تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری هامسا - Hamsa Quality Control

  • Home
  • تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری هامسا - Hamsa Quality Control

تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری هامسا - Hamsa Quality Control تاقیگەو کۆنترۆڵی جۆری هامسا لە سلێمانی بۆ پشکنینی زانستی بەرووبومی خۆراکی

رای گشتی و دانیشتوانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە هەر بارێک لە ڕێگەی عەلوەی شاری سلێمانیەوە بچێتە بازاڕە...
07/05/2025

رای گشتی و دانیشتوانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە هەر بارێک لە ڕێگەی عەلوەی شاری سلێمانیەوە بچێتە بازاڕەکانی شاری سلێمانی، بە هاوکاری لیژنەکانی قایمقامیەتی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێزانی ئاسایش و سەندیکای عەلوەو خاوەن قاتعە بەڕێزەکانەوە پشکنینی تەواو بۆ سەرجەم کەرەستەکانی دەکرێت. ئێمەو هەموو ئەم لایەنە پەیوەندیدارانەی ناومان هێناون رێگە نادەین هیچ بەرهەمێکی خراپ و کوالیتی نزم بچێتە ناو بازاڕەکانەوە، هەروەک چۆن لە ماوەی پێشوودا چەندین بەرهەم لە هاوردەکردن ڕاگیراون…
سەبارەت بەو دەنگۆیەشی لەسەر شوتی بڵاو کراوەتەوە هی چەند ساڵێک لەمەوبەرەو بە ئامێرێکی سەرەتایی و دوور لە ستاندارد پشکنینی بۆ کراوەو هیچ بنەمایەکی زانستی نیە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئێستادا بەرهەمی شوتی هاوردە هیچ کێشەیەکی نیەو لە ئاستی ستانداردو کوالیتی رێگە پێدراودایە..
لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا راپۆرتێکی زانستی بە شێوازی ڤیدیۆ بڵاودەکەینەوەو سەرجەم ڕێکارە زانستیەکانی پشکنینەکان بۆ رای گشتی دەخەینە ڕوو

تاقیگەی کۆنترۆلی جۆری بەرووبوومی کشتوکالی کۆمپانیای هامسا
ISO 9001, ISO 17025, Codex, USDA

01/05/2025

هەموو کاهوویەک وەک یەک بەرهەم ناهێنرێت. گەر دەتەوێ پاکترین و سەلامەترین بەرهەم پێشکەش بە کڕیارانت بکەیت، لەم ڤیدیۆیەدا بۆت ڕوون دەکەینەوە چۆن.

22/04/2025

🚨نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لە عێراقدا بە فەرمی تۆمارکرا.
ئەگەر چی لە ڕابردوودا کەیسەکان کەم بوون بەڵام لەم ساڵانەی دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، تووشبوون بە پەتای خوێن بەربوون ڕوو لە هەڵکشانە.
هۆکاری توشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون ڤایرۆسی (Nairo virus )، خوێن و دەردراوی ئاژەڵێکی تووشبوو هۆکارە بۆ سەر هەڵدانی نەخۆشیەکە و هاوکات نەخۆشیەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
تیمی تاقیگەی کۆنترۆلی جۆری کۆمپانیای هامسا لە خاڵی کەرەنتینی بانی مەقان ڕۆژانە چاودێری و پشکنین بۆ تەواوی ئەو ئاژەڵانە دەکات کە هاوردە دەکرێن و لە بەرنامەماندایە بە نزیکترین کات پشکنین لە کوشتارگەو بازاڕی فرۆشتنی ئاژەڵ ئەنجام بدەین.

15/04/2025

چۆن لە کوالیتی گۆشتی بەستوو دڵنیا دەبین لە تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری کۆمپانیای هامسا؟

ئەنجامی پشکنینە تاقیگەییەکان کە لەلایەن تاقیگەکەمانەوە بۆ کۆمەڵگەی پەردەوردەیی کورد جینیەس ئەنجامدراوە
17/03/2025

ئەنجامی پشکنینە تاقیگەییەکان کە لەلایەن تاقیگەکەمانەوە بۆ کۆمەڵگەی پەردەوردەیی کورد جینیەس ئەنجامدراوە

کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەس/٢ لە پێناو دڵنیایەکی تەواو لە فەراهەمکردنی بەرزترین کوالێتیدا لە ڕێگەی تاقیگەی کوالیتی کۆنترۆڵی هامساوە هەستا بە ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوەی تەندروستی و پاکوخاوێنی و کوالێتی بۆ خواردەمەنی و بابەتەکانی پاککەرەوە و ژینگەی قوتابخانە و بەتایبەت کافتریاکان.

بەڵگە هاوپێچکراوەکانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی بۆ چەندین نموونەی خواردن کە لە "کۆمەڵگەی پەروەردەیی کورد جینیەس/٢" لە (١٠-٣-٢٠٢٥) وەرگیراون.

ئەنجامەکان دەریانخست کە هەموو نموونەکان سنوورە هەرە بەرزەکانیان تێپەڕاندووە بەگوێرەی ستانداردەکانی ISO و میتۆدۆلۆژی بەپێی AOAC
مۆڵەتی ٠٦١٩٠١
هاوکات لەگەڵ پێدانی چەند ڕاسپاردەیەکی گرنگ بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریە باڵاکان بە قوتابیان.


16/03/2025

تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری کۆمپانیای هامسا بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵگەی پەروەردەیی کورد جینیەس کاردەکات و بەردەوام پشکنین بۆ ئەو خۆراکانە دەکات کە پێشکەشی خوێندکارەکانیان دەکەن تاوەکو دڵنیابن لەوەی سەلامەت و پاکوخاوێنن.
هەروەها ڕێنمایی ڕوون و پراکتیکی سەبارەت بە پاکوخاوێنی و سەلامەتی گشتی شوێنەکە پێشکەش دەکەین.
ئەم ڤیدیۆیە یەکێک لە سەردانەکانمان نیشان دەدات، کە تێیدا پشکنینی پرۆسەکانیان دەکەین و یارمەتیان دەدەین بۆ پاراستنی ستانداردی بەرز لە پێناو تەندروستی قوتابیەکانیان.

06/03/2025

پزیشکێکی پسپۆڕ لە وێستگەنیوزەوە باس لە نەخۆشییەکە و کاریگەریی لەسەر مرۆڤ و چۆنیەتی گواستنەوەی دەکات، هەروەها هۆشداریش دەدات

زانیاریی زیاتر لە کۆمێنتە...

06/03/2025
01/03/2025

لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق نەخۆشی تەبەق زەرەری لە نزیکەی ٧٠٠ سەر ئاژەڵ داوە، ئەی دۆخی هەرێمی کوردستان چۆنە؟
بینەری تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری کۆمپانیای هامسا بن👇

28/02/2025

بەخێرهاتی مانگی رەمەزانی پیرۆز
هیوادارین مانگێک بێ پڕ خيرو بەرەکەت بۆ موسڵمانانی خۆشەویست ❤️

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری هامسا - Hamsa Quality Control posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share