نەخۆشخانەی گشتی کەلار

نەخۆشخانەی گشتی کەلار لاپەڕەی فەرمی نەخۆشخانەی گشتی فێرکاری کەلار

لە دوای داخرانی هۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان بۆماوەی دوو ڕۆژ بەهۆی مانگرتنی ژینگە پارێزانەوە سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ دووبارە...
19/05/2026

لە دوای داخرانی هۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان بۆماوەی دوو ڕۆژ بەهۆی مانگرتنی ژینگە پارێزانەوە
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ دووبارە هۆڵی نەشتەگەریمان توانرا بکرێتەوە و خزمەتی هاوڵاتیانی گەرمیان بکات توانرا (٢٣) نەشتەگەری جۆراو جۆر بکرێت
جێگەی خۆیەتی سوپاسی نوسینگەی بەرێز ( قوباد تالەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت کە توانی دەستپێشخەری بکات و مووچەی دوو مانگی هاوڵاتیان بدرێت
دووبارە ئەمڕۆش بە هەوڵی بەڕێزان نوسینگەی بەڕێزیان و ئیدارەی گەرمیان و هەردوو وەزارەتی تەندروستی و دارییی و بەڕێوبەری خەزێنەی گەرمیان و بانکی کەلار
کە مووچەی هەرچوارمانگەکەی ژینگەپارێزان سەرفبکرێت

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەک

لە هۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان  لە ماوەی  ٤ ڕۆژدا  نزیکەی (٨٢) نەشتەگەری جۆراو جۆر ئەنجام دراوە لە لایەن پزیشکانی نەخۆ...
07/05/2026

لە هۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان لە ماوەی ٤ ڕۆژدا نزیکەی (٨٢) نەشتەگەری جۆراو جۆر ئەنجام دراوە لە لایەن پزیشکانی نەخۆشخانەکەمانەوە لە ڕۆژی یەک شەمە تاوەکو ڕۆژی چوار شەمە
سوپاسی هەموو پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان ئەکەین کە بێ ماندوبون خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن

بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

ئیدارەی نەخۆشخانەی فێرکاری گشتی کەلار - ن قەڵا
٧/٥/٢٠٢٦

پیرۆزبایی لە پزیشکی نیشتەجێی دێرینی جوانکاری و ڕێککاری نەخۆشخانەکەمان (د. محمد حسن) دەکەین بەهۆی بوون بە ئەندامی کۆلێژی ...
06/05/2026

پیرۆزبایی لە پزیشکی نیشتەجێی دێرینی جوانکاری و ڕێککاری نەخۆشخانەکەمان (د. محمد حسن) دەکەین بەهۆی بوون بە ئەندامی کۆلێژی شاهانەی نەشتەرگەرانی بەریتانیا (MRCS).

هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.

ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار - قەڵا

خزمەتکردنی پزیشکان و کارمەندان لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار  شایان باسە چارەسەر و پشکنین بۆ (٨٠٠) هاوڵاتی کراوە لە ئەمڕۆدا
05/05/2026

خزمەتکردنی پزیشکان و کارمەندان لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار شایان باسە چارەسەر و پشکنین بۆ (٨٠٠) هاوڵاتی کراوە لە ئەمڕۆدا

ئاماری نەخۆشخانەی گشتی کەلار - قەڵا   بۆ مانگی (٤)  کە توانراوە خزمەتێکی باشی هاوڵاتیان بکرێت ونزیکەی (١١) هەزار نەخۆش س...
04/05/2026

ئاماری نەخۆشخانەی گشتی کەلار - قەڵا بۆ مانگی (٤) کە توانراوە خزمەتێکی باشی هاوڵاتیان بکرێت و

نزیکەی (١١) هەزار نەخۆش سەردانی کردوە
نزیکەی (١٤) هەزار لە بەشەکان خزمەتی نەخۆشکراوەو چارەسەر و پشکنین کراوە

وەهەروەها(٣٥٦) نەشتەگەری بۆ هاوڵاتیان کراوە بێ بەرامبەر لە هۆڵی نەشتەگەری

لێرەوە دەست خۆشی لە پزیشکان و کارمەندان و ژینگەپارێزان و برایانی پۆلیس دەکەین کە بێ ماندووبوون لە خزمەتی هاوڵاتیان بوون

ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار - قەڵا

لە هۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان  لە ماوەی  ٤ ڕۆژدا  نزیکەی (٦٨) نەشتەگەری جۆراو جۆر ئەنجام دراوە لە لایەن پزیشکانی نەخۆ...
29/04/2026

لە هۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەکەمان لە ماوەی ٤ ڕۆژدا نزیکەی (٦٨) نەشتەگەری جۆراو جۆر ئەنجام دراوە لە لایەن پزیشکانی نەخۆشخانەکەمانەوە لە ڕۆژی یەک شەمە تاوەکو ڕۆژی چوار شەمە
سوپاسی هەموو پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکەمان ئەکەین کە بێ ماندوبون خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن

بە هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک

ئیدارەی نەخۆشخانەی فێرکاری گشتی کەلار - ن قەڵا
٢٩/٤/٢٠٢٦

ستافە ماندونەناسەکەی نەخۆشخانەی قەڵا بە بێ ماندوبوون خزمەتی نەخۆشانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا دەکەن شایەنی باسە  نزیکەی ٦٧ ن...
17/02/2026

ستافە ماندونەناسەکەی نەخۆشخانەی قەڵا بە بێ ماندوبوون خزمەتی نەخۆشانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا دەکەن
شایەنی باسە نزیکەی ٦٧ نەخۆش داخلی نەخۆشخانە بوون

لێرەوە سوپاسی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە دەکەین

ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی کەلار - ن قەڵا

بە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای وەرزی لە بەشی ن قەڵای سەر بە نەخۆشخانەی  فێرکاری گشتی کەلار ڕۆژانە نزیکەی ٦٠ مناڵی توشبوو بەم پ...
16/02/2026

بە هۆی بڵاوبونەوەی پەتای وەرزی لە بەشی ن قەڵای سەر بە نەخۆشخانەی فێرکاری گشتی کەلار
ڕۆژانە نزیکەی ٦٠ مناڵی توشبوو بەم پەتایە داخلی نەخۆشخانەکە دەکرێت شایەنی باسە لەماوەی ١٥ ڕۆژدا نزیکەی (٦٠٠) نەخۆش داخڵکراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو ڕەوانەی ماڵەوە کراوە
داوا لەهاوڵاتیان دەکەین لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتاکە سەردانی پزیشکی پسپۆری مناڵان بکەن و هەوڵبدەن تاڕادەیەک مناڵەکانتان دووربخەنەوە لە قەڕەباڵەغی
لێرەوە دەستخۆشی لە تەواوی کارمەندو پزیشکانی بەشی ن قەڵا دەکەین کە بێ ماندووبون خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن

ئیدارەی نەخۆشخانەی فێرکاری گشتی کەلار -قەڵا

پرسەنامە و هاوخەمیبەناوی نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی کەلار- ن قەڵا پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێیان...
01/02/2026

پرسەنامە و هاوخەمی

بەناوی نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی کەلار- ن قەڵا پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی (د. فرهاد باجڵان)، پزیشکی خانەنیشین کراوی پسپۆری ئێسک و شکاوی لە نەخۆشخانەکەمان دەکەین، کەبەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوای کرد .
شایانی باسە سەرەڕای خانەنیشینکردنی خزمەتێکی باشی هاوڵاتیانی دەکرد لە نەخۆشخانەکەمان
داواکارین لە خوای گەورە ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و کۆتا ناخۆشی خێزانەکەیان بێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

پرسەنامە و هاوخەمیبەناوی نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی کەلار- ن قەڵا پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێیان...
21/12/2025

پرسەنامە و هاوخەمی

بەناوی نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی کەلار- ن قەڵا پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی (د. شاڵاو ئیبراهیم محەمەد)، پزیشکی راهێنراوی نەخۆشخانەکەمان دەکەین، کەبەداخەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانی سپارد.
داواکارین لە خوای گەورە ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و کۆتا ناخۆشی خێزانەکەیان بێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

Address

كەلار شەقامی سەرەكی سلێمانی
Kalar
46021

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی گشتی کەلار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category