Dr.Hemn Mahmood::دکتۆر هێمن مەحموود

Dr.Hemn Mahmood::دکتۆر هێمن مەحموود د.هێمن مەحموود ئاغا
دکتۆرا/بۆرد لە نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم و فەقەڕات.

FIBMS (BAGHDAD) RHEUMATOLOGY
ئەندامی کۆلێژی پزیشکی شاهانەی بەڕیتانیا
MRCP (UK) (RHEUMATOLOGY)

هیوادارم ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ خۆشی و شادی بێت بۆ هەمووان
31/12/2025

هیوادارم ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ خۆشی و شادی بێت بۆ هەمووان

پێی تەخت حاڵەتێکی تا ڕادەیەک باوە،کاتێک ڕوودەدات کە کەوانەی بنی پێ نامێنێ لەکاتێکدا کەسەکە لەسەر پێکانی دەوەستێت.  پێی ت...
27/12/2025

پێی تەخت حاڵەتێکی تا ڕادەیەک باوە،کاتێک ڕوودەدات کە کەوانەی بنی پێ نامێنێ لەکاتێکدا کەسەکە لەسەر پێکانی دەوەستێت.

پێی تەخت کاتێک ڕوودەدات کە کەوانەی بنی پێ لە تەمەنی منداڵیدا درەست نابێت. هەروەها دەکرێ لە دواتردا لە کەسانی پێگەشتوودا دوای برینداربوون یان بونی پەستانی زۆر لەسەر پێکان ڕووبدات.

بەگشتی پێی تەخت بێ ئازارە، ئەگەر ئازاری نەبوو ئەوا هیچ چارەسەرێک پێویست نییە. بەڵام ئەگەر پێی تەخت ببێتە هۆی ئازارت و سنووردارکردنی ئەوەی کە دەتەوێت بیکەیت، ئەوا ڕەنگە هەڵسەنگاندنێک لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە پێویست بێت.

ئەو هۆکارانەی کە لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە تەختی پێ زیاد بکەن بریتین لە:

✔️قەڵەوی
✔️ برینداربوونی پێ یان پاژنەی پێی
✔️ هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی
✔️پیربوون
✔️ شەکرە

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە :

✔️پشکنینی کلینیکی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و ڕۆماتیزم و شکاوی ئێسک
✔️وێنە تیشکی _ئەشیعە ی ئاسای و تەنوری CT scan
✔️سۆنەر
✔️ئەشیعەی موگناتیسی MRI

چارەسەرەکان:

✔️ناوکەفی تایبەت: یاخود پێڵاوی تایبەت بۆ پێی تەخت ئازار و ناڕەحەتیەکان کەمتر دەکەنەوە بەڵام بەیەکجاری چارەسەری ناکەن.

✔️ ڕاهێنانی ڕاکێشان: هەروەها هەندێک لەو کەسانەی کە پێی تەختیان هەیە، ڕیشاڵی ئەکیلیسیان کورت دەبێتەوە، ڕاهێنانەکان بۆ کشانی ئەم ڕیشاڵە ڕەنگە یارمەتیدەر بن.
✔️ چارەسەری سروشتی: چارەسەری فیزیایی دەتوانێت ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی ماسولکە و ڕیشاڵەکانی پێ و ڕێنمایی بۆ باشترکردنی ڕۆیشتن پێشکەش بکات.

✔️نەشتەرگەری: نەشتەرگەری تەنها بۆ ڕاستکردنەوەی پێی تەخت ئەنجام نادرێت. ڕەنگە نەشتەرگەری بژاردەیەک بێت کاتێک نەخۆشەکان ئازاریان هەیە کە هێشتا چالاکییەکانیان سنووردار دەکات دوای ئەوەی چارەسەرە ئاساییەکان هیچ سودێکیان نابێت لەم. کاتەدا نەشتەرگەری دەتوانێت کێشەی ئێسک و ڕیشاڵەکان چاک بکاتەوە کە هۆکاری ئازارەکەن. ..................
دکتۆر هێمن مەحموود ئاغا
دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم و فەقەڕات و ڕاهێنانەوەی پزیشکی
ئەندامی ڕۆیال کۆلێجی بەڕیتانی
MRCP UK RHEUMATOLOGY
FIBMS BAGHDAD RHEUMATOLOGY
سلێمانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
تەلەفون 07726131212

هەموو کتێبەکانی دنیا بخوێنیتەوە سوودی نابێ بۆت، هەتا زانینخوازیەکەی ناخت نەگات بە بوێریت...
18/12/2025

هەموو کتێبەکانی دنیا بخوێنیتەوە سوودی نابێ بۆت،
هەتا زانینخوازیەکەی ناخت نەگات بە بوێریت...

12/12/2025

#تەندروستی #سەوەفان #ڕۆماتیزم #سەرووپێ #ماسی #گورگەسورە

پزیشکان  دەبێ هەمیشە پڕبن لە زانیاری نوێ و ئاگاداری گرنگترین ڕێگە چارە تازە و توێژینەوە نوێیەکان بن بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە...
06/12/2025

پزیشکان دەبێ هەمیشە پڕبن لە زانیاری نوێ و ئاگاداری گرنگترین ڕێگە چارە تازە و توێژینەوە نوێیەکان بن بۆ ئەوەی دانەبڕێن لە زانستی پزیشکی سەردەم کە هەمیشە بەرەو پێش دەچێت ...

لەو پێناوەدا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری بەغدا بەشداریم کرد لە هەشتەمین کۆنگرەی زانستی نێودەوڵەتیی کۆمەڵەی پزیشکانی جومگە و ڕۆماتیزمی عێراق بە بەشداری سەدان پزیشکی بوارەکە لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق...

کۆنگرەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە کۆکردنەوەی و ڕێکخستن و هەروا لە پێشکەشکردنی چەندی بابەتی زۆر سەرنج ڕاکێش و گرنگی بواری نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزمدا......
6.12.2025

🔴🔴ڕێنمایی گرنگ🔴🔴چۆن خۆمان بپارێزین لەو کارەساتە ژینگەییە ئێستا لە سلێمانیدا ڕوودەدات؟🔻🔻🔻وەکو دەبینن لە ئێستادا و ماوەیەک...
01/12/2025

🔴🔴ڕێنمایی گرنگ🔴🔴
چۆن خۆمان بپارێزین لەو کارەساتە ژینگەییە ئێستا لە سلێمانیدا ڕوودەدات؟
🔻🔻🔻
وەکو دەبینن لە ئێستادا و ماوەیەکە هەوای شاری سلێمانی ئێجگار پیس و ناتەندروستە و رۆژ بە رۆژ پیستر دەبێت
🔻🔻🔻
بەم ڕێگایەنە هەوڵدەن کاریگەری ئەم پیسبوونە لەسەر تەندروستیتان کەم کەنەوە چونکە بەدڵنیاییەوە مەترسیدارە بۆ نەخۆشیە شێرپەنجەیی و درێژخایەنەکان
🔻🔻🔻
١.دەرگاو پەنجەرەکانی ماڵ و سەیارەکانتان بەردەوام بە داخراوی بهێڵنەوە
٢.مەچنە دەرەوە ئەگەر چونە دەرەوە ماسک ببەستن
٣.ئەگەر ئامێری هەوا پاکەرەوەتان دەست کەوت بەکاری بهێنن بۆ خاوێن کردنەوە هەوای ناو ماڵ و ژوورەکانتان
٤.ئاو زۆر بخۆنەوە
٥.ئەگەر توشی کۆکەی زۆر یان تەنگە نەفەسی بویت بەتایبەت ئەوکەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە هەڵدەن پەیوەندی بە پزیشکەکەتانەوە بکەن

تکایە هاوکاربە لە بڵاو کردنەوەی زانیاری بەسوود.....
دکتۆر هێمن مەحمود ئاغا

01/12/2025

نەخۆشی شۆگرن چیە بۆچی درەنگ دەناسرێتەوە؟
دکتۆر هێمن مەحمود ئاغا
پسپۆڕی ورد/دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی ئێسک و جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەڕات
ئەندامی ڕۆیال کۆلێجی بەڕیتانی
MRCP UK RHEUMATOLOGY
FIBMS BAGHDAD RHEUMATOLOGY
سلێمانى شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە/گەرەکی ئاشتی
تەلەفۆن:
ئاسیا 07726131212
کۆرەک 07511640086

پێشکەش کردنی سیمنارێک لە زانکۆی سلێمانی بەشی پێداگۆجی دەربارەیە ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە بەرەوە پێش بردنی کەرتی تەندروستی ...
20/11/2025

پێشکەش کردنی سیمنارێک لە زانکۆی سلێمانی بەشی پێداگۆجی دەربارەیە ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە بەرەوە پێش بردنی کەرتی تەندروستی بەهێزکردنی توانای پزیشکان لە دەستنیشانکردنی و چارەسەرکردنی نەخۆشییە جیاواز و ئاڵۆزەکاندا .......
پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە ئایا زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە داهاتوودا ؟......
دکتۆر هێمن مەحموود ئاغا
پسپۆری ورد (بۆرد) لە نەخۆشیەکانی جومگە و رۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات
FIBMS BAGHDAD RHEUMATOLOGY
MRCP UK RHEUMATOLOGY


#تەندروستی

لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا کۆمەڵەی پزیشکانی جومگە و ڕۆماتیزم بە سپۆنسەری کۆمپانیای توراب الشیمال هەستا بە سازدان...
16/11/2025

لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا کۆمەڵەی پزیشکانی جومگە و ڕۆماتیزم بە سپۆنسەری کۆمپانیای توراب الشیمال هەستا بە سازدانی کۆنفرانسێکی زانستی دەربارەی نوێترین زانیاری و گۆڕانکاریەکان لە بواری چارەسەری نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک ڕۆماتیزمدا.

لە کۆنگرەکەدا شەرەفی ئەوەم پێ بەخشرا کە بابەتێک پێشکەشکەم دەربارەی ڕۆڵی ڤایتەمینەکان لە چارەسەری نەخۆشی ڕۆماتیزمدا .

پسپۆری وردی بۆرد نەخۆشیەکانی جومگە و رۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات
ئەندامی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا
MRCP UK RHEUMATOLOGY
FIBMS RHEUMATOLOGY
سلێمانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
تەلەفۆن 07726131212

30/10/2025

ناوی گیادەرمانە بەڵام دەرمانی ستیرۆیدی تێدەکەن

پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی جومگە و رۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات
سلێمانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
تەلەفۆن 07726131212

27/10/2025

کاریگەری پیسبوونی ژینگە و کەش و هەوا لەسەر نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم بەتایبەتی لە منداڵاندا

بۆرد دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی جومگە و ئێسک و فەقەرات و رۆماتیزم
MRCP UK RHEUMATOLOGY
FIBMS RHEUMATOLOGY
سلێمانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
تەلەفۆن 07726131212

04/10/2025

یەکێک لە هۆکارەکانی لەبارچوونی کۆرپەلە ڕۆماتیزمەیە
دکتۆر هێمن مەحموود ئاغا
پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی جومگە و رۆماتیزم و ئێسک و فەقەرات
MRCP UK RHEUMATOLOGY
FIBMS RHEUMATOLOGY
سلێمانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
تەلەفۆن 07726131212

Address

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە _ بەرامبەر گردی گۆڕان _زەرگەتە
Sulaimaniya

Opening Hours

Monday 13:00 - 17:00
Tuesday 13:00 - 17:00
Wednesday 13:00 - 17:00
Thursday 13:00 - 17:00
Saturday 13:00 - 17:00
Sunday 13:00 - 17:00

Telephone

+9647726131212

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Hemn Mahmood::دکتۆر هێمن مەحموود posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category