F&B Knowledge - زانیاری لەش جوانی و تەواوکەری خۆراکی

F&B Knowledge - زانیاری لەش جوانی و تەواوکەری خۆراکی پەیجێکی تایبەتە بە زانیاری لەشجوانی و دابین کردنی تەواوکەری خۆراکی بۆ ھەردوو ڕەگەز

بەم زوانە ئەبیتە کەسێکی پرۆفیشناڵ لە بابەتی پرۆتیندا بە پشتیوانی خوا 😍🙏
09/26/2021

بەم زوانە ئەبیتە کەسێکی پرۆفیشناڵ لە بابەتی پرۆتیندا بە پشتیوانی خوا 😍🙏

09/24/2021

Dumbell Shoulder press
یەکێک لە بەھێزترین ڕاھێنانەکانی شان
✅✅✅
تکایە خاڵ بە خاڵی ئەمانەی خوارەوە بخوێنەرەوە پاشان سەیری ڤیدۆکە بکە :
یەکەم / ئەم ڕاهێنانە هێندەی پێویستی بە تەرکیز و باش ئەنجامدانی ڕاهێنانەکەیە هێندە پێویستی بە وەزن نیە و هەروەها ئەم ڕاهێنانە پێویستە زۆر بە هێواشی بکرێت و هەروەها دەبێت خۆ گەرم کردنێکی باشی بۆ بکەیت .
دووەم / کاتێک ئەم ڕاهێنانە دەکەیت دوو جوڵەمان هەیە یەکەمیان دومبڵسەکان بەرزدەکەینەوە جوڵەی دووەم دومبڵسەکان ئەهێنینە خوارەوە ، کاتێک بمانەوێت ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدەین دومبڵسەکان بەدەستمانەوە ئەگرین و ڕێکی شانمان پاشان سنگت دەردەپەڕێنی و شانەکانت دەهێنیتە دواوە ئەوە شوێنی دەستپێکی ڕاهێنانەکەیە نەک بچیت دومبڵسەکە بەرزبکەیتەوە ئینجا لەوێوە دەسبکەی بە تیکرار .
سێیەم / دەبێت ئانیشکت لەگەڵ شانتا یەکسان نەبێت یاخود ئانیشکت نەبەیتە دواوە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە بەڵکو یەک تۆز لە پێشتر ئانیشکت دابنێ .
چوارەم / کاتێک دومبڵسەکە بەرز دەکەیتەوە قۆڵت تەواو بەرز مەکەرەوە و دومبڵسەکان بەر یەک بکەون بەڵکو با دومبڵسەکان بەریەک نەکەون و ئانیشکت قوفڵ مەکە .
پێنجەم / کاتێک دومبڵسەکان بەرز دەکەیتەوە کە نزیکی ئەوە ئەبێتەوە تەواو بەرزی بکەیتەوە هەوڵبدە شانەکانت ڕەق بکەیت .
شەشەم / کاتێک دومبڵسەکان ئەهێنیتە خوارەوە هەوڵبە زۆر زۆر زۆر هێواش دومبڵسەکان دابگریت وابزانە دومبڵسەکان ئەکەوێت بەسەرت دا و تۆ هێواش هێواش بەرگری لێدەکەیت و کۆنترۆڵی بکە .
حەوتەم / تکایە تکایە ئانیشکەکانت زۆر مەهێنەرە خوارەوە با تەقریبەن یەک تۆز لە خوار شانتەوە بن وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە .
هەشتەم / هەموو کاتێک کە ئەم ڕاهێنانە دەکەیت بە سێتی کۆتایت ڕێست پۆس بێت !

بە هیوای سود

ئەو دوو (پرۆتین) ەی کە یەک لە یەک باشترن و زۆربەی ساڵەکان منافەسەی یەکترن !بەڕای تۆ کامیان باشترە و کامیانت بەکارھێناوە ...
09/24/2021

ئەو دوو (پرۆتین) ەی کە یەک لە یەک باشترن و زۆربەی ساڵەکان منافەسەی یەکترن !
بەڕای تۆ کامیان باشترە و کامیانت بەکارھێناوە !؟
تکایە بەشداربن

چۆن بزانین وزە بەخشێک (طاقە) ەیەک بەھێزە !؟زۆرێک ئەڵێن کە طاقەکە ئەخۆم ھەموو گیانم ئەخورێت و سور ئەبێتەوە گوێچکەم و ھەست...
09/22/2021

چۆن بزانین وزە بەخشێک (طاقە) ەیەک بەھێزە !؟
زۆرێک ئەڵێن کە طاقەکە ئەخۆم ھەموو گیانم ئەخورێت و سور ئەبێتەوە گوێچکەم و ھەستی پێ ئەکەم ئەوەندە بەھێزە !
بەڵام ئایا گوێچکە خوران و گیان خوران و سوربونەوە مانای وایە ئەم طاقەیە بەھێزە !؟
ئایا ڕۆلی (نایەسین) چی ە!؟
تکایە ھەموتان بەشداربن !؟

سڵاو ئازیزان ، ھیوادارین ھەموتان ساغ و سەلامەت بن ببورن ئەم ماوەیە دوربوین لێتان✅✅✅ئەگەر ئێستا قتوی پرۆتینەکەت لەبەردەست...
09/21/2021

سڵاو ئازیزان ، ھیوادارین ھەموتان ساغ و سەلامەت بن
ببورن ئەم ماوەیە دوربوین لێتان
✅✅✅
ئەگەر ئێستا قتوی پرۆتینەکەت لەبەردەستدایە ئەوا سەیری دوو بەشی قتوەکە بکە :
یەکەمیان : بزانە لە بەشی پرۆتینەکە نوسراوە بۆ نمونە (٢٥ گرام) پرۆتین و بۆ نمونە ٥ گرام بیسی ئەی ئەی و ٥ گرام گلوتامین یاخود کریاتین یان ھەر ئەمینۆیەکی دیکە !؟

دووەم / سەیری نیوتریشن فاکتەکەی بکە واتە سەیری ماددەکانی پشتی قتوەکە بکە بزانە نوسراوە ھەر سێرڤینگێکی چەند گرامە !
با ئێستا ئێمە نمونەیەکی وەک لە وێنەکەدا دیارە بھێنینەوە تا باشتر تێبگەین !
لە پشتی قتوەکە نوسراوە کە ھەر سێرڤینگێکی ئەم پرۆتینە (٣٣ گرامە) !!!
کاتێک سەیری پێشی پرۆتینەکە دەکەین نوسراوە :
یەکەم / ٢٥ گرام پرۆتین
دووەم / ٥ گرام بیسی ئەی ئەی
سێیەم / ٥ گرام گلوتامینی تیایە !
ئەمە چەند گرام کۆی گشتی (٣٥ گرام) ئێ باشە خۆ ھەر سێرڤینگێکی (٣٣ گرامە) مەعقول نیە بەس ماددەکانی پێشەوەی (٣٥) گرام بکات 😯
باشە ئینجا با بچین سەیری پشتەوەی بەین :
نوسراوە (٢٥ گرام پرۆتین ، ٤ گرام کاربۆھیدرات ، ٣ گرام چەوری ) !!!
ئێ باشە ئێمە پێشتر وتمان ٣٥ گرام دەکات ئێ خۆ پشتەوەشی ٣ گرام چەوری و ٤ گرام کارب زیاد بوو واتە !!! (٤١) گرام دەکات سێرڤینگێ !!!
باشە فێڵەکە لە کوێدایە !!!
کە دەوترێت ٢٥ گرام پرۆتین ئەوە پرۆتینی خاوێن (خاڵص) نیە !
بەڵکو لەو ٢٥ گرامی پرۆتینە ٥ گرامی گلوتامینە ! ٥ گرامی بیسی ئەی ئەی !
تەنھا (١٥ گرامی پرۆتینی خاڵصە) !!!
❌❌❌❌❌
ھەربۆیە ھەر ئێستا بڕۆ ئەو مادانەی کە لە قتوی پرۆتینەکەتدا نوسراوە کۆی بکەرەوە بزانە ھەمان گرامی سێرڤینگی سایزێک دەکات !!! ئەگەرنا بەداخەوە ئەو پرۆتینەی تۆ فێڵی تیاکراوە و ئەمە بەشێکە لە پۆستێکمان کە باس لەوە دەکات چۆن پرۆتینی ئەسڵ و باش دیاری بکەین !

بەھیوای سود
f&b knowledge

پێش خوێندنەوەی دەتوانیت خوێنەری ئەم بابەتە ببیت لەسەر لاوازی سێکسی و گەشە نەکردنی ماسولکە https://www.facebook.com/11372...
09/06/2021

پێش خوێندنەوەی دەتوانیت خوێنەری ئەم بابەتە ببیت لەسەر لاوازی سێکسی و گەشە نەکردنی ماسولکە
https://www.facebook.com/113724810975598/posts/125057259842353/?d=n
Branched chain amino acids (BCAA)
بی سی ئەی ئەی !
----------

وەڵام /
‎٢٠ ترشی ئەمینی ھەن ، کە ھەزاران جۆری جیاواز
‎پرۆتین پێکدێنن لە جەستەدا ، ٩ دانەیان بە بنچینەیی دادەنرێن لەو نۆ دانەیە ٣ دانەیان جەستە ناتوانێ بەرھەمی بھێنێت !
‎کە بریتین لە ترشە ئەمینیەکانی ( لیۆسین ، ئایسیۆلیوسین ، ڤالین)
بەو سێ ترشە ئەمینیە ئەوترێت (بیسی ئەی ئەی) !
کە بەشێوەی تەواوکەری خۆراکی لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت .
؟
وەڵام / سودەکانی بۆ یاریزانی لەش جوانی :
١/ دژە ماندووبونە لە کاتی ڕاھێناندا
ھەروەھا چاککردنەوە و ساڕێژکردنی ماسولکەکان پاش تەمرین کردن واتە کەمکردنەوەی تەشەنوج و ئازار .
٢/ گەورەکردنی ماسولکەکانی لەش ، لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستوە ئەو کەسانەی بی سی ئەی ئەی بەکاردەھێنن بە ڕێژەی لە سەدا ٪‏٢٢ زیاتر ماسولکەکانیان گەورەدەبێت بە بەراورد بەوانەیبەکاری ناھێنن .
٣/ پێدانی وزەیەکی زۆر باش لە کاتی تمرینکردندا .
٤/ ھێشتنەوەی قەبارەی ماسولکە بە گەورەی و ڕێگری کردن لە پوکانەوەی .
٥/ سودبەخشە بۆ ئەو کەسانەی جگەریان تەواو نیە

وەڵام / پێویستە باسی ھەر سێ پێکھاتەکەی بیسی ئەی ئەی بکەین لەگەڵ ئیشەکانیان :
‎•لیۆسین / بەبەھاترین بەرھەمە بۆ بزواندنی (جوڵاندنی - ھاندانی) زیاتر بەرھەمھینانی پرۆتین لە ماسولکەدا بە تایبەتی پاش ڕاھێنان !
•ئایزۆلوسین / یارمەتیدەرێکی باشە بۆ چەوری سوتاندن
•ڤالین / لە پێش ڕاھێنان بەرپرسە لە زیادکردنی وزە و ھێز و دژە پەککەوتنە !
••• بەڵام ھەرسێکیان بەیەکەوە نەبێت کاری خۆیان بە باشی ناکەن و تەواوکەر نابن •••

وەڵام / چوار کاتی بەکارھێنانی ھەیە :
١/ پێش تەمرین بە (٣٠) خولەک بۆ ئەوەی یەکسەر ڤالین برواتە ماسولکە و دژە پەککەوتن دروست بێت !
٢/ پاش تەمرین بە (٣٠) خولەک ، تا لیۆسین ھانی بەرھەم ھێنانی ماسولکە بدات بۆ ڕیکەڤەری و گەورەبونی ماسولکە .
٣/ لە ناوەڕاستی ڕاھێناندا کە ئەمە ھەردوو کارەکە ئەکات دژە پەککەوتن و ڕیکەڤەری :
❌✅✅❌
‎بەڵام یەکێک لە ھەڵە گەورەکان ئەوەیە کە یاریزانی ئازیز ئەچێت قوم قوم ئەیخوات تا تەمرینەکەی تەواو ئەبێت ❌

‎ئەمە ھەڵەیە چونکە ئەو قوم قوم خواردنە جگەر حسابی شەکری گلوکوز و گلایکۆجینی بۆ ئەکات و ڕاستەوخۆ ئەیگۆڕێت بۆ وزە و سودە سەرەکیەکەی خۆی لە دەست ئەدات ❌

‎✅ھەر بۆیە باشترین بەکارھێنان ئەوەیە کە لە ناوەڕاستی تەمریندا بیسی ئەی ئەی بخورێت بە یەک جار ! وەک
‎چۆن پرۆتین بە یەکجار دەخۆیت.

٤/ لە نێوان ژەمەکاندا بە تەنھا یاخود تێکەڵ بە پرۆتین بکرێت :
بۆ خێراکردنی بەرھەمھێنانی پرۆتین جگە لە پرۆتینی سەپڵمێنتەکە خۆی !
--------------
✅✅✅
پرسیارەکان لەسەر BCAA
•••••••••
#ئایا بیسی_ئەی_ئەی ئەتوانین تێکەڵی تەواوکەری خۆراکی بکرێت !؟
وەڵام / بەڵێ لە پێش ڕاھێنان و پاش ڕاھێنانیش دەتوانیت :
یەکەم / پێش تەمرین : دەتوانیت لەگەڵ کریاتین یان ئارجنین تێکەڵ بکرێت بۆ زیاترکردنی ھێز و دژە پەککەوتنی ماسولکە .
دووەم / پاش ڕاھێنان باشترین تێكەڵ کردن ئەوەیە لەگەڵ پرۆتین تێکەڵ بکرێت یاخود لەگەڵ گلوتامین .
چ کاتێکە !؟
وەڵام / بۆ ئەوەی باشترین سود لە بیسی ئەی ئەی وەربگری پێویستە بە تەنھا نەخورێت بەڵکو لەگەڵ یەکێ لە تەواوکەرە خۆراکیەکان تێكەڵ بکرێت بۆ نمونە پێش تەمرین لەگەڵ کریاتین تێکەل بکرێت پاش تەمرینیش لەگەڵ گلوتامین یاخود پرۆتین ! واتە دووجار بەکاری بھێنیت .

بە ھیوای سود

سەرچاوەکان /
Anthony, J. C., Yoshizawa, F., Anthony, T. G., Vary, T. C., Jefferson, L. S., Kimball, S. R. (2000) Leucine stimulates translation inititation in skeletal muscle of postabsorptive rats via a rapamycin-sensitive pathway. J. Nutr. 130: 2413-2419.
Crozier, S. J., Kimball, S.R., Emmert, S. W., Anthony, J. C., Jefferson, L.S. (2005) Oral leucine administration stimulates protein synthesis in rat skeletal muscle. J. Nutr. 135: 376-382.
Crowe, M. J., et al. Effects of dietary leucine supplementation on exercise performance. Eur J Appl Physiol. 2006 Aug;97(6):664-72.
Bolster, D. R., Crozier, S. J., Kimball, S. R., Jefferson, L. S. (2002) AMP-activated protein kinase suppresses protein synthesis in rat skeletal muscle through down-regulated mammalian target of rapamycin (mTOR) signaling. J. Biol. Chem. 277: 23977-23980.
Koopman R, Wagenmakers AJ, Manders RJ, Zorenc AH, Senden JM, Gorselink M, Keizer HA, van Loon LJ. (2005) Combined ingestion of protein and free leucine with carbohydrate increases postexercise muscle protein synthesis in vivo in male subjects. Am. J. Physiol. Endocrinol. Metab. 288(4): E645-653.
Coburn, J. W., et al. Effects of leucine and whey protein supplementation during eight weeks of unilateral resistance training. J Strength Cond Res 2006 May;20(2):284-91.
Mourier, A., et al. Combined effects of caloric restriction and branched-chain amino acid supplementation on body composition and exercise performance in elite wrestlers. Int J Sports Med 1997 Jan;18(1):47-55.
Cota, D., et al. Hypothalamic mTOR signaling regulates food intake. Science. 2006 May 12;312(5775):927-30.
Donato, J., et al. Effects of leucine supplementation on the body composition and protein status of rats submitted to food restriction. Nutrition 22(5):520-527, 2006.
De Lorenzo, A., et al. Effect of acute and chronic branched-chain amino acids on energy metabolism and muscle performance.Diabetes Nutr Metab. 2003 Oct-Dec;16(5-6):291-7.
Blomstrand E.A role for branched-chain amino acids in reducing central fatigue. J Nutr. 2006 Feb;136(2):544S-547S.
Gomez-Merino, D., et al. Evidence that the branched-chain amino acid L-valine prevents exercise-induced release of 5-HT in rat hippocampus. Int J Sports Med. 2001 Jul;22(5):317-22.
Nishimura, J., et al. "Isoleucine Prevents the Accumulation of Tissue Triglycerides and Upregulates the Expression of PPAR{alpha} and Uncoupling Protein in Diet-Induced Obese Mice." J. Nutr., March 2010, in press.
Tipton, K.D., et al. Acute response of net muscle protein balance reflects 24-h balance after exercise and amino acid ingestion. American Journal of Physiology, Endocrinology and Metabolism 284(1):E76–E89, 2003.
Karlsson, H. K., et al. Branched-chain amino acids increase p70S6k phosphorylation in human skeletal muscle after resistance exercise. Am J Physiol Endocrinol Metab, 2007; 287(1):E1-7.
Blomstrand, E., Saltin, B. BCAA intake affects protein metabolism in muscle after but not during exercise in humans. Journal of Physiology, Endocrinology and Metabolism 281(2):E365–374, 2001.
Borsheim, E., et al. Essential amino acids and muscle protein recovery from resistance exercise. American Journal of Physiology, Endocrinology and Metabolism 283(4):E648–E657, 2002.
Ohtani, M., et al. Amino Acid Mixture Improves Training Efï¬�ciency in Athletes. J. Nutr. 136: 538S–543S, 2006.
Shimomura, Y., et al. Nutraceutical effects of branched-chain amino acids on skeletal muscle. J Nutr. 2006 Feb;136(2):529S-532S.
Stoppani, J., et al., Consuming branched-chain amino acid supplement during a resistance training program increases lean mass, muscle strength and fat loss. Journal of the International Society of Sports Nutrition 2009, 6(Suppl 1):P1, 2009.
P. La Bounty et al., The effects of oral BCAAs and leucine supplementation combined with an acute lower-body resistance exercise on mTOR and 4E-BP1 activation in humans: preliminary findings. Journal of the International Society of Sports Nutrition, 5(Suppl 1):P21, 2008.
Bassit, R.A., Sawada, L.A., Bacurau, R.F., et al. The effect of BCAA supplementation upon the immune response of triathletes. Medicine Science in Sports Exercise 32(7):1,214–1,219, 2000.
Bassit, R. A., et al. Branched-chain amino acid supplementation and the immune response of long-distance athletes. Nutrition. 2002 May;18(5):376-9.
D'Antona, G., et al. Branched-chain amino acid supplementation promotes survival and supports cardiac and skeletal muscle mitochondrial biogenesis in middle-aged mice. Cell Metab. 12(4):362-72, 2010.
de Araujo JA, et al. Effect of chronic supplementation with branched-chain amino acids on the performance and hepatic and muscle glycogen content in trained rats. Life Sci. 2006 Aug 29;79(14):1343-8.

لە ئێستادا کام جۆری پرۆتین بەکاردەھێنیت وێنەکەی لە کۆمێنت دابنێ ؟ 😊
09/04/2021

لە ئێستادا کام جۆری پرۆتین بەکاردەھێنیت وێنەکەی لە کۆمێنت دابنێ ؟ 😊

✅تایبەت بە فیتنیس و چەوری سوتاندن✅تۆی وەرزشەوان بە ھیوای دابەزاندنی کێش یاخود ھەبونی جسمێکی فیتنسیت؟! پاش ڕاھێنانی لەشجو...
09/03/2021

✅تایبەت بە فیتنیس و چەوری سوتاندن✅
تۆی وەرزشەوان بە ھیوای دابەزاندنی کێش یاخود ھەبونی جسمێکی فیتنسیت؟!
پاش ڕاھێنانی لەشجوانی دەچیتە سەر جیھازی ڕاکردنەکە (تریدمیڵ) بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕادەکەیت یاخود پاسکیل دەکەیت !!
بەڵام ئایا ئەزانی ئەمە کاریگەریەکی زۆر کەمی ھەیە !
پەیجی (زانیاری لەشجوانی و تەواوکەری خۆراکی)
ئامانجیەتی ھەموو وەرزشەوانێک بکاتە ڕاھێنەرێک بۆ جسمی خۆی !
-----------
لە زۆربەی ھۆڵە لەشجوانیەکاندا دەبینین چەندین وەرزشەوان پاش تەواوکردنی ڕاھێنانەکانی لەشجوانی کە بۆ نمونە (٥٠) خولەک بێت دواتر بە ھیوای دابەزاندنی کێش و سوتاندنی چەوری و دواتر گەورەبونی ماسولکەیان دەچن نیو کاتژمێر پاسکیل یاخود ڕاکردن دەکەن ! کە ئەمە ھەم کاتت دەکوژێت ھەروەھا سودێکی ئەوتۆشی نیە بۆ سوتانی چەوری ! ❌
••••••••••
Cardio acceleration
ئەم سیستەمە یەکێکە لە نوێترین و زانستیترین سیستەمی سوتانی چەوری و بنیاتنانی ماسولکە کە بریتیە لە تێکەڵکردنی ! ڕاھێنانەکانی لەش جوانی و کاردیۆ ! بەڵام چۆن !؟
بە کورتی باسی بکەین :
بۆ نمونە ئەمڕۆ ڕاھێنانی سنگ و ترایس و شانت ھەیە !
ھەر ماسولکەیەک بۆ نمونە چوار سێتت ھەیە لە بەینی ھەر سێتێکدا یەک خولەک پشو ئەدەیت !
ئەم سیستەمە باس لەوە دەکات کە نابێ پشو بەیت بەڵکو دەبێت لەو ماوەی پشوەدا ! تۆ کاردیۆ بکەیت ئیتر ئایا (ھەروەڵە دەکەیت ! یان تەنھا بازدان دەکەیت لە شوێنی خۆت یان ڕادەکەیت کەمێک ... بەڵام نابێ قورسای ھەڵبگری تا مسولکەکانت زەختیان نەچێتە سەر تەنھا کاردیۆ بکە ) !!! ھەموو نێوان سێتێک تۆ کاردیۆ بکە تەنھا نێوان ڕاھێنان بۆ ڕاھێنان پشو بدە ! ئەمە ئەبینی تۆ ٥٠ خولەک ڕاھێنان دەکەیت و کاردیۆشت کرد !
ئەزانم پرسیارتان زۆرە بۆیە بەردەوام بە لە خوێندنەوە 😀😊
نوێترین توێژینەوە کە لەسەر جۆرێک لە سیستەمی چەوری سوتاندن کراوە بە ناوی (cardio acceleration) کە لە زانکۆی گەورەی کالیفۆرنیا سانتا کروز کراوە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا !
دەرکەوتوە کە ئەو سیستەمە :
✅✅کاریگەری زۆر گەورەی ئەبێت لەسەر سوتانی چەوری✅✅
پاشان !
١/ کاردیۆ لە نێوان سێتەکاندا ! ماسولکە سوتان یاخود ئازاری ماسولکە کەم دەکاتەوە ✅😯
٢/ ڕیکەڤەری واتە زوو پشودانی ماسولکە خێرا دەکات 😊
٣/ لەوە ئەچێ بپرسی توانای یاریم نامێنێ !
بەڵام ئەم سیستەمە ڕێژەی ناردنی خوێن بۆ ماسولکەکان زیاد دەکات بەمەش ھێز و توانات زیاتر دەبێت ھەروەھا ناردنی ئۆکسجین و خۆراکە سودبەخشەکان و گلوکۆز و ترشە ئەمینیەکان بۆ ماسولکە زیاد دەکات!
٤/ گەورەبونی ماسولکەکان خێرا دەکات .

ھەربۆیە ھەوڵ بدە وردە وردە ! لەمەودوا بەو شێوەیە کاردیۆ و ڕاھێنانەکانی لەشجوانی تێکەڵ بکە ! پاشان لە کۆتایدا تەنھا ٥ خولەک لەسەر ترید میڵ ڕابکە و بڕۆرەوە ماڵەوە 😀😀

✅❌✅❌✅
بیرت بێت لە جاری داھاتودا ئەم سیستەمە جێبەجێ بکە لە پێناو دابەزاندنی کێشت و سوتاندنی چەوری و پاشان گەورەکردن و بەھێزکردنی ماسولکەت 😊

بەھیوای سود بۆ ھەموو ئێوەی ئازیز 😍

سەرچاوەکان /

‏Corder, K. P., et al. Effects of active and passive recovery conditions on blood lactate, rating of perceived exertion, and performance during resistance exercise. J Strength Cond Res 14: 151-156, 2000.
‏Davis, W. J., et al. Elimination of delayed-onset muscle soreness by pre-resistance cardioacceleration before each set. J Strength Cond Res. 2008 Jan;22(1):212-25.
‏Gupta, S., et al. Comparative study of lactate removal in short time term massage of extremities, active recovery and a passive recovery period after supramaximal exercises sessions. Int J Sports Med 17: 106-110, 1996.
‏Lopes, F. A. S., et al. The effect of active recovery on power performance during the bench press exercise. Journal of Human Kinetics 40:161-169, 2014.

چۆن بزانین کام وزە بەخشە بەھێزە !؟ئایا وزە بەخشێک وای کرد گیانت بخورێت و سور بوەوە دەموچاو و گوێچکەت بخورێ مانای وایە بە...
09/03/2021

چۆن بزانین کام وزە بەخشە بەھێزە !؟
ئایا وزە بەخشێک وای کرد گیانت بخورێت و سور بوەوە دەموچاو و گوێچکەت بخورێ مانای وایە بەھێزە !؟
ئایا کۆمپانیاکانی دەرمان چی دەکەن تا وادەریبخەن وزە بەخشەکەیان بەھێزە !؟
بەم زوانە ڕاپۆرتێکی زانستی لەسەر وزە بەخشەکان (طاقە) .

‎کورتەیەک دەربارەیComplex Training program (CTP)‎یەکێک لە ناوازەترین کۆرسەکان کە مەحاڵە بۆت نەنوسرابێت !‎خوێنەربە !‎یەکێ...
09/02/2021

‎کورتەیەک دەربارەی
Complex Training program (CTP)
‎یەکێک لە ناوازەترین کۆرسەکان کە مەحاڵە بۆت نەنوسرابێت !
‎خوێنەربە !

‎یەکێک لەو کۆرسە نایابانەی کە مامۆستا ئازیزەکان بۆ یاریزانەکانی دەنوسن بریتیە لە کۆرسی دوو ڕۆژی واتە لە دوو ڕۆژدا سەرجەم ماسولکەکان دەجوڵێنن و چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا یاریزان یاری دەکات و سێ ڕۆژ پشوو وەردەگرێت .
‎ئەم کۆرسە بە بەهێزترین کۆرس دادەنرێت بۆ یاریزانی سەرەتایی و مامناوەندی کە ئەم ئامانجانەی لای خوارەوە بەدەست دەهێنیت :
‎1/ماسولکە گەورەدەکات بە شێوازی زەخامە و هەروەها هەندێک کاتیش بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ماسولکە زیاد بکەن بە وشکی بەکاردێت بە ڕەچاوکردنی خۆراک
‎2/هێزدەدات بە ماسولکە
‎ئەم کۆرسە دەیان توێژینەوەی زۆر گرنگی لەسەرکراوە کە سەرجەمیان ئەوە دوپات دەکەنەوە کە ئەم کۆرسە هێز دەدات بە کەسەکە ماسولکەی گەورەدەکات و لیاقەیەکی باشت پێدەبەخشیت و لەبەر هەبونی سێ ڕۆژ پشوو ماسولکەکانت ڕیکەڤەریەکی باش دەکەن .
‎ئەم کۆرسە پێویستە:
‎- سێتەکانی لە نێوان (8بۆ12) تیکرار زیاتر نەبێت
‎- پێویستە سەرجەم ڕاهێنانەکان زۆر بە وەزنی قورس ئەنجامی بدەیت
‎ - کۆرسەکە بەم شێوازە دەبێت بنوسرێت :
* سنگ و ترایسێپس و شان لە یەک ڕۆژدا
* دەفە وبایسێپس و قاچ لەیەک ڕۆژدا
‎- شەممە و یەک شەممە ڕاهێنان
‎- دوو شەممە پشوو
‎- سێ شەممە و چوار شەممە ڕاهێنان
‎- پێنج شەممە و هەینی پشوو
‎لە کۆتایدا دەڵێین یاریزانی ئازیز هەرکات ئەم کۆرسەت بۆ نوسرا تکایە هەتا ئەتوانی قورس یاری بکە و خۆت هیلاک بکە چونکە ئەم کۆرسە کۆرسی گەورەبونی ماسولکەیە و ئەم کۆرسە نابێت لە چوار بۆ شەش هەفتە تێپەڕبکات و خۆراک و خەوت دەبێت زۆر باش بێت .

‎بەهیوای سود

سەرچاوەکان
‏Baudry, S., et al. Postactivation potentiation in a human muscle: Effect on the rate of torque development of tetanic and voluntary isometric contractions. J App Physiol Apr 2007.
‏Bauer, P., et al. Combining higher-load and lower-load resistance training exercises: A systematic review and meta-analysis of findings from complex training studies. J Sci Med Sport.Jul 2019.
‏Duncan, M. J., et al. Effect of heavy back squats on repeated sprint performance in trained men. J Sports Med Phys Fitness Apr 2014.
‏Lesinski, M., et al. Effects of complex training on strength and speed performance in athletes: A systematic review. Effects of complex training on athletic performance. Sportverletz Sportschaden. Jun 2014.
‏Low J. L., et al. Prior band-resisted squat jumps improves running and neuromuscular performance in middle-distance runners. J Sports Med Sci., 2019.
‏Mariska, J., et al. A warm-up routine that incorporates a plyometric protocol. J Strength Cond Research 33(2):380-389, 2019.
‏Seitz, L. B., et al. A sled push stimulus potentiates subsequent 20-m sprint performance. J Sci Med Sport. Aug 2017.

بەم زوانە
09/02/2021

بەم زوانە

Address

Harrisonburg, VA

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when F&B Knowledge - زانیاری لەش جوانی و تەواوکەری خۆراکی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share