نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری نە خۆشخانەی لەدایكبوون و مندالان لە سۆران
Pediatric and Maternal Teaching Hospital

کەزی هێمای رەسەنایەتی خانمانی کورد سەرشۆڕی بۆ تاریک پەرستان و دوژمنانی کورد نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرک...
22/01/2026

کەزی هێمای رەسەنایەتی خانمانی کورد
سەرشۆڕی بۆ تاریک پەرستان و دوژمنانی کورد

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

خزمەتگوزاری تەندرووستی بەردەوام ..دواي ئەوەی ئافرةتێکی تةمةن 35 سال سەردانی نەخۆشخانەی کرد بەئازارێکی زۆری ناوسکی و باری...
19/01/2026

خزمەتگوزاری تەندرووستی بەردەوام ..

دواي ئەوەی ئافرةتێکی تةمةن 35 سال سەردانی نەخۆشخانەی کرد بەئازارێکی زۆری ناوسکی و باری تەندروستی جێگیر نەبوو خاتوونەکە پيشتریش چەندجار نةشتةرگەری کیسی هێلکەدانی بۆ ئەنجامدرابوو دوای پشکنینی سەرەتایی و ئەنجامدانی سۆنەر دەرکەوت گرێیەکی بە قەبارەی (١٥سم *١٠ سم) لە هێلکەدانی راستى هەیە ، بویە هەر زوو بڕیاری نەشتەرگەری بۆ دراو گرێیەکە لابرا کە هوکاری سەرەکی ئازاری تووندی سکی بوو..
سوپاس بو خودا ئەم نةشتةرگەريەش بەسةركةوتوويي ئةنجام درا و خانمەكە بە تەندرووستيةكی جيگير رةوانةی مالةوة كرا‎..
نەشتەرگەریەكە بەسەربەرشتی:
د.هێرۆ مصطفی محمد /پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون
د.روژین /پزیشكی نیشتەجێ دێرینی ئافرەتان
د.احمد محمد دمرانى/ پزیشکی پسپۆری سڕکردن
جیهان خان / یاریدەدەرین نەشتەرگەری
کاک گوڤند فیصل/ياریدەدەری سڕكردن
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

سەرووی سەدووپەنجاهەزار نەخۆش چارەسەر کراون و زیاتر لە چوار هەزار مندال لەدایکبوون_______________________________________...
14/01/2026

سەرووی سەدووپەنجاهەزار نەخۆش چارەسەر کراون و زیاتر لە چوار هەزار مندال لەدایکبوون
__________________________________________
ئەمانە پوختەی ئاماری سالی رابردوون(٢٠٢٥ ) لەبواری خزمەتگوزاری تەندروستی لەنەخۆشخانەکەمان.کە تیایدا خزمەتگوزاری گەورە و شایستە بۆ خانمان و منداڵانی ئازیز پێشکەش کراوە.
سوپاسی دلسۆزی سەرجەم فەرمانبەران و پزیشکانی نەخۆشخانەکەمان ئەکەین.
هاولاتیانمان شایانی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستین _____________________________________

_ سەدووپەنجاویەک هەزارو هەشت سەد نەخۆش چارەسەرکراون
_پەنجاو هەشت هەزار و سەد نەخۆش لە فریاکەوتن داخل کراون
_سەدو پەنجاو هەشت هەزاروسەدو چل و پێنج پشکنین ئەنجامدراون
_نۆزدەهەزارو نۆسەدوچل وپێنج تیشک و سۆنار و ئیکۆ کراون ..
_دوو هەزار و سەدوو سی و سێ نەشتەرگەری گەورە و جۆراوجۆر ئەنجامدراون.
_چوارهەزار و سێ سەدو شەست و حەوت مندال لەدایکبوون لەنەخۆشخانەکەمان..

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌقَالُوا إِنَّا ل...
08/01/2026

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ
قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون

بــۆ بـنەماڵەی کارمەندی نەخۆشخانەکەمان بەڕێز
(فەرسەت رشید محمد امین)

دلگرانین بۆ کۆچی دوایی(باوکی)ی بەڕێزتان(رشید محمدامین) خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لەخودا تکا کارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، لە خودای دلۆڤان داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت...

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

01/01/2026

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو( ١٥ )مندال لەدایکبوون لەنەخۆشخانەکەمان

سوپاس بۆ خودا ئەو( چوار ) مندالە جمکانەی بە ٦مانگ ونیوی لە نەخۆشخانەکەمان لەدایک بوون  کە هەریەکێکیان کێشیان لە دەوری تە...
29/12/2025

سوپاس بۆ خودا ئەو( چوار ) مندالە جمکانەی بە ٦مانگ ونیوی لە نەخۆشخانەکەمان لەدایک بوون کە هەریەکێکیان کێشیان لە دەوری تەنها ١ کیلۆ بوو دوای زیاتر لە مانگێک چارەسەر و چاودێری ووردی پزیشکان و ستافی نەخۆشخانەکەمان بە تەندروستی زۆر باش رەوانەی مالەوە کرانەوە..ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی گەورەی خزمەتگوزاری تەندروستیە لەنەخۆشخانەکەمان .

خزمەتگوزاری نەشتەرگەری  گەورە :پاش ئەوەی خاتونێکی تەمەن ٢٤ ساڵ گەیەندرایە  نەخؤشخانەکەمان بە ئازارێکی زۆر توندی سک و بار...
18/12/2025

خزمەتگوزاری نەشتەرگەری گەورە :

پاش ئەوەی خاتونێکی تەمەن ٢٤ ساڵ گەیەندرایە نەخؤشخانەکەمان بە ئازارێکی زۆر توندی سک و بارى هۆشداری جێگیر نەبوو ڕاستەوخۆ دوای فرياگوزاری سەرەتایی و ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت هێلکەدانی ڕاستی سوراوە Ovarian Torsion ئەمەش وایکردبوو هێلکەدانەکە خوێنی بۆنەچێت لەگەڵ هەبوونی خوێن بەربوونی ناوەوە(نزف الداخلی ) ڕاستەوخۆ تيمى نەشتەرگەرى نەخۆشخانە هەڵسان بەئەنجامدانى نەشتەرگەرى و گەراندنەوەی هێلکەدانە بۆباری ئاسای خۆی و هیشتنەوەوجێگیرکردنی هێلکەدانەکە و کونتڕۆڵکردنی خوێنبەربوونەکەی پێدانی خوێن بۆ نەخۆش … لە کۆتاییدا سوپاس بۆ خودا دواى دووروژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەتەندروستييەکی زۆر باش ڕەوانەی ماڵەوەکرا.

نەشتەرگەریەكە بەسەرپەرشتی:
د.هێرۆ مصطفی محمد/پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون
د.احمد/ پزیشکی پسپۆری سڕکردن
سید علی/ یاریدەدەری سڕكرد
روناک قاسم /یاریدەدەری نەشتەرگەری


‎نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

نەشتەرگەری گەورە بۆ حالەتێکی دەگمەن  👩‍⚕️دوای ئەوەی خانمێکی تەمەن ٣٤ ساڵان لەبەر خوێن بەربون و ئازارێکی زۆری سک کە نزیکە...
13/12/2025

نەشتەرگەری گەورە بۆ حالەتێکی دەگمەن 👩‍⚕️

دوای ئەوەی خانمێکی تەمەن ٣٤ ساڵان لەبەر خوێن بەربون و ئازارێکی زۆری سک کە نزیکەی ٧ ساڵ بو ئەم کێشەیەی هەبوە بەلام لە شوێنی جیاوازو نا پسپۆڕی چەند چارەسەرێکی ئاسایی دژە ئازاروکاتی وەرگرتبوو. لەکاتی سەردانیکردنی نەخۆشخانەکەمان دەستبەجێی لە راوێژکاری نه خۆشخانە دکتۆرە جوان هەلسەنگاندن و پشکنینی پیویست وسۆناری بۆ ئەنجام دەدات .دوایی دەرکەوتنی ئەنجامەکان دەردەکەوێت کە ئافرەتەکە گریەکی گەورە بە قەبارەی یەک کیلۆ و ٦٠٠ گرام
(١،٦٠٠ گم) و هەروەها ٣ گری تری قەبارەی جیاوازی هەیە .بویە راستەوخۆ بریار لە سەر نە شتەرگەری دەدرێت. خۆشبەختانە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی زۆر سەرکەوتوو خانمەکە بە تەندروستیەکی زۆر باش ڕەوانەی ماڵەوە کرا.
تیمی نەشتەرگەری :
د.جوان محمد/پسپۆری ئافره تان و مندالبوون
د.سەردەشت /پزشکی پسپۆری سڕکردن
یاریدەدەری نەشتەرگەر/شیرین جاسم-علی صالح
یاریدەدەری سڕکردن/رەمزیە عبدالله
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

خزمەتگوزاری نەشتەرگەری گەورە..دوای ئەوەی خانمێکی ٤٣ ساڵان کە  خاوەنی پێنج منداڵ بوو لە سکی ئیستادا بە هەفتەی (٣٤)می دووگ...
09/12/2025

خزمەتگوزاری نەشتەرگەری گەورە..

دوای ئەوەی خانمێکی ٤٣ ساڵان کە خاوەنی پێنج منداڵ بوو لە سکی ئیستادا بە هەفتەی (٣٤)می دووگیانی و بە کۆمەلێک کێشەی مەترسیدارەوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد کە بریتی بون لە ( خوێنبەربونەکی زۆر و وێلاشی مندال لە پێشەوەی مندالدان لە گەل بەرزی پەستانی خۆێن و شەکرەی بەرز و پێشتریش ٢ جار نەشتەرگەری منداڵبونی بۆ کرابوو) دوایی پشکنین و سونار دەست بە جێ فریاگوزاری رزگاری ڕاستەوخۆی بۆ ئەنجامدراو لەهەمان کات نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو و هەروەها بەستنەوەی دوو لایەنی بۆری هێلکەدان لە سەر خواستی نەخۆشەکە بوی ئەنجامدرا .
سوپاس بو خوا منداڵەکە بە سەلامەتی و تەندروستی زۆر باش پێشکەش بە خانەوادەی کرا و خانمەکەش بە سەلامەتی ڕەوانەی ماڵەوە کرا .

تیمی نەشتەرگەری:
د. روز على/ پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان
د.تەرزە لطيف/ پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن
د.مريمه حسن / پزشکی نیشتەجی دێرینی ئافره تان منداڵبوون
یاریدەدەری نەشتەرگەری /خاتووشیرین جاسم
یاریدەدەری سڕکردن/ بەرێزسەید علی
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

بەناوی خوای گەورە بە داخ و پە ژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کوچی دوایی خاتوو (خونچه محمد حاجی کەورینی) دایکی خاتوو میدیا قاسم ب...
06/12/2025

بەناوی خوای گەورە

بە داخ و پە ژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کوچی دوایی خاتوو (خونچه محمد حاجی کەورینی) دایکی خاتوو میدیا قاسم بەرپرسی بەشی مندالان لە خۆشخانەکەمان رادەگەیێنین.‎بەم بۆنە خەمناکەوە خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە دواخەمیان بێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.

‏‎إنا لله وإنا إليه راجعون

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری‏‎‏

ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری بەردەوام:ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی قورسی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان لە نەخۆشخانەکە...
30/11/2025

ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری بەردەوام:

ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی قورسی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان لە نەخۆشخانەکەمان، بەهۆی پێوەنووسانی ناوەوەی زۆر و درێژخایەنی حاڵەتەکەی کە نەخۆشەکە، کە بۆ ماوەی چەند مانگێک سوودی وەرنەگرتبوو لە چارەسەر کردن بە دەرمان.
دوای ئەوەی خانمێکی تەمەن (٣٧) سال له سەرەتای دووگیان بوون لایەن پزیشکی پسپۆری ئافرەتان(دکتۆرە ناز احمد )به دووگیان بون لە دەرەوی منداڵدان دەستنیشان كرا . بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە و بوونی دووگیانی ئاسایی دەست دەکرێت بە پێدانی چارەسەری پزيشکی و دوایی راوێژ و وەرگرتنی رەزامەندی نەخۆش دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و لە ناو نەشتەرگەری دەردەکەوێت کە ئەم دوگیانیە ناسروشتیە لەدەرەوەی مندالدان ببو بە هوی پێوەنووسانی زۆری ئەندامەکانی زاوزێ و هەناوی ناوەوەی نزیک منداڵدانەکە .
خۆشبەختانە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو خانمەکە بە تەندروستیەکی زۆر باش ڕەوانەی ماڵەوە کرا.

تیمی نەشتەرگەری
د. ناز محمد احمد/ پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان
د.ستار سلیم /پزشکی پسپۆری نەشتەرگەری
د.روژمظفرعبدالرحمن پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن
یاریدەدەری نەشتەرگەری پیمان عزيز
یاریدەدەری سڕکردن/رەمزیە عبدالله
سوپاسی تایبەت بەڕێز دکتۆرە میدیا پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان بۆ دابین لردنی هەموو یارمەتییەکی پێویست.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

ئەمرۆ لەنەخۆشخانەکەمان دایکێکی تەمەن  ٢٨ ساڵان کە ماوەیەکی زۆر بوو بێبەش بوو لە هەبوونی مندال  بە یەک سک دەبیتە خاوەنی ٤...
27/11/2025

ئەمرۆ لەنەخۆشخانەکەمان دایکێکی تەمەن ٢٨ ساڵان کە ماوەیەکی زۆر بوو بێبەش بوو لە هەبوونی مندال بە یەک سک دەبیتە خاوەنی ٤ مندال (سێ کور و یەک کچ) کە بەڕێگەی سروشتی لەدایکبوون ئەمەش بە فەزلی خوا دوای سەردانی کردنی و وەرگرتنی چارەسەری نەزۆکی لە لایەن دکتورە راضيه توفیق پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبوون لەنەخۆشخانەکەمان . جێی باسە منداڵەکان لە پێش وادەیی خۆیان لەدایکبوون ولە ژێر چاودێری پزیشکیدان بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان .
تیمی لەدایکبوونی سروشتی بریتی بون لە:
د.راضيه توفيق/پزشکی پسپۆری ئافرەتان ومنداڵبون
د.دلسوز محمد صالح /پزشکی نیشتەجی دێرینی ئافرەتان ومنداڵبون
د.روژین على خدر/پزشکی نیشتەجی خولاو
دەولت قادر/ پەرستاری مامان
فەریبا مصطفی /پەرستاری مامان
راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

Address

سوران ،شەقامی جوندیان
Soran
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category