Dr.kurdi

Dr.kurdi Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr.kurdi, Medical and health, General Barzani ST, .

37 year old male came to ER complaining about burning sensation and rigid black tissue formation on his knee, recently h...
24/08/2022

37 year old male came to ER complaining about burning sensation and rigid black tissue formation on his knee, recently he tried to remove a wart or something like cyst on his knee using Kurdish traditional medicine, this caused tissue necrosis and irritability then he was sent to the consultant to get appropriate treatment
پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵ دوای ئەوەی گرێیەک یان بالوکەیەک لەسەر پێستی ئەژنۆی دێت، ھەوڵدەدات بە بەکارھێنانی دەرمانی کوردەواری لایببات، لە ئەنجامدا پێستی توشی مردن و رەشھەڵگەران و سوتانەوە دەبێت .

دڵەکزێ ھیچ پەیوەندی بە دڵەوەنیە دڵەکزێ چیە ؟ نیشانەکانی و چارەسەریەکەی بزانە.دڵەکزێ heart burnبریتییە لە ئازار و سوتانەو...
23/08/2022

دڵەکزێ ھیچ پەیوەندی بە دڵەوەنیە
دڵەکزێ چیە ؟ نیشانەکانی و چارەسەریەکەی بزانە.
دڵەکزێ heart burn
بریتییە لە ئازار و سوتانەوە لەژێر ئێسکی کۆلەی سنگ (epigastric pain) لەدەرئەنجامی گەرانەوەی ترشەڵۆک و شلوی گەدە بۆ ناو سورێنچک کە بۆرێیکی ماسولکەییە دەم بە گەدەوە دەبەستێتەوە ، ئەگەر گەرانەوەی ترشەڵۆک لە ھەفتەیەکدا دووجار زیاتر روویدا دەبێتە (GERD) کە ھۆارەکەی شلبوونەوەی ئەو دەمەوانەیەیە کە رێگرە لە گەرانەوەی خۆراکەماددە و شلەکانی ناو گەدە بۆ سورێنچک.
——————————
-نیشانەکانی:
١.ئازاری ژێر ئێسکی کۆڵەی سنگ.
٢.ھەڵێنجدان لەدوای خواردن.
٣.زووتێربوون لە خواردن(توانای خواردن کەمدەبێتەوە).
٤.کۆکەی وشک.
٥.تاڵی و گەرانەوەی پێکھاتەکانی گەدە بۆ سەرەوە.
٦.زیادبوونی نیشانەکانی بە پاڵکەوتن و چەمینەوە بۆ پێشەوە.
——————————
-پاڵنەرە ھۆکارەکان:
١.خواردنی تیژ و بیبەر و پیاز.
٢.خواردنی سرکەی میوە.
٣.دۆشاوی تەماتە و کەچەپ.
٤.خواردنی سورکراو.
٥.چوکلێت و شیرینی.
٦.خواردنەگازییەکان وچاو و قاوە.
٧.دەرمان وەک ئەسپرین و پرۆفین.
٨.قەلەوی و دووگیانی ، لەھەندێ باردا فتقی گەدە (hiatus hernia).
———————————
-پارێزی و چارەسەر:
١.دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی سەرەوە بەتایبەت لە ئێواران .
٢.دەبەزاندنی کێش،وازھێنان لە جگەرەکێشان و ئەلکھول.
٣.وازھێنان لە خواردن و خواردنەوە ٢-٣ کاتژێر پێش خەوتن.
٤.خەوتن لەسەر لای چەپ.
٥.دوورکەوتنەوە لە پاڵکەوتنی راستەوخۆی دوای نانخواردن.
٦.دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی و قەلەقی.
٧.بەکارنەھێنانی جلی تەسک و توند نەکردنی پشتێن.
٨.سەرت بەرزتربێت لە کەمەر لەکاتی خەوتن.
٩.دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و قورس.
——————————
-چارەسەری پزشکی:
١.بەکارھێنانی دەرمانی دژە ترشەڵۆک antacids دوای ژەمەکان و پێش خەوتن.
٢.بە کارھێنانی حەبی زانتاک H2 receptorblockers .
٣.باشترینیان گروپی دەرمانی PPI وەک ۆمیپرازۆڵ و پانتۆپرازۆل.
٤.نەشتەرگەری لە ئەگەری بێ سود بوونی دەرمان.
———————————
-پشکنینی پێویست:
١.ھەناوبینی گەدەOGD.
٢.پێوانی ٢٤ کاتژمێری ترشی گەدە24hour probe test .
٣.ئیشاعەی گەدە دوای خواردنەوەی ماددەی رەنگدار barium follow through.
————————————
ئامادەکردنی : دکتۆر ھەرێم کەریم ئەحمەد
پسپۆری نەخۆشییەکانی ھەناوی و دڵ و شەکرە

14/08/2022

دەواڵی یاخود دەواڵی قاچ لە ئەنجامی کۆبوونەوەی تۆپەڵە خوێنەکان لەناو خونھێنەرەکانی قاچ بەھۆی کێشە لە دیواری خونھێنەرەکان ...
06/08/2022

دەواڵی یاخود دەواڵی قاچ لە ئەنجامی کۆبوونەوەی تۆپەڵە خوێنەکان لەناو خونھێنەرەکانی قاچ بەھۆی کێشە لە دیواری خونھێنەرەکان یان بەھۆی لاوازی تەوژمی خوێن، دەکرێ دەواڵی لە بەشەکانی دیکەی جەستە رووبدات وەک لەناوچەی حەوز یان باسکەکان یان ریخۆڵەکان و ئەندامەکانی تر.یەکێک لە مەترسییەکانی دەوڵی تێکشکانی خوێن تێزانەکان و گوێزانەوەیان لەرێی خوێنەوە بۆ سییەکان، لەوێدادەبنە ھۆی جەلتەی شییەکان (pulmonary embolism ) کە ھۆکارێکی سەرەکی مردنە لەو کەسانەی کە بۆماوەی دوور و درێژ توشی دەاڵی بوونە، ھەموو سالێک لە ١٠٠٠ کەس ١-٣ کەس تووشی دەواڵی یان دواتریش جەڵتەی سییەکان دەبن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا، نیشانەکانی دەواڵی:
١.ھەڵئاوسانی و سووربوونەوەی لاق یان ئەندامەکانی تر.
٢.ئازار لە شوێنی ھەڵئاوسانەکە.
٣.گەرمبوونی ئەو ناوچەیەی توشی ھەڵئاوسان یان سووربوونەوە ھاتووە.
٤.گەورەبوونی خونھێنەرەکان.
٥.ئازاری سک یان پشت(فلانک).
٦.سەرئێشەی زۆر.
٧.ھەوکردن لەو شوێنە.
Deep vein thrombosis (DVT, also called venous thrombosis) occurs when a thrombus (blood clot) develops in veins deep in your body because your veins are injured or the blood flowing through them is too sluggish. The blood clots may partially or completely block blood flow through your vein. Most DVTs happen in your lower leg, thigh or pelvis, but they also can occur in other parts of your body including your arm, brain, intestines, liver or kidney. Even though DVT itself is not life-threatening, the blood clots have the potential to break free and travel through your bloodstream causing pulmonary embolism (PE) happens when the traveling blood clots (emboli) become lodged in the blood vessels of your lung. Since this can be a life-threatening condition.
As many as half of those who get a DVT in their legs develop symptoms of intermittent leg pain and swelling that may last months to years. These symptoms are called post-thrombotic syndrome and can happen because of damage to the valves and inner lining of your veins leading to blood “pooling” more than it should. This increases the pressure inside your veins and causes pain and swelling.

جەڵتەی مێشک -چۆن بزانین کەسێک جەڵتەی مێشکی لێداوە تا بەزووترین کات رایگوێزینە تیمارخانە:١.بە نەخۆشەکە بلێ پێبکەنێت یان ز...
05/07/2022

جەڵتەی مێشک

-چۆن بزانین کەسێک جەڵتەی مێشکی لێداوە تا بەزووترین کات رایگوێزینە تیمارخانە:
١.بە نەخۆشەکە بلێ پێبکەنێت یان زەردەخەنە بکات، تێبینی کەوتنی لایێکی لێوی یاخود ھێڵی نێوان روومەت و لوتی یان ژێرچاوی.
٢.داوای لێبکە دەستەکانی بەرزبکاتەوە تێبینی ئەوەبکە دەستەکانی لەھەمان ئاستی بەرزیدا نەبن یاخود دەستەکانت رابکێشێت ئەگەر لەتوانای دانەبوو ئەوە یەکێکە لە نیشانەکان.
٣.پرسیاری لێبکە ئەگەر شێوان و نارێکی لە قسەکردنی دا ھەبوو.
٤.نیشانەکانی تر: سربوونی لایێکی سەر، شپرزەیی، زەحمەت تێگەیشتن، نەبوونی ھاوسەنگی جەستەیی، کێشەی بینین یان کەوتنی یەکێک یان ھەردووک چاو.
-لەکاتی ھەبوونی نیشانەکانی سەرەوە پەیوەندی بە ١١٢ بکە.

29/06/2022

#

29/06/2022

وەرزشی ماسولکەکانی ناوچەی حەوز چەندین سودی گرنگی ھەیە بۆ ھەریەکە لە پیاوان و ئافرەتان لەوانە:١.چارەسەری کێشەی جنسی لە پی...
29/06/2022

وەرزشی ماسولکەکانی ناوچەی حەوز چەندین سودی گرنگی ھەیە بۆ ھەریەکە لە پیاوان و ئافرەتان لەوانە:
١.چارەسەری کێشەی جنسی لە پیاوان و ئافرەتان.
٢. چارەسەری فیسقەکردنی میز(میزپڕژان).
٣. یارمەتی دانی کرداری مندالبوون.
٤. بەھێزکردنی پاڵپشتی ئەندامەکانی ناوچەی حەوز(میزەڵدان، منداڵدان...).
٥.کەمکردنەوەی ئازار و ھەڵئاوسانی پرۆستات لە نەخۆشانی توشبووی ھەوکردنی پڕۆستات و گرێی خاوێنی پڕۆستات.
- لەماوەی دوومانگ کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی ئەنجامدانی وەرزشەکە دەردەکەون.
-رۆژانە ٣ جار ٣٠ جولەی لەم شێوەیە تەواوی سودەکانت پێدەگەیەنێت.

وەڵامی پرسیارە باوەکان : ١. دکتۆر ماوەیەکە عەینەک لە چاو دەکەم بەڵام چاوم هەر چاکنەبوونەوە !؟چاوێلکە (عەینەک) چاو چاکناک...
14/05/2022

وەڵامی پرسیارە باوەکان :
١. دکتۆر ماوەیەکە عەینەک لە چاو دەکەم بەڵام چاوم هەر چاکنەبوونەوە !؟

چاوێلکە (عەینەک) چاو چاکناکاتەوە لە گەوران ، دەرەجەکەشی ڕاناگرێت ئەگەر بەرەو زیادی بچێت بە عەینەک راناوەستێت، لەچاوکردنی عەینەک لە کەسانی گەورە مەبەست لێی بینینێکی ڕوونتر و باشترکردنی تەرکیز و کەمکردنەوەی ژانەسەرە، کە زۆرجار بەهۆی کزی چاو روودەدات ، ب
ەڵام لە منداڵ سەرەرای باشترکردنی بینین هەروەها هەندێک جار رێگر دەبێت لە تەمبەڵبوونی چاو هەروەها ڕاستکردنەوەی خێلی چاو.

تەندروست بن
دکتۆر ئاری ساڵەیی/ پسپۆری چاو
کۆمەڵگای پزیشکی مێرسی

Address

General Barzani ST

44008

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.kurdi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.kurdi:

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram