Alatic Ranya پەیمانگەى ئەلەتیک- ڕانییە

  • Home
  • Iraq
  • Ranya
  • Alatic Ranya پەیمانگەى ئەلەتیک- ڕانییە

Alatic Ranya پەیمانگەى ئەلەتیک- ڕانییە ئامانجمان هۆشیاریی و زانیاریی تەندروستی باوەڕپێکراوە بۆ خانمان.

نەورۆز و دەستپێکی بەهارتان پیرۆز بێتژیانتان وەک گوڵ و گیا و دەشت و دەوەنی بەهار ڕازاوە بێت.هەمیشە لەخۆشیدابن و بە هیوا و...
20/03/2023

نەورۆز و دەستپێکی بەهارتان پیرۆز بێت
ژیانتان وەک گوڵ و گیا و دەشت و دەوەنی بەهار ڕازاوە بێت.
هەمیشە لەخۆشیدابن و بە هیوا و ئومێدەوە بژین
ئەلەتیک- ڕانییە

12/01/2023

مژدە بۆ گەنجانی دەڤەری ڕاپەڕین♥♥♥

خولی فێربوونی سەرچاککردن✂️💈💈✂️ لە پەیمانگای ئەلەتیکەوە!!
بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و شاهێدی ئەوە بن چۆن لە ماوەیەکی کەمدا چەندین گەنج لە ڕێگەی خولەکەمانەوە فێری پیشەی دەلاکی (حەلاقی) بوون!!!!.

🔹 پەیمانگای ئەلەتیک و سەرتاشخانەی دووبرا جارێکی دیکە دەرفەتی فێربوونی پیشەی دەلاکی بۆ گەنجانی دەڤەرەکە دەڕەخسێنن.

کۆرسەکە دەرفەتێکە بۆ ئەو گەنجانەی🔻

🔹 نیازی دەرەوەی وڵاتیان هەیە 🌍.
🔹 ئەوانەی خولیای فێربوونی پیشەکە و بە دەستهێنانی هەلی کارن

🔸 ئەم کۆرسە لەلایەن مامۆستای پسپۆڕ (م.میران حاجی) سەرپەرشتی دەکرێت.
🔸 مامۆستای ناوبراو خاوەنی (6) ساڵ ئەزموونە لەبواری وانەوتنەوەی حەلاقیدا، هەروەها یەکێکە لە دەلاکە بەتوانا و شارەزاکانی شاری ڕانییە.
🔹 فێرخواز لەم کۆرسەکەدا جۆرەکانی کاری دەلاکی، وەک 🔻
🔸 سەرچاککردن بە زۆربەی ستایلەکان
🔸 خێتکردن
🔸 دانانی ڕیش و سەکسوک
بە گەرەنتییەوە فێر دەکرێت

🔹 کۆرسەکە ماوەی مانگێک دەخایەنێت
🔹کۆرسەکە پێنج ڕۆژە لە هەفتەیەکدا
🔹 ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و نیو وانە دەگوترێتەوە.
🔹 فێرخواز بە هەردوو شێوەی (نەزەریی و پراکتیکی) وانەکان وەردەگرێت.
🔹 کاتی خولەکە بەپێی ویستی بەشداربوو دیاریدەکرێت
🔹 بەشداربوو بڕوانامەی باوەڕپێکراو وەردەگرێت
🔸 پەلە بکە لە ناونووسین و ئەم هەلە لە دەستمەدە 🔻
ژ.م. 07501817060

13/12/2022

سبەینێ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم (شەستەکە) بۆ فێرخوازەکانی پۆلی (4 تا 12) دەستپێدەکات، بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی فێرخوازان و مامۆستایان دەخوازین، ئومێد دەکەین هەوڵ و کۆشش و شەونخونی فێرخوازان جێگەی خۆی بگرێت و بە ئەنجامێکی بەرزەوە تاقیکردنەوەکان تێپەڕێنن.
پەیمانگەی ئەلەتیک.. ڕانییە

13/11/2022

ئایا پێویستە فێرخوازان شێوازی سەعیکردنی بە کۆمەڵ هەڵبژێرن، یاخود پێویستە بە تەنها سەعی بکرێت؟
گرنگی هەر یەکێکیان چییە؟

خولی دەلاکی (سەرچاککردن)، خولی دوورمان لە پەیمانگەی ئەلەتیک.✅✅✅🔹 بەرگدرووی فیردەوس و سەرتاشخانەی دووبرا، خولی دوورمان و ...
12/11/2022

خولی دەلاکی (سەرچاککردن)، خولی دوورمان لە پەیمانگەی ئەلەتیک.✅✅✅

🔹 بەرگدرووی فیردەوس و سەرتاشخانەی دووبرا، خولی دوورمان و سەرچاککردن لە پەیمانگەکەمان دەکەنەوە.

🔸 بۆ خانمانی بەڕێز، گەر دەتەوێت بە ڕێگەیەکی ئاسان و 🔹 بەشێوازێکی ئەکادیمی فێریی پیشەیی بەرگدروون بیت؟.
🔹 گەر دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە خاوەنی کاری خۆت؟ ئەوا 🔻🔻
بەرگدروویی فیردەوس خولێکی ناوازەی دوورمان بەشێوازێکی مۆدێرن و لەڕێگەی مامۆستایەکی شارەزاوە لە پەیمانگەکەمان دەکاتەوە.
🔸 لە خولەکەدا، فێریی ئەم کارە جۆراوجۆرانە دەکرێیت؛🔻🔻
🔹 دوورینی (ماکسی، کراسی کورردی، جل و بەرگی مۆدە و دوورینی پەردە).
🔸 گەنجانی خۆشەویستی دەڤەرەکەشمان دەتوانن لە ڕێگەی خولی سەرچاککردن، لەسەر دەستی مامۆستای بەتوانا خۆیان فێریی پیشەکە بکەن.
🔹 ئێمە ئەزموونێکی ناوازەمان لە فێرکردنی ئەم پیشەیەدا هەیە، دەتوانن بێن و تاقی بکەنەوە و خۆتان بیبینن.
🔸 خولی سەرچاککردن ئەم کارانە لەخۆ دەگرێت.
🔹 سەرچاککردن بە هەموو شێواز و ستایلێکەوە
🔹 خێت (داوکردن).
🔹 دانانی ڕیش و ساکسوک.
🔸 دەستپێکی خولەکان
🔹 ڕۆژی شەممە
🔹 بەرواری 19/11/2022
🔹 خولەکە ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت
🔸 پەلە بکە و ناوت تۆمار بکە.
بۆ پەیوەندیکردن لە ڕێگەی پەیجی ئەلەتیک، سەردانی ئۆفیسی ئەلەتیک..ڕانییە، یاخود پەیوەندی بکە بە ژ.م. 07501817060
پەیمانگەی ئەلەتیک.. ڕانییە سەرڕێگەی سەرکەپکان... سەروو مزگەوتی ئازادی

09/11/2022

ستایش و فێدباک بۆ فێرخوازان
ستایش چییە؟، کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر فێرخواز چین؟
فێدباک چییە؟ کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر فێرخواز چین؟
چۆن ستایش بگۆڕین بە فێدباک و هاندان لە خوێندنگەکاندا؟.
فایەق سەعید.. پسپۆڕی بواری پەروەردە لەم ڤیدیۆیەدا باسی دەکات.

01/11/2022
31/10/2022

سیمیناری (چۆن پۆلی 12 دەستپێبکەم؟) بەشی دووەم
د. فەرەیدون سەعید... پزیشک و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی گەشەپێدان
لەم بەشەدا؛
ئایا پێویست دەکات فێرخوازانی پۆلی 12 مەلزەمە بەکاربهێنن؟
باشترین مامۆستا بۆ فێرخواز کێیە؟
شەرم و تەکەبور چ زیانێک بە فێرخواز دەگەیەنن؟
تاقیکردنەوەی وەزاری ( بەکەلۆری) چییە؟
ترس و دڵەڕاوکێ لەتاقیکردنەوە.

ئەم سیمینارە لە (10) ئامادەیی شاری ڕانییە پێشکەش بە (1200) فێرخوازی پۆلی (12) ی ئامادەیی کراوە.

29/10/2022

سیمیناریی (چۆن پۆلی (12) دەستپێبکەم؟)
د. فەرەیدون سەعید... پزیشک و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی گەشەپێدان
بەشی یەکەم
لەم بەشەدا وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدرێتەوە؛
پۆلی 12 چییە و چی لەخۆدەگرێت؟
هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرز
ئەرکەکانی ئەم قۆناغە چین؟
چۆن ئەرکەکان بەسەر کاتەکاندا دابەشبکرێت؟
ئەو ڕێگەیە چییە کە شێوازیی سەعیکردن بەپێی کاتەکان دەکات بە خوو؟

ئەم سیمینارە لە (10) ئامادەیی شاری ڕانییە پێشکەش بە زیاتر لە (1200) فێرخوازی (12)ی ئامادەیی کراوە.

زنجیریەک سیمینار تایبەت بە فێرخوازانی پۆلی 12پێشکەشکردنی سیمیناریی ( چۆن قۆناغی پۆلی 12 دەستپێبکەم؟) لەلایەن د.فەرەیدون ...
17/10/2022

زنجیریەک سیمینار تایبەت بە فێرخوازانی پۆلی 12
پێشکەشکردنی سیمیناریی ( چۆن قۆناغی پۆلی 12 دەستپێبکەم؟) لەلایەن د.فەرەیدون سەعید پزیشک و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی.
سیمینارەکە لە (10) ئامادەیی شاری ڕانییە پێشکەشکرا و تیایدا نزیکەی (1200) فێرخوازیی قۆناغی پۆلی 12 ئامادەی بوون.
د.فەرەیدون سەعید زۆر بەوردیی و بەشێوازێکی ئەکادیمیی چۆنیەتی هەوڵدان، سەعیکردن، دابەشبوونی کاتەکان، ئەرکەکانی ئەم قۆناغە، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مەنهەج، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ بەشداربوانی سیمینار خستەڕوو، لەپێناو ئەوەی کە ئەم قۆناغە و ئەم شێوازیی سەعیکردنە ببێت بەهۆکاریی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ(بەکەلۆری).
لێرەوە سوپاسی زۆرمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەر و ستافی مامۆستایانی ئامادەییەکان، فێرخوازانی بەشداربووی سیمینارەکان بۆ هاوکاریی و بەدەنگەوە هاتنیان، بەڵێن دەدەین بەردەوامبین لەگەڵیاندا لە هەر کاتێکدا پێویستیان پێیبوو.

لە ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری سەروەرمان محمد (د. خ) مامۆستایی مرۆڤایەتی پێشەنگ لە  جوانی ڕەوشت و ئاکارە پەروەردەییەکان....
08/10/2022

لە ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری سەروەرمان محمد (د. خ) مامۆستایی مرۆڤایەتی پێشەنگ لە جوانی ڕەوشت و ئاکارە پەروەردەییەکان..
لە دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئەلەتیکەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین هیوادارین ئەم یادە پیرۆزە پڕبێت لە خێرو خۆشی و بەرەکەت بۆ موسڵمانانی کوردستان و سەرجەم مرۆڤایەتی . 🕌🌙

بەڕێوەچوونی کۆرسی بەرنامەکانی (ۆرد، ئێکسڵ، پاوەرپۆینت) بۆ ژمارەیەک کاندیدی هاوڕێی ڕەخنەگر (موشریفی) لە پەیمانگەکەمان.پەی...
06/10/2022

بەڕێوەچوونی کۆرسی بەرنامەکانی (ۆرد، ئێکسڵ، پاوەرپۆینت) بۆ ژمارەیەک کاندیدی هاوڕێی ڕەخنەگر (موشریفی) لە پەیمانگەکەمان.
پەیمانگەی ئەلەتیک... ڕانییە- سەرڕێگەی سەرکەپکان... سەروو مزگەوتی ئازادی
ژ.م. 07501817060

Address

ڕانییە. . . . نزیک مزگەوتی ناجیەخان
Ranya
12345

Telephone

+9647501817060

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Alatic Ranya پەیمانگەى ئەلەتیک- ڕانییە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share