Dr.Hiwa Penjweny دکتۆر هیوا پێنجوێنی

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • Dr.Hiwa Penjweny دکتۆر هیوا پێنجوێنی

Dr.Hiwa Penjweny  دکتۆر هیوا پێنجوێنی پەیجی تایبەت بە کلینیکی دکتۆر هیوا پێنجوێنی
پسپۆر لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی گورچیلە و میزەڵان و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان..

14/05/2023
09/05/2023

بەردی حالب
هۆکار و چارەسەرەکانی

د. هیوا محمود پێنجوێنی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان .

زنجیرە نەخۆشخانەکانی های کوالتی
شاری پزیشكی گەرمیان

کەلار - سەرەتای شەقامی کفری
07709001313

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە چی بکەن و  چی بخۆن بۆ ئەوەی باری تەندروستیان تێک نەچێ         هەر وەک دەزانین مانگ...
26/03/2023

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە چی بکەن و چی بخۆن بۆ ئەوەی باری تەندروستیان تێک نەچێ


هەر وەک دەزانین مانگی ڕەمەزان جگە لە ڕووە دینیەکەی سودێکی زۆریشی بۆ جەستە هەیە ، بەوەی کە ژەهری جەستە دەردەکاتە دەرەوە ، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات ، کێشی زیادەی لەش دادەبەزێت و زۆر سودی تریش .
بەڵام هەندێک نەخۆش هەن ناتوانن بەڕۆژو بن چونکە زیانی زۆر بە جەستەیان دەگەیەنێت . بە دڵنیاییەوە ئەمەش دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە پێی وترابێت کە ناتوانێت بەڕۆژو بێت .


خۆشبەختانە هەندێک لەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە دەتوانن ئەم مانگە پیرۆزەیان لە گیز نەچێت ئەوەش بە مەرجێک کە ئاگادار بن لەوەی کە چی بخۆن و لە چی دورکەونەوە .

۱_ دوور کەوتنەوە لەو خواردنانەی کە پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و فسفۆریان زۆر تێدایە لەوانەش خوێ و تەماتەو مۆز ، بامیا ، پەتاتە ، مۆز ، پرتەقاڵ ، قەیسی ، قۆخ ، هەرووها خواردنەوە گازیەکان و شیرەمەنیەکان .

۲_ خواردنەوەی ئاوێکی باش لە پاش ڕۆژوو شکاندن هەتا پارشێوان

۳_ نەخواردنەوەی چا ، قاوە ، ئەو شتانەی کافاینیان زۆر تێدایە

٤_ نەمانەوەی زۆر لە دەرەوە بە تایبەت لە پێش هەتاو

٥_ دوور کەوتنەوە لەو خواردنانەی سوورکراوەن ، لە جیاتی ئەوە باشترە خواردنە کوڵاوەکان و برژاوەکان زیاتر بخورێن

٦_ لە کاتی ڕۆژو شکاندن باشتر وایە خواردنێکی زۆر نەخورێ و دوور کەونەوە لەو خواردنانەی شەکری دەستکردیان زۆرە و خواردنە سورکراوەکانیش باشترە نەخورێن وەکو باسمان کرد

۷_باشترە خواردنی پارشێوان پشت گوێ نەخرێت و بخورێت بەڵام ئەو خواردنانەی باسمان کردن نەخورێن ، و هەوڵ بدرێت زیاتر ئەو خواردنانە بخورێن کە ڕیشاڵیان تێدایە وەکو زەڵاتە و سەوزە و پاقلەمەنیەکان، هەروەها شەربەتی سروشتی میوەکان کە خۆت دروستت کردبێ چونکە ئەو کەسانەی کە کێشەی گورچیلەیان هەیە زیاتر پێویستان بە وزەیە وەک لە کەسانی ئاسای



خوای گەورە ڕۆژوی هەموو لایەک قبوڵ بکات.

چی دەبێتە هۆی کەمی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاواندا ؟                 تێستۆستیرۆن یەکێکە لە هۆرمۆنە سەرەکیەکانی جەستەی پی...
01/03/2023

چی دەبێتە هۆی کەمی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاواندا ؟


تێستۆستیرۆن یەکێکە لە هۆرمۆنە سەرەکیەکانی جەستەی پیاوان کە لە گونەکان دروست دەبێ و ڕۆڵێک زۆری هەیە لە جەستەدا لەوانەش پارێزگاری لە قەبارەی ماسولکە دەکات ، پارێزگاری لە چڕی ئێسک دەکات ، یارمەتی حەزی سێکسی دەدات ، جێگیر کردنی دروستی باری دەرونی ، یارمەتی دروست بوونی خرۆکە سورەکانی خوێنیش دەدات ...
هەروەها لە ئافرەتانیش ئەم هۆرمۆنە دروست دەبێت بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر کەم ، کۆمەڵە فرمانێکی هەیە لەوانەش یارمەتی گەشە دەدات ...


لەگەڵ تەمەندا ئەم هۆرمۆنە کەم دەبێتەوە لە جەستەدا بەڵام لە تەمەنێکی کەمدا
هەندێک هۆکار هەن دەبنە هۆی کەمی دروست بوونی تێستۆستیرۆن کە بە گشتی بریتیین لە :

۱_ کێشی زۆر

۲_ کێشە لە گوونەکان وەکو ( کێشەی بۆماوەی لەوانەش Klinefelter syndrome, ناتەواوی لە کرۆمۆسۆمی ڕەگەز ، هەوکردن و بریندار بوونی گونەکان )

۳_ کێشەلە بەشێکی مێشک کە پێی دەوترێ ( pituitary gland ) ئەم بەشە هۆرمۆنێک دەردەدات کە هانی گونەکان دەدات بۆ دروست کردنی تێستۆستیرۆن

٤_ نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو هەوکردنی ڕۆماتیزم، هەروەها سیل و ئایدز ...

٥_ کەم خەوتن

٦_ خواردنی ناتەندروست لەوانە شەکر و ڕۆنە تێرکراوەکان لەوانە کەرێ ....

۷_ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بە دەرمانی کیمیای
۸_ مادە کحولیەکان و دەرمانە بێهۆشکەرەکان

۹_بەکارهێنانی دەرزی ستیرۆیدی کە بۆ گەورەکردنی ماسولکە بەکار دەهێنرێت

۱٠_ هەبوونه نەخۆشی شەکرە و کۆنترۆڵ نەکردنی



ئەو نیشانانەی هەست پێ دەکرێن لە کاتی کەمی ئەم هۆرمۆنە :

۱_بێ تاقەتی
۲_ کەم بوونەوەی حەزی جووت بوون
۳_ کێشەی ڕەپ بوونی ئەندامی نێرینە
٤_ کەمبوونەوەی ماسولکەی جەستە
٥_ خەمۆکی
٦_ کەمی تەرکیز
۷_ کەم بوونەوەی ژمارەی تۆوە خانەکان کە ئەمەش ئەبێتە هۆی نەخستنەوەی نەوە
۸_ گەورەبوونی سنگ

هەمیشە سەلامەت و تەندروست بن
بۆ هەر پرسیار و زانیاریەک دەتوانن نامە بۆ پەیج بنێرن.

ئایا دروست بوونی کیسی ئاوی لە سەروی گونەکان  (لەسەر  بۆڕی گون )مەترسیدارە ! بۆڕی گون بریتییە لە بۆڕییەکی لولپێچی درێژ و ...
07/02/2023

ئایا دروست بوونی کیسی ئاوی لە سەروی گونەکان (لەسەر بۆڕی گون )مەترسیدارە !

بۆڕی گون بریتییە لە بۆڕییەکی لولپێچی درێژ و ئیشی ئەم بۆرییە کۆکردنەوە گواستنەوەی تۆوی پیاوە بۆ شوێنی مەبەست .
ئەم جۆرە کیسە پێی دەوترێت ( epididymal cyst ) کە دروست دەبێت لەلای بۆڕی گون ، کیسێکی پڕ لە شلەیە و بەقەد دەنکە نۆکێک دەبێت لە سەرەتادا . ئەم جۆرە کیسە شێرپەنجەی نییە و زۆربەی حاڵەتەکان خۆیان نامێنن و ئەمەش دڵ خۆشکەرە ، بەڵام هەرکاتێک هەست بە ئازار و نائاسودەی کرا ئەو کات پێویستی بە چارەسەر .


بە گشتی ئەم حاڵەتە نیشانەکانی زۆر بە کەمی دەردەکەوێت و بێ ئازارە ، بەڵام کاتێک قەبارەی گەورە دەبێت ئەم نیشانانە هەست پێ دەکرێن :

۱_ ئازارێکی بێزارکەر لە پەردەی گون
۲_ هەست کردن بە قورسی لە پەردەی گون
۳_ سور بوونەوەی پەردەی گون
٤_ هەست کردن بە پەستان لە خوارەوەی چوک
٥_ ئاوسان لە گونەکان

تێبینی : هەرکات ئەو نیشانە هەست پێ کران و كیسەکە نەپوکایەوە دوای ماوەیەک پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ زیاتر بەدواداچون و چارەسەر .


هۆکاری دروست بوونەکەی تا ئێستا نادیارە ، بەڵام توێژەرەکان هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ گیران و هەوکردنی بۆری گون .
هەروەها ئەو ئافرەتانەی کە دەرمانی ( diethylstilbestrol ) بەکار هێناوە بۆ ڕێگری کردن لە لەبارچوون و کێشەکانی دووگیانی بە ئەگەری زۆرەوە منداڵەکانیان توشی ئەم حاڵەتە دەبن .


چۆنیەتی ڕێگری کردن و کەم کردنەوەی ئەگەری دروست بوونی ئەم حاڵەتە :

١ _ خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ph یان تفتە وەکو سەوزەکان ، ، هێلکە ، گۆشت ، میوەکان
٢_ خواردنەوەی ئاوێکی زۆر بۆ دووربوون لە هەوکردنی میزەڕۆ
٣ _ خواردنی ناوکە کولەکە سودێکی زۆری هەیە
٤ _ خواردنی تەماتە چونکە دژە ئۆکاسنێکی زۆر باشە
٥ _ دوورکەوتنەوە لە خواردنی ئەو شتانەی ph یان ترشە لەوانە کۆفی و هەندێک لە بەرهەمە شیریەکان
٦ _ مادەی ئایۆدین سودێکی زۆری هەیە کە لە خوێی ئایۆدین و ماسی دەست دەکەوێت
٧ _ زەردەچەوە زیاد بکەن لە خواردن
٨ _ دوور کەوتنەوە لە جلی تەسک لە ژێرەوە

هەمیشە سەلامەت و تەندروست بن
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن نامە بۆ پەیج بنێرن.

چ هۆکارێک دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە؟بەردی گورچیلە بریتییە لە نیشتووی ڕەق کە لە گورچیلەیەک یان هەردوو گورچیلەدا...
08/01/2023

چ هۆکارێک دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە؟

بەردی گورچیلە بریتییە لە نیشتووی ڕەق کە لە گورچیلەیەک یان هەردوو گورچیلەدا دروست دەبێت بەهۆی زیادبوونی چڕیی خوێ و خوێ لە میزدا و هەندێکجار دەگوازرێنەوە بۆ ناو میزڵدان. جۆری جیاوازی بەردی گورچیلە هەیە و قەبارەیان جیاوازە و لەوانەیە تاک یان چەند دانە بن.

بەردی گورچیلە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر و هەندێکجاریش بەرگەی ناگیرێت و پێویستە چارەسەر وەربگریت.

نیشانەکانی بەردی گورچیلە چین؟
ئازار لە بەشی خوارەوەی سک کە درێژدەبێتەوە بۆ بڕبڕەی پشت
سکچوون و ڕشانەوە بەردەوام لەگەڵ ئازاری لایەنی پشتەوە
بوونی خوێن لە میز
میزکردن بە ئازار
بۆنی ناخۆشی میز

هۆکارەکانی ڕوودانی بەردی گورچیلە

کەمبونەوەی میز

هەندێک کێشەی ڕیخۆڵە

نەشتەرگەری بڕینی گەدە (بای پاسی گەدە)

تێک چونی غودەی پاراسایرۆید

کاتێک ph ی خوێن بەرەو ترشی دەڕوات

ناچالاکی

قەڵەوی

زیاد لە پێویست خواردنی کالیسیۆم

زیاد لە پێویست خواردنی ئۆکزالەیت

زۆر خواردنی پرۆتینی ئاژەڵی

نەخواردنی ڕیشاڵی خۆراکی

زۆر خواردنی خوێ

نەخۆشی cystinuria

Primary hyperoxaluria

هەندێک جۆری دەرمان

بۆماوە

شەکرەی جۆری دوو

دوگیانی

19/12/2022
‏ناتەواوی لە تۆوی پیاواندا دووەم هۆکاری سەرەکییە بۆ نەخستنەوەی منداڵ ، کە بە زۆری ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی لاوازبوون و مرد...
10/12/2022


ناتەواوی لە تۆوی پیاواندا دووەم هۆکاری سەرەکییە بۆ نەخستنەوەی منداڵ ، کە بە زۆری ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی لاوازبوون و مردنی تۆوەکان .

۱ــ جگەرە کێشان ، کە دەبێتە هۆی تێکشکانی ناوکی تۆوەکان

۲ـ خواردنەوەی کحول

۳ـ دەرمان وەکو ( ستیرۆیدەکان ، تێستۆستیرۆن ، cannabis کە لە خێزانی دەرمانە بێهۆشکەرەکانە )

٤ـ کێشی زیادەی لەش

٥ـ خواردنی خراپ لەوانە خواردنە خێراکان

٦ـ کێشەی تەندروستی لە ڕابردوو لەوانەش دانەبەزینی گونەکان لەکاتی لەدایک بوون یان دروستوونی فتق یان نەخۆشییە سێکسیە گواستراوەکان وەکو گۆنۆریا یان توشبوون بە ڕووداوی سەخت

۷ـ تووشبون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان لەوانە ڤایرۆسی ملەخڕە

٨ـ بەرکەوتن بە مادە کیمیایەکان و مادە ژەهراوییەکان بە تایبەت لە کارگەکاندا

۹ـ هەروەها هەڵچوونی تەمەنیش هۆکارێکی دیکەیە بۆ تێکچوونی تۆو

۱۰ـ کێشەی هۆرمۆنات

(    عربي   /    كوردی    ) بفضل الله سبحانة وتعالی تمكنا من اخراج حصاة  عدد(1) بحجم  ( ٢٦  )ملم  من الكلیة الیمنی باستخ...
03/12/2022

( عربي / كوردی )

بفضل الله سبحانة وتعالی تمكنا من

اخراج حصاة عدد(1) بحجم ( ٢٦ )ملم
من الكلیة الیمنی باستخدام الناظور المرن
واخراج حصاة عدد (4) من الكلية الايسر
بالاحجام ( ٣٤ ملم ، ٣٣ملم ، ٩ملم ،٩ملم ، ) عن طریق فتحه صغیرة فی الجلد

✅باحدث وافضل الطرق 💯

✅بدون اي ٱلم 💯

الدکتور
هیوا محمود البینجوني

دكتورا في الجراحة الكلیه والمسالك البولیة والبروستات و عقم الرجال
اختصاص في العملیات كلیه باستخدام الناظور المرن و اللیزر.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سوپاس بۆ خودا توانیمان لە گورچیلەی ڕاست بە ڕێگەی نازوری نەرم بەردێکی ( ٢٦ ملم ) و
لە گورچیلەی چەپ بە ڕێگەی یەک کونی بچوکەوە چوار بەردی ( ٣٤ ملم ، ٣٣ملم ، ٩ملم ،٩ملم ، ) هڵگرین

✅بە نوێترێن وباشترین ڕێگە 💯

✅بە بێ هیچ ئازارێک 💯

دکتۆر
هیوا محمود پێنجوێنی

دکتۆرا لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزڵدان و پرۆستات و نەزۆکی پیاوان، پسپۆر لە نەشتەرگەری گورچیلە بە بەکارهێنانی ناظوری نەرم و لەیزەر .

ٲشیاء  تؤذي الكلیة ولانعلم بها- تناول ادوية الحموضة المعدة- تناول المنشطات لبناء العضلات- اکثار من القيام  بالتمارين الر...
02/12/2022

ٲشیاء تؤذي الكلیة ولانعلم بها

- تناول ادوية الحموضة المعدة
- تناول المنشطات لبناء العضلات
- اکثار من القيام بالتمارين الرياضية في صالة الألعاب الرياضية
- تناول المخدرات غير المشروعة مثل الهيروين والكوكايين
المسكنات
- قلة شرب الماء
- تناول الصودا
- المشروبات الكحولية
- تدخين السجائر
- الإكثار من تناول الملح
-تناول الكثير من البروتين

الدکتور
هیوا محمود البینجوني
دكتورا في الجراحة الكلیه والمسالك البولیة والبروستات و عقم الرجال
اختصاص في العملیات كلیه باستخدام الناظور المرن و اللیزر.

العنوان

📍كرميان / كلار.
مدينة كرميان الطبية .
شارع كفري - قريب هوتيل لندن آی .
ایام الدوام من السبت الی الاربعاء .
☎️ر.م. 07701019193

ئەو شتانەی کە ئەزێتی گورچیلە دەدەن و پێی نازانین !١ _ دەرمانی دڵەکزە٢ _ دەرمانی ستیرۆدی لەشجوانی بۆ دروست کردنی ماسولکە ...
28/11/2022

ئەو شتانەی کە ئەزێتی گورچیلە دەدەن و پێی نازانین !

١ _ دەرمانی دڵەکزە
٢ _ دەرمانی ستیرۆدی لەشجوانی بۆ دروست کردنی ماسولکە
٣ _ زۆر یاری کردن لە هۆڵی لەش جوانی
٤ _ دەرمانە قەدەغە کراوەکانی وەکو هێرۆین و کۆکاین
٥ _ دەرمانی ئازار شکێن
٦ _ کەم خواردنی ئاو و وشک بونەوە
٧ _ خواردنەوەی سۆدا
٨ _ خواردنەوە کحولیەکان
٩ _ جگەرە کێشان
١٠‌ _ زۆر خوادنی خوێ
١١ _ زۆر خواردنی پرۆتین

هەمیشە سەلامەت و تەندروست بن
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن نامە بۆ پەیج بنێرن

هەندێک نیشانە دەری دەخەن کە کێشە لە گورچیلەماندا هەیە ! ✅زۆر هەست کردن بە ماندوێتی ✅خەوی خراپ و خەو لێ نەکەوتن✅وشک بوون ...
27/11/2022

هەندێک نیشانە دەری دەخەن کە کێشە لە گورچیلەماندا هەیە !

✅زۆر هەست کردن بە ماندوێتی
✅خەوی خراپ و خەو لێ نەکەوتن
✅وشک بوون و خورانی پێست
✅ئاوسانی دەم و چاو و پێیەکان
✅گرژبوونی ماسولکە بە تایبەت ماسولکەی پێ
✅هەناسە توندی
✅سەرگێژ خواردن و شت بیرچونەوە و کەمی تەرکیز
✅کەمی ئیشتیها
✅بۆنی ناخۆشی دەم
✅میزی کەفاوی و ڕەنگی مەیلەو قاوای یان مەیلەو سور

Address

کەلار شەقامی کفری نزیک هۆتێل لەندەن ئای./كلار شارع كفري قرب فندق لندن آدي
Kalar

Opening Hours

Monday 02:00 - 19:30
Tuesday 02:00 - 19:30
Wednesday 02:00 - 19:30
Saturday 02:00 - 19:30
Sunday 02:00 - 19:30

Telephone

+9647701019193

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Hiwa Penjweny دکتۆر هیوا پێنجوێنی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category