Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو

  • Home
  • Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو

Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو Healthy mind-Healthy life

🟢دواجار ڕابیتەی وەرزشی ئینگلیزی و خولی مومتازی ئینگلیزی (Premier League) بڕیارە دروستەکەی دا کە لە وەرزی داهاتووەوە بەهی...
11/08/2025

🟢دواجار ڕابیتەی وەرزشی ئینگلیزی و خولی مومتازی ئینگلیزی (Premier League) بڕیارە دروستەکەی دا کە لە وەرزی داهاتووەوە بەهیچ شێوەیەک پڕوپاگەندە لۆ بابەتە نەشازەکانی هاوڕ٥گەزخوازی (پەلکەزێرینە) ناکرێ بە هۆکاری ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە زیانەکانی وەک نانەوەی ناتەبایی و مشتومڕی نائاسایی زۆر زیاتر بووە لە سوودەکانی…
لە کۆتاییدا ڕۆژێک دێ گەلانی ڕۆژئاواش ئەگەڕێنەوە سەر ڕێگا ڕاستە فطرەتیەکە، بەوهیوایەی لە کوردستانیش سانسۆڕ و ڕێگاچارەی عەقڵانیتر لۆ ڕێگری بابەتانە بکرێ کە دەرەنجامەکەی تێکچوننی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگایە.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

🔴بەگوێرەی بەشێکی زۆر لە لێکۆڵینەوەکان، لە هەر شارێک ژمارەی قەڵەوێڵەکانی نەخۆشخانەی دەروونی پێچەوانە ئەگۆڕێ لەگەڵ ژمارەی ...
06/08/2025

🔴بەگوێرەی بەشێکی زۆر لە لێکۆڵینەوەکان، لە هەر شارێک ژمارەی قەڵەوێڵەکانی نەخۆشخانەی دەروونی پێچەوانە ئەگۆڕێ لەگەڵ ژمارەی بەندکراوان لە بەندینخانەکان لە هەمان شاردا،.
✉️بەو مانایەی تا چەند زیاتر گرینگی بە تەندروستی دەروونیی تاک و کۆمەڵکا بدرێ ئەوەندە ژمارەی تاوان و کوش.تن و توندوتیژیەکان کەمتر ئەبێتەوە…

دکتۆر ئازاد خۆشناو

🔷دەربارەی نەخۆشی داون (Down syndrome):-ئەوەی ئاشکرایە بوونی منداڵی داون پەیوەستە بە تەمەنی دایک بەم ڕێژە و ئەگەرانەی خوا...
04/08/2025

🔷دەربارەی نەخۆشی داون (Down syndrome):-
ئەوەی ئاشکرایە بوونی منداڵی داون پەیوەستە بە تەمەنی دایک بەم ڕێژە و ئەگەرانەی خوارەوە؛-

🔺ئەگەری داون لەدایکێکی تەمەن 20-25 ساڵی لە 2000 منداڵ یەک داونە.
🔺ئەگەری داون لە دایکێکی تەمەن 25-30 ساڵی لە 1000 منداڵ یەک داونە.
🔺ئەگەری داون لە دایکێکی تەمەن 30-35 ساڵ ڕێژەکە زیاد ئەبێ بۆ لە 1000 مندال 5ی داون.
🔺ئەگەری داون لە دایکێک تەمەنی نێوان 35-40 ساڵ زیاد ئەبێ لە 1000 منداڵ 25 ی داون.
🔺ڕێژەکە زۆر بەرزتر ئەبێ بە شێوەیەک ئەگەری داون لە دایکێکی تەمەن سەرووی 40 ساڵ لە هەر 1000 منداڵێک 35ی داون.
هەموو پەیوەندیە بەهۆی ئەوەیە هێلکەی ئافرەت لەو ڕۆژەوەی لە دایک ئەبێ لەنێو هێلکەدانەکاندا جێگیرە و دروست بوونە بۆیە بە ئەگەری مانەوە لە نێو هێلکەدانەکان بۆ چەندین ساڵ ڕێژەی نەخۆشی داون لە منداڵەکە زیاتر ئەبێ بە گوێرەی زیادبوونی تەمەنی دایک.

نەخۆشی داون نەخۆشیەکی زگماکی و بۆماوەییە و تق ئێستا چارەسەری بنەبڕی نیە و کەسی توشبوو لایەنی هۆشمەندی و دەروونی و تێگەیشتن لە ژێر ئاستی ئاسایی ئەبێ.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

30/07/2025

Healthy mind-Healthy life

28/07/2025

تاکی کورد و کۆمەڵگای کوردی ئەبێ ئەوەندە ڕۆشنبیر بێ کە بزانێ هەر ئەمانن کەسانی هێج لەباردا نەبوو بە دەستی خۆیان گەورەیان نەکەن ، بەردەوامبوونی ئەم فۆڕمە لە خۆنمایشکردن و بردنە سەر شاشەی هەموو شت و نهێنیەکی نێو خێزانەکان سەرگەردانیەکی گەورە توشی نەوەی داهاتوو ئەکات…
ئەرکی هەمووانە برەویان پێنەدەین.

🔴بەهیچ شێوەیەک ناکرێ ڕێنمایی و چارەسەری دەروونی بەشێوەی ئۆنڵاین و چات و مۆبایل وەربگیرێ، لەبەر چەندین هۆکار لەوانە:-یەکە...
24/07/2025

🔴بەهیچ شێوەیەک ناکرێ ڕێنمایی و چارەسەری دەروونی بەشێوەی ئۆنڵاین و چات و مۆبایل وەربگیرێ، لەبەر چەندین هۆکار لەوانە:-

یەکەم/ بەگشتی لە زانستی پزیشکی و بەتایبەتتر لە پزیشکیی دەروونی هیچ دوو نەخۆشێک وەکو یەکتر نین واتا ئەکرێ ڕێنمایی و چارەسەرێک بۆ تۆ گونجاو بێ بەڵام بۆ کەسێکی تر نا کە هەمان حاڵەتی هەبێ و تەنانەت ئەگەر هەمان ڕەگەز و هەمان تەمەن و هەمان خێزانیش بن.
دووەم/ زۆر جار دەستنیشانکردنی حاڵەت و تەنگەژەی دەروونی زیاتر لە چەندین دانیشتنی دەوێ تاوەکو ئەگەینە دەستنیشانکردنێکی دروستی حاڵەتەکە و هەندێ جار پێویست بە شیکاریی وپشکنینی تاقیگەیی و تیشکی زۆر و ورد ئەبێ تاوەکو دڵنیا ئەبینەوە لە حاڵەتەکەی.
سێیەم/ هەموو ئەمانە جگەلەوەی بابەتەکە بازرگانیە بە گیرفانی خەڵک لەهەمان کاتتدا هەندێ جار و هەندێ حاڵەت ئەگەر بەر لە دەستنیشانکردنی حاڵەتی کەسیی و دەروونی ڕێنمایی وەربگیرێ ئەوا بۆی هەیە حاڵەتەکەی توندتر بکات و نەک سوو نەبینێ بەڵکو تەنگەژەکەی بگاتە حاڵەتێک کە چارەسەرکردنی قۆناغ و دەرمان و ڕێگاچارەی زۆر زیاتری پێویست ببێ تاوەکو بگاتەوە باری دەروونی و هیزریی ئاسایی ئەمە بەتایبەت نەخۆشانی وەصواصی دڵەڕاوکێی (OCD) کە لەوانەیە حاڵەتەکەی بگاتە درێژخایەن و پێویست بە ڕێگاچارەی زۆر قوڕستر ببێ تا چاکببێتەوە.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

🔴هۆشیاری تەندروستی زۆر گرینگتر لە سێکتەر و سێنتەرەکانی چارەسەرکردنن، کاتێک هۆشیاری نەبوو ئەکرێ ببێتە هۆئ زیانی گەورەی تە...
20/07/2025

🔴هۆشیاری تەندروستی زۆر گرینگتر لە سێکتەر و سێنتەرەکانی چارەسەرکردنن، کاتێک هۆشیاری نەبوو ئەکرێ ببێتە هۆئ زیانی گەورەی تەندروستی و کۆمەڵایەگی و ئابووریش:-
لەسەر ئەم بابەتی فرۆشتنی شیری دایک دوو رونکردنەوەی پێویست:-

یەکەم/ کە ئەڵێین شیری دایک گرینگە بۆ کۆرپەلە مانای وانیە تەنها شیرەکە گرینگە وەکو پێهاتە بەڵکو ئە
لەخۆگرتن و نزیک بوونەوەی پێست بۆ پێست (skin to skin contact)ی دایک و کۆرپەکە گرینگتر لە پێکهاتە و ناوەخنی شیرەکەی خۆیەتی بە مانایەکی تر ئەو هەست و سۆز و بەیەکەوەبوونە جەستەیی و دەروونیە گرینگتر لە پێکهاتەکەیە.

دووەم/ بەگشتی شیریپێدان یەکێکە لە سەرچاوکانی گواستنەوەی نەخۆشیە هەوکردنەکان بەتایبەت ڤایرۆسیەکان دەیان و سەدان نەخۆشی گواستراوە ئەکرێ بەهۆی شیرپێدانەوە بگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلەکە، ئەوە جگە لەوەی توێژینەوەکان ئەیسەلمێنن کە شیرپێدان کاریگەری هەیە تەنانەت لە نەخۆشیە نەگوازراوەکانیش وەک قەڵەوی و هەندێک لە شێرپەنجەکان و بەشێک لە نەخۆشیە هۆشمەندیەکان لە منداڵان…

لەگەڵ ڕێزم
دکتۆر ئازاد خۆشناو

🔷سایکۆلۆژیای مووچە:- لە زانستی پزیشکی دەروونی دیاردەیەک هەیە پێی ئەڵێين (ڕاهاتن لە بێ ئومێدی Learned Helplessness) لەم ح...
17/07/2025

🔷سایکۆلۆژیای مووچە:-

لە زانستی پزیشکی دەروونی دیاردەیەک هەیە پێی ئەڵێين (ڕاهاتن لە بێ ئومێدی Learned Helplessness) لەم حاڵەتە کەسەکە دوای ئەوەی چەندین جار هیوا هەڵەچنێ لەسەر تروسکاییەک لە ئومێد لۆ چارەسەربوونی کێشەکانی و ڕزگاربوون لێی بەڵام دواتر بێهیوا ئەکرێتەوە، دواجار ئەگاتە حاڵەتێک تەنانەت ئەگەر ئەمجارە ڕێگاچارەکانی ڕاستەقینەش بن ئەم هەر دڵی پێی خۆشنابێ و بە بێهیوایی لێی ئەڕوانێ.

تێبینی و پەیام✉️
یەکەم/ ئەم دیاردەیە یەکێکە لە بنچینەکانی توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی گەورە (Major depressive disorder) کە کەسەکە ئیدی هیوای بە هیچ هۆکار و فرایدڕەسێکی دەرەکی نامێنێ تەنانەت ئەگەر ئەمجارە گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکەی واقعی و ڕاستەقینەشبێ.
دووەم/ لەم ڕۆژانەی دوایی سوپاس خوا هەواڵی باش هەن دەربارەی چارەسەربوونی کێشەی چەندەها ساڵەی موچە ئەوەی هەستی پێئەکرێ ئەوەیە کە موچەخۆران و خەڵک گەیشتوون بەم دیاردەیە و وەک پێویست ئیدی ئەم هەواڵانە هیوایان پێنادەن و دڵخۆشیان ناکا.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

🔺ئاو و خواردن و لانەی ژیان و ساردی و گەرمی لەکاتی پێوسیت و خەوتن لە بنکی بنەوەی هەڕەمی پێداویستیەکانی مرۆڤە بۆ ژیان. دوا...
14/07/2025

🔺ئاو و خواردن و لانەی ژیان و ساردی و گەرمی لەکاتی پێوسیت و خەوتن لە بنکی بنەوەی هەڕەمی پێداویستیەکانی مرۆڤە بۆ ژیان.

دوابەدوای ئەمەوە پێداویستیەکانی تری بەرزتر دێن (وەک لە هەڕەمەکە دیارە) و مرۆڤ پێوسیتی بەوەهەیە کە ئەم پێداویستیە بنەڕەتیانەی ژیان پڕ بکاتەوە تاوەکو بگاتە قۆناغەکانی تری وەک ئامانجەکان و ڕێز و خۆشەویستی و دواتریش داهێنانکاری و گەیشتن بە خوودبوون (کە لە تڕۆپکی هەڕەمەکەدایە و واقیعبینی و خوودناسی) لەخۆ دەگرێت.

ئەمەی باسم کردووە زۆر بە کورتی بریتیە لە بیردۆزی هەڕەمی پیداویستیەکانی تاک لە ژیان کە (ئەبراهام ماسڵۆ) گەورە زانای ئەمریکی بواری سایکۆلۆژیای مرۆڤ لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو دایهێناوە و تا ئێستاش یەکێکە لەو بیردۆزانەی ساڵانە دەیان لێکۆڵینەوەی زانستی لەبارەیەوە دەکرێ.

دکتۆر ئازاد خۆشناو

🔴کێشە و گیروگرفت و دەمەقاڵێی بەردەوامی نێو خێزان یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکانی توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی یە لە داهاتوو...
10/07/2025

🔴کێشە و گیروگرفت و دەمەقاڵێی بەردەوامی نێو خێزان یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکیەکانی توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی یە لە داهاتوودا…
دکتۆر ئازاد خۆشناو

🔺تەنها نیوەی ئەوانەی توشی نەخۆشی زەهایمەر (خەلەفان-لەبیرچونەوە) بوون دەستنیشانی نەخۆشیەکەیان ئەکرێ.🔺تەنها نیوەی ئەوانەی ...
07/07/2025

🔺تەنها نیوەی ئەوانەی توشی نەخۆشی زەهایمەر (خەلەفان-لەبیرچونەوە) بوون دەستنیشانی نەخۆشیەکەیان ئەکرێ.
🔺تەنها نیوەی ئەوانەی نەخۆشیەکەیان دەست نیشان ئەکرێ چارەسەری پێویست وەرەگرن.
🔺ئەوانەشی چارەسەر وەرەگرن تەنها ساڵێک بەردەوام ئەبن لەسەر دەرمان و چارەسەری لەکاتێکدا زۆربەی ئەوانەی بەم نەخۆشیە دەناڵێنن تا ١٠ ساڵ دوای دەستنیشانکردنەکە هەر لە ژیان ئەمێنن.

🔹ئەم ئامارانە بە پێی ووڵاتانی ڕۆژئاوایە، وا ئەبیبرێ لە کوردستان ڕێژەی ئەوانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و دەست نیشان ناکرێن زۆر زیاتر لەم ڕێژانەیە و زۆربەی ئەو نەخۆشانە لە کوردستان پێیان ئەوترێ دەردە پیریە و شتی لەبیر دەچێتەوە و لێیگەڕێن ئاساییە و بەساڵاچوونە…

دکتۆر ئازاد خۆشناو


Address


Telephone

+9647503163433

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Azad M. Xoshnaw :: دکتۆر ئازاد خۆشناو:

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Practice
  • Claim ownership or report listing
  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share