Dr. Bakhtyar Hassan Muhammadamin دکتۆر بەختیار حسن محمدامین

  • Home
  • Iraq
  • Sulaymaniyah
  • Dr. Bakhtyar Hassan Muhammadamin دکتۆر بەختیار حسن محمدامین

Dr. Bakhtyar Hassan Muhammadamin دکتۆر بەختیار حسن محمدامین Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr. Bakhtyar Hassan Muhammadamin دکتۆر بەختیار حسن محمدامین, Psychologist, Sulaymaniyah, Sulaymaniyah.

• PhD in Family Counseling Psychology from Allameh Tabatabai University of Tehran.
• Master's degree in family counseling psychology from Allameh Tabatabai University.
• University professor.

سوپاس بۆ خوا ئەمڕو لە ساڵیادى کارەسات و ڕاپەڕینی ٠٤/٢٤ شاری قەڵادزێ، سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی لە زانکۆی ڕاپەڕ...
24/04/2025

سوپاس بۆ خوا ئەمڕو لە ساڵیادى کارەسات و ڕاپەڕینی ٠٤/٢٤ شاری قەڵادزێ، سەنتەری ڕێنمایی و ڕاوێژکاری دەروونی لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کرایەوە. لێرەدا بە پیویستی دەزانم سوپاسی زۆر بەرێز سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بکەم کە هەوڵێکی زۆریان دا تاکوو ئەم رووداوە گرنگ و پێروزە ڕووبدات. ئەم سەنتەرە وەکوو یەکەمین سەنتەر لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، ناوەندیکە بۆ پێشکەشکردنی خزمتگوزاری دەروونی و خێزانی و زانستی بە هەموو چین و توێژەکان لە دەڤەری پشدەر و بێتوین بە تایبەتی و هەموو کوردستان بە گشتی، هیوادارم بتوانین خزمەتکاری شایستە بین.

07/02/2024
"ئەگەر پێویست بکات کەسێک ڕازی بکەیت کە خۆشی بوێیت، ئەوا هەرگیز خۆشی ناوێیت".ئەگەر پێویست بکات فیدیەیەک بە کەسێک بدەیت بۆ...
19/12/2023

"ئەگەر پێویست بکات کەسێک ڕازی بکەیت کە خۆشی بوێیت، ئەوا هەرگیز خۆشی ناوێیت".
ئەگەر پێویست بکات فیدیەیەک بە کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی گرنگیت پێبدات و ڕێزت لێبگرێت، هەرگیز ئەو گرنگیدان و ڕێزە ڕاستەقینەیە بەدەست ناهێنیت.
ئەگەر پێویستە کەسێک ڕازی بکەی بوو ئەوەی متمانەت پێ بکات، لە واقیعدا هەرگیز ناتوانێت متمانەت پێ بکات”.
بەنرخترین و گرنگترین شتەکانی ژیان لە بنەڕەتدا دانوستانیان لەسەر ناکرێت، و هەوڵدان بۆ دانوستان لەسەریان یەکسەر لەناویان دەبات.
"If you have to convince someone to love you, they will never love you.
If necessary to someone
Pay a ransom for him to pay attention and respect you, you will never get that genuine attention and respect.
If you need to convince someone to trust you,
In reality, he can never trust you."
The most valuable and important things in life are inherently non-negotiable and trying to negotiate on them will immediately destroy them.

19/11/2023

با هەمیشە ئەوە بەبیرخۆمان بخەینەوە کە: هیچ کەسێک ناتوانێت هەموو ڕۆژێک "تەواو و کامڵ" بێت.
وە هیچ شتێکی خراپ لەوەدا نییە و زۆر ئاساییە.
Let's always remind ourselves that: no one can be "perfect" every day and that's okay.

مەهێڵە کەمێک نەرێنی بیرکردنەوە، ڕێگریت لێبکات لە بینینی هەموو چاکەکانی دەوروبەرت.
29/07/2023

مەهێڵە کەمێک نەرێنی بیرکردنەوە، ڕێگریت لێبکات لە بینینی هەموو چاکەکانی دەوروبەرت.

لە هەر کۆمەڵگایەکدا،کە زیاتر سوێند بخۆریت.ئەو کۆمەڵگەیە،خراپتر و خەڵکەکەی درۆزنترن!In any society,To swear more.that com...
26/07/2023

لە هەر کۆمەڵگایەکدا،
کە زیاتر سوێند بخۆریت.
ئەو کۆمەڵگەیە،
خراپتر و خەڵکەکەی درۆزنترن!
In any society,
To swear more.
that community
worse and its people are liars!

پێش ئەوەی تۆوێک لە خاکەوە دەربچێت و گەشە بکات و بگاتە ڕووناکی، ڕەگەکانی تاریکییان ئەزموون کردووە.هەندێک جار بۆ ئەوەی بگە...
08/06/2023

پێش ئەوەی تۆوێک لە خاکەوە دەربچێت و گەشە بکات و بگاتە ڕووناکی،
ڕەگەکانی تاریکییان ئەزموون کردووە.
هەندێک جار بۆ ئەوەی بگەیتە ڕووناکی، دەبێت سەرەتا بە ئازار و تاریکیدا تێپەڕیت...
Before a seed emerges from the soil and grows and reaches the light,
Its roots have experienced darkness.
Sometimes in order to reach the light, you have to go through sufferings and darkness first...

ئەو شتە بخوێنەرەوە،کە کەسی تر نایخوێنێتەوە.بیر له‌ شتێك بكه‌ره‌وه‌،کە کەسی تر بیری لێ ناکاتەوە.وە کارێک بکە، کە کەس ناوێ...
07/06/2023

ئەو شتە بخوێنەرەوە،
کە کەسی تر نایخوێنێتەوە.
بیر له‌ شتێك بكه‌ره‌وه‌،
کە کەسی تر بیری لێ ناکاتەوە.
وە کارێک بکە، کە کەس ناوێرێت بیکات!
باش نییە کە مێشکت هەمیشە "هەمان بۆچوون" بێت لەگەڵ خەڵکدا.
Read that thing,
that no one else reads.
think of something,
that no one else thinks about.
And do something, that no one dares to do!
It is not good that your mind is always "of the same opinion" with people.

٩ ڕێگا بۆ بەهێزکردنی ئیرادە: 1- زیاتر وریابە لە بڕیارە سەربەخۆکانت.2- کارەکانت بە نیوە تەواو جیمەهێڵە.3- خەوتنی پێویستت ...
30/05/2023

٩ ڕێگا بۆ بەهێزکردنی ئیرادە:

1- زیاتر وریابە لە بڕیارە سەربەخۆکانت.
2- کارەکانت بە نیوە تەواو جیمەهێڵە.
3- خەوتنی پێویستت هەبێت.
4- بەپێی ئەولەویەت ئەرکەکانت بنووسە و سەرەتا گرنگترین ئەرکەکان ئەنجام بدە.
5- وەرزش و خۆراکی باش لەبیر مەکە.
6- هەندێک لە کارەکانی رۆژانەت بکە بە خوو.
7- بەیانیان مەخەوە.
8- بە ئاوی سارد حەمام بکە.
9- کارەکانت لەگەڵ شتە چێژبەخشەکان تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی نوقم بیت لە کاردا و هەست بە تێپەڕبوونی کات نەکەیت.
9 Ways to Strengthen Willpower:

1. Be more careful with your independent decisions.
2. Don't leave your work half done.
3. Get enough sleep.
4. Prioritize your tasks and do the most important tasks first.
5. Don't forget exercise and good nutrition.
6. Make some of your daily activities a habit.
7. Don't sleep in the morning.
8. Take a bath with cold water.
9. Mix your work with enjoyable things to immerse yourself in work and not feel like time is running out.

24/05/2023

بەیانی بە درەنگ لە خەو هەڵسان کورت مەکەرەوە؛
سەیری بەیانی بکەن وەک توخمێکی پێنجەمی ژیان کە هەروەها چارەنووسێکی پیرۆزە.
Don't shorten the morning by waking up late;
Look at the morning as the fifth element of life, which is also a sacred destiny.

بۆ ئەوەی لە هەموو تاقیکردنەوەیەک سەرکەوتوو بیت ئەم سێ خاڵە گرنگە پەیڕەو بکە.خاڵی یەکەم: بەیانی تاقیکردنەوەکە زوو لە خەو ...
23/05/2023

بۆ ئەوەی لە هەموو تاقیکردنەوەیەک سەرکەوتوو بیت ئەم سێ خاڵە گرنگە پەیڕەو بکە.
خاڵی یەکەم:
بەیانی تاقیکردنەوەکە زوو لە خەو هەڵسە بۆ ئەوەی کاتێکی تەواوت هەبێت بۆ خواردنی نانی بەیانی و خۆت ئامادە بکەیت.
خاڵی دووەم:
نانی بەیانی هاوسەنگ بخۆ. پەرداخێک چای شیرین لەگەڵ نان و پەنیر و چەند خورمایەک بژاردەیەکی باشە. تا دەتوانیت دوور بکەوەرەوە لە خواردنی نانی بەیانی مەترسیدار وەک خامەی کڕیم یان هەر شتێک کە باری دەروونیت بگۆڕێت بۆ ئەوەی پێش تاقیکردنەوەکە تووشی کێشە نەبیت.
خاڵی سێیەم:
دوورکەوتنەوە لە پەلەکردن، ئارامی دەروونیت پێدەبەخشێت، هەروەها هەبوونی ئارامیی دەروونی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرکەوتنت.

بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی درەوشاوە لە تاقیکردنەوەکاندا، پێویستە خوێندکاران چەند کارێکی تاڕادەیەک سادە بە باشی ئەنجام بدەن....
21/05/2023

بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی درەوشاوە لە تاقیکردنەوەکاندا، پێویستە خوێندکاران چەند کارێکی تاڕادەیەک سادە بە باشی ئەنجام بدەن.

لە هەنگاوی یەکەمدا، پێش دەستپێکردنی خوێندن، پێویستە خوێندکار شەوی پێشتر کەرەستەی پێویستی خوێندن ئامادە بکات بۆ ئەوەی ڕێگری لە کەمبوونەوەی تەرکیز بکات لەکاتی خوێندندا.
هەنگاوی داهاتوو دەتوانێت بەڕێوەبردنی کاتەکانی خوێندن بێت. بە دیاریکردن و ناسینی کاتی گونجاو بۆ خوێندن، دەتوانیت لە باشترین کات و بە ئەدا و کارایی بەرزی مێشک بخوێنیت. چونکە کاتێک مێشکت زیاتر ئامادە دەبێت، ئەدا و کاراییەکەی دەگاتە ئەوپەڕی خۆی. بەپێی زانیاری خۆت هەوڵبدە سەرەتا بەیانیان بخوێنیت و بە پشوودانی پێویست. چونکە کاتی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی زۆر کورتە، هەوڵبدە لە ڕۆژدا بخوێنیت.
پشوودان لەکاتی خوێندندا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی دەروونت وزە و ئامادەیی خۆی وەربگرێتەوە. کاتێک یەک کاتژمێر لە خوێندن تێپەڕی، پێویستە بۆ ماوەی دە بۆ پانزە خولەک پشوو بدەیت. کاتێک بە بەردەوامی و پشت بە پشت دەخوێنیت، دەروون ماندوو دەبێت. لە ئەنجامی ماندوێتیدا ئەدا و کارایی کارکردن کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا، ئەنجامی خوازراو بەدەست نایەت.

خاڵێکی گرنگی تری خوێندن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەوەیە کە لە کاتی خوێندندا ئارامی دەروونیت هەبێت.
فێربوون بە تەنیا بەس نییە و لە ئەو گرنگترە ئەوەیە کە مادەکە بیهێنیتەوە یادت. لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە خوێندکار پێداچوونەوە بەو بابەتانەدا بکات کە پێشتر فێری بووە.

Address

Sulaymaniyah
Sulaymaniyah

Telephone

+9647503144903

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Bakhtyar Hassan Muhammadamin دکتۆر بەختیار حسن محمدامین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Bakhtyar Hassan Muhammadamin دکتۆر بەختیار حسن محمدامین:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category