Dr. Zanyar Hiwa

Dr. Zanyar Hiwa Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr. Zanyar Hiwa, Paediatrician, Irbil.
(1)

ووردو درشتی پەیوەست بە منداڵەکەتت بۆ باس دەکەین👶 گەشە، شیر، خواردن، تەندرووستی بە گوێرەی تەمەنە جیاوازەکان🟢
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان، تەندرووستی، گەشەی منداڵان👨‍⚕️
هەولێر/٤٠ مەتری 07518869011📍

03/06/2025

گەر منداڵەکەت بەو جۆرەیە کە لە لای کەس ناحەوێتەوە بێجگە لە خۆت و ناتوانیت بۆ ساتێکیش جێی بهێڵیت ئەوا کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ تۆ لە کۆمێنت دانراوە تا لەسەر حاڵەتەکە زاڵ ببیت👇🏻

01/06/2025

زۆرێک لە دایکانی بەڕێز, ئەوانەی شیری خۆیان دەدەنە منداڵەکانیان بە تایبەت لە سەرەتاکانی منداڵبوونیاندا پرسیاری ئەوەیان بۆ درووست دەبێت کە ئایا چەند خولەک شیریان پێ بدەن؟
کۆمێنت👇🏻

26/05/2025

گەر منداڵێک یەک و دووی شەو نووستبێت بزانە کەوا چەنێک زەرەری پێ دەگات؛کۆمێنت👇🏻

ئەمە یەکێکە لە باوترین نیشانە زگماکییەکان کە لە تازەبوودا بەدیدەکرێت بە جۆرێک لە هەر دە منداڵێک ڕەنگە چوار دانەیان ئەم ن...
24/05/2025

ئەمە یەکێکە لە باوترین نیشانە زگماکییەکان کە لە تازەبوودا بەدیدەکرێت بە جۆرێک لە هەر دە منداڵێک ڕەنگە چوار دانەیان ئەم نیشانەیەیان هەبێت.

هاودەم لەگەڵ ناوچاواندا ڕەنگە لە پشتە ملی منداڵەکەشدا هەبێت، ئەوەی ناوچاوان لە ماوەی ساڵێک بۆ دوودا دیار نامێنێت خۆی بەڵام ئەوەی پشتە مل بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

21/05/2025

لە مێکوتەدا جیا لەوەی کە هەندێک لە زیپکەکان ئاودارن و ئەوانی دیکە شێوەیان جیاوازە و لە هەموو بەشێکی جەستەدا بەدێ دەکرێن ئەم زیپکانە خورانێکی زۆریان هەیەو ئەمەش یەکێک لە سەرەکیترین نیشانەکانی جیاکردنەوەی حاڵەتەکەیە.
چەند زانیارییەک لە کۆمێنتە👇🏻

19/05/2025

منداڵەکە گریانێکی هەیە ڕۆژە ڕێیەک دەڕوات و خۆی شین و مۆر کردۆتەوە، کاتێکیش گریانەکەی نییە وەک ئەوەیە هیچ ڕووی نەدابێت.
لە کۆمێنت هەندێک ڕێنمایی دانراوە کە ڕەنگە بەسوود بێت کاتی گریانەکە👇🏻

13/05/2025

هەستیاری بە پرۆتینی گەنم و جۆ دەکرێت بە زۆر جۆر خۆی بنوێنێت و چەندین نیشانەی جیاوازی هەیە.

هەندێک کەس کە نەخۆشییەکەیان هەیە، تیایاندا چەند نیشانەیەک هەیە و هەندێک کەسیش بە پێچەوانەوە ڕەنگە تەنها یەک نیشانەیان هەبێت کە ئەویش زۆر بە ڕوونی هەستی پێ نەکرێت.

باوی نەخۆشییەکە لە کۆمەڵگادا بریتییە لە ١ لە هەر سەد کەسێک کە ڕێژەیەکی زۆرە.

لە نیشانە باوەکانی بریتییە لە سک چوون و قەبزی و سک ئێشەو هەبوونی غازاتی زۆر و سک هەڵاوسان.

هەندێک جار کەسەکە ڕەنگە تەنها بە کەم خوێنی لێی بەدەر بکەوێت کە سەرەڕای عیلاج وەرگرتن هێشتا هەر چارە نابێت.

هەندێک جار بە شێوەی لاوازی لە گەشە و کەمی کانزاو ڤایتامینەکان خۆی دەنوێنێت.

نەخۆشییەکە بەهۆی هەستیاری و پێنەکەوتنی پرۆتینی ناو گەنم و جۆوە ڕوودەدات بەجۆرێک ئەم پرۆتینە زیان بە ناوپۆشی ڕیخۆڵە دەگەیەنێت و لووسی دەکات و بەو جۆرەش نیشانەکان درووست دەکات.

‎دکتۆر زانیار هیوا فریق/ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
‎هەولێر ٤٠ مەتری/ کۆمەڵگای نۆڤێلا تری
‎ژ سکرتێر 07518869011

11/05/2025

شیری دایک ئەمانە کەم دەکاتەوە:سکچوون، هەوکردنی گوێ و جۆگەی میز ،هەستیاری بە پرۆتینی گەنم و جۆ، هەوکردنی درێژخایەنی جۆگەی هەرس ،شێرپەنجە ،هەستیاری بە شێوەیەکی گشتی، کێش زۆری و قەڵەوی. تا چی تەمەنێک شیری خۆت بە منداڵەکەتدا؟

10/05/2025

قەت ڕویداوە منداڵەکەت شەو کاتێک کە نووستووە لەپڕێکدا بەخەبەر بێت و گریانێکی زۆری هەبێت و بە هیچ شتێک ژیر نەبێتەوە؟
زۆربەی جار ئەمە بەهۆی خەوی ناخۆشە، ڕێنمایی لە کۆمێنتە👇🏻

Address

Irbil
ERBIL/44001

Telephone

+9647518869011

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Zanyar Hiwa posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Zanyar Hiwa:

Share