هەواڵی ئابووری Eco news

هەواڵی ئابووری  Eco news لاپه‌ڕه‌یەكی تایبەتە بە هەواڵ، شیکاری، زانیاری و داتای ئابووری

شارەزایەكی ئابووری: بە بەهای 17 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی  هاوردەی عیراق كراوەشارەزایەكی ئابووری ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2023دا...
11/11/2024

شارەزایەكی ئابووری: بە بەهای 17 ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردەی عیراق كراوە

شارەزایەكی ئابووری ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 64 هەزار تۆن ماددەی ئیندۆمی هاوردەی عیراق كراوەو بەهاكەشی زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار بووە، دەشڵێت، ئەم ژمارەیە بۆتە مایەی سەرسوڕمان لای ئەمریكییەكان و پێیان وایە پەیوەندییەك لەنێوان ئیندۆمی و بردنە درەوەی دۆلار دا هەیە.
(نەبیل مەرسومی) شارەزایی ئابووری لە پۆستێكی فەیسبووكدا نوسیویەتی، بەپێی داتاكانی دەستەی گومرگی عیراق، لە ساڵی 2023دا لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عیراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، بە بەهای 17 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار كە یەكسانە بە نزیكەی 24 ملیار دینار ئیندۆمی هاوردە كراوە، رێژەكەش بەراورد بە ساڵی 2022 سەدا 18 زیادیكردووە.
پێشبینیش دەكات، بۆ ساڵی داهاتوو بەهاكەی بگاتە 50 ملیۆن دۆلار، چونكە یەك لەسەر سێی ئەو كاڵایەی هاوردە دەكرێت، بەشێوەیەكی رەسمی لە دەستەی گومرگی عیراق تۆمار ناكرێت و بەشێكی تریشی لە دەروازە نارەسمییەكانەوە بە نایاسایی هاوردە دەكرێت.
(نەبیل مەرسومی) ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆری بڕی ئەو پارەی كە بۆ هاوردەكردنی ئیندۆمی تەرخان كراوە، بۆتە جێگەی سەرسوڕمان لای بانكی فیدڕاڵی ئەمریكاو پرسیاریان كردووە، ئایا ئەو بڕی ئەو هاوردەكردنە راستییە، ئایا عیراقییەكان ئەو خۆشەویستییە زۆرەیان بۆ ئیندۆمی هەیە، یان ئیندۆمی رێگەیەكە بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار.
ماوەی چەند ساڵێكە، بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا بۆ رێگریكردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی كە سزای بەسەردا سەپاندوون، چاودێری وردی جوڵەی بازرگانی و حەواڵەكردنی پارە بۆ دەرەوەی عیراق دەكات، لەرێگەی داتا رەسمییەكانی دەستەی گومرگی عیراقەوە.

رەهەندە ئابوورییەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و سوریا
07/08/2024

رەهەندە ئابوورییەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی توركیا و سوریا

رۆژی 12/1/1992 ژمارە سفری رۆژنامەی كوردستانی نوێ چاپ‌و بڵاوكراوەیەوەو بووە یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی...

24/02/2024

عیراق بە بەهای 181 ملیۆن دۆلار مزرەمەنی لە توركیا هاوردەكردووە

بەپێی داتا رەسمییەكانی حكومەتی توركیا، لە ساڵی 2023دا وڵاتەكەیان بە بەهای یەك ملیارو 112 ملیۆن دۆلار بەرهەمی مزرەمەنی هەناردەی جیهان كردووەو عیراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدا هاتووە كە زۆرترین بەرهەمی مزرەمەنیان لە توركیاوە هاوردەكردووە.
داتاكان ئاماژەیان بەوەشداوە، هەناردەی بەرهەمی مزرەمەنی توركیا لە ساڵی 2023دا لەرووی كێشەوە ملیۆنێك 950 هەزار تۆن بووەو بەراورد بە ساڵی 2022 بەرێژەی لەسەدا 23 زیادیكردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، روسیا لە ساڵی رابردوودا بە بەهای 428 ملیۆن دۆلارو عیراق بە 181 ملیۆن دۆلار و ئۆكرانیا بە 101 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا هاتوون كە زۆرترین بەرهەمی مزرەمەنیان لە توركیاوە هاوردەكردووە.

24/02/2024

دامەزراوەیەك: نرخی كاڵاو خزمەتگوزاری لە عیراق بەرێژەی 18% بەرزبۆتەوە

دامەزراوەی (عیراقی داهاتوو) كە تایبەتە بەپرسە ئابوورییەكان ئاشكرایكرد، لەسەرەتای ساڵی 2020وە تاوەكو سەرەتای ساڵی 2024 نرخی كاڵاو خزمەتگوزاری لە عیراق بەرێژەی لەسەدا 18 بەرزبۆتەوە.
دامەزراوەی (عیراقی داهاتوو) بۆ لێكۆڵینەوەو راوێژكاری ئابووری لەنوێترین راپۆرتیدا ڕایگەیاند، بەپێی داتاكانی دەستەی ئاماری عیراق، لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا، نرخی كاڵا گرنگ و سەرەكییەكان لە عیراق بەرێژەی لەسەدا 30 بەرزبۆتەوە، لەدیارترینیان نرخی گۆشتی سوورە كە لەسەدا 36 زیادیكردووە، هەروەها نرخی ماسی لەسەدا 38 و ماست و شیر لەسەدا 30 بەرزبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو ماوەیەدا نرخی خزمەتگوزاری تەندروستی و گواستنەوە بەرێژەی لەسەدا 25 زیادیانكردووە، هەروەها كرێی خانوو كەمترین بەرزبوونەوەی تۆماركردووەو تەنها لەسەدا 2 بەرزبۆتەوە.
دامەزراوەی (عیراقی داهاتوو) لە راپۆرتەكەیداپێشبینی دەكات، بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە عیراق بەردەوام بێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گواستنەوەی كاڵا لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها گۆڕانی كەشو هەواو كاریگەری دیاری لەسەر بەرزبوونەوەی خۆراك هەیە.

24/02/2024

لة ماوةي ١٠ مانطدا بة بةهاي مليؤنيَك دؤلار ئايفؤن براوةتة بازارِةكاني ئيَران

لة ماوةي ١٠ مانطدا بة بةهاي مليؤنيَك دؤلار مؤبايلي جؤري ئايفؤن بة قاضاخ براوةتة بازارِةكاني ئيَران.
بة ثيَي راثؤرتيَكي ئاذانسي تةسنيمي ئيَران، هةرضةندة هاوردةكردني مؤبايلي ئايفؤن بؤ ئيَران قةدةغةية، بةلَام لة ماوةي ١٠ مانطي رابردوودا بة بةهاي مليؤنيَك دؤلار مؤبايلي ئايفؤن لة ريَطةي ولَاتاني وةك ئيمارات و ولَاتاني دراوسيَوة براونةتة بازارِةكاني ئيَران.
راشيطةياندوة، كؤمثانياي ئةثلَ هيض نوسينطةيةكي رةسمي لة ئيَراندا نيية و تةنانةت خزمةتطوزاري ثرِطرامةكانيش دابين ناكات.
ئاماذةي بؤ ئةوةشكردووة، نرخي ئاميَري مؤبايليَكي ئايفؤن ١٣ ثرؤ ماكس بة زياتر لة ١٠٠ مليؤن تمةن كة دةكاتة نزيكةي ٢ هةزار دؤلار مامةلَةي ثيَوةدةكريَت.

24/02/2024

وەزیری نەوت: لەگەڵ هەرێم دانوستان دەكەین بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
حەیان عەبدولغەنی لەمیانی وتارێكدا لە شەشەمین دیداری نێودەوڵەتیی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕاگیراوە، ئێمە لەگەڵ كۆمپانیاكان لە گفتوگۆداین بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەوەی سروشتی گرێبەستەكانی كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان جیاوازە لەگەڵ سروشتی گرێبەستەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان كە وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدڕاڵ سەرپەرشتییان دەكات، ئێستا سەرقاڵی دانوستانین لەگەڵ ئەو كۆمپانیانە بۆ نوێكردنەوە و هەمواركردنەوەی ئەو گرێبەستانە و گونجاندنیان لەگەڵ دەستوری عێراقدا.
وتیشی، عیراق ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، پلانەكانی بۆ گواستنەوەی وزەی خاوێن خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەبارەی كشانەوەی كۆمپانیاكانی نەوتیش، وەزیری نەوتی عیراق وتی، كشانەوەی كۆمپانیاكان پاڵنەری ئابوورین نەوەك سیاسی.
لە 25ی (ئاداری 2023وە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان راگیراوە، دوای ئەوەی دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا هەناردەكردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا نادەستورییە.

24/02/2024

بانكی ناوەندی رێكارێكی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەگیرێتەبەر

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رێكارێكی نوێ پەرەپێدەدەن بۆ ئەوەی دۆلار بگاتە دەستی گەشتیاری راستەقینە لە فڕۆكەخانەكان و "بەم نزیكانە"دەكەوێتە كار.
عەلی عەللاق، راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند: "بۆ گەرەنتیكردنی گەیشتنی دۆلار بەدەستی گەشتیاری راستەقینە، سەرقاڵی پەرەپێدانی رێكارێكن بۆ رادەستكردنی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی عێراق، كە داواكاریی وەرگرتنی دۆلار لە رێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیەوە پێشكشكێش دەكەن و دۆلارە نەختینەكە لەنێو فڕۆكەخانەكان وەردەگرن."
بەپێی بانكی ناوەندی، بۆ هەر گەشتیارێكی عێراقی بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی پێدەدرێت كە 1305 دینارە بەرامبەر بە هەر دۆلارێك.
عەلی عەلاق وتیشی: لەهەندێك لە فڕۆكەخانەكان ئەو رێكارە دەستەبەركراوە، سیستم و كۆمپانیاكانی دراو و بانك هەن بۆ دابەشكردنی دۆلار و تۆماركردنی داواكاری لەرێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنیەوەو دەبێت و بەمنزیكانە ئەو رێكارە دەكەوێتەكار.
گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ فرۆشتنی دۆلار، بۆ رێگرییە لە بەقاچاخبردنی گەشتیاران و دەبێت بەڵگەنامەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەو گەشتە پێشكێش بكەن كە مانگی یەكجار دەتوانن لەو رێكارە بۆ كڕینی دۆلار سوودمەندبن.
پارێزگاری بانكی ناوەندی راشیگەیاند، ئەوەی لەبارەی كەمبوونەوەی دەستەبەركردنی دیناری نەختینەیی عێراق بڵاودەكرێتەوە، "راست نیە" و بەڵگەش ئەوەیە كە بانكی ناوەندی نەوەستاوە لە دابینكردنی داواكاری نەختینەیی دینار كە پەیوەندارە بە وەزارەتی دارایییەوە.

24/02/2024

هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرێژەی 3% دابەزی

بە كاریگەری ئەگەری دواخستنی كەمكردنەوەی رێژەی سوودی بانكی لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمریكاوە تاوەكو دوو مانگی داهاتوو، هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرێژەی 3% دابەزی.
بەپێی دواین مامەڵەكانی بازاڕی وزەی جیهان، نرخی نەوت لە كاتی داخستنی بازاڕەكان، لەشەوی هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە دواساتی مامەڵەكاندا، بۆ 81 دۆلار و 62 سەنت دابەزی، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش گەیشتە 76 دۆلار و 49 سەنت، بەمەش لەسەر ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 2٪ و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا بەرێژەی 3٪ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
لێپرسراوانی بانكی ناوەندی ئەمریكا رایانگەیاند، بەم زووانە بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی سوودی بانكی ناوەند و لانیكەم تاوەكو دوو مانگی داهاتوو رێژەی سوودی بانكی لە ئاستەكانی ئێستای دەمێنێتەوە كە 5.5٪ـە.
ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی یەكی شوباتی ئەمساڵ هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس بریاریدا لەسەر سیاسەتی پێشووی بەرهەم هێنان بەردەوام بێت و بە ئارەزوومەندانە تاوەكو كۆتایی مانگی ئاداری ساڵی 2024 بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 2 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا كەم بكەنەوە، ئەوەش لە پێناو سەقامگیری و هاوسەنگكردنی بازاڕە كانی جیهان.

26/12/2023

نرخی زێر بەرزبوونەوەیەكی نوێی تۆماركرد

بەكاریگەری بڵابوونەوەی ئامارەكانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە ئەمریكاو گەشبینی لای بازرگانان نرخی زێڕ بەرزبۆوە و یەك ئۆنسەی گەیشتە دوو هەزارو 62 دۆلار.
بەپێی دواین مامەڵەكان لە بازاڕەكانی جیهان، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە دوو هەزار و 62 دۆلار، بەو پێیەش بەڕێژەی لەسەدا 0.5 بەرزبوونەوەی تۆماركردو بەرزبوونەوەی نرخی زێڕیش بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەكانی دیكە دەگەڕێتەوە.
بەوتەی شارەزایانیش، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بۆ بڵابوونەوەی ئامارەكانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە مانگی رابردوودا لە ئەمریكا دوگەرێتەوەو ئەوەش گەشبینی لای بازرگانان دروستكردووە بەوەی، دابەزینی رێژەی هەڵاوسان هاوتەریبە لەگەڵ پلانەكانی بانكی ناوەندیی ئەمریكا، كە لە ساڵی داهاتووەوە بانكەكە بەرەو كەمكردنەوەی رێژەی سوودی بانكی دەڕوات و ئەمەش دەبێتە هۆكار بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ.
لەلایەكی ترەوە، بەهۆی مەترسییە جیۆسیاسییەكانی پەیوەست بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و دابەزینی بەهای دۆلار لەسەر ئاستی جیهان و دابەزینی سوودی سەر قەواڵە داراییەكانی گەنجینەی ئەمریكا خواستێكی زۆری لەسەر زێڕ دروستكردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ساڵی داهاتوو نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە سەرووی ئاستی 2000 دۆلار بمێنێتەوە.
لەلایەكی ترەوە بەشێك لە شارەزایانی بازاڕی كانزاكان پێیان وایە، فشارێكی كەم لەسەر نرخی زێڕ هەیە، لەبەر ئەوەپێشبینیی دەكەن نرخی یەك ئۆنسە زێڕ تاوەكو كۆتایی ساڵی 2024 بگاتە 2200 دۆلار.

26/12/2023

جەنگی غەززە 18 ملیار دۆلار زیان لەئیسرائیل دەدات

راپۆرتەكانی نێوخۆی ئیسرائیل ئاشكرایانكردووە، بەهۆی جەنگی غەززەوە ئیسرائیل تائێستا 18 ملیار دۆلار زیانی لێكەوتووەو پێشبینیش دەكرێت بۆ ساڵی 2024 زیاتر لە 14 ملیار دۆلار زیانی بەر بكەوێت.
بەگوێرەی راپۆرتەكان، لەسەرتای جەنگی غەززەوە ئیسرائیل 18 ملیار دۆلاری بۆ ئەو جەنگە خەرجكردووە، ئەمە جگە لە یارمەتییە دارایی سەربازییەكانی ئەمریكا.
هاوكات وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ساڵی 2024 لانی كەم وڵاتەكەمان پێوسستی بە 14 ملیار دۆلار خەرجی دەبێت بۆ جەنگی غەززە، واتە بودجەی ئیسرائیل سێ‌ هێندە زیاتر دەبێت.
پێشتریش وەزارەتی دارایی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی ئەنجامیانداوە، بەهۆی جەنگی غەززەوە مانگانە 2 ملیارو 400 ملیۆن دۆلار زیانیان لێدەكەوێت.
لای خۆشیەوە نوسینگەی ئاماری ئسرائیل ئاماژەی بەوەكردوە، رێژەی بێكاری بۆ لەسەدا 9 پۆینت 6 بەرزبۆتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە مانگی ئەیلولی 2023دا ئەو رێژەیە لەسەدا 3 پۆینت 4 بووە.
هەروەها لەماوەی رابردوودا ئاژانسی (بلومبێرگ) رایگەیاندبوو، جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس خەرجی زۆر زیاتری ویستووە وەك لەوەی پێشبینی دەكرا و فشارێكی زۆری لەسەر ئەو وڵاتە دروست كردووە و تێچووی یەك رۆژی ئەو جەنگە لەسەر ئیسرائیل نزیكەی ٢٦٠ ملیۆن دۆلارە.

26/12/2023

بەهای دراوی دیجیتاڵی بیتكۆین لەمساڵدا 160% بەرزبۆتەوە

بەهای دراوی دیجیتاڵی بیتكۆین بەرزترین ئاستی لە دوو ساڵدا تۆماركرد‌و بەهای یەك بیتكۆین 43 هەزار دۆلاری تێپەڕاندوەو لەسەرەتای ساڵی 2023وە بەڕێژەی لەسەدا 160 بەرزبۆتەوە.
بەهای دراوی دیجیتاڵی بیتكۆین ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەجۆرێك نرخی گۆڕینەوەی یەك بیتكۆین بۆ 41 هەزار‌و 623 دۆلار بەرزبۆتەوە، كە ئەوەش بەراورد بە مانگی تشرینی یەكەمی 2022 بەرزترین ئاستە تۆماریكردووە و توانیویەتی لەمساڵدا 530 ملیار دۆلار بۆ سەر بەهای بازاڕی خۆی زیاد بكات.
بەگوێرەی پلاتفۆڕمی (كۆین ماركێت كاپ) تایبەت بە مامەڵەكردن بە دراوە گریمانەیی‌و دیجیتاڵییەكان، لەمساڵدا بیتكۆین چەند جارێك گەیشتووەتە ئاستی 30 هەزار دۆلار، هەروەها چەند هەفتەیەكە باس لەوە دەكرێت حكومەتی ئەمریكا بەرسمی و یاسایی رێگە بەكردنەوەی سندوقی پێنوێنی ئاڵوگۆڕی بیتكۆین بدات، ئەوەش وایكردووە جوڵەیەكی بەهێز لەمامەڵەكردن بەو دراوە بدات.
بەهای بیتكۆین لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆنا بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆوە‌و لە كۆتایی ساڵی 2021دا گەیشتە ئاستی 64 هەزار دۆلار، بەڵام لەوكاتەوە تا كۆتایی ساڵی 2022 بەهای دراوە دیجیتاڵییەكان بەردەوام ڕوویان لە دابەزین كردووە، بەواتایەكی تر سەرەڕای ئەو بەرزبوونەونەی تۆماركردووە، تاوەكو ئێستا كەمترە لەو ئاستە بەرزەی لە ساڵانی رابردووا پێیگەیشتووە.

26/12/2023

بەرهەمی دانەوێڵەی روسیا لە ساڵی 2023دا گەیشتۆتە 142 ملیۆن تۆن

ئاژانسی ئاماری روسیا ئاشكرایكردووە، كۆی گشتی بەرهەمی دانەوێڵەی وڵاتەكەیان لە ساڵی 2023دا گەیشتۆتە 142 ملیۆن و 600 هەزار تۆن و بەراورد بە بە ساڵی 2022 بەرێژەی لەسەدا 9 پۆینت 5 كەمیكردووە.
ئاژانسی ئاماری روسیا بڵاویكردۆتەوە، بەرهەمی دانەوێڵەی روسیا لە ساڵی 2022دا 157 ملیۆن و 700 هەزار تۆن بووەو بەراورد بە ساڵی 2023 كە 142 ملیۆن و 600 هەزار تۆنە، زیاتر لە 15 ملیۆن و 100 هەزار تۆن كەمیكردووە.
پێشتریش (ڤلادیمێر پوتین) سەرۆكی روسیا رایگەیاندبوو، پێشبینی دەكرێت بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵی وڵاتەكەی بگاتە 146 ملیۆن تۆنەو ئەگەرێكی زۆرە بۆ ئەمساڵیش روسیا لە پلەی یەكەمدا بێت بۆ هەناردەكردنی دانەوێڵە و بڕەكەی زیاتر لە ساڵی رابردوو دەبێت، لەوانەیە 50 تا 60 ملیۆن تۆن هەناردە بكەین.
بەگوێرەی ئامارەكان، روسیا ساڵانە لەسەر رووبەری 24 ملیۆن هێكتار زەوی گەنم بەرهەمه دێنێت و رێژەی لەسەدا 20 گەنمی جیهان بەرهەمدێنێت، هاوكات گەورەترین هەناردەكاری گەنمە لەسەر ئاستی جیهان و بەتەنها لە ساڵی 2023دا بە بەهای 45 ملیار دۆلار گەنمی رەوانەی 100 وڵات كردووە
پێشتریش حكومەتی روسیا رایگەیاندبوو، كە بەبێ‌ بەرامبەر دانەوێڵە هەناردەی شەش وڵاتی ئەفریكا دەكات، بەڵام سزاكانی رۆژئاوا رێگرن لەبەردەم هەناردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بۆ بازاڕەكانی جیهان، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش، لەمانگی تەمموزی ئەمساڵەوە، كرملین ڕێككەوتننامەی هەناردەكردنی دانەوێڵەی هەڵپەسارد كە لە هاوینی 2022 لەژێر چاودێری توركیا و نەتەوە یەكگرتووەكاندا دانوستانی لەسەر كراو ئامانجی ئەوەیە ڕێگە بە هەناردەكردنی دانەوێڵە بدات لە ڕێگەی بەندەرەكانی ئۆكرانیا لەسەر دەریای ڕەش.

Address

Salm
Slemani
00964

Telephone

009647701205992

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هەواڵی ئابووری Eco news posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category