د.هێمن قادر حسن - Dr.Hemn Qadir Hassan

د.هێمن قادر حسن - Dr.Hemn Qadir Hassan د.هێمن قادر حسن
دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و میزەڵدان
لابردنی بەردیگورچیلە و بۆری میز و میزەڵدان بە نازوور

چۆن چارەسەری بەردی گورچيله دەکرێت؟1- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە 1 سانتيمەتر يان کەمتر بوو, وە کەسی چارەخواز هیچ نيشانەي...
27/07/2025

چۆن چارەسەری بەردی گورچيله دەکرێت؟
1- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە 1 سانتيمەتر يان کەمتر بوو, وە کەسی چارەخواز هیچ نيشانەيەکی نەبوو وەک (ئازاری بەردەوامی کەلەکە,گيرانی حەوزی گورچيلەو التيهابات يان بوونی خوێن له ميزدا) ئەوا پێويستی بە نەشتەرگەری نیيە و کەسی چارەخواز چاودێری دەکرێت لە ڕێگەی سۆنەر و ئەشيعەو پشکنينی تاقيگە چونکە لە %25 ئەم کەسانە لە کۆتايدا پێويستيان بە چارەسەر دەبێت.
چارەسەرەکەی بە دوو ڕێگا ئەبێت:
A - بەکارهێنانی نازوری نەرم ولەيزەر (Laser flexible ureterorenoscopy )
B - بەکارهێنانی ئامێری شکاندنی بەردی گورچيلە (ESWL).
2- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە لە نێوان 1 سانتيمەتر بۆ 2 سانتيمەتر دابوو, وە لە بەشی خوارەوەی گورچيلەکە بوو ,ئەوا باشترين چارەسەر بريتيە لە شکاندن و لابردنی بەردەکە بە نازووری نەرم و بەکارێهنانی لەيزەر.
هەندێ کات ئامێری شکاندنی بەردی گورچيلە (ESWL) بەکاردێت بۆ ئەو بەردانەی لە ناوەراست يان بەشی سەرەوەی گورچيلەکەدان,بەڵام باشترين چارەسەر بەکارهێنانی نازووری نەرم و لەيزەرە.
3- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە لە 2 سانتيمەتر زياتربوو,ئەوا باشترين چارەسەر بريتيە لە لابردنی بەردەکە لەڕێگەی کونێک لە کەلەکەوە بۆ شکاندن و لابردنی بەردی گورچيلەکە(PCNL).
تێبينی: چارەسەری بەردی گورچيلە لەرێگەی نەشتەرگەری کردنەوەی گورچيلەکە (Open Pyelolithotomy ) بەدەگمەن بەکار دەهێنرێت.
بەهيوای سوودبينين.

د. هێمن قادر حسن

دکتۆرا (بۆردی)عەرەبی لەنەشتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و میزەڵدان، لابردنی بەردی گورچیلە و بۆری میز و میزەڵدان بە نازوور

📍ناونیشان:
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەرشێخە

شەممە یەکشەممە دووشەممە پێنجشەممە

☎️ 07703335008
📞0751 877 0904

دەوالی گون لە پیاواندا چییە؟بریتییە لە فراوان بوونی تیرەی خوێنهێنەرەکانی گون (Spermatic veins ) لە هەردوو لادا رووئەدات،...
12/07/2025

دەوالی گون لە پیاواندا چییە؟
بریتییە لە فراوان بوونی تیرەی خوێنهێنەرەکانی گون (Spermatic veins ) لە هەردوو لادا رووئەدات، بەڵام بەزۆری لە گونی چەپدا دەرئەکەوێت واتە بە رێژەی 90% تووشی گونی چەپ دەبێت.
یەکێکە لە هۆکارەکانی نەزۆکی پیاوان.
زۆربەی کات هیچ نیشانەیەکی نییە بەڵام هەندێ کات کەسەکە هەست بە ئازاری گون یان قورسایی گون دەکات.
پێویستە سۆنەری ملەوەنی گونەکان,سۆنەری گورچیلەو پشکنینی تۆوی پیاو ئەنجام بدرێت پێش نەشتەرگەری.
زۆربەی کات دەوالی گون پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.
کەی پێویستە دەوالی نەشتەرگەری بۆ بکرێت؟

1 - ئازاری درێژخایەنی گون.
2 - هەردوو گونەکە دەوالی هەبێت.
3 - دەوالی لە کەسێکدا کە تەنها یەک گونی هەیە.
4)نەزۆکی پیاوان.
5 - دەوالییەکە بوبێتە هۆی بچوکبونەوەی گونەکە.
چارەسەر:
1 - نەشتەرگەری کردنەوەی گون (open surgical ligation of
spermatic veins ) یان لە ڕێگەی ئامێری ناوسکبینین (Laproscopic approach )

2 - Embolization.

تێبینی : ئەگەر دەوالی گون تەنها لەلای ڕاستی گون دەرکەوت پێویستە سۆنەری گورچیلە بکرێت چونکە هەندێ کات شێرپەنجەی گورچیلە هۆکارە.

د. هێمن قادر حسن

دکتۆرا (بۆردی)عەرەبی لەنەشتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و میزەڵدان، لابردنی بەردی گورچیلە و بۆری میز و میزەڵدان بە نازوور

📍ناونیشان:
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەرشێخە

شەممە یەکشەممە دووشەممە پێنجشەممە

☎️ 07703335008
📞0751 877 0904

د. هێمن قادر حسندکتۆرا (بۆردی)عەرەبی لەنەشتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و میزەڵدان، لابردنی بەردی گورچیلە و بۆری میز و میزەڵ...
10/07/2025

د. هێمن قادر حسن

دکتۆرا (بۆردی)عەرەبی لەنەشتەرگەری گورچیلە و پرۆستات و میزەڵدان، لابردنی بەردی گورچیلە و بۆری میز و میزەڵدان بە نازوور

📍ناونیشان:
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەرشێخە

شەممە یەکشەممە دووشەممە پێنجشەممە

☎️ 07703335008
📞0751 877 0904

چۆن چارەسەری بەردی گورچيله دەکرێت؟1- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە 1 سانتيمەتر يان کەمتر بوو, وە کەسی چارەخواز هیچ نيشانەي...
05/06/2022

چۆن چارەسەری بەردی گورچيله دەکرێت؟
1- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە 1 سانتيمەتر يان کەمتر بوو, وە کەسی چارەخواز هیچ نيشانەيەکی نەبوو وەک (ئازاری بەردەوامی کەلەکە,گيرانی حەوزی گورچيلەو التيهابات يان بوونی خوێن له ميزدا) ئەوا پێويستی بە نەشتەرگەری نیيە و کەسی چارەخواز چاودێری دەکرێت لە ڕێگەی سۆنەر و ئەشيعەو پشکنينی تاقيگە چونکە لە %25 ئەم کەسانە لە کۆتايدا پێويستيان بە چارەسەر دەبێت.
چارەسەرەکەی بە دوو ڕێگا ئەبێت:
A - بەکارهێنانی نازوری نەرم ولەيزەر (Laser flexible ureterorenoscopy )
B - بەکارهێنانی ئامێری شکاندنی بەردی گورچيلە (ESWL).
2- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە لە نێوان 1 سانتيمەتر بۆ 2 سانتيمەتر دابوو, وە لە بەشی خوارەوەی گورچيلەکە بوو ,ئەوا باشترين چارەسەر بريتيە لە شکاندن و لابردنی بەردەکە بە نازووری نەرم و بەکارێهنانی لەيزەر.
هەندێ کات ئامێری شکاندنی بەردی گورچيلە (ESWL) بەکاردێت بۆ ئەو بەردانەی لە ناوەراست يان بەشی سەرەوەی گورچيلەکەدان,بەڵام باشترين چارەسەر بەکارهێنانی نازووری نەرم و لەيزەرە.
3- ئەگەر قەبارەی بەردی گورچيلە لە 2 سانتيمەتر زياتربوو,ئەوا باشترين چارەسەر بريتيە لە لابردنی بەردەکە لەڕێگەی کونێک لە کەلەکەوە بۆ شکاندن و لابردنی بەردی گورچيلەکە(PCNL).
تێبينی: چارەسەری بەردی گورچيلە لەرێگەی نەشتەرگەری کردنەوەی گورچيلەکە (Open Pyelolithotomy ) بەدەگمەن بەکار دەهێنرێت.
بەهيوای سوودبينين.

23/05/2022

کیسی ‌‌‌‌‌‌‌‌‌گورچیلە چیە؟
کیسی گورچیلە بریتیە لەو کیسانەی کەلەسەر گورچیلە یان ناوەوەی گورچیلەکە دروست دەبن،ژمارەیان لە یەک کیس یان چەند کیسێک پێکدێت لەسەر یەک گورچیلە یان ھەردوو گورچیلەکە دروست دەبن،شێوەکەی خڕە یان ھێلکەییە و شلەی ناو کیسەکە روونە یان شلەیەکی لێڵو و ئاڵۆزە.
ھۆکارەکانی کیسی گورچیلە؟
١)زگماکی (بۆماوەیی) (لەگەڵ لە دایکبونی کۆرپەدا لەناو گورچیلە یان ھەردوو گورچیلەکەدا دروست دەبێت).
٢)تەمەن (بەھۆی بەساڵاچوونی تەمەن دروست دەبێت).
# لێرەدا باسی ئەو کیسانە دەکەین کە بەھۆی تەمەنەوە دروست دەبن.
دەستنیشانکردنی کیسی گورچیلە بەئامێری سۆنەر یان ئامێری ئەشیعەی تەنوری دەبێت.
نیشانەکانی کیسی گورچیلە :
١)زۆربەی کات ھیچ نیشانەیەکی نییە.
٢)ئازاری کەلەکە.
٣)ئازاری ناوسک.
٤)ئازاری کەلەکەو تای بەرز (ئەگەر کیسەکە التیھاب بکات).
٥)بەرزی پەستانی خوێن (کاتێک بەشێک لە گورچیلەکە خوێنی بۆناچێت بەھۆی کیسەکەوە).
٦)خوێنی ناو میز.
-کیسی گورچیلە چوار قۆناغی گەشەکردنی ھەیە کە ئامێری ئەشیعەی تەنوری دەری دەخات.
-ڕێژەی گرێی (شێرپەنجە) گورچیلە بەپێی قۆناغەکانی کیسی گورچیلە بریتیە لە:
١)قۆناغی یەکەم ٠٪.
٢)قۆناغی دووەم ٠-٥٪ وە قۆناغی دووەم ئێف ١٨٪.
٣)قۆناغی سێیەم ٥٠٪.
٤)قۆناغی چوارەم ٧٥-٩٠٪.
تێبینی:قۆناغی دووەم ئێف و سێیەم و چوارەم پێویستە بەنەشتەرگەری لاببرێن چونکە دەبنە ھۆی شێرپەنجەی گورچیلە.
ڕێگاکانی نەشتەرگەری کیسی گورچیلە:
١)لابردنی کیسەکە لەڕێگەی کردنەوەی کەلەکە.
٢)لەڕێگەی ئامێری ناوسکبینین.

گەورەبوونی  #پڕۆستات چییە (BPH) ؟بریتییە لە زیادبوونی ژمارەی خانەکانی  #پڕۆستات بەدەوری بۆری میزدا لە خواروی ملی میزەڵدا...
09/05/2022

گەورەبوونی #پڕۆستات چییە (BPH) ؟
بریتییە لە زیادبوونی ژمارەی خانەکانی #پڕۆستات بەدەوری بۆری میزدا لە خواروی ملی میزەڵداندا.
-نیشانەکانی گەورەبوونی #پڕۆستات؟
١ - زیادبونی ڕۆیشتن بۆ توالێت لە ڕۆژ و شەودا.
٢ - تەنگەتاوی میزکردن وڕانەگرتنی میز.
3 - زەختکردن لەکاتی میزکردن.
٤ - باریکبوونەوەی ڕێڕەوی میزکردن.
٥ - ھاتنی چەند دڵۆپێک لە میز پاش تەواوبوونی میزکردن.
٦ - بوونی خوێن لە میزدا یان لەکاتی میزکردندا.
٧ - گیرانی بۆری میزو نەتوانینی میزکردن.
٨ - تەڕبوونی جێگا لە شەودا.
٩ - ھەستکردن بە بەتاڵنەبوونەی میزەڵدان دوای میزکردن.
١٠ - وەستانی میز لەکاتی میزکردن بەبێ خواستی کەسەکە.
-دەستنیشانکردنی گەورەبوونی پڕۆستات:
١ - وەرگرتنی ھستۆری و پشکنینی سکی چارەخواز.
٢ - پشکنینی پڕۆستات لەڕێگەی دەرچەی کۆمەوە(DRE) .
٣ - ناردنی ھۆڕمۆنی پڕۆستات و پشکنینی ئیشکردنی گورچیلە و میز بۆ تاقیگە.
٤ - سۆنەری سک و حەوزی چارەخواز بۆ پشکنینی گورچیلەو میزەڵدان وقەبارەی پڕۆستات و پشکنینی مانەوەی میز لە میزەڵداندا پاش میزکردن.
٥ - سۆنەری پڕۆستات لەڕێگەی کۆمەوە(TRUS) .
٦ - پشکنینی فلۆمێتری.
٧ - پشکنینی ھێڵکاری میزەڵدان ھەندێ کات(URODYNAMIC STUDY) .
٨ - پشکنینی نازوڕی بۆری میزو پڕۆستات و میزەڵدان(cystoscopy) .
9 - وەرگرتنی شانەی پڕۆستات بە ھاوکاری سۆنەر لەڕێگەی کۆمەوە(prostatic biopsy)
-چارەسەری گەورەبوونی پڕۆستات:
١- سەرەتا چارەخواز پێویستە دەرمان بەکاربێنێت بۆ کەمبونەوەی قەبارەی پڕۆستات و نیشانەکانی.
٢ - لابردنی پڕۆستات بەڕێگەی بینین بە ئامێری نازوڕ(TURP) ئەگەر دەرمانی پڕۆستات سوودی نەبوو.
٣ - لابردنی پڕۆستات بەڕێگەی نەشتەرگەری کردنەوە ئەگەر قەبارەی پڕۆستات زۆر گەورەبێ(open prostatectomy)
-تێبینی:
# ھەندێ نەخۆشی ھەیە ھەمان نیشانەکانی پڕۆستاتیان ھەیە وەک:
١ - تەسکبوونەوەی بۆری میزکردن.
٢ - التیھابی پڕۆستات ومیزەڵدان.
٣ - بەردی میزەڵدان.
٤ - ھەندێکات شێرپەنجەی پڕۆستات یان میزەڵدان.
٥ - تەسکبوونەوەی کونی دەرچەی میز.
*پێش تەمەنی سی ساڵی گەورەبوونی پڕۆستات ڕوونادات.
* زۆری یان کەمی نیشانەکانی پڕۆستات بەندنییە لەسەر قەبارەی پڕۆستات واتە چارەخواز ھەیە نیشانەکانی پڕۆستاتی زۆرە بەڵام قەبارەی پڕۆستاتی بچووکە وە بە پێچەوانەوە.

18/04/2022

ڤیدیۆی شكاندنی به‌ردی گورچیله‌ به‌ له‌یزه‌ر وناظوری نه‌رم
(نه‌خۆشه‌كه‌ یه‌ك گورچیله‌ی هه‌بوو)

RIRS for a patient with lower pole stone & single kidney

نازوری نه‌رم بۆبه‌ردی گورچیله‌بۆچاره‌خوازێك كه‌ یه‌ك گورچیله‌ی هه‌بوو ,به‌ بێ كون RIRS for a patient with lower pole sto...
18/04/2022

نازوری نه‌رم بۆبه‌ردی گورچیله‌بۆچاره‌خوازێك كه‌ یه‌ك گورچیله‌ی هه‌بوو ,به‌ بێ كون
RIRS for a patient with lower pole stone & single kidney

14/04/2022

پشكنینی
هه‌موو گیرفانه‌كانی گورچیله‌ به‌ ناظوری نه‌رم ,بۆدلنیابوون له‌
نه‌مانی به‌رد
Checking entire collecting system with flexible URS

13/04/2022

شكاندنی به‌ردی بۆری حالب به‌ له‌یزه‌ر(ناظور)
URS with laser lithotripsy

  چيە؟پێويستە گوونەکان پێش لەداکبوونی کۆرپەلە دابەزنە ناو توورەکەی گوون بە دوو قۆناغ 1 - لە نێوان هەفتەی 7-8 بە هاوکاری ...
08/04/2022

چيە؟
پێويستە گوونەکان پێش لەداکبوونی کۆرپەلە دابەزنە ناو توورەکەی گوون بە دوو قۆناغ
1 - لە نێوان هەفتەی 7-8 بە هاوکاری هۆڕمۆنی MIS
2 - لە نێوان هەفتەی 24-28 بە هاوکاری هۆرمۆنی تێستۆستيرۆن
بۆيە ئەگەر گوونەکان بەهەر هۆکارێک دانەبەزينە ناو توورەکەی گوون پێی ئەوترێت
دانەبەزينی گوون(Undescended te**is)
بەزۆری يەک گوون(Unilateral ) دانابەزێت بەڵام لە هەندێ منداڵدا هەردوو گوونەکە (Bilateral)دانابەزێت.
هۆکارەکانی دانەبەزينی گوون :
1 - مناڵی نەبەکام.
2 - ئەو مناڵانەی کێشيان کەمە.
3 - مناڵی دووانە.
4 - بۆماوەيی دانەبەزينی گوون لە باوک يان برا دا.
5 - هەندێ نەخۆشی وەک Prune belly syndrome يان Gastroschisis
6 - کەمی هۆرمۆنی Androgen ,MIS,hCG يان LH.
ماکەکانی (زیان) دانەبەزينی گوون:
1 - ڕێژەی شێرپەنجەی گوون زياد دەبێت.
2 - نەزۆکی پياوان.
3 - سووڕانی گوون و ڕەشبوونەوەی گوونەکە.
4 - درووست بوونی فتق.
5 - زيانگەياندن بە گوونەکە لەکاتی ياری و کەوتندا.
چارەسەر:
پێويستە دوای تەمەنی شەش مانگی و پێش تە مەنی دوو ساڵی گوونەکە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و لە توورەکەی گووندا جێگير بکرێت (Orchidopexy with subdartous pouch )
هەندێ کات ئەگەر گوونەکە نەتوانرا بدۆزرێتەوە ئەوا پێويستە ئامێری ناوسکبينين بەکار بهێنرێت (Laproscopy ) بۆ بوون يان نەبوونی گوون لە ناوسکدا.
تێبينی :
# پێويستە منداڵی تازە لە دايک بوو پشکنينی بۆ ئەنجام بدرێت لە سێ ڕۆژی يەکەم و پاشان لە تەمەنی شەش هەفتەيدا بۆ دڵنيابوون لە هەبوونی گوونەکان لە توورەکەی گووندا.
#ئەگەر تورەکەی گوون هيچ گوونێکی تيانەبوو واتە هەردوو گوونەکە دانەبەزيبوو ئەوا پێويستە پشکنينی کڕۆمۆسۆم و هۆرمۆن ی بۆ بکرێت.

08/04/2022

لابردنی پرۆستات به‌ ناظور
Trans-urethral resection of prostate with bipolar (TURP)

Address

Sulaimaniya

Telephone

+9647701379626

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د.هێمن قادر حسن - Dr.Hemn Qadir Hassan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د.هێمن قادر حسن - Dr.Hemn Qadir Hassan:

Share

Category