ئیکۆ کورد Eco Kurd

ئیکۆ کورد  Eco Kurd لاپه‌ڕه‌یەكی تایبەتە بە هەواڵ، شیکاری، زانیاری و داتای ئابووری

رێكخراوی ئیكۆی عێراق: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رۆژانە 143 ملیۆن دینارى خەرج کردووەخەرجییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەس...
22/04/2026

رێكخراوی ئیكۆی عێراق: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رۆژانە 143 ملیۆن دینارى خەرج کردووە
خەرجییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەساڵی 2025دا کە (د.لەتیف رەشید) سەرۆک کۆمار بوو، گەیشتوەتە زیاتر لە 52 ملیارو 366 ملیۆن دینار، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو دامەزراوەیە ڕۆژانە 143 ملیۆن‌و 470 هەزار دینار (واته‌ 9 ده‌فته‌رو 33 وه‌ره‌قه‌) خەرج کردووە.
وەک لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، زۆرینەی هەرە زۆری ئەم پارەیە کە بڕەکەی زیاتر لە 52 ملیار دینارە، بۆ مووچە، خەرجییە کارگێڕییەکان، نان‌و پێداویستییە کاتییەکان ڕۆیشتوە، لەبەرامبەردا تەنها 218 ملیۆن دینار بۆ لایەنی وەبەرهێنان تەرخانکراوە.

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند،هەر کەسێک دوو مانگ بەشەخۆراک وەرنەگرێ، بەشێوەیەکی کاتی دەبڕدرێ وەزارەتی بازرگانیی عێراق رێکا...
22/04/2026

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند،هەر کەسێک دوو مانگ بەشەخۆراک وەرنەگرێ، بەشێوەیەکی کاتی دەبڕدرێ
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رێکارەکانی سزادان و بڕینی بەشەخۆراکی مانگانە تووندتر دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا دەڵێت:هەر کەسێک دوو مانگ بەشەخۆراکەکەى وەرنەگرێ، بەکاتى بایەعیەکەی دەببڕدرێت.

⭕️ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق:⬅️دابینکردنی دۆلار بۆ بازرگانان، حاجییان و گەشتیاران بەردەوامە.⬅️ڕاگرتنى 500 ملیۆ...
22/04/2026

⭕️ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق:

⬅️دابینکردنی دۆلار بۆ بازرگانان، حاجییان و گەشتیاران بەردەوامە.
⬅️ڕاگرتنى 500 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق زۆر سنوردارە و 5% کاریگەریی دەبێت.
⬅️مامەڵەی کۆمپانیاکان لەگەڵ بانکی ناوەندی بەردەوامە و بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

⭕️وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان:⬅️سەوزە و میوەی کوردستان ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.⬅️پەتاتە، تەماتە، خ...
22/04/2026

⭕️وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان:

⬅️سەوزە و میوەی کوردستان ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.
⬅️پەتاتە، تەماتە، خەیار، کولەکە و باینجان ڕەوانە دەکرێن.
⬅️هەموو ئەو ڕێگرییانەی پێشتر هەبوون لابراون.
⬅️بەرهەمەکان بە بڕوانامەی تەندروستی و فەرمییەوە دەنێردرێن.
⬅️مریشک و هێلکەش بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەنێردرێن.
⬅️هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەردەوامە.

⭕️رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی:⬅️وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێگریی لە ناردنی 500 ملیۆن دۆلار بۆ عیراق کردووە.⬅️بڕیا...
22/04/2026

⭕️رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی:

⬅️وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێگریی لە ناردنی 500 ملیۆن دۆلار بۆ عیراق کردووە.
⬅️بڕیار بوو بە فڕۆکەیەکی بارھەڵگر ئەو پارەیە بگاتە بەغدا.
⬅️ئەم پارەیە داهاتی فرۆشی نەوتی عێراقە کە لە بانکی فیدراڵیی نیویۆرکدا کۆکراوەتەوە.
⬅️ئەمە دووەم باری دۆلارە کە واشنتن ناردنی بۆ بانکی ناوەندیی عێراق دوابخات.
⬅️واشنتن بودجەی پڕۆگرامی دژەتیرۆر و مەشقی هێزە چەکدارەکانیش رادەگرێت.
⬅️ئەمریکا دەیەوێت بەغدا کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان بکات.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ⭕️هەواڵی راگرتنی پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنیی بە بیانییەکان دوورە لە راستییەوە.⭕️پێدانی ڤیزا بە بیانی...
21/04/2026

وەزارەتی ناوخۆی عێراق:

⭕️هەواڵی راگرتنی پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنیی بە بیانییەکان دوورە لە راستییەوە.
⭕️پێدانی ڤیزا بە بیانییەکان بەردەوامە و رانەگیراوە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: چەند بڕیارێک لەبە‌رژە‌وە‌ندی‌ نەخۆشخانە‌ی‌ هیوا دران🟠 کەمکردنەوەی رۆتی...
21/04/2026

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق: چەند بڕیارێک لەبە‌رژە‌وە‌ندی‌ نەخۆشخانە‌ی‌ هیوا دران
🟠 کەمکردنەوەی رۆتین: کارئاسانی تەواو دەکرێت بۆ ئەوەی دەرمان بە خێراترین کات بگاتە دەستی نەخۆش.
🟠 زیادکردنی دەرمان: دابینکردنی چەندین جۆری دەرمانی پێویست و گرنگ بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
🟠 پلانی داهاتوو: ئامادەکارییەکان دەستیپێکرد بۆ زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکە بۆ ساڵی 2027.

⭕️سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم:🟠 تیمێکی تەکنیکیی وەزارەت ئەمشەو دەچێتە بەغدا.🟠 رۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی ...
21/04/2026

⭕️سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم:

🟠 تیمێکی تەکنیکیی وەزارەت ئەمشەو دەچێتە بەغدا.
🟠 رۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی مانگی 4 رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.
🟠 تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئادار رادەستی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

🟠 بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی:⭕️دەنگۆی کەمبوونەوەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دوورە لەراستییەوە.⭕️دابەشکردنی بەشەخۆراکی...
21/04/2026

🟠 بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی:

⭕️دەنگۆی کەمبوونەوەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دوورە لەراستییەوە.
⭕️دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە هاوشێوەی ساڵەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت.
⭕️بەردەوامین لەدابەشکردنی سەبەتە خۆراکی دووەمی مانگی ئادار.
⭕️کۆگانمان بەشەخۆراکی چەند مانگێکی تێدایە.

شارەزایەكی ئابووری: بە بەهای 17 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی  هاوردەی عیراق كراوەشارەزایەكی ئابووری ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2023دا...
11/11/2024

شارەزایەكی ئابووری: بە بەهای 17 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردەی عیراق كراوە

شارەزایەكی ئابووری ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 64 هەزار تۆن ماددەی ئیندۆمی هاوردەی عیراق كراوەو بەهاكەشی زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار بووە، دەشڵێت، ئەم ژمارەیە بۆتە مایەی سەرسوڕمان لای ئەمریكییەكان و پێیان وایە پەیوەندییەك لەنێوان ئیندۆمی و بردنە درەوەی دۆلار دا هەیە.
(نەبیل مەرسومی) شارەزایی ئابووری لە پۆستێكی فەیسبووكدا نوسیویەتی، بەپێی داتاكانی دەستەی گومرگی عیراق، لە ساڵی 2023دا لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عیراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، بە بەهای 17 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار كە یەكسانە بە نزیكەی 24 ملیار دینار ئیندۆمی هاوردە كراوە، رێژەكەش بەراورد بە ساڵی 2022 سەدا 18 زیادیكردووە.
پێشبینیش دەكات، بۆ ساڵی داهاتوو بەهاكەی بگاتە 50 ملیۆن دۆلار، چونكە یەك لەسەر سێی ئەو كاڵایەی هاوردە دەكرێت، بەشێوەیەكی رەسمی لە دەستەی گومرگی عیراق تۆمار ناكرێت و بەشێكی تریشی لە دەروازە نارەسمییەكانەوە بە نایاسایی هاوردە دەكرێت.
(نەبیل مەرسومی) ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆری بڕی ئەو پارەی كە بۆ هاوردەكردنی ئیندۆمی تەرخان كراوە، بۆتە جێگەی سەرسوڕمان لای بانكی فیدڕاڵی ئەمریكاو پرسیاریان كردووە، ئایا ئەو بڕی ئەو هاوردەكردنە راستییە، ئایا عیراقییەكان ئەو خۆشەویستییە زۆرەیان بۆ ئیندۆمی هەیە، یان ئیندۆمی رێگەیەكە بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار.
ماوەی چەند ساڵێكە، بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا بۆ رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی كە سزای بەسەردا سەپاندوون، چاودێری وردی جوڵەی بازرگانی و حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوەی عیراق دەكات، لەرێگەی داتا رەسمییەكانی دەستەی گومرگی عیراقەوە.

رەهەندە ئابوورییەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و سوریا
07/08/2024

رەهەندە ئابوورییەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و سوریا

رۆژی 12/1/1992 ژمارە سفری رۆژنامەی كوردستانی نوێ چاپ‌و بڵاوكراوەیەوەو بووە یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی...

24/02/2024

عیراق بە بەهای 181 ملیۆن دۆلار مزرەمەنی لە توركیا هاوردەكردووە

بەپێی داتا رەسمییەكانی حكومەتی توركیا، لە ساڵی 2023دا وڵاتەكەیان بە بەهای یەك ملیارو 112 ملیۆن دۆلار بەرهەمی مزرەمەنی هەناردەی جیهان كردووەو عیراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین بەرهەمی مزرەمەنیان لە توركیاوە هاوردەكردووە.
داتاكان ئاماژەیان بەوەشداوە، هەناردەی بەرهەمی مزرەمەنی توركیا لە ساڵی 2023دا لەرووی كێشەوە ملیۆنێك 950 هەزار تۆن بووەو بەراورد بە ساڵی 2022 بەرێژەی لەسەدا 23 زیادیكردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، روسیا لە ساڵی رابردوودا بە بەهای 428 ملیۆن دۆلارو عیراق بە 181 ملیۆن دۆلار و ئۆكرانیا بە 101 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا هاتوون كە زۆرترین بەرهەمی مزرەمەنیان لە توركیاوە هاوردەكردووە.

Address

Salm
Slemani
00964

Telephone

009647701205992

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئیکۆ کورد Eco Kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category