دۆستانی دکتۆر عبدالواحد

  • Home
  • دۆستانی دکتۆر عبدالواحد

دۆستانی دکتۆر عبدالواحد ئێمه‌ ئەم پەیجەمان داناوە ته‌نها به‌هۆی خۆشه‌ویستیمان بۆ بانگخوازی گه‌وره‌ی کورد (د.عبدالواحید)

بە زەڕەیەکیش بێ برسیەتی غەززە کەم بکەنەوەئەمە لای خۆتان بلاوی بکەنەوە
22/07/2025

بە زەڕەیەکیش بێ برسیەتی غەززە کەم بکەنەوە
ئەمە لای خۆتان بلاوی بکەنەوە

28/05/2025

رۆژانی نزان، دەستی نزاتان بۆ ئەوەی لە ئاسمانەو هەموو شتێکی ستەمکاران دەبینێ واڵا بکەن بۆ ئەهلی غـ.ـەززە

28/05/2025

🔸باشترین کردەوە لەم 10 ڕۆژەدا


كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ۚ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ...
26/05/2025

كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ۚ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (64

( ئەم شەڕ و فیتنەیەی کە جوو نمایندەی دەکەن، بێگومان خوای گەورە کەسانێک دەنێرێت بۆئەوەی بیوەستێنن و تێکی بشکێنن؛ خوای گەورە خۆشیی نایە لە خراپە و فەساد لەسەر زەوی؛ هەر شتێکیش خوای گەورە حەزی پێ نەکات ئەوە دەبێ کۆمەڵە کەسانێک ڕەوانە کات کە لایدەن و کۆتایی پێ بێنن).

- في ظلال -
یەحیا ئیسماعیل

24/05/2025

جاران چیرۆکی خەمناکی کەسێک یان خانەوادەیەک لە غەززە سەرنجی ڕادەکێشاین و بڵاومان دەکردەوە بەڵام ئێستا هەموو ماڵێکی غەززە و دڵی هەموو باوک و دایک و منداڵێکی غەززە پڕە لە چیرۆک، ئێستا زۆرینەی خەلکی غەززە کاس بوون و زمانیان لە گۆ کەوتووە و چاویان بڕیوەتە ئاسمان، ئیدی ئەو هاوار و ناڵەی پێشوویان نەما و دەستیان لە دونیا و خەڵکەکەی شۆرد، بەلام ئەو پەروەردگارەی یوسفی لە بیرەکە دەرهێنا و کردیە گەورە و سەرداری جیهان، ئاواش غەززە لەم تاڵاوە دەردێنیت و دەیانکاتە گەورە و سەرداری جیهان، بەڵام لەنێوان ئەم نارەحەتی و سەرکەوتنە هەمووان تاقیکرانەوە و دەکرێنەوە، وریای خۆت بە و خۆت رزگارکە لەم تاقیکردنەوە گەورەیەدا.
یەحیا ئیسماعیل

🔸ئەمڕۆ ئەبینین شوێنکەوتووانی ئومەییە کەوتونەتە برسیکردن و پاکتاوکردنی خەلکی  بەشەرەفی غەززە  بەڵام ئەوان چەشنی هاوەڵی ئا...
23/05/2025

🔸ئەمڕۆ ئەبینین شوێنکەوتووانی ئومەییە کەوتونەتە برسیکردن و پاکتاوکردنی خەلکی بەشەرەفی غەززە بەڵام ئەوان چەشنی هاوەڵی ئازا و بوێر بیلالی حەبەشی دروشمی "احد احمد" دەڵێنەوە و گوێی جیهانیان تاساندووە.



🔴بلۆگەرێکی ئەمریکی دوا نامەی ئیلیاس ڕۆدریگێزی بکوژی دوو کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی زایۆنی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بڵاود...
22/05/2025

🔴بلۆگەرێکی ئەمریکی دوا نامەی ئیلیاس ڕۆدریگێزی بکوژی دوو کارمەندەکەی باڵیۆزخانەی زایۆنی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە:

- ئەو تاوان و کارە قێزەونانەی قەوارەی زایۆنی لە کەرتی غەززە ئەنجامی داون ، لەگەڵ پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکا بۆ ئەو سیاسەتانە ، هۆکاری ڕاستەوخۆ بوون کە پاڵیان پێوەنام ئەم کارە بکەم

- ئەو دڕندەیی و تاوانانەی زایۆنیەکان دژی فەڵەستینییەکان ئەنجامیان داوە ، لە وەسفکردن نایەن و ناتوانرێت بە ژمارە دیاری بکرێن . ئێمە تەنها لەبارەیانەوە ناخوێنینەوە ، بەڵکو دەیانبینین لەبەرچاومان لەسەر شاشەکان ڕودەدەن ، هەندێکجار بە شێوەی ڕاستەوخۆ!

- دوای چەند مانگێک لە بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی شەهیدان ، قەوارەی زایۆنی توانای بەردەوامبوون لەسەر ژماردنی شەهیدانی نەهێشت ، ئەمەش بە باشی خزمەتی بە پیلانە جینۆسایدکارییەکەی کرد

- لە کاتی نووسینی ئەم دێڕانەمدا ، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە 53 هەزار کوژراوی بەهۆی سوپای زایۆنی وێرانکەرەوە تۆمار کردووە ، زیاتر لە 10 هەزار کەس لەژێر داروپەردودا ماونەتەوە ، هەزارانی تریش بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە ، لەگەڵ ئەوەی دەیان هەزار کەسی دیکە روبەڕوی برسێتیی توند بوونەتەوە ، بەهۆی گەمارۆی قەوارەی زایۆنیەوە کە لەلایەن حکومەتە رۆژئاوایی و عەرەبییە هاودەستەکانەوە پشتیوانی دەکرێت!

- ئێمە کە ڕێگەمان دا ئەوە لە غەززە ڕوبدات لەسەر دەستی سوپای زایۆنی ، هەرگیز شایستەی لێخۆشبونی فەڵەستینییەکان نابین . ئەوانیش ئەمەیان پێ وتوین!

- ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازانەکان لە هەفتەکانی یەکەمدا وەک خاڵێکی وەرچەرخان دەردەکەوتن . دەیان هەزار کەس لە ڕۆژئاوا هاتنە سەر شەقامەکان ، و زۆرێک لە سیاسەتمەدارە ئەمریکییەکان ناچاربوون دان بە مرۆڤایەتیی فەڵەستینییەکاندا بنێن ، تەنانەت ئەگەر بە زارەکییش بێت ، بەڵام وتارەکان نەبوون بە کردار و حکومەتی ئەمریکا ڕای گشتی پشتگوێ خست ، بەڵکو دەستیکرد بە تاوانبارکردنیی ئەوانەش کە دژی قەوارەی زایۆنی ناڕەزایی دەردەبڕن!

- بکوژانێک (زایۆنیەکان) کە جینۆسایدیان دژی چەندین گەل ئەنجامداوە ، لەنێو خەڵکدا دەسوڕێنەوە وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت ، هەروەک لە گواتیمالا و ڤێتنام ڕویدا. ئەو دەربازبوونە لە سزای ئەمڕۆ دەیبینین ، خراپترینە ، چونکە لەبەرچاوی ئێمەوە ڕودەدات ، و بە دەستی ئێمەی نزیک لە قەوارەی زایۆنی جینۆساید دەکرێت!

- ئێمەی دژبەرانی جینۆساید حەز دەکەین مرۆڤایەتی لە تاوانباران دابماڵین ، ئەمەش کەمێک دەروون ئاسوودە دەکات ، بەڵام نامرۆڤایەتی شتێکی دەگمەن نییە ، بەڵکو بەشێکی ئاساییە لە مرۆڤبوونی ئێمە . لەوانەیە بکوژێک باوکێکی میهرەبان یان هاوڕێیەکی بەڕێز بێت ، و لەگەڵ ئەوەشدا هەر دڕندەیەکە . مرۆڤایەتی مانای لێخۆشبوون لە لێپرسینەوە نییە!

- خۆشحاڵم ئەمڕۆ زۆر کەس لە ئەمریکا هەن کە ئەوەی من کردم بە ڕوون و تێگەیشتوو لە قەڵەم دەدەن، و ڕەنگە بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە ، تاکە شتی مەعقول بێت!

- دایکم ، باوکم ، خوشکە بچکۆلەکەم و هەموو ئەندامانی تری خێزانەکەم... خۆشم دەوێن... ئازادی بۆ فەڵەستین!

لێنز

دوو کوشتن و دوو جیاوازی گەورەیەکیان منداڵ دەکوژێئەویتر منداڵکوژ دەکوژێهل یستون؟
22/05/2025

دوو کوشتن و دوو جیاوازی گەورە
یەکیان منداڵ دەکوژێ
ئەویتر منداڵکوژ دەکوژێ
هل یستون؟

22/05/2025

موسڵمان نەبوو، بەڵام مرۆڤێکی ئازاد بوو. دڵی بەرگەی ئەوە نەدەگرت کە هەموو خولەکێک منداڵانی غەززە سەردەبڕدرێن، لە کاتێکدا جیهان بێدەنگ بوو. لە کاتێکدا کە ئامێری کوشتنی زایۆنیی ژیانی بێتاوانەکانی دەدزی، نەیتوانی بێدەنگ بوەستێت.

22/05/2025

سوپاس بۆ خوا داخلبوونی کاروانێکی گەورەی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززەی گەمارۆدراو، بۆیەکەمجار دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ.

21/05/2025

دوای تەنسیق لەگەڵ ئیـ،ـ،ـ،ـرائیل، وەفدێکی دیبلۆماسی عربی و ئەوروپی سەردانی "مخیم جنین"یان کرد، بەڵام سەربازانی ئیـ،ـ،ـ،ـرائیلی تەقەیان بەڕوویاندا کرد.

بەمەش ئیـ،ـ،ـ،ـرائیل ئەوەنەی دیکە تووشی بەریەکەوتن ئەبێتەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەوروپی و نێودەوڵەتی.

تەبعەن ئەم جۆرە کارانە لە عورفی دیبلۆماسی و دەوڵەتداریەوە دوورە، ئەمە زیاتر لە کاری چەتە و ڕێگر ئەچێت، نەك دەوڵەتێك کە پێشتر خۆی بە دیموکراسی با دەدا.

ئەوەی شایەنی ئاماژەیە، کۆدەنگیەکی زۆر ئەوروپی دژ بە ئیـ،ـ،ـ،ـرائیل دروست بووە.
لە نێویشیاندا، ئیسپانیا بازرگانی چەکی لەگەڵ ئیـ،ـ،ـ،ـرائیل ڕاگرت.
پێشتریش ئسپانیا و نەرویج و سوید دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نابوو.

ئێستەش فەرەنسا و بەریتانیا بەتەمان دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا بنێن.

قسەکەی یەحیا سیـــ.ــینوارتان بیرە، کە وتی ئیـ،ـ،ـ،ـرائیل تووشی عەزلی نێودەوڵەتی ئەکەین؟

بەرهەمەکانی تــۆفــــانــــی پــــیـــــرۆزی ئــــەقـــســـا بەردەوامن.
Mateen

☄️میوانی منداڵکوژمان ناوێ⚠️دوای ئەوەی بایکۆتی گەلی کورد کاری گەری گەورەی کردووەتە سەر کۆمپانیاکانی خزمەتکاری زایۆنی❕بەبە...
21/05/2025

☄️میوانی منداڵکوژمان ناوێ

⚠️دوای ئەوەی بایکۆتی گەلی کورد کاری گەری گەورەی کردووەتە سەر کۆمپانیاکانی خزمەتکاری زایۆنی

❕بەبەرگی کوردی و هاندانی میوان پەروەری کوردەوە هاتوونەتەوە

🔴دەرگایان لێمەکەنەوە ،
ئەوانە میوان نیە ، منداڵکوژن

📍بایکۆت بەردەوامە

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دۆستانی دکتۆر عبدالواحد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram