06/09/2020
ڕێنمایی بۆ تووشبووانی كۆڕۆنا
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ڕێژه‌ی 85%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆڕۆنا ده‌بن، به‌سووكی یان مامناوه‌ندی ده‌یگرن، له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆش هه‌ندێ نیشانه هه‌ست پێده‌كات، وه‌ك تا و سه‌رئێشه و ئازاری ماسولكه و هه‌ندێ نیشانه‌ی دیكه.
ڕێنمایییه پزیشكییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یه كه بۆ ماوه‌یه‌ك خۆیان له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه و تێكه‌ڵی خه‌ڵك نه‌بن و له‌حاڵه‌تی پێویستدا حه‌بی پاراستۆڵ وه‌ربگرن، له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر و شله‌مه‌نی و میوه و خواردنی شۆربا.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه به‌توندی تووشی كۆڕۆنا ده‌بن و تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی و ده‌گه‌نه قۆناغی ئه‌وه‌ی كه پێویست ده‌كات له نه‌خۆشخانه بكه‌ونه ژێر چاودێری پزیشكی و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، ئه‌و كاته پزیشك و په‌رستاران ئه‌ركی چاودێری ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و ڕێزی ئه‌و نه‌خۆشانه به نزیكه‌ی 5% داده‌نرێن.
سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه نه‌خۆشه‌ی كه ڕێژه‌ی كۆڕۆناكه‌یان له نێوان سه‌خت و مامناوه‌ندایه، هه‌ست به‌تایه‌كی به‌رز و كۆكه و كه‌مێك ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سییه‌كانیان به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو تووشی هه‌وكردن ده‌بن، پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك پرۆتۆكۆلی تایبه‌ت به ڕێگری له‌ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتر نه‌خۆشییه‌كه ده‌گرنه‌به‌ر له‌پێدانی هه‌ندێ ده‌رمان (له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆش له‌ماڵ ده‌مێنێته‌وه).
پێویسته له‌ماڵه‌وه چی بكه‌ین:
- پێویسته ئامێری خوێندنه‌وه‌ی ئۆكسجین به‌رده‌ست بێت.
- پێویسته ئامێری خوێندنه‌وه‌ی تا به‌رده‌ست بێت.
- ڕۆژانه‌ی زیاتر له 3 لیتر ئاو و شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه.
- ڕۆژانه 2 جار نه‌خۆش خۆی بشوات.
- به‌لانی كه‌مه‌وه ڕۆژانه 8 كاتژمێر بخه‌وێت.
- ڕۆژانه وه‌رزشی هه‌ناسه‌دان بكرێت (چوار چركه هه‌ناسه هه‌ڵبمژرێت و حه‌وت چركه له سییه‌كان بهێڵدرێته‌وه و هه‌شت چركه به‌ده‌م بدرێته‌وه) ئه‌گه‌ر كۆكه‌ی له‌گه‌ڵ بوو زۆر باشتر ده‌بێت.
- میوه زۆر بخوات له‌گه‌ڵ شۆربای گێزه‌ر و برۆكلی.
- دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی شیرینییه ده‌ستكرده‌كان.
- له‌كاتی هه‌ستكردن به‌گێژی و سه‌رسووڕان پێویسته ئاگاداری به‌ربوونه‌وه بن.
ده‌رمانخانه‌ی ده‌شتی كه‌سنه‌زان
هه‌ولێر- كه‌سنه‌زان- دوو سایدی هه‌ززه- ته‌نیشت تیمارت
07512371076