MidwifeAsmar

MidwifeAsmar مەستەری مامانی بەئەزموونی زیاتر لە ٢٥ سال کاری مامانی ، راهێنانی دایکی دووگیان بە ئۆنڵاین و ڕاستەوخوو
(1)

15/04/2026

🌸سودەکانی ورزش لە ماوەی دووگیانیدا:
👈دوگیانی ئەبێتە هوی لە دست دانی وزە لە جەستەدا و زوتر ماندوو ئەبن، بەڵام وەرزش و راهێنانەکان بە شێوەکی بەردەوام و مستمر وا لە ئێوە ئەکات کە بتوانن زۆر بە باشی بەردەوام بن لە ئیشی ئاسایی رۆژانەتان
👈وەرزش، سيستەمی دڵ- دەمارەکانی ئێوە بە هێز دەکات، بویە زو هیلاک نابی.
👈ماسکولەت بە هێز ئەبی وە بە ماسکۆڵەی بە هێزو کێشراو، زەخت و هەوڵێکی کەمترپێویستە بو انجام دانی ئێشو و باری رۆژانەت وەکو کڕینی پێداویستیەکان وە یا دەوامی اداری و .....
🌸 هەروەها یارمەتیت ئەدا کە بۆ قۆناخی دژواری مناڵ بوون ئامادە بیت.
👈ئەم شتانە بە راشکاوی دەبین.
هەچەنە بارو دۆخی جەستەیت باشتر بێت، بە هێزتر ئەبیت وە باشتر دەرەقەت دیت و مناڵ بوونت ئاسان دەبی و ابێتە بیرەوریکی خۆش لە ژیانتا❤❤
👈منال بوون وەکو هەڵاتن لە وزشی ماراسون وایە؛ به استقامت، ورە و توجە پێویستی هەیە.
جوڵانی لەش لە ماوەی دووگیانی دا، ئامادی باش ئەبخشێ بۆ قوناخە سەختەکانی مناڵ بوون
🌸 وەرزش ناخۆشی و ئازارەکانی ماوەی دوگیانی کەم دەکاتوە.
👈وەرزش و پروڤەی بەردەوام ئەبێتە هۆی چارەسەری پشت ئێشە و قاچ ئێشە،ئاوسانی دەست و قاچەکان، دڵەکزە و تەنانت چارەسەری قبزی دەکات
🌸خەمۆکی و بوورانەوە لە ماوەی دوگیانی چارەسەر ئەکات
👈👈بۆیە وەرزش بۆ هەموو ژنیک زەروورە چ بڕیاری نەشتەرگەریت داوە یاخود سروشتی
بۆ بەشداری کرد
وشەی کۆرس کۆمنت کە
#وەرزش

11/04/2026

ئایا پرسیار دەکەیت بۆچی لە کاتی دووگیانیدا زۆر حەمام بەکاردەهێنیت؟

خەمت نەبێت... هیچ شتێکی جدی نییە - تۆ تەنها دووگیانیت!

لەگەڵ گەشەکردنی کۆرپەکەت، منداڵدانەکەت فشار دەخاتە سەر میزڵدانەکەت، ئەمەش وا دەکات هەست بکەیت کە پێویستە زیاتر بچیتە حەمام.

یەکێکە لەو گۆڕانکارییە سروشتیانە (و هەندێکجاریش کۆمیدی) کە لەگەڵ دووگیانیدا دێت.

جەستەت هەموو ڕۆژێک خۆی لەگەڵیدا دەگونجێنێت بۆ پشتگیریکردنی ژیانێکی نوێ.

#دووگیانی

#دووگیان

#ژیانی دایکان

#ئامۆژگارییەکانی دووگیانی

09/04/2026

ڕاکێشانی قژ لەلایەن منداڵەوە ئاماژەیە
نەک توڕەیی یان ڕەفتاری شەڕانگێزی.

ئەم ڕەفتارە بەزۆری بەهۆی ماندوێتی زۆر یان وروژاندنی زۆری ژینگەیە.

کاتێک ڕوودەدات کە کۆئەندامی دەماری منداڵ بە زیادەوە ئەورووژێت.
گرنگە هۆکاری هەڵسوکەوتەکانیان بزانین و بەهەڵە ناوی لێ نەنێین
بە هۆکاری زانستی داوای بکە
کاتێک منداڵە بچووکەکەمان ماندوو دەبێت یان وەرگیراوەکانی مێشکی لە ژینگەیی وەک...
ڕووناکی و دەنگ و جوڵە بۆ ئەو زۆرە. مێشکی دەبێت خۆی لەگەڵ ڕووناکی و دەنگ و جوڵەدا بگونجێنێت.

بەدوای دەرچەیەکی سۆزداریدا دەگەڕێت.

یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ ئەو قژی خۆی ڕابکێشێت یان قژی تۆیە

ئەم بزووتنەوەیە وەک ئازادکردنێکی کتوپڕ بۆی مامەڵە دەکات و
یارمەتی کەمکردنەوەی گرژی ناوەوەی دەدات و ئارامتر دەکاتەوە
هەر چەندە منداڵ لە قۆناغی ماندوێتی زۆر نزیک بێتەوە،
ئەم ڕەفتارانە زیاتر باون.

بۆیە پێشتر هەبوونی ڕۆتینێکی ڕێکوپێک و هێورکەرەوە یارمەتیت دەدات بۆ هێوربوونەوە و کەمتر ڕوودانی ئەو جۆرە کاردانەوەیانە.

#کۆرپە #مناڵ

کۆتا مانگی دووگیانی...ئەوە ئەو شوێنەیە کە جەستە خۆی بۆ ڕووداوێکی گەورە ئامادە دەکات 🤍بەڵام زۆرێک لە دایکان ئەم نیشانانە ...
08/04/2026

کۆتا مانگی دووگیانی...
ئەوە ئەو شوێنەیە کە جەستە خۆی بۆ ڕووداوێکی گەورە ئامادە دەکات 🤍
بەڵام زۆرێک لە دایکان ئەم نیشانانە بە هەڵە بە “کێشە” دەزانن:
قورسبوونی زۆری حەوز
گرژبوونی هاوشێوەی قۆناغەکان
دابەزینی پەستانی سک
کەمخەوی و ماندوێتی
گرژبوونی ناڕێکی منداڵدان

حەقیقەت ئەوەیە 👇
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەمانە نیشانەن بۆ ئەوەی جەستەت خۆی بۆ منداڵبوون ئامادە دەکات نەک ئەوەی شتێکی خراپ دێت.

❗ بەڵام لێرەدا جیاوازییەکی زۆر گرنگ هەیە:
ئەگەر نەزانیت کامیان ئاساییە و کامیان ئاگادارکردنەوە...
هەم فشارەکانت زیاد دەکات، هەم ئەگەری دەستێوەردانی ناپێویست زیاد دەکات.

من بەدرێژایی ساڵان بینیومە 👇
دایکێک کە هۆشیار بێت و جەستەی خۆی بناسێت،
بەزۆری منالبوونەکەی:
✔️ ئاسانتر
✔️ خێراتر
✔️ وە ئەرێنیتر

✨ ئامادەکاری پێش منداڵبوون شتێکی لوکس نییە... It’s a necessity. بەڵکو زەرورەتی ژیانی ئێستایە

ئەگەر دەتەوێت بزانیت:
جەستەت بەڕاستی چی ئەزموون دەکات
وە چۆن منالبوونەکە لە بەرژەوەندی خۆتا بەرەو پێش بەری👇

📩 لە کۆمێنت “یادگاری”

مانگی_کۆتایی_سکپڕی #مامان کەمکردنەوەی_ئازاری منداڵبوون دایکی_ئاگا

05/04/2026

ئەم بڕە لە دانەوێڵەکان بە ٥ کەوچکی چێشت ماش و گەنم و نیسک دروست کردووە.

نزیکەی چوار ڕۆژی دەوێت تا چەکەرە دەکەن.

دەتوانیت لەناو دەفرێکی داخراودا لەناو سەلاجەدا بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک هەڵیبگریت.

ئەگەر دوای خواردنی فاسۆلیا هەستت بە ئاوساوی کرد، ئەوا چەکەرە تاقی بکەرەوە.

دەتوانیت چەکەرە بە سادەیی بخۆیت یان بەهاراتیان بۆ بکەیت.

تێکەڵی بکە، لەگەڵ زەڵاتە بیخۆ، بیخە ناو ماست، یان بیخە ناو هێلکەو تەماتەدا تێکەلی کە.

چێژ لە ساندویچ یان لەگەڵ ئاوی لیمۆ وەربگرە...

یارمەتی هەرسکردن دەدات. بۆ پێست و قژ زۆر باشە. باشە بۆ پاککردنەوەی لەش و بۆ ئەو کەسانەی کەمخوێنییان هەیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە. یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات. زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕێجیم دەکەن. بۆ پاککردنەوەی جگەر باشە.

یارمەتی کەمکردنەوەی شەکر دەدات و بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش وایکردووە بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە و قەبزی زۆر باش بێت.

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و B

چۆنیەتی ئامادەکاری

فاسۆلیا و عدس و گەنمەکە بشۆ و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر تەڕیان بکە و دووجار ئاوەکە بگۆڕە.

بیڕێژە ناو دەفرێک و بە تۆڕ و لاستیک دایبپۆشە و ڕۆژانە سێ جار بیشۆ بۆ ئەوەی نەلکێت و نە کێک نەبێت و لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا دایبنێ.
یارمەتی کەمکردنەوەی شەکر دەدات و بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە.

قەبزی زۆر باشە

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و B

چۆنیەتی ئامادەکاری

فاسۆلیا و عدس و گەنمەکە بشۆ و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر تەڕیان بکە و دوو جار بیشۆ.

گۆڕا

بیڕێژە ناو دەفرێکەوە و بە تۆڕێک و لاستیکێک دایبپۆشە و ڕۆژانە سێ جار بیشۆ بۆ ئەوەی بۆن نەکات و کەڕوو لێ نەدات و بیخە شوێنێک کە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆری لێ نەبێت.

بیخە سەر ئاوەڕۆ یان ئاوەڕۆی سینک. تاکو ئاوی زیادە بڕوات و هەوای بچێتە ناو دەفرەکە و دوای نزیکەی سێ بۆ چوار ڕۆژ چەکەرە کە ئامادەیە👍
❌❌بۆ دڵنیا بوون کە میکروبی تیا نەبێت باشترە چەن خۆلەکێک بە هەڵم بیکۆڵینن❌❌

#چێشت لێنان

05/04/2026
03/04/2026

📣📣📣📣مژدە مژدە مژدە

✨ پاکێجی تایبەتی دوای منداڵبوون
ئەو پاکەیجی دەمێک بوو چاوەڕی بوون ئێستا ئامادە بووە🥰 و بۆ تەواوی ئەو خانمانەی هەست ئەکەن ناو زێیان شل و یان گەورە بووە چ بە سروشتی بوویانە چ بە نەشتەرگەری و یان مناڵت نەبووە یان کاتێکی زۆرە مناڵت بوە بەڵام ئەو هەستەت هەیە ئەم پاکەیجە ئەتوانی زۆر بەسود بێت بۆتان و تەنانەت هەر لە دوو مانگی یەکەمەوە هەست بە گۆڕانکاری نەک لە زێ و حەوزت ئەکەی بەڵکوو لەسەر تەواوی جەستەشت کاریگەری ئەبینیت بۆیە بۆ هەموو ژنێک ئەم پاکەیجە زەروورە

پاکەیجی دوای منالبوون:
ماوەی دوای منداڵبوون یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکان بۆ گەڕانەوەی جەستەی دایک بۆ دۆخێکی تەندروست و بەهێز.
ئەگەر لەم کاتەدا ئاگاداری لەش نەکرا، کێشەی وەک لاوازی ماسولکەکانی سک، داڕمانی منداڵدان و میزڵدان، یان تەنانەت نەگرتنی میزکردن لەوانەیە ڕووبدات.

لەم پاکێجەدا فێردەبیت چۆن:

🌿 لە کاتی شیرپێداندا خۆراکی پێویستت هەبێت بەبێ ئەوەی زیان بە شیری دایک بگەیەنێت.
🌿 ئەزموونی دابەزاندنی کێشی لەش بە شێوەیەکی سیستماتیکی دوای منداڵبوون.
🌿 بەهێزکردنی ماسولکەکانی سک و بنی حەوز بە ٣ بۆ ٤ ئاستی یۆگای تایبەتمەندی دوای منداڵبوون.
🌿 یارمەتی بەهێزکردنی زێ و بنی حەوز دەدات.
🌿 ڕێگریکردن و تەنانەت چارەسەرکردنی داڕمانی منداڵدان و میزڵدان، و نەگرتنی میز لە زۆر حاڵەتدا.

ئەم پاکێجە بۆ ئەو دایکانە دروستکراوە کە دەیانەوێت خاوەنی:
✨ جەستەیەکی بەهێزتر
✨ ورگێکی پتەوتر
✨ بەرگری و چارەسەری داخزانی زێ و میزەڵدان بکەن
دوای منداڵبوون .

💰 کۆی گشتی نرخی پاکەیج: ١٥٠ هەزار دینار
📌 شێوازی پارەدان:
فاستپەی (ئەسمەر)
07739628893
اف ای بی (یاسر عوسمان)
07702636262

📩 پسوڵەی پارە + سۆنەر لە تێلێگرام بنێرە .

ئەگەر دەتەوێت دوای منداڵبوون جەستەت بەهێز و تەندروست و هاوسەنگ بێتەوە، ئەوا ئەم پاکێجە بەتەواوی بۆ تۆ دروستکراوە✅

#مایسیری

Address

Kurd

Telephone

+9647739628893

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when MidwifeAsmar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share