Dr.Hewa Khalid Abdullah / د.هيوا خالد

Dr.Hewa Khalid Abdullah / د.هيوا خالد پسپۆر(دکتۆرا) لە نەشتەەرگەری گورچیلەومیزەرۆ
اخصائي(دك?

25/06/2024

ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی چاندی ئامێری جێگرەوە بۆ چارەرەخوازێك کە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە توانای سێکسی لە دەستدابوو...
تيمی د.هیمن و د.هیوا
هیوایەك بۆ هەموان

اجراء عمليه زرع الدعامة الذكرية بنجاح لمريض يعاني من الضعف الجنسي بسب داء السكري...

فریق د.هیمن و د.هیوا
الأمل للجميع

07712150000
07732113131
07512113131

‎هەوکردنی رێرەوی میز لە بۆ ئەو ئافرەتانەی پلانی دووگیان بوونیان هەیەچی پێویستە بیکەن تا گورچیلەکانیان بپارێزن؟١.پێویستە ...
17/06/2022

‎هەوکردنی رێرەوی میز لە بۆ ئەو ئافرەتانەی پلانی دووگیان بوونیان هەیە
چی پێویستە بیکەن تا گورچیلەکانیان بپارێزن؟
١.پێویستە ئافرەتەکە دڵنیابێت لەوەی کە هیچ کێشەیەکی زگماکی لە گورچیلەکانی دانیە
ئەمەش بە ئەنجام دانی پشکنینی میز و سۆناری زگ و هەڵسەنگاندنی ئیشی گورچیلەکان
٢.کەم کردنەوەی ڕێژەی خوێ خواردن
٣.پێوانی فشاری خوێن
٤.چارەسەرکردنی هەر بەردێک ئەگەر لە گورچیلەی ئافرەتەکە هەبوو
یان تەسک بوونی رێرەوی میز و ئاوسانی گورچیلەکان
٥.کە ئافرەتەکە لەم چەند خاڵە دڵنیا بووە ، ئەوا بە شێوەیەکی گشتی
گورچیلەکانی پارێزراو دەبێت لەکاتی دووگیانی دا
بە مەرجێک لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر بمێنێتەوە
بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت دایک و کۆرپەلەکان

‎بە هیوای تەندروستیەکی باش

‎د.هیوا خالد عبداللە دکتۆرا ( بۆرد ) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ ، ڕۆژانی یەک شەممە لە راوێژکاری نەخۆش دەبینێت لە نەخۆشخانەی شەهید د خالد

‎ ناونیشانی نۆرینگە \ د.هیوا خالد : کۆمەڵگای شیفا
‎ژمارەی مۆبایل \ ٠٧٥٠٤٣٤٧٠٧٨

‎هەوکردنی رێرەوی میز لە منداڵان ؟ )(التهاب)‎هەوکردنی بۆری میز لە منداڵی تەمەن خوار ٥ ساڵ زیاتر لە کچان دەبێت (٨٪)و ‎بە ر...
15/06/2022

‎هەوکردنی رێرەوی میز لە منداڵان ؟ )(التهاب)
‎هەوکردنی بۆری میز لە منداڵی تەمەن خوار ٥ ساڵ زیاتر لە کچان دەبێت (٨٪)و
‎بە رێژەیەکی کەمتر لە کوران روو دەدات . زوو زوو هەوکردنی رێرەوی میزەرۆ
‎دەر ئەنجامی خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی منداڵ لە هەندێک حالەتدا
‎لەوانەیە ببێتە هۆی سست بوون و لە دەستدانی گورچیلەکان
‎چۆن بزانین کە منداڵەکانمان تووشی هەبوونی رێرەوی میزەرۆ نە بوونە ؟
‎زۆربەی کاتەکان دەست نیشانکردنی هەوکردنی بۆری میز لە منداڵان
‎زۆر ئاسانەو بە تایبەتی ئەو منداڵانەی کە توانای چونە سەر ئاویان هەیە
‎(المدربین علی استخدام المرصاص)
‎نیشانەکانی ئەمانەن
‎١.ئازار یان سوتانەوە لەکاتی میز کردن
‎٢.زوو زوو میز کردن یان هەستی بوونی زوو میز کردن
‎٣.بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش
‎٤.هەبوونی ئازار لەژێر سگ
‎چی بکەین تا بە دوربین لە هەوکردنی رێرەوی میزڵدان؟
‎١.فێری منداڵەکانمان بکەین کە رێژەیەکی باش ئاو بخۆنەوە
‎٢.رانەگرتن و دوانەخستنی میز کردن
‎٣.پاک و خاوێنی توالێت و حەمامەکان
‎٤.فێرکردنی چۆنیەتی دەست شوشتن

‎بە هیوای تەندروستیەکی باش

‎د.هیوا خالد عبداللە دکتۆرا ( بۆرد ) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ ، ڕۆژانی یەک شەممە لە راوێژکاری نەخۆش دەبینێت لە نەخۆشخانەی شەهید د خالد

‎ ناونیشانی نۆرینگە \ د.هیوا خالد : کۆمەڵگای شیفا
‎ژمارەی مۆبایل \ ٠٧٥٠٤٣٤٧٠٧٨

بۆ دایک و باوکان بابەت \ سورانی هێلکەی گوونسورانی هێلکەی گوون بریتیە لە سوڕانەوەی هێلکەی گوون بە دەوری خۆیدا، بەمەش دەبێ...
28/04/2022

بۆ دایک و باوکان

بابەت \ سورانی هێلکەی گوون
سورانی هێلکەی گوون بریتیە لە سوڕانەوەی هێلکەی گوون بە دەوری خۆیدا، بەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێن نەگات بە هێلکە گوونەکەو یەکێکە لەوحالەتە باو مەترسیدارانەی کە ئەگەر توشبو زوو پێی زانیو حالەتەکەی لە ماوەیەکی کورت ( کەمتر لە ٦ کاتژمێر ) دەست نیشان کرا ئەوە چارەسەری ئاسان دەبێت بە ئەنجام دانی نەشتەرگەری و ڕێگر دەبێت لەوەی نەخۆش گوونەکەی لەدەست بدات .
سوڕانی هێلکەی گوون لە هەموو تەمەنێک روو دەدات بەڵام زیاتر لە نێوان تەمەنی ( ١١-١٥ ) ساڵی روودەدات ، بە شێوەیەکی گشتی نەخۆش ئازارێکی زۆری دەبێت لە گوونەکان و ژێر زگی ، لە وانەیە ئاوسانی گوونەکان و هێلنج و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت .
رێنماییەکان و ئەوەیە هەر کاتێک منداڵەکانتتان توشی ئازاری گوونەکان بوون ، ئەوا بە زوترین کات سەردانی نزیکترین فریاکەوتن بکەن.

بە هیوای تەندروستیەکی باش

د.هیوا خالد عبداللە دکتۆرا ( بۆرد ) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ ، ڕۆژانی یەک شەممە لە راوێژکاری نەخۆش دەبینێت لە نەخۆشخانەی شەهید د خالد

ناونیشانی نۆرینگە \ د.هیوا خالد : کۆمەڵگای شیفا
ژمارەی مۆبایل \٠٧٥٠٤٣٤٧٠٧٨

لابردنی گرێیەکی شێرپەنجەی گورچیلە کە زۆربەی گورچیلەی نەخۆشەکەی گرتبوود.هیوا خالد عبداللە دکتۆرا ( بۆرد ) لە نەشتەرگەری گ...
28/04/2022

لابردنی گرێیەکی شێرپەنجەی گورچیلە کە زۆربەی گورچیلەی نەخۆشەکەی گرتبوو

د.هیوا خالد عبداللە دکتۆرا ( بۆرد ) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ ، ڕۆژانی یەک شەممە لە راوێژکاری نەخۆش دەبینێت لە نەخۆشخانەی شەهید د خالد

بە هیوای تەندروستیەکی باش

ناونیشانی نۆرینگە \ د.هیوا خالد : کۆمەڵگای شیفا
ژمارەی مۆبایل \ ٠٧٥٠٤٣٤٧٠٧٨

بەردی گورچیلە چیە؟ نیشانەکانی،چۆن چارەسەر دەکرێت چۆن خۆمان بپارێزین؟لە نزیکەی ١٠ کەس یەک کەسمان توشی بەدی گورچیلە دەبێتو...
28/07/2021

بەردی گورچیلە چیە؟ نیشانەکانی،چۆن چارەسەر دەکرێت چۆن خۆمان بپارێزین؟
لە نزیکەی ١٠ کەس یەک کەسمان توشی بەدی گورچیلە دەبێت
وە ڕێژەکەی لە پیاوان زیاترە بە بەرورد لە ئافرەتان
بەردی گورچیلە دروست دەبێت لە ئەنجامی نیشتنی خوێ یان مینیراڵ (معادن)لەناو گورچلە
جۆرە باوەکانی بەردی گورچیلە
١-بەردی کالیسیۆمی:باوترین جۆری بەردی گورچیلەیە نزیکەی ٨٥-٩٠% بەردی گورچیلە پێکدێنێت
لە ئەنجامی زیادی کالیسیۆم و ئۆگزالات لە جەستە دروست دەبێت
٢-بەردی سترۆ ڤایت:ئەم جۆرەیان لە ئەنجامی هەوکردنی درێژخایەنی رێرەوی میز دروست دەبێت
بەرێژەیەکی زۆر لە ئافرەتان،بەجۆرێک هەندێک جار زۆر گەورە دەبێت تەواوی گورچیلەکە لەکار دەوەستێت
٣-بەردی یوریک ئەسید:ئەم جۆرەیان زیاتر لەو کەسانە دروست دەبێت کە بەرێژەیەکی زۆر پرۆتین
لە ژەمەکانیاندا هەیە یان ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان زگچونی درێژخایەن
٤-بەردی سیستین:ئەم جۆرەیان بۆ ماوەییە لە ئەنجامی زیاد بونی سیستین لە میز لەوانەیە
چەند ئەندامی خێزانێک هەمان نەخۆشیان هەبێت
نیشانەکانی بەردی گورچیلە؟
ئازارێکی زۆر توند لەتەنیشتەکانی نەخۆش ،سوربونی رەنگی میز ،هێڵنج و رشانەوە ،لەرز وتا
لەوانەیە هەندێک جار نەخۆش هیچ نیشانەیەکی لەسەر بەدیار نەکەوێت
چۆنیەتی چارەسەرکردنی
چارەسەری هەمو بەردێکی گورچیلە پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت

١-بۆ ئەو بەدانەی کە قەبرەیان بجوکە (کەمتر لە ٦ملم)دەرمانی ئازارشکێن و فراوانکردنی بۆری میز
لەگەڵ دەرمانی تواندنەوەی بەرد و زیاد ئاوخواردنەوە بەکاردەهێنرێت
٢-بۆ ئەو بەردانەی قەبارەیان گەورەیە بەگوێرەی ژمارە وقەبارەو شوێنی بەردەکان زۆر
رێگا هەن بۆ چارەسەرکردنیان لەوانە (ناظور /پێبین)یان دەرهێنانی بەرد لە رێگای کونێکی بچوک
لە پشتی نەخۆش یان بە لەیزەر یان بە نەشتەرگەری

جۆن خۆمان بپارێزین لە بەردی گورچیلە؟

١-ئاو خواردنی زۆر(٣بۆ٤ لیتر)لە رۆژێکدا هەرکاتێک نەخۆش هەستی بەوە کرد رەنگی میزی
تۆخ بووە دەبێت ئاو خواردن زیاتر بکات
٢-کەم بەکارهێنانی خوێی چێشت لێنان
٣-کەم کردنەوەی پرۆتینات لە ژەمەکان
٤-خواردنی لیمۆ لە هەندێک جۆری بەردی گورچیلە بەسودە

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەم و لایەک

د.هیوا خالد /پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەرۆ

28/07/2021

مژدە بۆ هاوڵاتیانی شاری کۆیەی خۆشەویست کە ئێستا ( پێبینی میزڵدانی نەرم / ناظور مثانة المرن ) بەردەستە لە کلینیکی ( د.هیوا خالد ) بە بێ بەنج و بێ ئازار ئەنجام دەدرێت
کۆمڵگای شیفا ٢
بۆ زانیاری پەویوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن :
٠٧٥٠٤٣٤٧٠٧٨

Address

مجمع شفاء 2
Koy Senjaq
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Hewa Khalid Abdullah / د.هيوا خالد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Hewa Khalid Abdullah / د.هيوا خالد:

Share

Category