01/04/2026
پیرۆزبایی لە یادگار محەمەد دەکەین
بە ناوی دەستەی کارگێری ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میدیاکاری ناسراوی شاری سلێمانی و کوردستان بەڕێز یادگار محەمەد دەکەن کە پاش ساڵانێکی زۆر لە کار کردن لە سەر کۆکردنەوە و پێشکەش کردنی پەرتوکێک کە مێژووی تۆپی پێی یەکێک لە هەڵبژاردەکانی جیهانی تۆپی پێ باس دەکات کە ئەویش هەڵبژاردەی مەکینەکانی ئەڵمانیایە کە کورت کراوەکەی DFB MANCHAFT یەکێک لە سەرکەوتووترین هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ کە ئەزموونێکی مەزنی پێشکەش بە دونیای تۆپی پێ کردووە یادگار محەمەدیش لە ڕێی پێشکەش کردنی ئەو پەرتوکەوە بە کتێبخانەی کوردی و خوێنەری وەرزشی دەیەوێت پێمان بڵێت کە ئێمەی کورد دەتوانین سوود لەو جۆرە ئەزمونانە وەربگرین بە مەبەستی بنیادنانی داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانی داهاتوومان لە بواری وەرزش بە گشتی و تۆپی پێ بە تایبەت.
جارێکی تریش پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هاوکارمان میدیاکاری ناسراو یادگار محەمەد دەکەین ئەو کارە مەزن و دانسقەیەی بەرز دەنرخێنین بە هیوای پێشکەش کردنی تەواوی بەرگەکانی تری کتێبەکە لە داهاتوودا.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان