09/03/2023
چه‌ند زانیاری گرنگ ده‌رباره‌ی هه‌وکردنی میزه‌ڵدان و گورچیله
بۆ نه‌خۆشی هه‌وکردنی میزه‌ڵدان و گورچیله سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟
ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێک تووشی هه‌وکردن بوویت, چی ده‌که‌یت؟
هه‌وکردنی میزه‌ڵدان یه‌کێکه له بڵاوترین جۆره‌کانی هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی میزو میزه‌وڕۆ وە له ڕه‌گه‌زی مێ دا زیاتر ڕووده‌دات وە ئه‌گه‌ر به شێوازی زانستی چارەسه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا کاریگه‌ری خراپی دەبێت له سه‌ر له‌ش، وە جێگه‌ی داخه به‌شێکی به‌رچاو وه‌ک پێویست چاره‌سەر ناکرێن، بۆیه نه‌خۆشه‌که پاش ماوه‌یه‌ک دووباره نیشانه‌کانی سه‌رهه‌ڵداته‌وه یان زوو زوو تووش ده‌بێته‌وه.
ڕێنمایی پزیشکی له کاتی هه‌وکردنی میزه‌ڵداندا:
١) خواردنی ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن:
- به ته‌واوی پاش ئه‌نجامدانی فه‌حسی گشتی میز نابێت دوای نه‌مانی ئازار و نیشانه‌کانی تر واز له‌ده‌رمانی دژه هه‌وکردن بهێنرێت؛ له پیاواندا پێویسته بۆ .ماوه‌یه‌کی زیاتر بخورێت وەک لە خانماندا بۆ خۆپاراستن له هه‌وکردنی پڕۆستات
۲) ئه‌نجامدانی زه‌رعی میز له‌م کاتانه‌دا:
- ئه‌گه‌ر دوو جار یان زیاتر تووشی هه‌وکردنی میزه‌ڵدان بوویت له ماوه‌ی که‌متر له سێ بۆ شه‌ش مانگ.
- بوونی نه‌خۆشی یان کێشه له کۆئه‌ندامی میز و میزه‌وڕۆ وه‌ک به‌ردی میزه‌ڵدان و بۆڕی میز و حەوزی گورچیله یان بوونی یه‌ک گورچیله یان ته‌سک بوونه‌وه‌ی بۆری میز.
- بوونی تا و له‌رزێکی زۆر، میزی خوێناوی، هه‌ر نیشانه‌یه‌کی نامۆی وه‌ک ڕشانه‌وه و بوورانه‌وه.
- بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره.
- پێویسته له‌گه‌ڵ زه‌رعی میز؛ فه‌حسی خوێن بۆ گورچیله و هەروەها سۆنار ئه‌نجام بدرێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ فه‌حسی تر که به گوێره‌ی نه‌خۆشه‌که ده‌گۆڕێت.
٣) ڕێنمایی گشتی:
- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له ئاو به به‌رده‌وامی له نێوان ژه‌مه‌کان.
- زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه له نێوان ژه‌مه‌کان ڕۆژانه سێ جار یان زیاتر له نێوان ژه‌مه‌کان.
- دابه‌زاندنی کێش له‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره.
- ئه‌نجامدانی وه‌رزش و زیادکردنی جووڵه پاش که‌مبوونه‌وه‌ی ئازار.
د. مظفر عبدالله علي
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و گورچیلە
٠٧٥٠٣٢٢٩٧٦٥
---
بعض المعلومات المهمة حول ألتهاب المثانة والكلى
لماذا يظهر التهاب المثانة والكلى؟
إذا ألتهبت عدة مرات ، فماذا يجب أن تفعل؟
ألتهاب المثانة هو واحد من أكثر أنواع التهاب المسالك البولية شيوعًا وتحدث بنسبە اكثر في جهاز بولي الإناث ، إن لم يتم علاجها علمياً ، سيكون لها تأثير سلبي على الجسم ، اذا لم يتم علاجها بشكل صحيح ، سوف تظهر علامتها لمرة اخرى
التوجيه الطبي خلال عدوى المثانة:
۱) تناول الأدوية المضادة للالتهابات:
- لا ينبغي إيقاف الأدوية بعد فقدان الألم والأعراض الأخرى؛
في الرجال ، يجب أن تؤخذ لفترة أطول من النساء لمنع عدوى البروستات
٢) إجراء زرع البول في الأوقات التالية:
- أذا تعرضت الى الألتهاب أكثر من مرتين خلال مدة ستة أشهر
- وجود مشاكل مرضية مثل أحجار المثانة أو المسالك البولية وحوض الكلى أو تضييق المسالك البولية.
- الحمى المفرطة والأهتزاز ، البول الدموي ، أي أعراض أخرى مثل التقيئ.
- الأمراض المزمنة مثل مرض السكري.
- يجب أن يكون مع أختبار البول. اختبارات الدم للكلى والسونار ، جنبا إلى جنب مع اختبارات أخرىو هذه ألاختبارات تختلف وفقا للمريض.
٣) إرشادات عامة:
- اشرب الكثير من الما‌ء بانتظام و بين الوجبات.
- تناول الكثير من الفاكهة والخضروات بين الوجبات
- ألتخلص الوزن لدى الأشخاص الذين يعانون من زيادة الوزن.
- ممارسة الرياضة وزيادة الحركة لتقليل الألم.
د. مظفر عبدالله علي
اختصاص دقيق في الأمراض الباطنية وغسل و زرع الكلى
٠٧٥٠٣٢٢٩٧٦٥
مركز ميديا الطبي | سەنتەری میدیای پزیشکی
لأن حياتك مهمة | چونکە ژیانت گرنگە
📍 هەولێر شەقامی 60 مەتری | اربيل شارع 60م
📞 07500300400 - 07700300400