوێنەکە دوور دەخ...
11/02/2024

چ بکەین لەکاتی زێرینی (golden time )واتا چرکەساتی سەرەتایی ئەم گرفتە لە ناکاوانەی سووتان

1-بەرکەوتەکە لە شوێنەکە دوور دەخرێتەوە
2-بۆ ماوەی دە تا پانزە چرکە لە ژێر ئاوی مامناوەند رایدەگرین
3-شوێنی سوتاوەکە بە پارچە پەرۆیەکی پاک دادەپۆشین
4-شوێنی سوتاوەکە بەرز دەکەینەوە
5-ئەلقەو بازن و کاتژمێر لە دەست دەکەینەوە
6-بەزووترین کات سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکە
چارەسەرو چاودێری بۆ سوتان و
1-رۆژانە تیمارکردن و شوشتن بە ئاو سابوون
بەستانەوە بە پێ رێنمای پزیشک و پەرستار
2-باشتر وایە کەمترین خەلک سەردانی بکات
3-بەرزکردنەوەی شوێنەکەو جولەکردن و پیاسە کردن
4-خواردن و خواردنەوەی زۆر بۆ ئەوەی شوێنی شلەی رۆیشتو بگرێتەوە
5-گوێنەدان بەقسەی کەسی نە شارەزا
6-ئامکردنەوە و تەسلیم بوون بە ئەمری واقعەکە

هەڵە باوەکانی سوتان

ئایە ئەگەر خۆی سوتاند بیت دەرزی لێ دەدەن بۆ ئەوەی بیکوژن نەخێر هەرگیز شتی وا نیە
سوتان نابێت بشورێت بەڵام پێچەوانە ئەم بیرۆکەیە راستە
سوتان نابێت ببەسترێت بەڵام بێ ئاگای لە ژینگەی بە تۆزو ڤایرۆس و بەکتریا
سوتان لە کاتی هەورو باران زیاد دەکات ئەمە هیچ دەقی زانستی نیە
دەرمانی کوردەواری بۆ زۆر جۆری سوتان خراپتری دەکات

تێبینی ئەمە بەشێکی کەمە لە هۆکارو گەفتەکانی سوتان

پەرستار: دلزار کریم

تیمی گەرۆکی پاکی ______ فریق پاکی الجوال

📍ناونیشان: هەولێر، شەقامی نەورۆز- تەنیشت زانكۆی ئەربیل، نهۆمی چوارەم
☎️ژ.تەلەفۆن: 07509950002 - 07509950009

Address

Newroz Street, Erbil, Kurdistan Region
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PAKY Mobile Team تیمی گەرۆکی پاکی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to PAKY Mobile Team تیمی گەرۆکی پاکی:

Share