کلینیکی د. زانا احمد Dr.Zana Ahmad Clinic

  • Home
  • کلینیکی د. زانا احمد Dr.Zana Ahmad Clinic

کلینیکی د. زانا احمد  Dr.Zana Ahmad Clinic Healthy food , Healthy life, Longevity , Keto foods , Supplements , medical , nutrition
(1)

ئازیزان ، ئەگەر لەو کەسانەیت کە زۆر حەزت لە برنجە و ناتوانیت تەرکی کەیت و لە هەمان کات دا دەتەوێت بە شێوازێکی تەندروست ل...
10/08/2025

ئازیزان ، ئەگەر لەو کەسانەیت کە زۆر حەزت لە برنجە و ناتوانیت تەرکی کەیت و لە هەمان کات دا دەتەوێت بە شێوازێکی تەندروست لێنێیت و شەکری خوێنت بەرز نەبێتەوەو قەڵەو نەبیت
زاناکان دوای توێژینەوەیەکی زۆر بۆیان دەرکەوتوە کە لێنانی برنج بە زەیتی گوێزی هندی لەگەل سوودە تەندروسیە زۆرەکانی بۆ دەماغ و جگەر و دڵ و بۆریەکانی خوێنت ، کاریگەریەکی زۆر تەندروست ئەدات بە برنجەکەت بەم شێوەیە :
١. یارمەتی کۆئەندامی هەرست ئەدات و جوڵەی ڕیخۆڵەکانت بەهێزتر دەکات
٢. ڕادەی دروست بوونی نیشاستەی نە هەرسکراو زیاد دەکات ( ئەم جۆرە نیشاستەیە ڕاستە شەکرە بەڵام ناتوانرێت هەرسکرێت و هەڵنامژرێت و وەک ڕیشال کار دەکات
٣. خاوبوونەوەی هەڵمژینی شەکر لە ڕیخۆلەکانتەوە
٤. ڕیگری لە بەرزبوونی شەکری خوێن دەکات بەم جۆرەیە هۆرمۆنی ئنسۆلین تێزە نادات
٥. کەم کردنەوەی کالۆری لە شەکری برنجەکە
لە توێژینەوەکان دا باس لەوە دەکەن کە ئەگەر بە شێوەیەکی تەندروست برنجەکەت بە زەیتی گوێزی هندی لێنێیت ئەوا بە ڕادەی لە ٪٥٠-٦٠ کالۆریەکانت لە برنج کەم دەکاتەوە

ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

ئازیزان ، بۆ یەکەمین جارزانست توانی ڕزگارمان کات لەو مۆتەکەیەی کە هەموو دایک و باوکێک بە دەستیەوە گیری خواردوە ئەویش ترس...
09/08/2025

ئازیزان ، بۆ یەکەمین جارزانست توانی ڕزگارمان کات لەو مۆتەکەیەی کە هەموو دایک و باوکێک بە دەستیەوە گیری خواردوە ئەویش ترس لەوەی کە منداڵێکی داون (مۆنگۆلی ) ت ببێت ، مۆنگۆلی چیەو بۆچی دروست ئەبێت : ئەم نەخۆشیە لە ئەنجامی ناڕێکی دابەشبوونی کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤە کە لێرەدا لەجیاتی جوتێک کرۆمۆسۆمی ژمارە٢١ بە ٣ تاکی دروست ئەبێت ،بە داخەوە هیچ هۆیەکی سەرەکی نیە هەتا زۆرکەمیان ویراسیەو بگوازرێتەوە لە نەوەیەکەوە بۆ دانەیەکی تر ، زۆربەی کات هەندێک فاکتەری تێزەدەرمان هەیە کە دەبێتە زیاد بوونی ئەگەرەکەی وەک : منداڵ بوون لە تەمەنێکی زۆردا وەک دوای تەمەنی ٣٥ ساڵێ یەن زۆرمنداڵ بوون یان بوونی منداڵێکی داون لە خیزانەکەدا ....
بەداخەوە داون دەبێتە دروست بوونی منداڵێکی ناتەندروست و کێشە ی تەندروستی دڵ و کۆئەندامی هەرس و سیستەمی بەرگری و کێشەی دەماغ و بیرکۆڵی و الزهایمەرو شیرپەنجەی خوێن ، ئەمەش وادەکات کە مرۆڤەکە لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە ببێتە بارگرانی لەسەر بەخێوکەری و کۆمەڵگەش ، جارێکی تر بە داخەوە مەودای تەمەنی ئەم جۆرەکەسانە زۆر کورتەو زۆربەیان لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵیەوە ئەمرن بەهۆی کێشەی نەخۆشی دڵەوە ، بەڵام هەندێکیان بۆیان هەیە تا تەمەنی ٦٠ ساڵی بژین
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە تیمێکی پزیشکی یابانی لە توێژینەوەیەکی زانستی ناوازەدا توانیان بە ڕیگای زانستی CRISPR ئەو کرۆمۆسۆمە زیادە لابەرن لە ناو ناوکی خانەی تووشبواندا و حاڵەتەکە هەڵگەڕێنەوە بەرەو ئاسایی ، بەڵام هێشتا لە بواری بەکارهێنانی گشتیدا نیە بەڵکو پێویستی بە زیاتر توێژینەوە هەیە بۆ ئەوەی بڕی سەرکەوتنەکەی بکەنە ١٠٠٪

ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

https://www.mie-u.ac.jp/en/R-navi/release/medic/innovative-approach-developed-for-removing-extra-chromosome-21-in-cells-from-individuals-with-down-s.html

06/08/2025

ئازیزان ، تا کۆتایی سەیری ڤدیۆکە بکەو ئنجا تێ ئەگەیت چی ئەدەیت بە منداڵ و خێزانت بە ناوی خواردنی پرۆسێسکراوەوە
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

02/08/2025

ئازیزان ، تا کۆتایی سەیری ڤدیۆکە بکەو ئنجا ئەو کاتە بڕیاری خۆت بدە کە ئایا ئیتر بۆیەی نینۆکی هەرزان و بێ کواڵیتی بەکاردێنیت یان نا
ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

ئازیزان ، زۆرمان بەو هەڵەدا ئەڕۆین کە بۆ دابەزینی کێش پەنا ئەبەینە بەر ساردیە بێ کالۆرریەکان بە تایبەتی شیرینکەرەکان ، ب...
31/07/2025

ئازیزان ، زۆرمان بەو هەڵەدا ئەڕۆین کە بۆ دابەزینی کێش پەنا ئەبەینە بەر ساردیە بێ کالۆرریەکان بە تایبەتی شیرینکەرەکان ، بە هیوای ئەوەی کێشمان دابەزێت و ڕزگارمان بێت لە بەرگری دژ بە ئنسۆلین
بی پێی توێژینەوەیەک لە هەردوو گۆڤاری American Heart Association and Journal of Stroke دا هاتوە لەسەر زیاتر لە ٤٠٠٠ کەس بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دەرکەوتوە ئەوانەی ١ ساردی شیرینکەر یان زیاتر ئەخۆنەوە لە ڕۆژێک دا ئەگەری تووش بوونیان بە جەڵطەی دەماغ ٣ جار زیاترە لە چاو ئەو کەسانەی کە هەفتەی ١ جار ئەیخۆنەوە
Aspartame ئەسپارتێیم ئەو شیرینکەرەی کە ئەکرێتە ناو ساردیە بێ کالۆریەکان زۆر مەترسیدارە و لە درێژخایەن دا دەبێتە هۆی :
- تێک چوونی کاری ڕیخۆڵەکان و کرداری هەرس
-زیاد بوونی هەوکردن
-برینداربوونی بۆریەکانی خوێن و لە ئەنجام دا زیاد بوونی جەڵطەی دەماغ
لەبەر ئەوە ، هەتا ئەتوانیت دوورکەوەرەوە لە خواردنەوەی ئەم جۆرە ساردیانە و بە گشتی واز بێنە یان زۆر کەمی کەرەوە خواردنی شیرینکەر بە هەموو جۆرەکانی

https://www.ahajournals.org/doi/10.1161/strokeaha.116.016027

ئازیزان ، وەک ئاشکرایە کەوا نەوە خستنەوە لە ڕووی بایۆلۆجی و میتابۆلیزمەوە بارگرانیەکی زۆر گەورەیە بۆ دایکان ، ئەمەش بە د...
29/07/2025

ئازیزان ، وەک ئاشکرایە کەوا نەوە خستنەوە لە ڕووی بایۆلۆجی و میتابۆلیزمەوە بارگرانیەکی زۆر گەورەیە بۆ دایکان ، ئەمەش بە داخەوە وائەکات زۆر منداڵ خستنەوە دایکان زووتر بەرەوپیری ئەبات و هەندێک جار کاریگەری تەندروستی نەرێنیشی ئەبێت بەڵام خۆشبەختانە ئەوبارگرانیە باوکان هەڵی ناگرن و بەڵکو بە پێچەوانەوە بە پێی توێژینەوەیەک لە زانکۆی Jagiellonian University لە پۆڵەندا دەرکەوتوە کەوا هەبوونی هەر تاکە کچێک لە ژیانی باوک دا ٧٤ هەفتە لە تەمەنی درێژتر ئەکات ....من لێرەدا هیچ واقم ناورمێ چونکە لێکدانەوەی مەنتیقی زۆر ئاسانە ئەویش ئەوەیە کچان زۆربەی کات پەیوەستن بە باوکیانەوە وە لەزۆربەی کات دا دەبنە هۆی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی باوکان و ئەمەش دەبێتە کەم بوونەوەی سترێس و قەلەق و ترجمە ئەبێت بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن و لە ئەنجام دا تەمەن درێژی !!!!
دوا تێبینی ، توێژینەوە کە کە لەسەر زیاتر لە ٤٠٠٠ دایک و باوک کراوە ئەڵێت بوون و ژمارەی کوڕان هیچ پەیوەندیەکی نەبوە لەسەر تەمەنی باوکان !!!!

ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

https://www.researchgate.net/publication/7146825_Daughters_increase_longevity_of_fathers_but_daughters_and_sons_equally_reduce_longevity_of_mothers

خۆشەویستان ، لە توێژینەوەیەکی زۆر سەیرو سەمەرەدا کە هەتا بۆ منێش قورسە باەوڕی پێ بکەم ، لە وڵاتی ئۆسترالیا زاناکان تاقی ...
27/07/2025

خۆشەویستان ، لە توێژینەوەیەکی زۆر سەیرو سەمەرەدا کە هەتا بۆ منێش قورسە باەوڕی پێ بکەم ، لە وڵاتی ئۆسترالیا زاناکان تاقی کردنەوەیان کردوە لەسەر ژەهری هەنگ ( کە لە پێوەدانی هەنگەوە دەچیتە لەشمانەوە) دەبێتە کوشتنی خانەشیرپەنجەییەکانی مەمک بە ١٠٠٪ لە کەمتر لە ٦٠ خولەک دا
پێشتر هەندێک توێژینەوە باسی ئەەویان دەکرد کە هەنگەوانەکان تەندروستیان بە شێوەیەکی گشتی زۆر باشەو تەمەن درێژن ، ئێستا ئەیگەڕێننەوە بۆ زوو زوو پێوەدانی هەنگ
ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

https://perkins.org.au/honeybee-venom-kills-breast-cancer-cells/

ئازیزان ، لە کۆنەوە پێمان وتراوە وەک ڕێنمایی تەندروستی کە ١ جار دانیشتن لە ٣ ڕۆژدا ئاسایی یە بەڵام خوێندنەوەی تازە پاڵپش...
24/07/2025

ئازیزان ، لە کۆنەوە پێمان وتراوە وەک ڕێنمایی تەندروستی کە ١ جار دانیشتن لە ٣ ڕۆژدا ئاسایی یە بەڵام خوێندنەوەی تازە پاڵپشت بە توێژینەوە دژی ئەو بۆچوونەیەو دەرکەوتوە کە قەبزی درێژخایەن یەکێکە لە هۆ سەرەکیەکان بۆ قەڵەوی و تووش بوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن
دانێشتی بەردوام و زوو زوو نیشانەی تەندروستی کۆئەندامی هەرسە و خێرایی میتابۆلیزم دەردەخات و ئەتپارێزیت لە بەرگری دژ بە ئنسۆلین و لە هەمان کات دا نیشانەی بەهێزی سیستەمی بەرگری لەشە
خواردنی نا تەندروست و کەم خواردنی ڕیشاڵ و سەوزەکان و زۆرخواردنی گۆشت و کەم چوڵەی و نەکردنی وەرزش و خەمۆكی هۆی سەرەکین بۆ قەبزی درێژجایەن
مرۆڤی تەندروست پێویستە بە لایەنی کەمەوە ڕۆژی جارێک یان ٢ جار دانیشێت بۆ خۆ پاراستن لە شیرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵەکان

ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

ئازیزان ، لە توێژینەوەیەک لە هۆڵەندا لەسەر ٣٠٠ منداڵی ئۆتیزم خراونەتە سەر ڕژێمێکی خۆراکی تایبەت کە پێی دەڵێن لابردن ، وا...
14/07/2025

ئازیزان ، لە توێژینەوەیەک لە هۆڵەندا لەسەر ٣٠٠ منداڵی ئۆتیزم خراونەتە سەر ڕژێمێکی خۆراکی تایبەت کە پێی دەڵێن لابردن ، واتا هەموو ئەو پێکهاتە ناسروشتی و نامۆو خراپانەی کە لە خۆراکی ئاسایدا هەن و هۆی سەرەکی هەوکردنی جەستە ی مرۆڤن لا دەبرێن و بە ووردی چاودێری هەڵسوکەوتی منداڵەکان ئەکەین تا ماوەی ٥ هەفتە ، لێرەدا دوای ماوەی دیاری کراو لە %٧٢ منداڵەکان هەڵسوکەوتی ئۆتیزمی یان نەماوەو ئەوانی تریش تا ڕادەیەکی باش بەرەو چاک بوون ڕۆشتوون ، دوای هەست بە چاک بوون ئنجا هەنگاو بە هەنگاو ئەو خۆراکانە بە کەمی دەدرێتەوە بە منداڵەکە لە ژێر چاودێری دا ، لە کۆتایی دا دەردەکەوێت بە چ جۆرێک لە خۆراک خراپتر دەبێت ئەو کاتە بە تەواوی ئەو جۆرە لا دەبرێت لە سیستەمی خۆراکی منداڵەکەدا ، بە دڵنیایەوە لەگەڵ پێدانی تەواوکەرە خۆراکیە پێویستەکان بۆ گەشەی مێشکی منداڵەکە
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/21296237/

ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد پسپۆڕی خۆراک
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

ئازیزان ، بنێشتی دەستکرد ، کۆکتێلێک لە ژەهر کە هەستی پێ ناکەیت ، دەیان مادەی کیمیاوی و نەوت و پلاستیکی تێدایە کە ئەتوانی...
13/07/2025

ئازیزان ، بنێشتی دەستکرد ، کۆکتێلێک لە ژەهر کە هەستی پێ ناکەیت ، دەیان مادەی کیمیاوی و نەوت و پلاستیکی تێدایە کە ئەتوانین بڵێین شەکرەکەی لە هەمویان تەندروست ترە ....ئەم مادە کیمیاویانە هەم دەبێتە تێک چوونی باری هۆرمۆنیت بۆ پیاوان و ئافرەتان وە لە هەمان کات دا لە درێژخایەن دا تێزەی خانەی شیرپەنجەییەکان ئەدات
تکات لێ ئەکەم لەمەولا کە باسی مەترسی بنێشت ئەکەیت دوا شت باسی شەکر بکە ، چونکە تەنها شتێک تا ڕادەیەک ژەهر نیە شەکرەکەیەتی

بۆ ئەو کەسانەی کەزۆر باسی توێژەنەوە ئەکەن فەرموو :
https://pmc.ncbi.nlm.nih.gov/articles/PMC7602758/

ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد پسپۆڕی خۆراک
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

ئازیزان ، زۆر لە خانمان بە هەڵەی ئەوەدا دەچێت کە مایکرۆوێیڤ وەک فڕن نیە و ئەگەر قاپ و دەفری پلاستیکی تێکەیت ناتوێتەوەو خ...
11/07/2025

ئازیزان ، زۆر لە خانمان بە هەڵەی ئەوەدا دەچێت کە مایکرۆوێیڤ وەک فڕن نیە و ئەگەر قاپ و دەفری پلاستیکی تێکەیت ناتوێتەوەو خراپ نیە ، بە ڕاستی ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە ، ڕاستە گەرمیەکەی وەک فڕن نیە کە پلاستیکەکە بتوێنێتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا تەنها ٣ دەقە لە مایکرۆوێیڤ بەسە بۆ ئەوەی ملیۆنەها وردە پلاستیک بە شێوەی (BPA , Pthalate , PFAS ) لێکاتەوە بۆ ناو خواردنەکەت
لێرەدا با باسی مەترسیەکانی وردەپلاستیک بکەین لەسەر تەندروستی خۆت و منداڵ و خێزانەکەت :
١.تێکچوونی باری هۆرمۆنی خۆت بەشێوەی تێکچوونی عادەکانت ، زیپکە ، مووی زیادە ، قژ ڕووتانەوە ، کێشەی غودەی دەرەقی ....بۆ خێزانەکەت کەم بوونەوەی هێزی سێکسی ، دروست بوونی مەمک ، بۆ منداڵەکەت زوو بالغ بوونی ....ه..ت..د
٢. زیاد بوونی ئەگەری قەڵەوی بە تایبەتی بۆ منداڵەکەت
٣. تێکچوونی گەشەی منداڵەکەت و دواکەوتنی باری دەماغی و بیرکۆڵی و ئەگەری ئۆتیزم
٤. ئەگەری زیاد بوونی زۆر لە شیرپەنجەکان وەک شیرپەنجەی مەمک ، پرۆستات ، هێلکەدان ، جگەر ...
لەبەر ئەوە خانمی خۆشەویست لەمەولا بە هیچ شێوەیەک قاپی پلاستیکی مەخە ناو مایکرۆوێیڤ بۆ گەرم کردنەوەی خۆراک بەڵکو تەنها قاپی شوشە بەکاربێنە
ئازیزان ، ئەگەر هەست ئەکەیت کە ئەم پۆستە سوودی بۆ ژیانت هەیە ئەوا لایک و شێیر بکەو لە هەمووی گرنگتر فۆڵۆی پێیجەکەمان بکە
کلینیکی د.زانا احمد پسپۆڕی خۆراک
سلێمانی , کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧

Address


Opening Hours

Monday 14:00 - 18:00
Tuesday 14:00 - 18:00
Wednesday 14:00 - 18:00
Thursday 14:00 - 18:00
Saturday 14:00 - 18:00
Sunday 14:00 - 18:00

Telephone

+9647729616667

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی د. زانا احمد Dr.Zana Ahmad Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Opening Hours
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share