Rozh Medical Complex كۆمەڵگەی پزیشكی ڕۆژ

  • Home
  • Rozh Medical Complex كۆمەڵگەی پزیشكی ڕۆژ

Rozh Medical Complex  كۆمەڵگەی پزیشكی ڕۆژ كۆمەڵگەی پزیشكی ڕۆژ پێكدێت لە پزیشكی گشتی ، پزیشكی دد?

سوپاس بۆ خوا ئێستا لە نۆرینگەکەمان نۆرینگەی پزیشکی ڕۆژ   ئێستا بەشی ددان کراوەیە لەلایەن پزیشک و ستافێکی شارەزا  بەباشتر...
01/08/2025

سوپاس بۆ خوا ئێستا لە نۆرینگەکەمان نۆرینگەی پزیشکی ڕۆژ ئێستا بەشی ددان کراوەیە لەلایەن پزیشک و ستافێکی شارەزا بەباشترین ئامێرو باشترین کواڵێتی بەنرخێکی گونجاوو ددان کێشان دەمار بڕین تیشکی ددان لەخزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویست داین

27/04/2024

شەوی دوو شەممە لەسەر سێ شەممە دکتۆرە خەڵات پزیشکی پسپۆری نەخۆشی و گەشەی منداڵان لە کۆمەڵگەکەمان دادەنیشێت بەهیوای سەلامەتی گشت لایەک

دکتۆر مندالەکەم بۆ تووشی زەرتک بووە؟ ❓✍️(زەرتک) بریتییە لە زەرد هەڵگەڕانی رەنگی پێست و سپێنەی چاو لەگەل ناوەوەی دەم بەهۆ...
18/12/2023

دکتۆر مندالەکەم بۆ تووشی زەرتک بووە؟ ❓

✍️(زەرتک) بریتییە لە زەرد هەڵگەڕانی رەنگی پێست و سپێنەی چاو لەگەل ناوەوەی دەم بەهۆی بەرزبوونەوەی ماددەی بیلیڕۆبین .

✍️_ بیلیڕۆبین چیە؟
ئەو مادەیە لە تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان بەرهەم دێت و لە جگەر دەبێتە بۆ ماددەیەک کە لە رێگەی میز و پیساییەوە فڕێ ئەدرێتە دەرەوەی لەش.
--------------------------------------------------

✍️جۆرو هۆکارەکان چین؟

١_زەردک بەهۆی نەگونجانی خوێنی دایک و منداڵەکە🩸🆎🅾️
زۆرجار لە رۆژی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەوە زەردوویی دەردەکەوێت و پێویستیان بە چارەسەر دەبێت.

٢ _✍️- زەردکی فەسلەجی ( ئاسایی ) ؛
بەزۆری لە دووەم یان سێیەم رۆژی لە منداڵەکە دەردەکەوێت، لە جۆرەکانی دیکە باوترە. لە ئەنجامی تەواو پێنەگەیشتنی جگەری منداڵی ساوا وە هەروەها کەمی تەمەنی خرۆکەی سوور . لە دوای هەفتەی یەکەم نامێنێت، زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەر نیە .

۳ - زەردک بە هۆی شیری دایک BMJ 🤱 زەردوویی لە هەفتەی دووەمی تەمەن دەردەکەوێت و هەندێکجار تاکو نزیکەی دوو مانگ بەردەوامدەبێت، زۆرکەم پێویست بە چارەسەر دەکات.

٤- زەردک BFJ🧑‍🍼 بەهۆی کەم پێدانی شیر لە هەفتەی یەکەمی تەمەن. دەبێتە ووشک بوون وزەردووی لە ئەنجامی کەمی ئەزموونی دایەن .

٥ - شیبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و کۆبونەوەی ماددەی بیلیڕۆبین و دەرکەوتنی زەردوویی Hemolysis.

٦_هەوکرنی جگەرو هەوکرنە زگماکیەکان کە کۆرپەلە تووشی زەردووی دەکەن.

٧_چەندین هۆکاری جیاوازی تر...

بەهیوای سەلامەتی بۆ مندالە ئازیزەکان🎊

دکتۆر مندالەکەم بۆ تووشی زەردوو بووە؟ ❓✍️(زەردووی) بریتییە لە زەرد هەڵگەڕانی رەنگی پێست و سپێنەی چاو لەگەل ناوەوەی دەم ب...
18/12/2023

دکتۆر مندالەکەم بۆ تووشی زەردوو بووە؟ ❓

✍️(زەردووی) بریتییە لە زەرد هەڵگەڕانی رەنگی پێست و سپێنەی چاو لەگەل ناوەوەی دەم بەهۆی بەرزبوونەوەی ماددەی بیلیڕۆبین .

✍️_ بیلیڕۆبین چیە؟
ئەو مادەیە لە تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان بەرهەم دێت و لە جگەر دەبێتە بۆ ماددەیەک کە لە رێگەی میز و پیساییەوە فڕێ ئەدرێتە دەرەوەی لەش.
--------------------------------------------------

✍️جۆرو هۆکارەکان چین؟

١_زەردک بەهۆی نەگونجانی خوێنی دایک و منداڵەکە🩸🆎🅾️
زۆرجار لە رۆژی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەوە زەردوویی دەردەکەوێت و پێویستیان بە چارەسەر دەبێت.

٢ _✍️- زەردکی فەسلەجی ( ئاسایی ) ؛
بەزۆری لە دووەم یان سێیەم رۆژی لە منداڵەکە دەردەکەوێت، لە جۆرەکانی دیکە باوترە. لە ئەنجامی تەواو پێنەگەیشتنی جگەری منداڵی ساوا وە هەروەها کەمی تەمەنی خرۆکەی سوور . لە دوای هەفتەی یەکەم نامێنێت، زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەر نیە .

۳ - زەردک بە هۆی شیری دایک BMJ 🤱 زەردوویی لە هەفتەی دووەمی تەمەن دەردەکەوێت و هەندێکجار تاکو نزیکەی دوو مانگ بەردەوامدەبێت، زۆرکەم پێویست بە چارەسەر دەکات.

٤- زەردک BFJ🧑‍🍼 بەهۆی کەم پێدانی شیر لە هەفتەی یەکەمی تەمەن. دەبێتە ووشک بوون وزەردووی لە ئەنجامی کەمی ئەزموونی دایەن .

٥ - شیبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و کۆبونەوەی ماددەی بیلیڕۆبین و دەرکەوتنی زەردوویی Hemolysis.

٦_هەوکرنی جگەرو هەوکرنە زگماکیەکان کە کۆرپەلە تووشی زەردووی دەکەن.

٧_چەندین هۆکاری جیاوازی تر...

بەهیوای سەلامەتی بۆ مندالە ئازیزەکان🎊

16/11/2022

پێشوەخت دەستنیشانکردنی نیشانەکانی نەخۆشی ئۆتیزم چۆن دەبێت؟

"ئۆتیزم یان شەبەنگی نەخۆشیەکانی ئۆتیزم بریتیە لە حاڵەتی نائاسای گەشەکردنی مێشک، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەسایەتی، ئاگایی و کۆمەڵایەتی بوونی کەسی توشبوو دەبێت."

https://www.xendan.org/detailwtar.aspx?jimare=6056&nuser=2090

05/10/2022
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی  سەنگەسەر و دەوروبەری دەکەینەوە کە ئێستا لە کۆمەڵگەکەمان  هەفتانە پزیشکی پسپۆری منداڵان ، پزی...
04/10/2022

ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سەنگەسەر و دەوروبەری دەکەینەوە کە ئێستا لە کۆمەڵگەکەمان هەفتانە پزیشکی پسپۆری منداڵان ، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی ، پزیشکی ڕاهێنراوی گشتی دادەنیشن ، لەم کاتانەدا .

1.شەوانی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ، د.هێز نهاد محمد پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی

2.شەوانی دوو شەممە لەسەر سێ شەممە ، دکتۆرە خەڵات ، دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی منداڵان .

3.شەوانی سێ شەممە لەسەر چوار شەممە ، د.ڕەسوڵ شێخە ، دکتۆری ڕاهێنراوی گشتی .

ــ ناونیشان: سەنگەسەر شەقامی گشتی تەنیشت ئاردفرۆشی سەنگەسەر

‎ژمارە مۆبایل 📞:
0772 5293649
0750 179 8607

09/09/2022

ئەو خۆراكانەی هۆكارن بۆ خێراكردنی پیربوونی مێشك
سەرباری گرنگی نانی بەیانیان ، بەڵام چەند ڕەفتارێكی هەڵە هەیە كەدەبێتە هۆی پێچەوانەكردنەوەی گرنگیەكان و خێراتركردنی پیربوون.
ئیمی جودسۆن پسپۆڕی بواری خۆراكی دەڵێت یەكێك لەهەڵە باوەكانی نانخواردنی بەیانیان كەدەبێتە هۆی پیربوونی مێشك بریتیە لەخواردنی برێكی زۆر لەچەوی تێر و شەكر و ژەمی نانی بەیانی كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر توانای مێشك لەكاتی بەساڵاچوون.
ئەو پسپۆڕە خۆراكیە رێنمایی گرتنەبەری سیستمی خۆراكی جۆری مایند دەكات بەهۆی ئەوەی ئەو سیستمە خۆراكیە تەندروستە بۆ مێشك و پیربوونی مێشك دوادەخات بەهۆی ئەوەی ئەو سیستمە خۆراكیە پێكهاتووە لەكۆمەڵێك خۆراك كە یارمەتیدەرە بۆ پتەوكردنی هێزی مێشك و پاراستنی لەكاریگەرییەكانی بەساڵاچوون وەك نەخۆشی زەهایمەر.
سیستمی خۆراكی مایند یارمەتی كەسەكان دەدات بۆ دووركەوتنەوە لەخواردنی خۆراكە دروستكراوەكان و گۆشتی سوور لەگەڵ بەكارهێنانی بڕێكی زۆر سەوزەوات و میوە و پاقلەمەنی و فاسۆلیا و دانەوێڵە و ماسی لەگەڵ هەندێگ گۆشتی مریشك.
ئەو پسپۆڕە خۆراكیە ڕایدەگەیەنێت ئەو شێوازی خواردنە یارمەتیدەرە بۆ پتەوكردنی توانای درك كردن لای بەساڵاچووان چونكە ڕەگەزە خۆراكیە بنەڕەتیەكان بۆ مێشك دابین دەكات لەكاتی بەساڵاچوون و یارمەتیدەرە بۆ رێگرتن لەتێكچوونی توانای مێشك

منداڵەکەت سکچوونی هەیە؟؟ بەم ڕێگا ئاسانە ئەتوانی منداڵەکەت لەزیان و مەترسی سکچوونەکە بپارێزیت..ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی دکت...
31/07/2022

منداڵەکەت سکچوونی هەیە؟؟ بەم ڕێگا ئاسانە ئەتوانی منداڵەکەت لەزیان و مەترسی سکچوونەکە بپارێزیت..

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگی دکتۆر ڕضا لەبارەی بەکارهێنانی موغەزی ORS بۆمنداڵ:

چۆن مناڵەكەم بپارێزم لە ووشک بوونەوە بەبەکارھێنانی گیراوەی (ORS) بەشێوەی زانستی ، تکایە بەووردی ئەم بابەتە بخوێننەوە :
بەکارھێنانی ئەم گیراوەیە زۆر گرنگە، نابێ بە هەڕەمەکی بدرێ و ئەبێ بەووردی و بە سیسی بدرێ، پێویستە کەسوکاری نەخۆش ئەوە بزانن کە ئەم گیراوەیە لەھەموو شروب و دەرمانێک گرنگترە بۆ پاراستنی ژیانی مناڵەکەی ، بڕی گیراوەکەش بە گوێرەی تەمەن و پلەی ووشکبوونەوەی مناڵەکە دەگۆڕێت کەئەکرێت بکرێ بەسێ بەشەوە:

پلانی ئەی(A) : کاتێک رێژەی ووشک بوونەوەی کەمە یان نیەتی:
١- تەمەنی کەمتر لە دوو ساڵ (٥٠-١٠٠ سيسی ) دوای ھەر سکچونێک بەنزیکەیی ٥٠٠ سیسی لەڕۆژێکدا .

٢- تەمەنی نێوان (٢-١٠ ) ساڵی:
(١٠٠-٢٠٠) سیسی دوای ھەر سکچونێک ، بەنزیکەیی ١٠٠٠ سیسی واتە یەک لیتر لەڕۆژێکدا

٣- تەمەنی ١٠ ساڵی بەسەرەوە :
(٢٠٠-٤٠٠) سیسی دوای هەر سکچونێک ، بەنزیکەی ٢٠٠٠ واتە دوو لیتر لەرۆژێکدا.

پلانی بی (B) بۆ ووشکبوونەوەی مام ناوەند:
لەم پلانەیاندا ئەبێ لەماوەی ٤ سەعاتدا مناڵەکە رێژەی ووشک بوونەوەکەی هەڵ سەنگێنرێتەوە ، ئەگەر باشتر بوو ئەگەڕێیتەوە سەر پلانی ئەی ، ئەگەر بەرەو خراپی چوو ئەچیت بۆ پلانی سی (C) کەبەکانیولا موغەزی بۆ هەڵئەواسرێ لەنەخۆشخانە.

پلانی بی (B)

١-تەمەنی کەمتر لە ٤ مانگ یان کێشی کەمتر لە٥ کیلۆگرام (٢٠٠-٤٠٠) سیسی لەگیراوەکە لەماوە ٤ سەعاتدا .

٢- تەمەنی ٤-١١ مانگی ، یان کێشی ٥-٧.٩ کگم ( ٤٠٠-٦٠٠) سیسی لە گیراوەکە لەماوە ٤ سەعاتدا .

٣- تەمەنی (١٢-٢٣ )مانگی یان ٨-١٠.٩ کگم (٦٠٠-٨٠٠) سیسی

٤- تەمەنی( ٢-٤ ) ساڵی ، یان ١١-١٥.٩ کگم ٨٠٠-١٢٠٠ سیسی

٥ - تەمەنی ٥-١٤ ساڵی یان ١٤-٣٠ کگم ، ١٢٠٠-٢٢٠٠ سیسی .

پلانی سی (C) ووشکبوونەوەی پلە زۆر:

داخل بوون لەنەخۆشخانەو موغەزی بەکانیولا.

تێبینی :
*واباشترە بڕی گیراوەکە بە سرنج و دەقیق بە سیسی بێت ، ئەگەر نەتوانرا ئەوا ٢٠٠ سیسی بە پەرداخێک حساب بکەن ، یەک لیتریش بە ٤ پەرداخ .

* ئەگەر بەپەرداخ بۆی نەخورا ئەتوانی بەسرنج یان کەوچک یان قەتتارەی دەرمان بیدەیتێ.
* ئەگەر رشانەوەی هەبوو ١٠ دەقیقە بوەستەو پاشان دەست پێ بکەرەوە
* ئەگەر رەنگی رەنگی گیراوەکە گۆڕا بۆ زەردیان قاوەیی ئەوا فڕێی دەو یەکێکی تازەی بۆ بگرەوە.

* چ کاتێک نابێت گیراوەی ORS بدەین بەمناڵ ؟ لەم حاڵەتانەیا نابێت پێی بدرێ:
١- بێ هۆشی
٢- ئاوسانی سک و ڕشانەوەی سەوزاو.
٣- توانای خواردن و خواردنەوەی نەبێ

موغەزی ORS لەهەموو سەیدەلی و نۆرینگەکان بەردەستە.

* د.رضا حسن حسين
پسپۆڕی نەخۆشی مناڵان و تازەلەدایک بوو

کاتێک مناڵەکەت قەبزی ھەیە (پیسییەکەی ڕەقە و چەند ڕۆژ جارێک دائەنیشێت، یاخوش ھەموو ڕۆژ دائەنیشێت بەڵام بە ئازارەوە) پئویس...
12/07/2022

کاتێک مناڵەکەت قەبزی ھەیە (پیسییەکەی ڕەقە و چەند ڕۆژ جارێک دائەنیشێت، یاخوش ھەموو ڕۆژ دائەنیشێت بەڵام بە ئازارەوە) پئویستە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە تا پزیشکەکەت بتوانێ بشترین ڕێگەچارەت بۆ دابنێ :
١- تەمەنی مناڵەکەت چەندە؟
قەبزی سەرەتای لەدایک بوون دەشێ ھۆکاری زگماکی و شەلەلی ڕیخۆڵە بێت.
قەبزی دوای تەمەنی شەش مانگ دەشێت بەھۆی ھەندێک لەو خۆراکانەوە بێت کە پێت داوە (مۆز ھەندێک جار قەبزی دروست دەکات).
قەبزی دوای شەش مانگ و ساڵ ناوبەناو و دواتر سکچوون کە ھەست دەکەیت مناڵەكەت سکی ئاوساوە و غازاتی زۆرە و گەشەی کەمە (دەشێ بەھۆی ھەستیاری گەنم و جۆوە بێت).
قەبزی دوای یەک ساڵی ڕەنگە بەھۆی شیرخواردنی زۆر و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و کەم خوێنییەوە بێت (دەای ساڵ پێویستە شیرخوارشن بخرێتە دوای ژەمە خۆراکییەکان لە ڕۆژدا، لە شەودا ئاساییە چەند بخوات).
قەبزی دوای تەمەنی دوو ساڵی ڕەنگە بەھۆی (فێرنەبوونی مناڵ بۆ چوونە توالێت و بەردەوام بوونی بێت لە پیسی کردن لەناو دایبی دا -بەپێوە-) ئەم حاڵەتە زۆر باوە و تا مناڵ ڕانەھێنین بۆ چوونە توالێت ناتوانین زاڵبین بەسەر گرفتەکەدا.
٢- چۆن و کەی مناڵ فێری چوونە توالێت بکەین؟
بەگشتی دوای تەمەنی دووساڵ دەتوانین وردە وردە ھەوڵی فێرکردنی مناڵەکە بدەین، ھەندێکیان زووتریش فێردەبن و حەزی پێدەکەن.
مناڵ نابێ زۆری لێ بکرێت بۆ چوونە توالێت و دەبێ خۆی حەزبکات و تێبگات کە ئەوە باشترە.
چەند کاتێک ھەن جووڵەی ڕیخۆڵەکان لەوپەڕی خێرایی دایە ھەربۆیە دەتوانیت لەم کاتەدا مناڵەكەت ببەیتە توالێت و بەئاسانی پیسی بکات، کاتەکان :
* بەیانیان ڕاستەوخۆ دوای لەخەوھەستان.
* دوای ھەموو ژەمە خۆراکییەکان ڕاستەوخۆ، لەم کاتانەدا ڕیخۆڵە جووڵەی خێرایە و بەئاسانی پیسی لە کۆمەوە دێتەدەر.
تێبینی :
ئەو مناڵانەی سەروو دوو ساڵن و فێری توالێت نین زەحمەتە گرفتی قەبزی تیایاندا چارە بکرێت ئەگەر فێرنەکرێن بچنە توالێت.
ھەندێک جار ڕیخۆڵەی مناڵەكە ھەستیاری بەو شیرە قوتووە ھەیە کە دەیخوات، ڕەنگە بە گۆڕینی جۆرەکەی گرفتەکە چارە بکرێت.
ڕوونکردنەوە و خەستکردنەوەی شیر لەحاڵەتی قەبزی و سکچوون دا دوو ھەڵەی گەورەن کە ھێشتا خەڵک بەردەوام دەیکا و پێویستە خۆتی لێ بەدووربگریت (چونکە ئەمە گرفتەکە خراپتر دەکات).

ئەم بابەتە جێی پرسیاری زۆربەی دایکانە، دەای خوێندنەوەی شەیر و ئینڤایت بکە با ھەمووان لێی سوودمەند بن

وەرگیراوە لە دکتۆر ئاوات واژەیی

لەشەوانی  یەک شەم  لەسەر دووشەم   دکتۆر هێز نیهاد   پسپۆری  نەشتەرگەری   گشتی و  دکتۆرە خەڵات  پسپۆری  نەخشیەکانی منداڵا...
02/07/2022

لەشەوانی یەک شەم لەسەر دووشەم دکتۆر هێز نیهاد پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و دکتۆرە خەڵات پسپۆری نەخشیەکانی منداڵان شەوانی دووشەم لەسەر سێ شەم لەکۆمەڵگەکەمان دادەنیشێت بەهیوای سەلامەتی هەموو لایەک

Address

شەقامی سەرەکی سەنگەسەر

Telephone

+9647501670647

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rozh Medical Complex كۆمەڵگەی پزیشكی ڕۆژ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram