بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

  • Home
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر - مديرية العامة لصحة اربيل - General Directorate of Health \ Erbil

15/03/2026
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پێشوازی لە کۆمیتەی نێو نەتەوەیی خاچی سوری کرد،هەولێر — یەکشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٦بەڕێز دکتۆر دلۆ...
15/03/2026

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی
پێشوازی لە کۆمیتەی نێو نەتەوەیی خاچی سوری کرد،

هەولێر — یەکشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٦
بەڕێز دکتۆر دلۆڤان محمد فاتح جلال، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر پێشوازی لە نێردە و بەرپرسی پرۆگرامی فریاکەوتن لە کۆمیتەی نێو نەتەوەیی خاچی سووری نێونەتەوەیی کرد
ئامانجی سەردانەکە هەماهەنگیکردنی هاوکاری نێوان بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و کۆمیتەی نێو نەتەوەیی خاچی سوور بوو، بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی فریاگوزاری و ئامادەکاری بۆ بارودۆخی ئێستا.

دواتر بەڕێزیان باس لە چارەسەری پرسەکانی پزیشکی ئەو بابەتانەی کە پیوەستن لە سێکتەری تەندروستی پاڵپشتی تەندروستی هەولێر وەکو هاوکاری لەسنوری هەولێری پایتەخت.

# ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

🏥 هەولێر — ٢ی شەولە درەنگانی شەوی ڕابردوو ،  بەڕێز "د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز "د. ...
15/03/2026

🏥 هەولێر — ٢ی شەو
لە درەنگانی شەوی ڕابردوو ،
بەڕێز "د. سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز "د. دلۆڤان محمد محمدفاتح" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی نەخۆشخانە، سەردانی بریندارانی کردن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر.
ئەم سەردانەی تا بەرەبەیان درێژەیدا، ئامانجی لێبوونەوە لە چۆنێتی پێشوازیکردنی برینداران، پشتڕاستکردنەوەی ئامادەبوونی تیمە چارەسەریەکان، و دابینکردنی هەموو پێویستییەکی دەرمانی و مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی بەرکەوتوو.

بەرپرسانی تەندروستی ڕایانگەیاند کە ئامادەباشی تەواو لەبەردەستدایە و هەموو تواناکان بەکارهێنراون بۆ خزمەتکردن بە برینداران.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێز " د. دلۆڤان محمد فاتح جلال" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەشداربوو  لەکۆبونەوە...
15/03/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئاداری ٢٠٢٦،
بەڕێز " د. دلۆڤان محمد فاتح جلال" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەشداربوو لەکۆبونەوەی داڕشتنی پلانی پارێزگا بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆزی ساڵی نوێی کوردی،
بەسەرپەرشتی بەڕێز‌ " ئۆمێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر
کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدرا بۆ داڕشتنی پلانی پارێزگا بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆزی ساڵی نوێی کوردی، لە دیوانی پارێزگا، لەگەڵ ئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگار.
کۆبوونەوەکە ئامادەی لایەنە بەرپرسەکانی کەسایەتییەکانی تەندروستی، گەشت و گوزار، شارەوانی، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگری شارستانی، چاودێری بازرگانی و کاروباری ناوخۆ بوون.
لەکۆبوونەوەکەدا، كە هەریەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستی، گەشت و گوزار ، شارەوانییەکان، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەرانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگری شارستانی، نوێنەری ئاسایشی بازگەکان، بەڕێوەبەرانی چاودێری بازرگانی، کاروباری ناوخۆ، قەیرانەكان، سەربڕخانە، ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە هێزە ئەمنیەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان و تیشكی خستەسەر دۆخی ناوچەکە بەگشتیی و ئامادەکاری و حاڵەتی ئامادەباشی دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهات و ئەگەر و ڕووداوێک، هەروەها جەختی لە ڕێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە هەماهەنگی نێوان یەکە کارگێڕییەکان و هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی شار و دەوروبەری كردەوەە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بەوپەڕی توانایانەوە لە خزمەت هاووڵاتییاندابن، بۆ ئەوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز بە ئارامی بەڕێوەبچێت.

دواتر لە کۆبوونەوەکەدا چەند خاڵێکی گرنگ تەئکید کرا:
١. ئامادەباشی ئەمنی: پارێزگار دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد و داوای هەماهەنگی تەواو لە نێوان یەکە کارگێڕییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی شار کرد.
٢. چاودێری بازاڕ: تەئکید لە چاودێری چڕ و وورد بازاڕ، نرخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان کرا، بەتایبەتی لەم کاتانەدا کە قەیران یان گۆڕانکاریی سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات.
٣. بەرەنگاربوونەوەی سەرپێچی: پارێزگار جەختی کرد کە بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە سەرپێچی لەسەر موڵکی گشتی نابێت، بەتایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.
٤. خزمەتکردنی هاووڵاتییان: هەموو لایەنەکان ڕاسپێردران کە کارئاسانی تەواو بۆ هاووڵاتییان بکەن و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.

15/03/2026

ڕوونکردنەوەیەک ‎لەنەخۆشخانەی راپەرينی فێرکاری بۆ منداڵان دەربارەی ئەو پارچە ڤیدیۆیەی لەسۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایتەوە...

ئەمڕۆ کەسێک ڤیدیۆیەکی لەسۆشیاڵ میدیا بڵاوکردیتەوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی،بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتیان ئەم شوێنەی کە ئەم سەگە بێلانەی تێدا دیارە لەڤیدیۆکەدا،ئەمە باڵەخانەی نەخۆشخانەکەمان نیە بەڵکو باڵەخانەیەکی نوێیە و تەواونەکراوە و ئیشیکردن تێیدا بەردەوامە،شایانی باسە ڕووی باڵەخانەکە لەشەقامی گشتیە و باڵەخانەکە تەواونەکراوە و دەرگا و پەنجەرەی بۆنەبەستراوە،ئەمەش شتێکی ئاساییە و ڕوژانە بارودۆخی وا دووبارە دەبێتەوە کە ئاژەڵی بێلانە دێنە ناوی،بەڵام ئەوەی گرینگە باس بکرێ خەڵکانێکی دێن بێ گوێدانە هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی و ویژدانی دەڵێن نەخۆشخانەیە و نەخۆشی تێدایە لەکاتێکدا ئەوەی ڤیدیۆکەی گرتووە باش دەزانێت نەخۆشخانە نیە و باڵەخانەیەکی تەواونەکراوە و کاری تێدادەکرێت و لەڤیدیۆکەش دیارە ئەسکەلەی پێوەیە و کرێکاری تێدایە و بەردەوام ئیشی تێدا دەکەن و تا بەزووترین کات تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت هاونیشتیمانییان و داوا لەپەیج و سۆشیاڵ میدیا فەرمییەکان دەکەین بەبەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن و هەتا لەڕاستی و دروستی هەواڵەکان نەکۆڵنەوە بڵاوی نەکەنەوە و نەکەونە ژێر باری هەواڵی ناڕاست،نەخۆشخانەکەمان وەک هەمیشە لەخزمەت هاونیشتیمانیانە و بەردەوامین لەخزمەتی هەمووان بەبێ جیاوازی...

‎ڕاگەياندنی نەخۆشخانەی ڕاپەرينی فێرکاری بۆ منداڵان

سەنتەری تالاسیمیای هەولێر لە کاتی پشووی فەرمیدا دەرگای خۆی کردەوە بۆ نەخۆشانهەولێر — پێنجشەممە، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦سەنتەری ت...
12/03/2026

سەنتەری تالاسیمیای هەولێر لە کاتی پشووی فەرمیدا دەرگای خۆی کردەوە بۆ نەخۆشان

هەولێر — پێنجشەممە، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦
سەنتەری تالاسیمیای هەولێر، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لە کاتی پشووی فەرمیدا کاری خۆی بەردەوام کرد بۆ ئەوەی چارەخوازانی تالاسیمیا بتوانن بەپێی خشتەی زانستی خۆیان خوێن وەربگرن، بەبێ ئەوەی پشتگیریی تەندروستی پێویستیان پووچەڵ بێت.
ئەم بڕیارە هاتە ئەنجام بۆ کارئاسانکردن و دانەنەبڕان لە ڕووتینی چارەسەری نەخۆشان، چونکە دابڕان لە وەرنەگرتنی خوێن لە کاتی پێویستدا مەترسیی تەندروستی جدی بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا دروست دەکات،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سوپاس و پێزانین خۆی ڕاگەیاند لە بەڕێوەبەر و تیمی کارگێڕی، پزیشکان، ستافی تەندروستی، کارمەندانی تاقیگە و تەواوی فەرمانبەرانی سەنتەر، کە لە کاتی پشووی فەرمیاندا ئامادە بوون و ئەم خزمەتگوزاری گرنگیان بۆ نەخۆشان بەردەوام کرد.
سەنتەری تالاسیمیای هەولێر ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پابەندبوونی خۆی بە پێدانی چارەسەری بەردەوام و بەخەم نەخۆشان دادەنێت.
#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

ئاگاداریەک لە سەنتەری تالاسیمیای هەولێربۆ: سەرجەم چارەخوازانی بەڕێزی تالاسیمیابە ئامانجی دڵنیاکردنەوە لە بەردەوامبوونی خ...
10/03/2026

ئاگاداریەک لە سەنتەری تالاسیمیای هەولێر
بۆ: سەرجەم چارەخوازانی بەڕێزی تالاسیمیا

بە ئامانجی دڵنیاکردنەوە لە بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا، و بۆ ئەوەی کاتی چارەسەرەکان پشتگوێ نەخرێت،
سەنتەری تالاسیمیای هەولێر ئاگادارتان دەکاتەوە کە:
هەرچەندە٢٠٢٦/٣/١۲ — پێنجشەممە — پشووی فەرمییە،
بەڵام سەنتەر لەم ڕۆژە کراوەیە.
🏥 وردەکاریەکانی خزمەتگوزاریەکان
وردەکاری
📅 ئامادەبوونی سەنتەر
بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی پێویستیان بە وەرگرتنی خوێن یان چارەسەر هەیە
⏰ کاتی دەستپێکردن
كاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی
👥 تیمی ئامادە
بەڕێوەبەری سەنتەر، بەڕێوەبەری کارگێڕی، پزیشکان و سەرجەم کارمەندان
💙 مەبەستمان چییە؟
دڵسۆزی بۆ تەندروستی ئێوە — بۆ ئەوەی خوێن بەشێوەیەکی زانستی و بە کاتەوە وەربگرن، و سەلامەتی و چاکەی ئێوە دڵنیا بکرێتەوە.

#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

سەردانی مەیدانی بۆ فریاکەوتنی ڕۆژئاواڕۆژی دووشەممە، ٩ی ئاداری ٢٠٢٦بەڕێز وەزیری تەندروستی "د. سامان حسێن بەرزنجی"، لەگەڵ ...
10/03/2026

سەردانی مەیدانی بۆ فریاکەوتنی ڕۆژئاوا

ڕۆژی دووشەممە، ٩ی ئاداری ٢٠٢٦
بەڕێز وەزیری تەندروستی "د. سامان حسێن بەرزنجی"، لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر "د. دلۆڤان محمد فاتح جلال"، سەردانی فریاکەوتنی ڕۆژئاوایانکرد.

ئامانجی ئەم سەردانەی مەیدانیە، لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی خزمەتگوزاریەکان و چۆنیەتی ڕاییکردنی کارەکان لەناو نەخۆشخانەکەدا بوو.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانە، دەستەی کارگێڕی، و تەواوی سەرۆک بەشەکان ئەنجام درا. ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە بەدواداچوونی ئامادەکاریەکانی ئەوتۆی فریاکەوتن، بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوون بۆ هەر حالەتێکی لەناکاو،

دواتر بەڕێزیان سەردانی بنکەی فریاکەوتنی 122 لەنێو فریاکەوتنی ڕۆژئاوا بەسەرکردەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی کردەپزیشکیەکان و ستافی تیمی فریاکەوتنی خێرای بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکە لەنزیکەوە سەردانی کردن.

#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

سەردانی مەیدانی بۆ نەخۆشخانەی ئیمرجنسیڕۆژی دووشەممە، ٩ی ئاداری ٢٠٢٦بەڕێز وەزیری تەندروستی "د. سامان حسێن بەرزنجی"، لەگەڵ...
10/03/2026

سەردانی مەیدانی بۆ نەخۆشخانەی ئیمرجنسی

ڕۆژی دووشەممە، ٩ی ئاداری ٢٠٢٦
بەڕێز وەزیری تەندروستی "د. سامان حسێن بەرزنجی"، لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر "د. دلۆڤان محمد فاتح جلال"، سەردانی نەخۆشخانەی ئیمرجنسیان کرد.

ئامانجی ئەم سەردانەی مەیدانیە، لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی خزمەتگوزاریەکان و چۆنیەتی بەرپیادەهاتنیان لەناو نەخۆشخانەکەدا بوو.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانە، دەستەی کارگێڕی، و تەواوی سەرۆک بەشەکان ئەنجام درا. ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە بەدواداچوونی ئامادەکاریەکانی ئەوتۆی فریاکەوتن، بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوون بۆ هەر حالەتێکی لەناکاو.

#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

بۆ / گشت دام و دەزگاکانی تەندرووستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمانبابەت /ئاگاداری بۆ ڕۆژانی پشوو ١١ - ١٢ی ئازار ئاماژە بە بریا...
09/03/2026

بۆ / گشت دام و دەزگاکانی تەندرووستی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان
بابەت /ئاگاداری بۆ ڕۆژانی پشوو ١١ - ١٢ی ئازار

ئاماژە بە بریاری فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بەپێی خشتەی پشووەکان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە:
رۆژی چوارشەممە، ١١ی ئازار پشووی گشتی دەبێت.بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار)
رۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ئازار ئەمەش پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.
بەڵام، بۆ بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندرووستی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان،
فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەکان لە رۆژانی پشوودا بەردەوام دەبن بە شێوەی کارکردنی (٢٤) کاتژمێری.

#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەولێر
https://www.facebook.com/share/p/1Dpkgwfddn/

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەرێوبەرایەتی گشتی ته‌ندورستی هه‌ولێر، تاوتوێی ئامادەکاریە تەندورستیەکانی پێشهات و گۆرانکاریەکانی...
09/03/2026

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەرێوبەرایەتی گشتی ته‌ندورستی هه‌ولێر، تاوتوێی ئامادەکاریە تەندورستیەکانی پێشهات و گۆرانکاریەکانیان كرد

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢٦/٣/٩
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هه‌ولێر كرد و لەگەڵ دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هه‌ولێرو بەرێوەبەری بەشەکان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌چوو .

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی شاری هه‌ولێر دێ . تێدا باس لە گرنگی بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان کرا. هەروەها گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی نەخۆشخانەکان، دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان و هاوکاریی نێوان دامەزراوە حکومییەکان کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەسەر پلان و ئەجیندای کاری بەرێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاڵو کرا لە هەر ئەگەر و پێشهاتیکی چاوەروان نەکراو، لەم بارەشەو پارێزگاری هەولێر، تێبینیەکانی خۆی خستە روو.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پارێزگای و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کرا بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی باشتر بگه‌ێندرێ بە هاوڵاتیانی شاری هەولێر.

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر  بۆ هەوڵپرسی سەردانی کارمەندەکەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێری نیود...
08/03/2026

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بۆ هەوڵپرسی سەردانی کارمەندەکەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێری نیودەوڵەتی کرد

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/٣/٨
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە یاوەی دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر، بۆ هەوڵپرسی لە نەخۆشخانە سەردانی( نازم حەمەد کانەبی) کرد، ئەو کارمەندەی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی، هەولێر، کە شەوی ڕابردوو بە هۆی هێرشی درۆنی سەر شاری هەولێر بریندار بوو.

پارێزگاری هەولێر دوای دڵنیابوون لە رەوشی تەندورستی کارمەندەکەی ئاسایش ئامادەی باشی نیشاندا بۆ هەر پێویستیەک.
شایەنی باسە بەشێکی زۆری هێرشەکان درۆنیەکانی سەر شاری هەولێر، لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانەوە ئەنجام دەدرێن، خۆشبەختانە لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە زۆربەیان لە ئاسماندا تێکشکێنراون، بەڵام دوێنێ شەو پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکێنراوەکان کەوتووەتە شوێنێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بەو هۆیەوە شەهیدێک و بریندارێکی لێ کەوتۆتەوە .

Address


Opening Hours

Monday 08:00 - 14:30
Tuesday 08:00 - 14:30
Wednesday 08:00 - 14:30
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 14:30

Telephone

+964662230401

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر:

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram