30/03/2026
لە دڵەوە سوپاس بۆ ئەو دڵسۆزییە بێوێنەیە ❤️
لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، دکتۆرە دلسۆز بە دڵێکی پڕ لە مرۆڤایەتی و ئارامی، هەڵبژاردی کرد کە بەخۆرایی خزمەت بە نەخۆشەکانی سنوورەکەمان بکات…
زیاتر لە ٥٠٠ نەخۆش، بە دەستی نازدار و دڵسۆزەکەی بینران، بەبێ هیچ بەرامبەرێک؛ تەنها بۆ ئەوەی ئازارێک کەم بکاتەوە و ببێتە یارمەتی دەریک بۆ ئەو کەسانەی کە لایەنی مادیان باش نیە
ئەم کارە تەنها پیشە نییە… ئەمە مرۆڤایەتییە، نیشانەی بەرپرسیارێتییە، و جوانترین مانایە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
سوپاس بۆ تۆ دکتۆرە دلسۆز، کە نیشانت دا دکتۆری تەنها دەرمان نییە، بەڵکو دڵسۆزی و ڕەحمەتی مرۆڤایەتییە
خوا هەمیشە سەلامەتت بکات و سەرفرازترت بکات
بە ناوی نەخۆشخانەی سمارتی تایبەتەوە