تەندروستی منداڵ - baby health-صحة الطفل

تەندروستی منداڵ - baby health-صحة الطفل پەیجێکی تایبەتە بە تەندروستی مندال و گشتی
بەئامانجی خز

20/02/2026

شەوتان باش دایکە بەڕێزەکان 🤍
ئەگەر بەدوای هەڵبژاردەیەکی سەلامەت و دڵنیا بۆ منداڵەکەت دەگەڕێیت،
فۆسفۆڤیت باشترین هەڵبژاردەیە 🌿
تەندروست •
بێ گلوتن •
بێ شیر
ئێستا لە هەموو عێراق بەردەستە ✨

19/02/2026

ڕوداوێکی سەیر!!!
منداڵێك لەکاتی یاری کردن سەری لەناو مەنجەڵێك گیربووە دکتۆرەکان بەم شێوەیە ڕزگاری ئەکەن

هۆکارەکانی کەم خۆری لە منداڵاندا:بابەتی کەمخواردنی منداڵان (Poor Appetite) یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەو بابەتانەی ڕووبەڕووی د...
15/02/2026

هۆکارەکانی کەم خۆری لە منداڵاندا:

بابەتی کەمخواردنی منداڵان (Poor Appetite) یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەو بابەتانەی ڕووبەڕووی دایکان و باوکان دەبێتەوە، چونکە هۆکارەکان تەنها پەیوەست نین بە جەستەوە، بەڵکو لایەنی دەروونی، ژینگەیی و گەشەسازی تێدایە.
لێرەدا بە وردی و درێژی هۆکارەکان بەپێی قۆناغەکانی تەمەن ڕوون دەکەینەوە:
١. قۆناغی ساوایی (لەدایکبوون تا ١ ساڵ)
لەم قۆناغەدا گەشەی جەستەیی زۆر خێرایە، بۆیە هەر کەمخواردنێک پێویستی بە سەرنجی ورد هەیە:
• ددان دەرهێنان (Teething): ئەمە باوترین هۆکارە. ئاوسانی پووک و ئازار وا دەکات منداڵەکە نەک هەر خواردنی ڕەق، بەڵکو مەمکە مژە و مەمکەی شیرەکەشی پێ ناخۆش بێت.
• پێدانی زۆری شلەمەنی: هەندێک دایک و باوک بڕێکی زۆر ئاو یان شەربەتی میوە بە منداڵ دەدەن، گەدەی منداڵەکە بچووکە و بەو شلەمەنییانە پڕ دەبێت و شوێن بۆ خواردن نامێنێتەوە.
• نەخۆشییە کاتییەکان: هەوکردنی گوێی ناوەند یان برینی ناو دەم (کەڕووی دەم) خواردن بۆ منداڵ دەکاتە کارێکی بە ئازار.
• دواکەوتنی پێدانی خواردنی ڕەق: ئەگەر منداڵەکە لە دوای ٦ مانگییەوە فێری تامی جیاواز نەکرێت، دواتر لە تەمەنی ٩-١٠ مانگی زۆر بە زەحمەت خواردنی نوێ وەردەگرێت.
٢. قۆناغی منداڵی زوو (١ بۆ ٣ ساڵ) - "تەمەنی سەربەخۆیی"
ئەم تەمەنە بە قۆناغی "مانگرتن لە خواردن" دەناسرێت، هۆکارەکانی بریتین لە:
• خاوبوونەوەی گەشە: لە ساڵی یەکەمدا منداڵ کێشی دەبێتە سێ ئەوەندە، بەڵام لە ساڵی دووەمدا گەشە زۆر خاو دەبێتەوە. لێرەدا جەستە پێویستی بە بڕە خواردنی کەمترە، دایکان وا دەزانن منداڵەکە نەخۆشە، بەڵام لە ڕاستیدا جەستەی وای پێویستە.
• پەرەپێدانی کەسایەتی (Autonomy): منداڵ لەم تەمەنەدا دەیەوێت بڵێت "من هەم" و "نا" بەکاردێنێت بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی خۆی بسەلمێنێت. خواردن یەکێکە لەو بوارانەی کە منداڵ دەتوانێت تیایدا "نا" بڵێت و دایک و باوک ناچار بکات بە قسەی بکەن.
• ترس لە خواردنی نوێ (Food Neophobia): ئەمە دیاردەیەکی دەروونییە کە منداڵ دەترسێت لە تاقیکردنەوەی هەر خواردنێک کە ڕەنگەکەی یان شێوەکەی بۆی نامۆ بێت.
• سەرقاڵبوون بە جیهانی دەوروبەر: یاری و گەڕان لای منداڵی ٢ ساڵان زۆر گرنگترە لە دانیشتن بۆ ماوەی ١٥ خولەک بۆ نانخواردن.
٣. تەمەنی پێش قوتابخانە و قوتابخانە (٤ بۆ ١٠ ساڵ)
• خووی ناتەندروست: خواردنی "سناک" و شیرینی لە نێوان ژەمەکاندا ئاستی شەکر لە خوێن بەرز دەکاتەوە و مێشک سیگناڵی تێربوون دەنێرێت، هەرچەندە جەستە پێویستی بە ماددەی خۆراکییە.
• فشاری دەروونی و قوتابخانە: کێشەی نێوان هاوڕێکان، ترسان لە مامۆستا، یان گۆڕانی ژینگەی خێزانی (وەک لەدایکبوونی خوشک یان برایەکی نوێ) کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ناوەندی برسییەتی هەیە لە مێشکدا.
• کەمی چالاکی: بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەکان (TV, iPad) دەبێتە هۆی ئەوەی میتابۆلیزمی جەستە خاو بێتەوە و منداڵەکە هەست بە برسییەتی نەکات.
هۆکارە پزیشکییە گشتگیرەکان (پێویستی بە پشکنین هەیە)
ئەگەر کەمخواردنەکە لەگەڵ دابەزینی کێش یان گەشە نەکردندا بوو، پێویستە بیر لەم هۆکارانە بکرێتەوە:
1. کەمخوێنی (Iron Deficiency): کەمی ئاسن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی "نەمانی ئارەزووی خواردن". ئەوە سووڕێکی داخراوە: کەمی ئاسن حەزی خواردن ناهێڵێت، کەمخواردنیش کەمی ئاسن زیاد دەکات.
2. قەبزی درێژخایەن: کاتێک کۆڵۆن پڕ بێت لە پاشماوە، منداڵەکە هەست بە قورسی و تێری دەکات و زۆرجار دڵی تێکەڵ دێت کاتێک خواردنی پێ دەدرێت.
3. مشەخۆر و کرمی گەدە: ئەم مشەخۆرانە ماددە خۆراکییەکان دەخۆن و دەبنە هۆی ئازاری سک و نەمانی حەزی خواردن.
4. هەستیاری بە هەندێک خواردن: وەک هەستیاری بە گەنم (Celiac disease) یان شیر، کە دەبێتە هۆی ئازاری ناوسک و منداڵەکە لە ترسی ئازار نایەوێت نان بخوات.
چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟
• یاسای ٢٠ خولەک: ڕێگە مەدە ژەمی نانخواردن لە ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک زیاتر بخایەنێت. ئەگەر نەیخوارد، سفرەکە کۆبکەرەوە بەبێ توڕەیی.
• تایبەتمەندی ژەمەکان: پێویستە ژەمی بەیانی، نیوەڕۆ و ئێوارە کاتی دیاریکراوی هەبێت و لە نێوانیاندا بڕێکی زۆر شیرینی و شەربەت نەدرێت بە منداڵ.
• بەشداریپێکردنی منداڵ: لە کڕینی سەوزە و میوە و ئامادەکردنی نان، منداڵەکە بەشدار بکە؛ ئەمە حەزی بۆ تاقیکردنەوەی ئەنجامەکە زیاد دەکات.

دکتۆر پشدەر عبدالله اسماعيل
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان

دەربارەی پەڵەی مەنگوڵی( Mongolian Spot) :لە ٢% منداڵی تازە لەدایک بوو پەڵەی مەنگۆلی هەیە کە بریتیە لە پەڵەێکی رەنگ شینی ...
15/02/2026

دەربارەی پەڵەی مەنگوڵی( Mongolian Spot) :

لە ٢% منداڵی تازە لەدایک بوو پەڵەی مەنگۆلی هەیە کە بریتیە لە پەڵەێکی رەنگ شینی مەیلەو رەش یان شینی مەیلەو رەساسی، ئەم پەڵانە لە هەموو بەشەکانی لەش روودەدەن بەڵام بە زۆری لەسەر بەشی خوراوەی پشت و سمت زۆر روو دەدەن.
یەکسەر دووای لە دایک بوو یان چەند رۆژێک دوواتر دەردەکەون، لە وڵاتانی ئەفریقاو ئاسیا زۆرتر روودەدات ، لە کور و کچ وەک یەک روودەدات ، لە تەمەنی ١ ساڵی زۆر بە روونی دەردەکەون لەگەڵ تەمەن ئەگەری هەیە نەمێنێـــت .
هۆکاری ئەم پەڵەیە ئەوەیە لە کاتی دروست بوونی کۆرپەلە ئەو خانانەی کە رەنگی میلانین دەردەدەن ( میلانین ئەو مادەیە کە رەنگی قژ و پێست دیاری دەکات)کۆدەبنەوە لەو شوێنە بە هۆکارێکی نادیـــار.

ئەم پەڵانە نە ئازایان هەیە نە خوروو ، هیچ کێشەێک دروست ناکەن و چارەسەری ناوێت , لەگەڵ تەمەندا دیار نامێنیت ، بە زۆری لە ٣ -٥ ساڵیدا نامێنێت بەڵام هەندێ جار لە کاتی بالغبووندا نامێنێت.
⬅⬅ پێ دەوترێ پەڵەی مەنگۆڵ بەڵام بە هیچ شێوەێک پەیوەندی بە نەخۆشی مەنگۆلیەوە نییە تەنها ناوەکەیان لەیەک دەچێــــت. کاتی خۆی تێبینیان کردوە کە لە وڵاتی مەنگۆلیا زۆر روو دەدات بۆیە ئەو ناوەیان لێناوە.

ئەم زانیاریە گرنگە چوون بۆ عیادەێکی لە کوڵ کردیتەوە، شەیری بکە بۆ زۆرترین کەس با هەموو لاێک ئاگادار بـــن.

دکتۆرر_ئاکۆ_کریم
پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و تازەلەدایکبوان
پسپۆری نەخۆشییەکانی کوێرەرژێنەکانی منداڵان
ژ.م : 07704994241

ناونیشانی کلینیک : تەلاری پزیشکی ئارا لە شەقامی ئیبراهیم پاشا بەرامبەر ئامادەیی ژینی کچان

ژمارەی مۆبایڵ :07704994241

خەفەرن   یا خەوتووە؟سوپاس بۆ خودا  خەوت
14/02/2026

خەفەرن یا خەوتووە؟

سوپاس بۆ خودا خەوت

14/02/2026

ئاگاداریەکی گرنگ لە پەیجی تەندروستی منداڵ
ئەگەڕێینەوە، وەك ئاشکرایە لای بەڕێزتان ئەم پەیجە کۆنترین و یەکەم پەیجی بابەتی تەندروستی منداڵە، پاش دابڕانمان بۆ ماوەیەك ئێستا وەکو جاران ئەگەڕێینەوەو بابەتی گرنگی تەندروستی و پەروەردەی منداڵانتان بۆ بڵام ئەکەینەوە.
بەڵا تکایە هاوکارمان بن هەرکەسەو چەند کۆمێنتێك بنوسێت بۆ ئەکتیڤ بونەوتی پەیجەکەتان

09/02/2026

ئای چەند هەستێکی خۆشە

08/02/2026

لای ئێوەش وایە؟

01/02/2026

فۆسفۆڤیت 🇮🇹🇪🇺
پێکهاتەیەکی ناوازە بۆ گەشەی منداڵەکەت
لە تەمەنی چوار مانگ بۆ سەرەوە بۆ بەکاردێت
پێکهاتەیەکی پڕ ڤیتامین وکانزاکەنە تایبەتی بە گەشەی مێشك و جەستەی منداڵ
بەهێزکردنی ئێسکی منداڵ
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری منداڵ
گەشەی چاوی منداڵ

✔ بێ شەر
✔ بێ گلوتین
✔ بێ هێلکە
ئەو منداڵانەش ئەتوانن بەکاری بهێنن کە هەستیاریان بە پڕۆتنی شیری مانگا هەیە.

#07717547754


20/01/2026

Address

Sulaimaniya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەندروستی منداڵ - baby health-صحة الطفل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share