كه به نه ك

كه به نه ك Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from كه به نه ك, Health/Medical/ Pharmaceuticals, kurdistan, Taqtaq.

12/10/2023
- بۆ قسە ناکەی ... يا رسول الله ! 😭🙏                                     ➖➖➖         چوار پۆلیسی سعودیە👨‍✈️گەنجێکیان دەس...
26/02/2023

- بۆ قسە ناکەی ... يا رسول الله ! 😭🙏
➖➖➖
چوار پۆلیسی سعودیە👨‍✈️گەنجێکیان دەستگیر کرد دوای هاتنە دەرەوەی لە حەمامەکانی حەرەمی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەرامبەر قوبە گومەزی سەوزی مەقامی پێغەمبەر صل الله عليه وسلم ...
لە کتوپڕو ناکاو ئەو گەنجەیان دەستگیر کرد .. هەردوو دەستیان لە پشتەوە بە کەلەبچە بەست ، گەنجەکەش کەوتە پاڕانەوەو لاڵانەوە لە پۆلیسەکان و ووتی : بۆ ئەمگرن بە الله نە سواڵکەرم نە دزم و بە دەنگی بەرز هاواری ئەکردو چاوەکانی پڕ بوو بوون لە فرمێسک و گریان ، پیاوێکی بە تەمەنی سعودی ئەو دیمەنەی بینی و ڕۆیشت بۆ لای پۆلیسەکان و گەنجەکەی ناسی یەوە
ووتی : من ئەم گەنجە ئەناسم
پۆلیسێک ووتی : لە کوێوە ؟؟؟ چۆن ئەیناسی ؟
پیاوە بە تەمەنەکە ووتی : ئەم گەنجەم زۆر دیوە بەردەوام خەریکی نوێژو سوجدەیەو بەردەوام ئەگری لە سەر گۆڕی پیغەمبەر صل الله عليه وسلم
ئەو گەنجە گەنجێکی تەمەن 35 بۆ 36 ساڵی ئەلبانی بوو ، ( گەنجێکی سورکاری ڕیش تەنک بوو ) پیاوە بە تەمەنە سعودی یەکە ووتی : ئەم گەنجە هیچ کێشەو موشکیلەیەکی نیەو بزانم ئێوە بۆچی گرتووتانەو چی کردووە ؟
یەکێک لە پۆلیسەکان بە توڕە بوونێکەوە بە پیاوە بە تەمەنە سعودیەکەی ووت : تۆ خۆت هەڵمقورتێنە ئەم بابەتەوە ئەوە ئیشی تۆ نی یە ...
پیاوە بە تەمەنەکە ووتی : ئەی ئێوە کێشەتان چی یە لە گەڵیدا قابیلە دزی کردووە !!!؟
پۆلیسەکان ووتیان : نەخێر ... ئەم گەنجە ماوەی 6 ساڵە لە شاری مەدینەی پیرۆز ئەژی و ماوەتەوە ... ئەو ئیقامەو مۆڵەتی مانەوەی نیە ... ئەمانەوێ بیگرین و ڕەوانەی ووڵاتەکەی خۆی ئەلبانیای بکەینەوە ... هەموو جارێک ئەیگرین و لە دەستمان ڕائەکاو هەڵدێ و ئەچێتە پاڵ گۆڕی رسول اللە صل الله عليه وسلم ...
ئێمەش لە ناوەوە ناتوانین بیگرین و دەریکەین بەردەوام ئەو لە ناو مزگەوتی رسول اللە صل الله عليه وسلم ... ئێمە ماوەی 6 ساڵە ڕاوی ئەنێین و هەوڵی گرتنی ئەدەین هەموو جارێک لە دەستمان ڕائەکاو خۆی ئەشارێتەوە ...
پیاوە بە تەمەنەکە ووتی : ئەی ئێستا چی لێ ئەکەن !!!؟
پۆلیسێک ووتی : ئەیبەین بۆ فڕۆکەخانەو سوار فڕۆکەی ئەلبانیای 🛫 ئەکەین و ڕەوانەی ووڵاتەکەی خۆی ئەکەینەوە
پیاوە بە تەمەنە سعودی یەکە 👴 ووتی : گەنجەکە زۆر ئەگریاو ئەپاڕایەوەو ئەیووت ئێستا چی ئەبێ ئەگەر ئێوە من بەربدەن و وازم لێ بێنن ؟؟؟
بزانن من نە دزم و نە سواڵکەر بە خوا من تەنها لە بەر خۆشەویستی رسول اللە لێرە ماومەتەوە ، من رسول اللە م خۆش ئەوێ ڕجاتان لێ ئەکەم لەم خۆشەویستەمم دوور مەخەنەوە من لە دووری ئەو ناژیم و بێ ئەو هەڵناکەم
پۆلیسەکان ووتیان : ئەو قسانە ناخوا هەر ئەبێ ڕەوانەی ووڵاتەکەی خۆتت بکەینەوە ...
قۆڵیان کردە قۆڵی گەنجەکەو ویستیان بیبەنە دەرەوە ، گەنجەکە 🛐 بە پۆلیسەکانی ووت : باشە مادەم هەر بڕیارتان داوە بمبەن پێش ئەوەی بمبەن ڕووم بکەنە قوبەی سەوزو گۆڕی رسول اللە چەند قسەیەکم هەیە پێ ی بڵێم
پۆلیسەکان ڕووی گەنجەکەیان کردە ئاراستەی قوبەی سەوز ( قبة الخضراء ) و بە گاڵتەو تەعلیق و توانجەوە ووتیان : فەرموو بزانم چی ئەڵێ ی بە رسول الله ، دەی خێراکە دوامان مەخە زوو قسەکانت تەواو بکە کاتمان مەگرە !!!
گەنجەکە ڕووی کردە قوبەی سەزو بە عەرەبی کە لە ماوەی ئەو 6 ساڵەدا فێری هەنێک لە زمانی عەرەبی بوو بوو ووتی :
ئایا من و تۆ وا ڕێکەوتبووین یا رسول الله !!!!!؟
من وا ڕێکەوتبووم کە تۆ جێ بهێڵم من پەیمانم بە تۆ نەدابوو تا لە ژیانمدا بم لای تۆ بم و لە نزیک گۆڕی موبارەکی تۆ بم و دراوسێ ی تۆ بم ، تۆ خۆت باش ئەزانی من لە دووری تۆ هەڵناکەم ... من دایک و باوک و کەس و کاری خۆمم جێ هێشت لە پێناوی تۆدا وازم لە دوکان و کاروکاسپی ووڵاتەکەی خۆم هێنا لە بەر خاتری خۆشەویستی و تۆو نزیکی لە تۆ ، بەڵێنم بە تۆ دا ببمە دراوسێت ... بەڵام بزانە ئێستا ئەمانە ڕێگریم لێ دەکەن و دوورم ئەخەنەوە لە تۆ ...
يا رسول الله ... بۆچی قسە ناکەی ؟ بۆچی تەداخول ناکەی یا رسول الله .. يارب بمکەیتە دراوسێ ی هەمیشەیی پێغەمبەرەکەت .!!!؟
( گەنجەکە یەکسەر کەوت و دای بە زەوی دا ...)
پۆلیسەکان ووتیان : ئەمە ساختەچی یە بە ئەنقەست خۆی خستووەو خۆی داوە بە زەوی دا تا وازی لێ بێنین ... پۆلیسەکان بە شەق و نوکە پێڵاو هاتن بە قاچ و ئەژنۆکانی دا تا هەڵسێ و ووتیان هەڵسە ئەی فێڵباز وایان زانی هەر بە فێڵ خۆی بوراندۆتەوەو خۆی بێ هۆش کردووە ...!!!
پیاوە بە تەمەنە سعودی یەکە ووتی : خەمتان نەبێ ڕا ناکا
پۆلیسێک ووتی : یەکێکتان بڕۆن سەتڵێک ئاو بێنن پێیدا بکەین تا بە هۆش بێتەوەو هەڵسێ
کاتێک جامێک ئاویان هێناو پێ یاندا کرد گەنجەکە هیچ نەجوڵا
یەکێک لە پۆلیسەکان ووتی : لەوانەیە مردبێ ... خێرا ئیسعاف و ئەمبوولانس بێنن ...
پۆلیسێکی تر ووتی : ئێمە وامان لێنەدا تا بمرێ ...!!!!!
کاتێک ئیسعاف و تیمی تەندروستی 🚑 لە دەرگای حەوتەمەوە هاتن و کاتێک ترپەو لێدانی دڵیان 💜 گرت ،
دکتۆرەکە 👨‍⚕️ ووتی : بە داخەوە چارەکێکە مردووەو دڵی لە لێدان کەوتووە💔
پۆلیسەکان 👨‍✈️دانیشتن و هەموویان دەستیان کردە گریان بۆ ئەم دیمەنە خەمناک و سەرسوڕهێنەرە ... زۆر پەشیمان بوون کەوا پێشتتر ئەو گەنجەیان گرت و بە شەق دایان لە قاچ و قوول و ئەژنۆی گەنجەکەو ووتیان :
خۆزگە دەست و قاچی خۆمان بشکایەو لەو گەنجەمان نەدایەو نەمانگرتایە گەر بمانزانیایە هێندە عاشق و خۆشەۆیستی بۆ رسول الله صل الله عليه وسلم هەبوو وازمان لێدەهێناو هەرگیز نەماندەگرت... هەموویان تووشی خەمباری یەکی قووڵ هاتبوون و ئەگریان .
دواتر خستیانە ناو ئەمبوولانسەکە بۆ جنە بقیع کە شوێنی شۆردن و کفن کردنی مردووە ، پیاوە سعودیەکە بە پۆلیسەکانی ووت : ئێوە وازی لێ بێنن من ئەچمە ژێر تابووتەکەی
پۆلیسەکان ووتیان : ئەوە تاوانی ئێمەیەو لە خۆمان نابوورین نایەڵین کەس هەڵیگرێ خۆمان نەبێ .. بەڵکو هیچ نەبێ لە قیامەتا لێمان ببوورێ و گەردنمان ئازاد بکات ئێمە ئازاری ڕۆحی و جەستەیی ئەومان داوە .. گەنجەکە پێش مردنی بە دەم گریان و هەنسک و کڕووزانەوەو پاڕانەوە کەوا هەموو خەڵکەکەی لەو ناوە بوون گوێ یان لێ بوو کەوا گەنجەکە دەیووت : یا رسول الله بۆ تەداخوول ناکەی ... یا رسول الله بۆ قسە ناکەی بۆ تەداخول ناکەی ؟
بەڵێ دەموودەس رسول الله تەداخولی کردوو قسەی خۆی کردو فریشتەی گیانکێشان بە فەرمانی الله جل جلاله هەڵسا بە وەزیفەو کاری خۆی و ڕۆحی پاکی ئەو گەنجەی کێشاو بۆ هەتا هەتایە بووە دراوسێ ی رسول اللەو دوور نەکەوتەوە لە خۆشەویستەکەی کە رسول الله یە صل الله عليه وسلم ...
خودایە لێت دەپاڕێینەوە هێندەی ئەو گەنجە خۆشەویستیمان بۆ رسول الله صل الله عليه وسلم لە ناخماندا بچێنی و ئەو گەنجەش بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکەیت و بیکەیتە شاگردێکی بەر دەست رسول الله لە سەر حەوزی کەوسەر لە بەهەشتە جوان و خۆش و دڵگیرەکەت دا

خوێنەری بەڕێز گەر ئەم ڕووداو بەسەرهاتەت خوێندەوەو بە دڵت بوو ، سەڵاواتێک بنێرە بۆ دیداری رسول اللە صل الله عليه وسلم بۆ خێری من و ئێوەش و با پێکەوە بڵێن :
اللهم صل وسلم وبارك علی محمد وعلی آله وصحبه وسلم

انا للە وانا الیە راجعون                                                      مام عبدالرحمن حمدامین باوکی کاک جوهرو انوە...
23/09/2020

انا للە وانا الیە راجعون مام عبدالرحمن حمدامین باوکی کاک جوهرو انوەرو هونەرو سنگەر کۆچی دوای کرد خوای گەورە لێیی خۆشبێت و بەهەشتی بەرینی بەنەصیب بکات و سەبوری کەس و کارو خانەوەدەکەی بدات
23/9/2020

خۆم مەمان
20/09/2020

خۆم مەمان

سینگڵێکی هاوڕێتان تاگ بکەن
20/09/2020

سینگڵێکی هاوڕێتان تاگ بکەن

لافاو لە یونان ئەمرۆخوای گەورە بمان پارێزی لە غەزەبی خۆت
20/09/2020

لافاو لە یونان ئەمرۆ
خوای گەورە بمان پارێزی لە غەزەبی خۆت

بۆ ھاوڵاتیانی ناحیەی  #تەقتەقتکایە ھەموو لایەک پێوەری ئاو بتن بۆ ئەوەی دوور بن لە غەرامە چونکە بە بڕیاری وەزارەتی شارە...
15/09/2020

بۆ ھاوڵاتیانی ناحیەی #تەقتەق
تکایە ھەموو لایەک پێوەری ئاو بتن بۆ ئەوەی دوور بن لە غەرامە چونکە بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لە ئێستاوە ھەر ماڵێک پێوەری نەبێت بڕی ١٠٠,٠٠٠ ھەزار دینار غەرامە دەکرێت و ھەر مانگێک بڕی ١٠٠,٠٠٠ ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
کۆمپانیای خطیب و علمی
ئۆفیسی تەقتەق

Address

Kurdistan
Taqtaq

Telephone

07501246759

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كه به نه ك posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to كه به نه ك:

Share