Liver Laboratory - تاقیگەی لیڤەر

Liver Laboratory - تاقیگەی لیڤەر پشکنینەکانت بە باشترین شێوەو بەرزترین کوالێتی و بە گونجاوترین و هەرزانترین نرخ ئەنجام بدە 🔬

ووردی ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی گرنگترین ئامانجە کە دەمانگەیەنێت بە دەستنیشانکردنێکی ڕاست و درووستی نەخۆشیەکان و پاشان چارەسەرکردنی گونجاو. ئێمە لە تاقیگەی لیڤەر بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیان و بە نرخی زۆر گونجاو هەموو هەوڵێک ئەدەین تاکو باشترین و ووردترین پشکنینی تاقیگەیی ئەنجام بدەین بە تازەترین ئامێر و کەرەستە و ستافی خاوەن ئەزموون

ئایا کێشەت ھەیە لەگەڵ ھەڵوەرینی قژ ؟ تا ئێستا ھیچ پشکنینت ئەنجام یاوە بۆ زانینی کێشەی ھەڵوەرینی قژت ؟ لە تاقیگەی لیڤەر ک...
10/05/2023

ئایا کێشەت ھەیە لەگەڵ ھەڵوەرینی قژ ؟
تا ئێستا ھیچ پشکنینت ئەنجام یاوە بۆ زانینی کێشەی ھەڵوەرینی قژت ؟
لە تاقیگەی لیڤەر کێشەکەت بدۆزەرەوە و دواتر چارەسەری بکە بە ئەنجام شانی ئەم شیکارانە کە تایبەتن بە ھەڵوەرینی قژ لەگەڵ دڵنیایی لە ڕاستی و درستی ئەنجامی شیکارەکان

ناونیشان : سلێمان-٣٠ مەتری ئازادی بەرامبەر پاسەکانی ئازادی -تەلاری شاهان
ژ.م:٠٧٧٠٧٥٤٠٠٠٤

چەند شیکارێکی تایبەت بەو کەسانەی کێشەیان ھەیە لە جومگەکانیانئێستا لە تاقیگەی لیڤەر ئەم پشکنینانە ئەنجام بدە ناونیشان: سل...
08/05/2023

چەند شیکارێکی تایبەت بەو کەسانەی کێشەیان ھەیە لە جومگەکانیان

ئێستا لە تاقیگەی لیڤەر ئەم پشکنینانە ئەنجام بدە
ناونیشان: سلێمانی-٣٠ مەتری ئازادی -تەلاری شاهان بەرامبەر پاسەکانی ئازادی
ژ.م:٠٧٧٠٧٥٤٠٠٠٤

📍کلینیکی پزیشکی شاهان 📍چارەخوازانی خۆی ئاگاداردەکاتەوە کە ئێستا پزیشکی  پسپۆڕی خێزانی و ژنان و منداڵبوون دادەنیشێت ........
05/05/2023

📍کلینیکی پزیشکی شاهان 📍

چارەخوازانی خۆی ئاگاداردەکاتەوە کە ئێستا پزیشکی پسپۆڕی خێزانی و ژنان و منداڵبوون دادەنیشێت ..... ناونیشانی کلینیک📌:

📌العنوان : السليمانية سەر جادەی سیمەتری ئازادی نزیک ماسی فرۆشەکان ،چوارڕیانی پاسەکان
07701641000

03/04/2023

ئه و نه خۆشییانه ی به پشکنینی خوێن ده ست نیشان دە کرێت

29/03/2023
لە ئێستادا کلینیکی دکتۆری ژنان و منداڵبون  کراوەیە  بەڕووی نەخۆشە بەڕێزەکاندا الآن عيادة الطبيب النسائي  مفتوحة للمرضى ا...
10/03/2023

لە ئێستادا کلینیکی دکتۆری ژنان و منداڵبون کراوەیە بەڕووی نەخۆشە بەڕێزەکاندا
الآن
عيادة الطبيب النسائي مفتوحة للمرضى الأعزاء

نرخی بینین بێبەرامبەرە بە بۆنەی کردنەوەی کلینیکەکەمان ،
📢📢📢📢📢

بڕوانامەی دکتۆرا(بۆرد) لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون .

شهادة بورد(العراقي) في أمراض النساء و التوليد،

ناونیشانی کلینیک📌:

📌العنوان : السليمانية سەر جادەی سیمەتری ئازادی نزیک ماسی فرۆشەکان ،چوارڕیانی پاسەکان
07701641000

04/03/2023

چەند ڕاستیەک دەربارەی چەوری خوێن و چارەسەریه‌كانی
‌ 1-بەرزی ڕێژەی چەوری خوێن تەنھا لە رێگای(( پشکنینی خوێن)) دیاری دەکرێت ، 2_بۆماوەیی رۆلێکی گەورەی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری ھەیە. لە ٧٥٪‏ ی حالەتەکانی بەرزی چەوری خوێن پەیوەستیە بە ھۆکاری بۆماوەیی 3_چەوری خوێن لە چەند بەشێک پێکدێت::
—چەوری خراپ (LDL) ، ئه‌م جۆره‌ ھۆکاری سەرەکیە بۆ تەسکبوونەی خۆێن بەرەکانی له‌ش به‌گشتی و تووشبون بە جەلتەی دل و مێشک. ئەم جۆرەی چەوری چەنده‌ی کەمتر بێت ، باشترە و ئەگەرەکانی تووشبون بە جەلتەی دل کەمتر دەکاتەوه‌
—چەوری باش (HDL)، ئه‌م جۆره‌یان زۆر پێویست و گرنگە بۆ لەش ، دەرکەوتووە باشترین ڕێگا بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ئەو جۆرە لە چەوری وەرزش کردنە وە ھەروەھا خواردنی ماسی سالمۆن و ئەڤۆکادۆ سوودی ھەیە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ئەو جۆرەی چەوری.
—چەوری سیانی (Triglyceride) ، ئەم جۆره‌شیان زیان بەخشە، بۆ ئەوەی رێژەی درووستی ئەو چەوریە بزانیت باشتر وایە له‌ خورینی پشکنینی خوێن بکرێت ، ئەم جۆرەی چەوری جگە لە زیانەکانی بۆ خوێنبەرەکانی لەش ئەگەر بە رێژەیەکی زۆر زیاد بێت بۆی ھەیە ببێتە ھەورکردنی پەنكریاس.

4-ئەگەری هه‌یه‌ کە کەسانی گەنجیش دوچاری کێشەی بەرزی چەوری خوێن بن . جۆرێک لە بەرزی چەوری بۆماوەیی (Familial Hypercholetrolemia) ماکەکانی لە تەمەنی گەنجیەوە ده‌رده‌كه‌وێت و رێژەی چەوری ئه‌و كه‌سانه‌ زۆر بەرز ده‌بێت و دەبێتە ھۆی نەخۆشی دل ، بۆیە ئەو خێزانانەی کەسێکی گەنجیان بە ھۆی جەلتەی دل کۆچی دوایی ده‌كات، یان تووشی نەخۆشی دڵ ده‌بێت، پێویستە پشکنیکی خوێن بۆ هه‌موو ئەندامه‌كانی تری خێزانەکەیان بکه‌ن 5-بەرزی چەوری خوێن حالەتێکی زۆر بڵاوە ، لە ھەندێک وولات لە ھەر سێ کەس یەکێکیان رێژەی کۆلیستڕۆلی بەرزە ،. ده‌ستنیشانكردنی رێژه‌ی چه‌وری ئەو خەلکانەو چاره‌سەرکردنیان ھۆکارێکی گرنگه‌ بۆ کەمبوونەوەی نەخۆشیەکانی دل و خوێنبەرەکان . 6-لە رابردوو دەرمانی کاریگەر نەبوو بۆ چارەسەری بەرزی چەوری خوێن ، سێ دەیە بەر لە ئێستا دەرمانێکی زۆر کاریگەر دۆزرایەوە کە بە ستاتین (Statins) دەناسرێت ، دەرکەوت، کە ئه‌و ده‌رمانه‌ کاریگەری زۆره‌و رێژەی چەوری بە رێژەیەکی زۆر بەرچاو کەمدەکاتەوە.....لێکۆلینەوەکان ئه‌وه‌ دەردەخەن، کە ستاتین بە شێوەیەگی گشتی دەرمانێکی سەلامەتە‌ ، بەلام پزیشکی پسپۆر دەبێت بریار بدات کەی ئەو دەرمانە و بەچی برێک بەکارده‌ھێنرێت ، نابێت ئه‌وه‌ فه‌رامۆش بكرێت، كه‌ پێش بەکارھێنانی ئەو دەرمانە دەبێت پشکنینی خوێنی جگەر بۆ نەخۆش بکریت . له‌ هه‌موو حاله‌ته‌كاندا ئەو دەرمانە نابێت بۆ ژنانی دووگیان بەکاربھێنرێت.
لە تاقیگەی لیڤه ر بە ماوەیەکی کەم و گونجاوترین نرخ ئەنجامی پشکنینەکانت وەردەگریتەوه.... ر_بۆ شیکاری_نەخۆشیەکان .

سلێمانی\\ ئازادی\\ سه رجادە ی سی مە تری ئازادی / 07707540004

پشکنینی_ڤیتامین_B12ڤیتامین (B12) ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاسانکردنی زیندەچالاکیەکانی لەشدا. گرنگترین فرمانی ڤیتامین (B12)...
27/02/2023

پشکنینی_ڤیتامین_B12

ڤیتامین (B12) ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاسانکردنی زیندەچالاکیەکانی لەشدا. گرنگترین فرمانی ڤیتامین (B12) یارمەتیدەرە لە دروستکردن و چاککردنەوەی (DNA)، دروستکردنی خرۆکەی سوری خوێن ، بۆیە پزیشکەکان ڕێنمای دەدەن کە ڕۆژانە بڕی پێویست لە ڤیتامینەکە وەربگیرێت لەڕێگەی خواردنی ڕۆژانە یان وەرگرتنی لە ڕێگەی حەبەوە (Supplement).
لە سەروو هەموانەوە ئافرەتانی دووگیان پێویستە بڕێکی باش لە ڤیتامین (B12) وەربگرن بۆ پاراستنی تەندروستی کۆرپەکەیان ، لەبەرئەوەی ڤیتامینەکە لە لەشدا خەزن ناکرێن و بڕی زیادەی (ڤیتامینی تواوە لە ئاودا) لەڕێگەی میزەوە فڕێدەدرێتە دەرەوەی لەش ، بۆیە پێویستە بەردەوام خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکە بخورێت.

سەرچاوە_خۆراکیە_دەوڵەمەندەکان_بەڤیتامین_B12
* گۆشت
* جگەری مانگا
* ماسی
* هێلکە
* گۆشتی پەلەوەر
* شیر و پەنیر و بەروبوومە ئاژەڵیەکان

هۆکارەکانی_کەمی_ڤیتامین_B12
هۆکار زۆرن بۆ کەمی ئەم ڤیتامینە:

خۆراک: نەخواردنی بەروبوومە ئاژەڵیەکان دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین (B12).
وە کوڵاندنی زیاد لە پێویستی خواردەمەنیەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەها خوراکییەکەی.

نەخۆشی: هەندێک نەخۆشی هەن کاریگەری دەکەنە سەر ڕێژەی ڤیتامین لەناو لەش و زندە چالاکیەکان تێک دەدەن وەک (نەخۆشی گەنم Crohn’s Disease , Celiac Disease).

هەڵنەمژینی_ڤیتامینی_وەرگیراو_لەلایەن_ڕیخۆڵەوە (کە دەکرێت بۆماوەبێت یان بەهۆی نەخۆشیەکی میکرۆبیەوە بێت).

نیشانەکانی_کەمی_ڤیتامین_B12
کەمی ڤیتامین (B12) دەکرێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندوستی، لەوانە کەم خوێنی، ئەگەر کەمێتیەکەی مامناوەند بێت دەکرێت هیچ نیشانەیەکە نەبێت، بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت و حاڵەتەکە تەشەنە بسێنێت ڕەنگە کۆمەڵێک نیشانەی هەست پێبکرێت:

* ماندووی و بێهێزی.
* دڵ پەلەپەل کردن و هەناسە بڕکێ (بەبێ هیچ هۆیەک).
* ڕەنگ پەڕین.
* قەبزی یان سکچوون یان نەمانی ئارەزووی خواردن و با کردنی سک.
* کێشەی کۆئەندامی دەمار و بێهێزی ماسولکە و تێکچونی ڕۆشتن.
* کزبوونی بینایی.
* تێکچونی باری دەرونی ( خەمۆکی و بیرچوونەوە و گۆڕانی ڕەفتار).
* کێشەی گەشەکردن.

دەستنێشانکردنی بڕی ڤیتامین (B12) لەڕێگەی شیکاری خوێنەوە دەکرێت، کە پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ هەرکەسێک کە یەکێک یا زیاتر لە نیشانەکانی هەستپێکرد بۆ ماوەیەکی درێژ، یان بۆ ئافرەتانی دووگیان لەپێناو تەندروستی خۆی و کۆرپەکەیدا.

ئێستا لە تاقیگەی لیڤەر ئەم شیکاریە ئەنجام دەدرێت بە باشترین ئامێری پێشکەوتووی سەردەم و بەرزترین کوالێتی

٭٭٭ ئێمە پێشەنگین لە کوالێتی و هەرزانی نرخ

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک.

Liver Laboratory - تاقیگەی لیڤەر

پشکنینی گرانەتا Typhoid Feverئەم پشکنینە بۆ گرانەتا دەکرێت بە هۆی بەکتریای Salmonela Typhi کەسەکە توش دەبێت، ئەم پشکنی...
10/02/2023

پشکنینی گرانەتا Typhoid Fever

ئەم پشکنینە بۆ گرانەتا دەکرێت بە هۆی بەکتریای Salmonela Typhi کەسەکە توش دەبێت، ئەم پشکنینەش بە Strip ئەنجام دەدرێت بەڵام جیاواز لە Strip کانی تر ئەم لە 3 هێڵ پێک دێت ( cntrol , IgM , IgG )

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکەش بەم شێوەیەیە :-
سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو Tube ێکی سەر زەردەوە پاشان خوێنەکە Centerfuge دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum.
دواتر درۆپێک لە Serum و درۆپێک لە گیراووەی تایبەت بە پشکنینەکە دەکەینە ناو Strip کەوە و بۆماوەی 5 بۆ 10 خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەچێت .

بەم شێوەیەش ئەنجامەکەی دەخوێنینەوە :-
ئەگەر تەنها Control دەرکەوت ئەوە ئەنجامەکەی Negative واتە کەسەکە توش نەبوە بە گرانەتا.
ئەگەر control و IgM دەرکەوت ئەوا کەسەکە سەرەتای توش بونیەتی بە گرانەتا.
ئەگەر control و IgG دەرکەوت ئەوە کەسەکە لە کۆتا قۆناغی توش بوندایە یاخود هەڵگرە.
بەڵام ئەگەر contrl و IgM و IgG پێکەوە دەرکەوتن واتە کەسەکە چاک بوەتەوەو دووبارە توش بوەتەوە بە گرانەتا.

نیشانەکانی نەخۆشی گرانەتا :-
1- بەرز بونەوەی پلەی گەرمی لەش ، هەندێک جار دەگاتە 40.5 پلەی سەدی.
2- سەرئێشەو و بێ هێزی و ئازاری ماسولکەکان .
3- کۆکە و نەمانی ئیشتیهای خواردن و لەدەستدانی کێشی لەش.
4- سک ئێشە و سکچوون .
Liver Laboratory - تاقیگەی لیڤەر
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ

08/02/2023

پشکنینی گشتی (فحصی عام) پێکھاتوە لە {٢٥} جۆری پشکنینی گرینگی جەستە کە بریتین لە :-

▪️ پشکنینی گشتی خوێن : CBC
▪️پشکنینی ئیلتهابات : ESR
▪️ پشکنینی ڤیتامین دی : Vitamin D
▪️ پشکنینی هۆرمۆنەکانی غودە : T3 , T4 , TSH
▪️پشکنینی چەورییەکان : Cholestrole , Triglyceride , HDL , LDL , VLDL
▪️پشکنینی جگەر : ALP , T.S.B , ALT , AST
▪️پشکنینی فرمانی گورچیلەکان : Urea , Creatinine
▪️پشکنینی داء الملوك : Uric Acid
▪️ پشکنینی ئاسن : Iron
▪️پشکنینی شەکرەی ڕۆژانە : RBS
▪️پشکنینی ئیلکترۆلایت : Electrolyte test
▪️پشکنینی پرۆتینی ئەلبۆمین : Albumin
▪️ پشکنینی گشتی میز : GUE

بۆ زانیاری زیاتر نامە بنیرە یان کۆمینت دابنی یان پەیوەندیمان پێوە بکە 🔬🦠🌡️
‏‎
تاقیگەی لیڤەر
سلێمانی، شەقامی سی مەتری ، ئازادی،ناوبازاڕی ئازادی، چوارڕیانی میوە فرۆشەکان.
ڕۆژانە لە کاتژمێر 1:00 بۆ 11:00 ی شەو کراوەیە
ژمارەی تەلەفۆن: 07707540004
لە ڕێی ڤایبەر و واتسئاپ و تێلیگرام لەسەر هەمان ژمارە مۆبایل ، ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان.

هاووڵاتیانی به ڕێز  لە ته لارە که مان ئێستا دکتۆری  گشتی  کارامه و لێهاتوودکتۆر ::شەوقی زەوقی وەتمانبەکالۆریۆس لە هەناوی...
08/02/2023

هاووڵاتیانی به ڕێز لە ته لارە که مان ئێستا دکتۆری گشتی کارامه و لێهاتوو
دکتۆر ::شەوقی زەوقی وەتمان
بەکالۆریۆس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی دادە نیشێت...

بینینی نەخۆش لە کاتژمێر ٧ی ئێوار بۆ ١١ی شەو.

طبیب ممارس عام بەکالوریوس طب وجراحە عامە

📍ناونیشان ـ سلێمانی شەقامی سی مەتری ئازادی بەرامبەر مەوقیفی پاسەکان، چوارڕێیانی میوەفرۆشەکان.
07707540004
Liver Laboratory - تاقیگەی لیڤەر

Address

Penjwin

Telephone

+9647707540004

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Liver Laboratory - تاقیگەی لیڤەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category