
21/06/2024
ئــــــــــازاری پشــــــت
حاڵەتێکی زۆر باوەو ڕۆژانە لە ڕاوێژکاری یەکێکە لە دیارترین ئەو ئازارانەی کە نەخۆش پێوەی دەناڵێنێ.
بەنزیکەیی ٨٠٪ ی خەڵکی دەکرێ توشی ئازاری پشت بن لە کاتێکی دیاریکراوی ژیانیاندا.
بۆ ئاسانتر تێگەیشتن ئازاری پشت پۆلێن دەکەین بۆ چەند جۆرێك:
١) ئازاری پشت لە ئەنجامی [کرژبوونی ماسولکەکانی پشت ، هەڵگرتنی قورسایی، وەزنی زۆر کە پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بڕبڕەکانی پشت، زۆر وەستان و دانیشتن بە شێوەیەکی ناتەندروست، یاخود سوانی (سەوەفانی) بڕبڕەکانی پشت ، یان خزانی بڕبڕەکانی پشت لەسەریەکتری].
٢) ئازاری پشت بەهۆی خزانی کڕکڕاگە(دیسك) ی نێوان بڕبڕەکان کە بەمەش پەستان دەخاتە سەر دەمارەکانی دەوروبەری بڕبڕەکانی پشت . هەندێ جار لەوانەیە ببێتە هۆی تەسك بوونەوەی کەناڵی بڕبڕەکانی پشت.
٣) ئازارەکە دەکرێ بەهۆی هەوکردنی ڕۆماتیزمی و بەکتریایی بڕبڕەکانی پشت بێت.
٤) لە هەندێ حاڵەتی دەگمەندا دەکرێ ئەو ئازارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرێی شێرپەنجەبێت بۆ بڕبڕەکانی پشت بێت.
٥) لەوانەشە ئازارەکە لە بنەڕەتدا بەهۆی نەخۆشی ئەندامەکانی ناوسك بێت بۆ نمونە ئازاری گورچیلەکان یان هەوکردنی میزەڵدان دەبنە هۆی ئازاری پشت ، لەکاتێکدا کە پشت سەلامەتە.
لەهەر پێنج حاڵەتەکەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دروست دیاریکردنی هۆکاری پشت ئێشەکە و پێدانی ڕێنمایی و چارەسەری پێویست بە پێی حاڵەتەکە.
لەگەڵ هیوای لەش ساغیم بۆ گشت لایەکتان.
د.ئــــــــارام عــــبداللە ملا
دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی جومگەو ڕۆماتیزم و فەقەرات
ناونیشان: ڕانیە/ شەقامی پزیشکان - تەلاری پزیشکی سینا
ژمارەی مۆبایلی کلینیک: ٠٧٥٠٥٥١٤٧٥٧ - ٠٧٧٣١٦٤٧٥٧٥