Dr dlvin omar

Dr dlvin omar Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr dlvin omar, Doctor, ranya, Ranya.

 ❤️🕋
15/03/2024

❤️🕋

11/01/2024



🔶ئامادەکردنی ھۆلی کێلگەی پەلەوەری پێش ھاتنی جوجکە🔸خاوێن کردن و تەعقیم کردنی ئەو شتانەی زیان بە پەلەوەرەکە ئەگەیەنن بە تا...
13/05/2023

🔶ئامادەکردنی ھۆلی کێلگەی پەلەوەری پێش ھاتنی جوجکە

🔸خاوێن کردن و تەعقیم کردنی ئەو شتانەی زیان بە پەلەوەرەکە ئەگەیەنن بە تایبەت حەشەراتەکان کە زیاتر لە گۆشەکانی ھۆلەکەدا ئەبینرێن و وە پاککردنەوە لە دوای تەواوبوونی وەجبەو لەسەرەتای تێکردی جوجکە بۆ ناو کێلگە و پاککردنەوەی دەرەوەی ھۆل و ھەریەک لە کەلوپەلەکان و خاوێن کردنەوەی دەست و پێلاوی کارمەندان و ھەتاوەکو ئۆتۆمبێل و بارھەکگرەکانیش وە چەند ھەنگاوێکی دروست پێویستە بۆ پاک بوونەوە

🔸پێشەکی بە برێکی کەم تەواوی ھۆلەکە بە ئاو دەپرژێنین و دواتر شۆردنی بە مادەیەک کە کەف بکات

🔸بەتالکردنی ھەموو تانکی و بۆریەکان و دووبارە شۆردنەوەی

🔸دووبارە پر کردنەوەی تانکی و بۆریەکان لەگەل مادەیەکی تعقیم و مانەوەی تێکەلەکە تیایدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ، یاخود بەکارھێنانی سرکەو خەل لە تێکەلەکەدا

🔸خاوێن کردنەوەی سیستەمی ئالیک پێدانەکان

🔸رشاندنی ھەموو ھۆلەکە ، بە بەشی ناوەوەو دەرەوەش بە دەرمانی دژە نەخۆشی

🔸بەکارھێنانی گازی فۆرمالین و داخستنی ھەموو دەرگاو پەنجەرەکان بە مەبەستی ھەلمژینی گازەکە



🔶جگەر🔸جگەر خواردنێکی بەلەزەت و زۆر بەکارھێنراوی کۆمەلگەکەمانە، سەرچاوەیەکی دەولەمەندە بە ئاسن ، ھەربۆیە ئەوانەی تووشی کە...
02/05/2023

🔶جگەر

🔸جگەر خواردنێکی بەلەزەت و زۆر بەکارھێنراوی کۆمەلگەکەمانە، سەرچاوەیەکی دەولەمەندە بە ئاسن ، ھەربۆیە ئەوانەی تووشی کەم خوێنی ئەبن بە خواردنی جگەر ئامۆژگاری ئەکرێن ،ھەروەھا سەرچاوەیەکی باشیشە بۆ ڤیتامین A

🔸جگەر لە ئاژەلی سەربراو جیادەکرێتەوەو بەکار دەھێنرێت و وا پێویست ئەکا کە چەند مەرجێکی ڤێتێرنەری گرنگی تێدا ھەبێت وەکو

🔸نەبوونی رەنگی سەوز یا رەشی تۆخ لە جگەرەکەدا، کە ئاماژە بە بوونی ژەھر و ماددەی زیانبەخشە

🔸نابێت کیس و توورەکەی پر ئاوی پەردە تەنکی پێوە بێت

🔸وریای بوونی کرمی faciola hepatica بین کە بە کرمی جگەر ناسراوە



🔷ڤیتامینەکان ‏vitamines🔹کۆمەڵێک پێکهاتەی ئەندامین 🔹بەشێکی زۆر کەمی خۆراک پێک دەهێنن بەڵام چالاکی و جموجۆڵی باش پێک دێنن ...
27/04/2023

🔷ڤیتامینەکان
‏vitamines

🔹کۆمەڵێک پێکهاتەی ئەندامین
🔹بەشێکی زۆر کەمی خۆراک پێک دەهێنن بەڵام چالاکی و جموجۆڵی باش پێک دێنن لە هەر ئەندامێکی لەشی مریشکدا

🔹ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە کردارە بایەلۆجیەکانی لەش
🔹بە نەبوونی یا زیاتری بڕی گونجاو دەبێتە هۆی تێکچون لە کردارە بایەلۆجیەکان
🔹پێویستە ئالیکی مریشکی گۆشت بڕی پێویستی لە ڤیتامینەکانی تێدابێت

🔷ئەو کێشانەی کە بەهۆی کەمی ڤیتامینەوە دروست ئربن

🔹وەستانی گەشە
🔹دابەزینی بەرگری لەش
🔹نەمانی توانای خواردن
🔹تێکچون لە خانە لیمفاویەکان
🔹تێکچون لە دروستبوونی ئێسک و پەڕ
🔹ناڕێک ڕۆیشتن
🔹خاوبوونەوەی ماسولکەکانی لەش
🔹کەم ڕۆشنایی چاوی مریشک

🌴کوالێتی ھێلکە- سترێس یاخود ڤایرەس وا ئەکەن کە ھێلکە شێوەی بگۆرێت- توێکلی ھێلکە گەر زبر بوو واتا رێژەی کالسیۆمی کەمە وەل...
21/07/2022

🌴کوالێتی ھێلکە

- سترێس یاخود ڤایرەس وا ئەکەن کە ھێلکە شێوەی بگۆرێت

- توێکلی ھێلکە گەر زبر بوو واتا رێژەی کالسیۆمی کەمە وەلی ئەگەر توێکلەکەی تەنک بوو واتا کالسیۆمەکەی جوان دابەش نەبووە

- ٢٥ کاتژمێری ئەوێت تاوەک و ھێلکەیەک دروست ئەبێت

- ٢١ کاتژمێر پێویستە بۆ دروستبوونی توێکلی ھێلکە

- کێشی ئاسایی ھێلکەیەک ٥٨ بۆ ٦٣ گرام

- ھێلکە ئەگەر باش نەبێت واتا تەندروستی مریشکەکە باش نییە نەوەک جۆریەتی مریشکەکە

- ڕەنگی ھێلکە بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە کوالێتی ھێلکەوە نییە

‎د.دلڤین عمر بەکالۆریۆس لە پزیشکی ڤێتێرنەری و نەشتەرگەری گشتی B.V.M & S

🌴قوربانی کردن کۆمەڵە مەرجێکی پێویست ھەن کە پێویست ئەکات لەبەر چاو بگیرێت لە پێش ئەنجامدانی قوربانی کردن کە ھاوڵاتیانی ئە...
05/07/2022

🌴قوربانی کردن

کۆمەڵە مەرجێکی پێویست ھەن کە پێویست ئەکات لەبەر چاو بگیرێت لە پێش ئەنجامدانی قوربانی کردن کە ھاوڵاتیانی ئەزیز گرنگی پێ بدەن و جێبەجێی بکەن

۱:ئاژەلەکە بە ھیچ شێوەیەک ھیچ جۆرە کێشەیەکی تەندروستی نەبێت

۲:ھیچ جۆرە دەرمانێکی بۆ بەکار نەھێنرابێت لەپێش سەربرین

۳:چەند کاتژمێرێک پێش سەربرین تەنھا پێویست ئەکات ئاوی بدرێتێ و ھیچ جۆرە خواردنێکی پێنەدرێت

٤:ماندوو نەکردنی ئاژەلەکە کە کاریگەری ئەبێت لەسەر کوالێتی گۆشتەکە

٥:وا باشتر ئەبێت کە کەمترین بڕی تیشکی خۆری بەرکەوێت

٦:بەکارھێنانی باشترین و گونجاوترین شێوازی سەربرین بە ئامانجی دەرچونی زۆرترین رێژەی خوێنی ئاژەلەکە

٧:دابین کردنی شوێنێکی پاک و گونجاو بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربرینەکە

د.دلڤین عمر بەکالۆریۆس لە پزیشکی ڤێتێرنەری و نەشتەرگەری گشتی B.V.M & S

‏🌴coccidiosis 🌴کۆکسیدیا ھۆکارەکەی جۆرە مشەخۆرێکە بە ناوی eimeria کە ئەبێتە ھۆی لاوازکردنی و بێھێزکردنی پەلەوەرەکە 🌴چەندا...
26/06/2022

‏🌴coccidiosis

🌴کۆکسیدیا ھۆکارەکەی جۆرە مشەخۆرێکە بە ناوی eimeria کە ئەبێتە ھۆی لاوازکردنی و بێھێزکردنی پەلەوەرەکە

🌴چەندان ھۆکار وا ئەکەن کە پەلەوەر تووشبێت بەم جۆرە مشەخۆرە

🌴ڕانەگرتنی پاک و خاوێنی
🌴ھێنانی پەلەوەری نەخۆش
🌴تەڕبوون و شێدار بوونی ڕاخەر
🌴شوشتنی پەلەوەر و بالندە و لێدانی ھەوای سارد
🌴گۆڕینی جۆری خواردن

🌴نیشانەکانی
🌴بێھێزی و بێتاقەتی پەلەوەرەکە
🌴سەرخستنە ژێر باڵ و باڵ شۆڕی
🌴ھەناسەدانی توند
🌴سینگ تیژ بوون
🌴گۆڕانی ڕەنگی پاشەڕۆکەی بۆ ڕەنگی قاوەیی ،خەنەیی ، سور

🌴ئەو گروپە دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە بەکاردێن:

amprolium 🌴
sulfa grup🌴
toltrazuril🌴
diclazuril🌴
vit k🌴

‎د.دلڤین عمر بەکالۆریۆس لە پزیشکی ڤێتێرنەری و نەشتەرگەری گشتی B.V.M & S

🌴مریشکی دایکانە(ئومەھات)مەبەست لە مریشکی دایکانە ئەو مریشکانە ئەگرێتەوەکە کێش و تەمەنیان زۆرە و ئامانجی سەرەکی بەخێوکردن...
23/06/2022

🌴مریشکی دایکانە(ئومەھات)

مەبەست لە مریشکی دایکانە ئەو مریشکانە ئەگرێتەوەکە کێش و تەمەنیان زۆرە و ئامانجی سەرەکی بەخێوکردنیان ھێلکە کردن بووە ، بەلام کاتێک پێی دەوترێت ئومەھات کە تەمەنیان زۆربوو توانای ھێلکە کردنیان نەماوە ھەر لەبەر ئەو ھۆکارەیە وەزنیان زۆرەو گەورەن بەلام لەرووی تەندروستیەوە بەراورد بە مریشکێک کە کێشەکەی لە کیلۆو نیو بۆ دوو کیلۆ جیاوازە لەبەر ئەوەی لە مریشکی ئومەھاتدا رێژەی چەوری زۆرە و رێژەی پرۆتین تیایا کەمە وە لەو مریشکانەی کە وەزنیان ستانداردوو کەمە پرۆتین زیاترە لە چەوری ، بەھۆکاری ئەوەی مرۆڤ زیاتر پێویستی بە پرۆتینە وەک لە چەوری ،وە ھۆکارێکی تر بەھۆی ئەوەی کە مریشکەکە تەمەنی زۆرە بەرێژەیەکی زۆر کوتان و دەرمانی پێ دراوە کە ئەمەش رەنگە ببێتە ھۆی
نەخۆشی

د. دلڤین عمر
بەکالۆریۆس لە پزیشکی ڤێتێرنەری و نەشتەرگەری گشتی B.V.M & S

  visited us for vaccination 🤍
28/04/2022

visited us for vaccination 🤍

Address

Ranya
Ranya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr dlvin omar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr dlvin omar:

Share

Category