Alora clinic

Alora clinic هەولێر - شەقامی کۆیە نزیک نەخۆشخانەی دایک **** اربیل -طریقە کویة مقابل مستشفى (دايك)(ام)

نوێترین توێژینەوەی پزیشکی ڕوونیکردۆتەوە، کە خواردنەوەی "چا" بە شێوەی ڕۆژانە، بە ڕادەیەکی گەورە مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوو...
30/09/2024

نوێترین توێژینەوەی پزیشکی ڕوونیکردۆتەوە، کە خواردنەوەی "چا" بە شێوەی ڕۆژانە، بە ڕادەیەکی گەورە مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە وەستانی مێشك.
توێژەرەکان بۆیان ڕوونبووەوە، کە خواردنەوەی چوار کوپی "چا" بە شێوەی ڕۆژانە، بە ڕێژەی (٢١%) کار دەکات لەسەر کەمکردنەوەی دەرفەتەکانی تووشبوون بە وەستانی مێشك، بە تایبەت لای ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی ڕێك و پێك "چا" دەخۆنەوە، هاوکات توێژەران دووپات لەوە دەکەنەوە، کە خواردنەوەی "چا" بە ئەندازەی کەمتر لە چوار کوپ، ئەو ئەنجامەی سەرەوە وەدیناهێنێت.
توێژینەوەکە بەسەر زیاتر لە (٧٥٠٠٠) هەزار کەس لە ژن و پیاو تاقیکراوەتەوە و، بۆ دەستکەوتنی دەرەنجامی سەرەوەش، پشتبەستراوە بەو تاقیکردنەوەیە.
شایەنی باسە، لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە وەستانی مێشك، ڕۆژانە کۆتایی بە ژیانی (٢٠٠) بەڕیتانی دەهێنێت، هەروەکو ئەو کەسانەشی کە لەو گرفتە تەندروستییە دەربازیان دەبێت، لە ترس و دڵەڕاوکێ بەردەوامدان، چونکە دەترسن جارێکی تریش دووچاری ببنەوە.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشکی تازە دەریخستووە، خواردنی ماست سوودێكی تەندروستی زۆر گرنگ بە مرۆڤ دەبەخشێت و چارەسەری چەندی...
29/09/2024

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی پزیشکی تازە دەریخستووە، خواردنی ماست سوودێكی تەندروستی زۆر گرنگ بە مرۆڤ دەبەخشێت و چارەسەری چەندین نەخۆشیش دەكات، لە پێشەوەشیان نەخۆشی قۆڵۆن کە خەڵکێکی زۆر گرفتاری بووە.

لەوبارەیەوە "دکتۆر تاریق رەزا" ڕاوێژكاری بواری خۆراكپێدان لەزانكۆی "عەین ئەلشەمس"ـی میسری رایگەیاندووە، پێویستە گرنگییەكی تایبەت بە خواردنی ماست بدرێت، چونكە هەندێک جۆر لە بەكتریای سوودبەخش لەناو ماستدا هەن كە یارمەتیدەرن بۆ ئاسوودەكردنی تووشبووانی نەخۆشی قۆلۆن.

هەروەها ناوبراو باسی ئەوەشیكردووە، کە پێویستە ژەمە خۆراكییە ڕۆژانەییەكان بۆ چوار تاكو پێنج ژەمی بچووك دابەشبكرێن، ئەوەش لە پێناو ئەوەی تووشبووانی نەخۆشی قۆلۆن هەست بە حەسانەوە و ئۆقرەییەکی زیاتر بکەن.

"دکتۆر تاریق رەزا" ئامۆژگاری ئەو كەسانەش دەكات كە بەدەست كەمی ئەنزیمی هەرسکردنەوە دەناڵێنن، یەكێك لە پێكهاتەكانی شیر لە ژەمەکانی خواردن بەکاربێنن بۆ ئەوەی ببێتە هۆکاری ئاسانكاری لە كرداری هەرسکردندا.

هەر لە پەیوەند بەو باسەوە، پێویستە تووشبوانی نەخۆشی قۆلۆن خۆیان لە خواردنی پاقلەمەنی بپارێزن، چونكە فاکتەرێکی گەورەیە بۆ بێزاركردنی قۆلۆن و زیادكردنی هەڵئاوسان و باکردنی سک.

١.شیر: سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و فۆسفۆرە، بەو پێیەی یەک کوپ شیر نزیکەی ٣٠٠ ملیگرام کالسیۆم و ٢٧٥ ملیگرام فۆسفۆڕی تێدای...
20/07/2024

١.شیر: سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆم و فۆسفۆرە، بەو پێیەی یەک کوپ شیر نزیکەی ٣٠٠ ملیگرام کالسیۆم و ٢٧٥ ملیگرام فۆسفۆڕی تێدایە، بۆیە دەبێت ئاگاداری خوارنەوەی شیر بیت رۆژانە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت.

٢.شەربەتی پرتەقاڵ: تایبەتمەندە بەوەی کە بڕێکی باش ڤیتامین C تێدایە، یەک کوپ ئاوی پرتەقاڵ نزیکەی ٩٥ میلیگرام ڤیتامین C لەخۆدەگرێت.

٣. شەربەتی کاڵەک: بە یەکێک لەو جۆرە شەربەتە ناسراوە کە بڕێکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین K لەخۆدەگرێت، هەربۆیە خواردنی بە شێوەیەکی رێکوپێک یارمەتی دروستبوونی ئێسک دەدات.

٤. شەربەتی سەوزە: ئاوی قەیسی، سپێناخ، دەتوانێت کالیسیۆم، فۆسفۆڕ و کانزاکانی تری پێویست بۆ تەندروستی ئێسک دابین بکات.

٥. چای سەوز: یەکێکە لە باشترین خواردنەوەکان دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی لەوانە دژە ئۆکسان، ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆرە بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و پاراستنیان لە مەترسی شکان.

دەرزی بۆتۆکس ڕێگایەکی کاریگەر و سەلامەت بۆ جوان دەرکەوتندەرزی بۆتۆکس یەکێکە لە شێوازە بەناوبانگەکانی گەنجکردنەوەی پێست ل...
17/07/2024

دەرزی بۆتۆکس ڕێگایەکی کاریگەر و سەلامەت بۆ جوان دەرکەوتن

دەرزی بۆتۆکس یەکێکە لە شێوازە بەناوبانگەکانی گەنجکردنەوەی پێست لە سەرانسەری جیهاندا. ئەو مادەیەی لە بۆتۆکسدا بەکاردێت دەبێتە هۆی ئیفلیجی ماسولکەکان، بە ئیفلیجکردنی ماسولکەکانی دەموچاو، هێڵ و چرچ و لۆچی تا ڕادەیەکی زۆر نامێنێت.

دەرزی بۆتۆکس ڕێگەیەکی زۆر سەلامەت و کاریگەرە بۆ جوان دەرکەوتنی ڕوخسار ئەگەر لەژێر چاودێری پزیشکدا ئەنجام بدرێت.

هەندێک بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس لە گەنجکردنەوەی پێستدا:

لابردنی هێڵەکانی دەموچاو (هێڵەکانی ڕوخسار، ناوچاوان، ناوچەی چاو، ناوچەی لێو)

شێوەی برۆ، بەرزکردنەوەی گۆشەکانی لێوەکان،چارەسەرکردنی ئارەقەکردنەوە..
•••••••
‎ناونیشان: هه‌ولێر - ڕێگای كۆیه‌ - نزیك نەخۆشخانەی دایک
‎العنوان: اربيل- طریق کویسنجق- قریب من مستشفی دایک
‎مۆبایل :-٠٧٥٠٩٦٦٤٨٤٨ - ٠٧٥٠٩٩٤٦٠٠٠

ئەوانیش:١. ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینەکان، وەك گۆشت، ئەڤۆکادۆ و هێلکە.٢. دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئام...
14/07/2024

ئەوانیش:

١. ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینەکان، وەك گۆشت، ئەڤۆکادۆ و هێلکە.

٢. دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئامێرەکانی وشککردنەوە و رێکخستنی قژ کە پلەیەکی گەرمی بەرزیان هەیە.

٣. دووربکەوەرەوە لە زۆر بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان بۆ قژت، وەك بۆیە یان دەرمانی نەرمکەرەوە یان لولکردنی قژ.

٤. بەپێی پێویست ئاو بخۆرەوە و رێگە مەدە بە وشکبوونەوەی جەستەت.

دەرزی فیلەریەکێکە لە ڕێگا باوەکان کە بۆ چارەسەرکردنی پێست و جوانکاری بەکاردەهێنرێت.دەرزی فیلەر قەبارە دەدات بە چینە جیاو...
11/07/2024

دەرزی فیلەر

یەکێکە لە ڕێگا باوەکان کە بۆ چارەسەرکردنی پێست و جوانکاری بەکاردەهێنرێت.

دەرزی فیلەر قەبارە دەدات بە چینە جیاوازەکانی پێست، پێکهاتەی ژێرپێست مادەی کۆلاجینی تێدایە لە کاتی کەم بونەوەیدا هۆکارە بۆ دروست بونی چرچ و لۆچی، دەرزی فیلەر دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ پڕکردنەوی چرچ و لۆچیەکانی پێست و ئەو چاڵانەی دروستبوون لەسەر ڕوی پیست ، فیلەر بە شێوەیەکی کاتی دەمێنێتەوە کە باشترین پڕکەرەوەن و ئەنجامێکی خێرای هەیە.

هەندێک لە بەکارهێنانی دەرزی فیلەر لە گەنجکردنەوەی پێستدا:

· پڕکردنەوەی هێڵەکانی دەموچاو (پێکەنین، چرچبوونی دەوری چاو و دەوری لێو)

· زیادکردنی قەبارەی لێو بەشی سەرەوە و خوارەوە، ڕومەت، هەروەها پێست ڕون و پاک دەکاتەوە.

توشبوون بە ئازاری گەدە و سك لەوانەیە پەیوەندی بە تێكچونی كۆئەندامی ھەرس یاخود سكچون یان چەند ھۆكارێكی ترەوە بێت. تێكچونی...
08/07/2024

توشبوون بە ئازاری گەدە و سك لەوانەیە پەیوەندی بە تێكچونی كۆئەندامی ھەرس یاخود سكچون یان چەند ھۆكارێكی ترەوە بێت.
تێكچونی كۆئەندامی ھەرس یەكێك لە ھۆكارە سەرەكیەكانی كەمی بەكتریای فلورا یە كە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی بەكتریای زیانبەخشی لەش،یان بەھۆی پەیڕەو نەكردنی ژەمی خۆراكی تەندروستەوەیە.
دەتواندرێت ئازاری گەدە بە چەند پێكھاتەیەكی سروشتی و كاریگەر نەھێڵدرێت ئەوانەش بریتین لە:
١-چای نەعنا:ھەندێك گەڵای نەعنا بكرێتە ئاوی گەرمەوە پاشان بخورێت چارەسەری گرانی ھەرس دەكات، ئارەزوری خواردن زیاد دەكات، و ڕێگایەكە بۆ نەھێشتنی ئازاری گەدە، باشتر وایە لەسەر برسێتی بخورێت .

٢-چای زەنجەفیل:زەنجەفیل لەگەڵ ئەوەی تایبەتمەندی دژە ھەوكردنی تێدایە ، چەند مادەیەكی كیمیای سروشتی تێدایە بەمەش ئازاری گەدە كەمدەكاتەوە كرداری ھەرس ئاسان دەكات بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە ھێلنج دەدەن باشتر وایە بكرێتە ئاوی گەرمەوە و لە بەیانیاندا لەسەر برسێتی بخورێت.

٣-ئاوی گەرم بكرێتە جەوەنەوە یان شوشەوە و لەسەر سك دابندرێت بۆ ماوەی چارەكێك و ھەر پێنج خولەك جارێك ئاوەكە بگۆڕدرێت بۆ نەھێشتنی ئازاری گەدە بەسودە.

٤-ئاوی لیمو:بەتایبەتی ئەگەر ئازاری گەدە بەھۆی گرانی ھەرسەوە بێت پێویستە ئاوی لیمو بكرێتە ئاوی گەرمەوە.

٥-گوڵی بەیبون:ئەگەر گوڵی بەیبون بكوڵێندرێت و ئاوەكەی بخورێتەوە ئەمەش بەسودە بۆ نەھێشتنی ئازاری گەدە و كێشەكانی كۆئەندامی ھەرس.

٦- زۆر جار ئازاری گەدە بەھۆی خۆراكی قورسەوەیە بۆیە دەبێت پەیرەوی خوراكیكی تەندروست بكریت بەتایبەتی سەوزەو میوە و ڕۆژانە ئاو بخوریتەوە بۆ ئاسانكردنی چالاكی ڕیخۆڵە.

‎ددانە هەمیشەییەکان: کە ئەوانیش لە تەمەنی ٦شەش ساڵییەوە  دەست بەدەرکەوتن دەکەن و جێگەی ددانە شییرییەکان دەگرنەوە.‎ هۆکار...
07/07/2024

‎ددانە هەمیشەییەکان: کە ئەوانیش لە تەمەنی ٦شەش ساڵییەوە دەست بەدەرکەوتن دەکەن و جێگەی ددانە شییرییەکان دەگرنەوە.

‎ هۆکاری بۆماوەی و جۆری خواردن، کاریگەریان بەسەر زوو دەرکەوتنی یان درەنگ هاتنی ددانەکان هەیە.

‎*هەڵکێشانی پێشوەختەی ددانی شیری بەهۆی ئازارەوە لە منداڵاندا تاچەند کاریگەری خراپی هەیە ؟

‎- هەڵکێشانی پێشوەختەی ددانی شیری لەڕووی سایکۆلۆژییەوە بۆ منداڵەکە ناخۆشە، کە ڕەنگە منداڵانی هاوتەمەنی خۆی گاڵتەی پێبکەن، لەڕووى تەندروستیشەوە ددانی شیری ڕێنیشاندەرە بۆ ئەوەی ددانە هەمیشەییەکان جێگەی خۆیان بەباشی بگرن و نەبنە هۆی خواربوونى ددانەکان، هەر بۆیە زوو هەڵکێشانى ددانەکان زیان بە ددانەکە دەگەیەنێت.

‎* زۆرترین ئەو نەخۆشیانە چین کەتوشی دەم و ددان دەبن لە ئێستادا؟
‎- نەخۆشییەکانی پووک و کلۆربوونی ددان باوترین نەخۆشین لە ئێستادا، هاوکات نەخۆشییەکانی ددان بە شەشەم نەخۆشی لە جیهاندا دادەنرێت لەرووی نەخۆشیەکانەوە، بەچوارەم نەخۆشی دادەنرێت لەروی مادییەوە چ لەلایەن حکومەت یان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بێت.

‎* هۆکارەکانی کلۆربوونی ددان چییە؟
‎- خواردن و بۆماوە و شتن و چۆنیەتی شتنی ددانەکان هۆکارێکن بۆ کلۆربونی ددانەکان.

‎* خواردنەوە گازییەکان دەبنە هۆکاری کلۆربونی ددانەکان؟
‎- خواردنەوە گازییەکان دەبنە هۆی کلۆربونی ددانەکان، چونکە رووپۆشی ددان لادەبات دەبێتە هۆی کلۆربوونی، بەڵام بەپێی رێژەی خواردنەوەی کەسەکان دەگۆڕێت.

‎* ئەو جوانکارییانە چین کە بۆ ددان دەکرێت؟
‎- چاندنی ددان، ڕاست کردنەوەی ددان، پڕکردنەوەی ددان، لابردنی ڕەنگی سەر ڕووی ددانەکان بە سیرامیک و زڕگۆن بۆ جوانکاری ددانەکان.

‎* دەتوانرێت ددانی کەسێک لەشوێنێکەوە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکیتر؟
‎-بەڵێ دەتوانرێت، بەتایبەت ددانە خرێکان کە ئەمە پێی دەوترێت گواستنەوەی ددان لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.

‎* لەکاتی روودانی شکانی دداندا دەتوانین هەمان ددان بچێنینەوە بۆ نەخۆش؟
‎-دەتوانین ددانەکە بچێنینەوە بۆ کەسەکە ئەویش بەپێی چۆنیەتی و شێوازی شکانی ددانەکە، بەڵام دەبێت ددانەکە لەناو شلەیەک یان شیری دایک یان لەژێر لیکی کەسەکە دابنرێت تا دەگاتە لای پزیشک.
•••
تەواوی بابەتەکە لە یەکەم کۆمێنتە.

‎دکتۆرە لیندا صباح چەلەبی، بۆرد لە نەخۆشیەکانی ئافرەتان، لەدایکبوون، نەزۆکی👩🏻‍⚕️ .•••••••‎دکتوراە (بورد) في الامراض النس...
29/06/2024

‎دکتۆرە لیندا صباح چەلەبی، بۆرد لە نەخۆشیەکانی ئافرەتان، لەدایکبوون، نەزۆکی👩🏻‍⚕️ .
•••••••
‎دکتوراە (بورد) في الامراض النسائیة والتولید والعقم ورعایة الحوامل الاخصائیة الام النسائیة التجمیلیة.
•••••••
‎چارەسەری کیسی هێلکەدان و نەخۆشی هێلـکـــەدان و نەخۆشی هێلکەدانی فـــرە کـــیـــسی.
‎چــــارەســـەری خـــوێنبـــەربوونی مـــنداڵــــدان و نەخۆشی نـــاوپۆشی منداڵـــدان.
‎چــــارەســــــەری هــــــەوکــــــردنـــــمی لە دامــــین و لابـــــردنی گرێی منــــداڵـــــــدان.
‎پشکنینی ملی منداڵدان بۆ دەستنیشان کردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی ملی مـــنداڵـــــدان.
‎چــــــارەســـــــەری هـــــــەوکــــــردنــی کــــــۆئەنــــدامــــــی و مــــیـــــز و مـــــیــــــزڵــــدان.
‎چـــــــــارەســــــــەری کـــــۆنــــــتــــــرۆڵ نــــــــــەکــــــــــــــردنــــــــی مـــــــیــــــــزکـــــــردن.
‎چـــــــــــــــــارەســــــــــــــــــــــەری تــــــێـــــــکـــــــچـــــــوونـــــــــــی ســــــــــوڕی مـــــــــانگــانـــە.
‎پلانــدانـــان بــۆ خــێـــزان بە ڕێـگەی مەنعی لە دووگیانی هۆرمۆنی و نە هۆرمۆنی.
•••••
‎ناونیشان: هه‌ولێر - ڕێگای كۆیه‌ - نزیك نەخۆشخانەی دایک
‎العنوان: اربيل- طریق کویسنجق- قریب من مستشفی دایک
‎مۆبایل: ٠٧٥٠٩٢٦١٠٠٠ - ٠٧٥٠٩٢٧١٠٠٠

‎🔹تەندروستی ئێسک: یارمەتی هەڵمژینی کالیسیۆم دەدات، کە پێویستە بۆ بەهێزبوونی ئێسک و ددان.‎🔹کارکردنی بەرگری: پشتگیری لە کا...
26/06/2024

‎🔹تەندروستی ئێسک: یارمەتی هەڵمژینی کالیسیۆم دەدات، کە پێویستە بۆ بەهێزبوونی ئێسک و ددان.

‎🔹کارکردنی بەرگری: پشتگیری لە کارکردنی سیستەمی بەرگری دەکات، مەترسی تووشبوون کەمدەکاتەوە.

‎🔹بەهێزی ماسولکەکان: کاریگەری لەسەر کارکردنی ماسولکەکان و هێزی ماسولکەکان هەیە.

‎🔹تەندروستی دڵ: ئەگەری مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەم بکاتەوە.

‎🔹تەندروستی دەروونی و مێشک: پەیوەستە بە ڕێکخستنی باری دەروونی و ئەرکە دەروونییەکان.

‎🔹خۆپاراستن لە شێرپەنجە: ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە هەیە.

‎🔹دووگیانی: زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دایک و کۆرپەلە.

‎🔸سەرچاوەکان بریتین لە تیشکی خۆر، ماسی ، خۆراکی بەهێزکراو و تەواوکەرە خۆراکیەکان.

‎پاراستنی ئاستی گونجاو بۆ تەندروستی گشتی زۆر گرنگە.

----------
‎عربی

‎فيتامين د ضروري لـ:

‎🔹صحة العظام: يساعد على امتصاص الكالسيوم، الأساسي للعظام القوية والأسنان.

‎🔹وظيفة المناعة: يدعم وظيفة الجهاز المناعي، مما يقلل من خطر الإصابة بالعدوى.

‎🔹قوة العضلات: يؤثر على وظيفة وقوة العضلات.

‎🔹صحة القلب: قد يخفض خطر الأمراض القلبية والأوعية.

‎🔹الصحة العقلية والدماغية: مرتبط بتنظيم المزاج والوظائف العقلية.

‎🔹الوقاية من السرطان: دور محتمل في تقليل خطر الإصابة بالسرطان.

‎🔹الحمل: ضروري لصحة الأم والجنين.

‎🔸المصادر تشمل أشعة الشمس، الأسماك ، الأطعمة المعززة، والمكملات الغذائية.
‎الحفاظ على مستويات كافية مهم للصحة العامة.

ئەو رێگایانەی كە دەكرێت رێگری لە گۆڕانكارییەكان بكات:-- رۆژانە بڕێكی باش ئاو بخورێتەوە، بەلایەنی كەم هەشت پەرداخ ئاو.- خ...
25/06/2024

ئەو رێگایانەی كە دەكرێت رێگری لە گۆڕانكارییەكان بكات:-

- رۆژانە بڕێكی باش ئاو بخورێتەوە، بەلایەنی كەم هەشت پەرداخ ئاو.

- خواردنی خۆراكی تەندروست.

- ڤیتامین و تەواوكەری خۆراكی بە شێوەی حەب بەكاربهێنرێن و بەڕێنمایی پزیشك.

- رۆژانە دووجار پێستی دەم و چاو پاك بكرێتەوە.

- رۆژانە كرێمی شێداركەرەوە بەكاربهێنرێت.

- بەبەردەوامی دژە خۆر بەكار بێدرێت.

- بۆڕێگریكردن لە خەت خەت بوونی پێستی سك دەتوانرێت كرێمی تایبەت بەكاربهێندرێت.

- بە هیچ جۆرێك نابێت دەرمانی چارەسەری زیپكە و پەڵە بەكار بهێنرێت، هەتا راوێژ بە پزیشك نەكرێت.

باشترین ڤیتامینەکان بۆ باشترکردنی خەوکەمی خۆراکی تەندروست دەتوانێت کاریگەری لەسەر خراپبوونی کاتی خەوهەبێت.ئەگەر یەکێکیت ...
23/06/2024

باشترین ڤیتامینەکان بۆ باشترکردنی خەو

کەمی خۆراکی تەندروست دەتوانێت کاریگەری لەسەر خراپبوونی کاتی خەوهەبێت.

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی کە خۆراک و خەوتنی پێویستت نییە، نیگەران مەبە، چونکە هەندێک ڤیتامین هەیە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات خەوێکی باشترت هەبێت.

نەبوونی خۆراکی دروست دەتوانێت کاریگەری لەسەر خراپبوونی خەو هەبێت، بۆیە پێویستە قەرەبووی کەمی هەندێک ڤیتامین بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمخەوی.

لە خوارەوە چوار ڤیتامینی گرنگ باسدەکەین کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی خەوێکی باشت هەبێت:



ڤیتامین E: ئەگەر جەستەت ڕێژەیەکی پێویستی ڤیتامین E ی تێدابێت، ئەوا هەست بە خەوێکی باشتر دەکەیت، تۆوی گوڵەبەڕۆژە و بادەم و برۆکلی ئەم ڤیتامینە دابین دەکەن.

ڤیتامین D: کەمی ڤیتامین D کاریگەری لەسەر تێکچونی خەو زیاد دەکات، خواردنی خۆراکی وەک هێلکە و ماسی و قارچک دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە چارەسەری ئەم کێشەیەدا.

ڤیتامین C: ئەوانەی ڕێژەی ڤیتامین سییان کەمە تووشی کێشەی خەو دەبن، بۆ وەرگرتنی ڤیتامین سی باشترە میوەی لیمۆ، کیوی، پرتەقاڵ بخۆن.

ڤیتامین B: یارمەتی ڕێکخستنی میلاتۆنین دەدات لە لەشدا، کە کاریگەرە بۆ خەوتنێکی باش، گۆشت و میوە و سەوزە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.

Address

Erbil Koya Road
Irbil
44002

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 21:00
Wednesday 09:00 - 21:00
Thursday 09:00 - 21:00
Saturday 09:00 - 21:00
Sunday 09:00 - 21:00

Telephone

+9647509946000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Alora clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Alora clinic:

Share