
28/06/2025
مەگنیسیۆم بۆ ماسولکە و ئێسکەکان زۆر گرنگە، کەمی مەگنیسیۆمیش کێشەی زۆر دروست دەکات.
جەستەمان مەگنیسیۆم بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وزە و دروستکردنی چەوری و پرۆتین و ڕێکخستنی سیستەمی ماسولکەیی و دەمار.
مەگنیسیۆم یەکێکە لە زۆرترین کانزاکان لە جەستەی مرۆڤدا. هۆکارەکانی کەمی مەگنیسیۆم دەتوانرێت جۆراوجۆر بن.
کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەی مرۆڤدا خۆی دەردەخات بە نیشانەکانی وەک گرژبوونی ماسولکەکان و ئازاری درێژخایەن.
نیشانە باوەکانی کەمی مەگنیسیۆم :
-گرژبونی ماسولکەی قاچەکان بەبەردەوامی
-ئەگەر تووشی هەڵوەرینی قژ بوویت
-ئەگەر هەست بە سستی و لاوازی دەکەیت یان گێژبوونی بەردەوام
-ئەگەر هەستت کرد ئارەزووی خواردنت کەم بووەتەوە
-ئەگەر تووشی کێشەی قەبزی بوویت
-ئەگەر تووشی سەرئێشە و سەرگێژخواردن بوویت
-ئەگەر هەستت بە دڵە تەپە و ناڕێکی لێدانی دڵ کرد
-ئەگەر تووشی کێشەی کەم خەوی بوویت
-ئەگەر تووشی کێشەی وەک کەمی گەشەی نینۆکەکان و شکانی زۆری نینۆک بوویت
-ئەگەر هەستت کرد یادەوەریت لاواز دەبێت
-ئەگەر زۆرجار پەستانی خوێنت بەرز دەبێتەوە
-ئەگەر هەست بە ئارەزووی بەهێزی خواردنی خوێدار دەکەیت
-ئەگەر کێشەی کەمی کالیسیۆمت هەبوو بە بەردەوامی
-تەم و مژی مێشک بە بەردەوامی
-خەمۆکی
ئەم جۆرە حاڵەتانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە تۆ بەدەست کەمی مەگنیسیۆمەوە دەناڵێنیت
#سليمانية #اربيل #كركوك #کوردستان #سلێمانی #هەولێر #السليمانية #تريند #نوم #دهوك #النوم #دهۆک #العراق #المغنيسيوم