14/01/2025
زانیووتە کە دووەم زۆرترین حاڵەتی مردن بەهۆی جەڵتەی دڵەوەیە؟
جەڵتەی دڵ حاڵەتێكی باوە و دوای ڕوداوەكانی هاتوچۆ، دووەم هۆكاری مردنە لە تەواوی دنیادا. جەڵتەی دڵ ئەو كاتە ڕوو ئەیات كە ڕێڕەوی ڕۆشتنی خوێن بۆ دڵ دەگیرێت. زۆرینەی حاڵەتەكانی گیرانی خوێنبەری دڵ بە هۆی كۆبوونەوەی چەوری و كۆڵسترۆڵەوەیە كە دیواری خوێنبەرەكە ئەگرن و ڕۆشتنی خوێن بۆ دڵ كەم ئەكات.
|هۆکارەکانى جەڵتەی دڵ
۱-جگەرەکێشان
۲-بەرزی فشاری خوێن
۳-بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا
٤-کێشی زیادە و قەڵەوی
٥-خۆراکی ناتەندروست کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری یان
٦-خوێیان تێدایە
۷-کەمیی وەرزشکردن
۸-بەرزبوونەوەی شەکری خوێن |
نیشانەکانی جەڵتەی دڵ
۱-هەستکردن بە ئازار و گرژبون و قورسایی و فشار لەسەر سنگ
۲-ئازار لە قۆڵ، پشت، قوڕگ، یان چەناگە
۳-هەستکردن بە هەرس نەکردن یان دڵەکزێ لە بەشی سەرەوەی سکدا
٤-ئارەقکردنەوە و ڕشانەوە و سەرگێژخواردن
٥-لاوازی گشتی و گرژی و کێشەی هەناسەدان
٦-لێدانی دڵ بەشێوەیەکى خێرا و ناڕێک