Shilan Hama

Shilan Hama سەرۆکی رێکخراوی پرۆسپێرێتی بۆ ڕاهێنان و راوێژکاری خێزانی

زۆر گرنگە بزانیت پەیوەندی خێزانی لەگەڵ کێ دروست دەکەیت.           زۆریک لە خێزانەکان هەندێک پەیوەندی هەیە بەردەوامی پێدە...
03/09/2025

زۆر گرنگە بزانیت پەیوەندی خێزانی لەگەڵ کێ دروست دەکەیت.

زۆریک لە خێزانەکان هەندێک پەیوەندی هەیە بەردەوامی پێدەدەن بەبێ ئەوەی بزانن سودی هەیە یان زیان بۆ کۆی خێزانەکە لە ڕوی پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکە یان لایەنی پەروەردەی مناڵەکانیان.

یا جۆریک لە دەست تێوەردانی دەرەکی بەناوی دڵسۆزییەوە لە هەر لایەکیان بێت ئەمەش وادەکات بەردەوام ئەم خێزانە لە گرفتێکدا بژین کە خۆشیان نازانن سەرچاوەکەی لە کوێوە دروست بوە.

بۆ یە زۆرگرنگە خێزانەکانی ئەمرۆ بەتایبەت خێزانە نوێیە
کان زۆر هۆشیار و بە ئاگابن لەوەی پەیوەندی لە گەڵ کێ دروست دەکەن بە ناوی هاورێ و خزم و کەسە نزیکەکانەوە.

مەرج نیە کاتێک کە خێزانت هەیە هەمان پەیوەندیەکانی پێشتر درێژە پێ بدەیت .

ئەوەی گرنگە لێرەدا دە بێت بزانیت لەگەڵ کێ تێکەڵی دەکەیت و پەیوەندی خێزانی دروست دەکەیت

بەهیوای بەختەوەری و خۆشبەختی بۆ خێزانەکان .
ئەی بەرێزت تاچەند هاوڕای ؟

تاچەند هاوسەران کەسایەتی یەکتر دەناسن ؟        زۆرێک لەکێشە خێزانیەکان کەبۆتە دێوەزمە لە نێوان هاوسەراندا و لەژیانی خێزا...
28/08/2025

تاچەند هاوسەران کەسایەتی یەکتر دەناسن ؟

زۆرێک لەکێشە خێزانیەکان کەبۆتە دێوەزمە لە نێوان هاوسەراندا و لەژیانی خێزانیدا ئەوەیە کە بەڕادەیەکی بەرچاو سیفەت وکەسایەتی یەکتری شارەزانیین و نازانن چۆن بەدروستی مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن.

ئەمەش وای کردوە کە بەردەوام کێشەکان دوبارە ببنەوەو بەڵکو زیاتریش بن بە شێوازی تر .

ئەوەی گرنگە لێرەدا پێویستە

تۆی هاوسەر بیزانیت لەسەرەتای هاوسەرگیرییەوە تەبیعەت و هەڵسوکەوت و مامەڵەکردن لەگەڵ یەکتردا وە چۆنیەتی ڕوانین بۆ ڕووداوەکان ،سەرنج بدەن بۆ ئەوەی هەریەکەتان بزانن کاردانەوەتان چۆنە بەرامبەر هەر هەڵسوکەوتێک دەیکەن بەرامبەر یەکتری وە دواتر ڕوونکردنەوەی تەواو بدەن لە مەبەستی ئەو هەڵسوکەوتە و کاردانەوەکەی….

ئەمەش وادەکات زووتر سیفەتە جیاوازەکانی یەکتری قبوڵ بکەن و گومانی باش بە یەکتری بەرن لە ژیانی هاوسەریدا.

کە شتێکی نەخوازراو ڕوودەدات بەشێوازێکی جوانتر مامەڵە لەگەڵ یەکدا بکەن .

بەو جۆرە ژیانکردنە دەوترێت ژیانی هاوسۆزی و گونجاوی لەنێوان هاوسەراندا.

پێشنیازی ئێوە چیە بۆ زیاتر ناسینی هاوسەران پێکەوە ؟

تەنها یەک خاڵی گونجاندن بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوژینەکت پێک بێیتەوە. لە درێژەی راوێژەکانم بۆم دەرکەوتوە کە خاڵی لێکتر...
16/08/2025

تەنها یەک خاڵی گونجاندن بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوژینەکت پێک بێیتەوە.

لە درێژەی راوێژەکانم بۆم دەرکەوتوە کە خاڵی لێکترازانی نێوان خێزانەکان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە کەسیان گوێبیستی ئەوەی تریان نابێت
یان هۆکارێکی تری ئەوەیە کە هەردوکیان وا ئەزانن هەر شتێک بکەن لە رقی یەکتری ئەیکەین
ئەمەش وای کردوە لە جیاتی گومانی باشبردن بە یەکتری تەرکیزیان لەسەر ئەوەیە کامیان زووتر ئەوەی تریان خەتابار بکات ئەوەیان براوە ترە
جا بۆ بێ بەختی ئێمەی خاتون پشکی شێرمان بردوە لە دووبارە و سەد بارە کردنەوەی هەڵوێستەکان و لە بیری خۆماندا سیناریۆی بۆ دائەرێژین بە پێی هەستەکانی ئەو ساتەی کە پیایدا تێپەڕ دەبین.
ئەمەش وا دەکات ڕق دروست ببێت لە دڵدا و بە هەموو ئاوی سەر زەوی پاک نەبێتەوە.
جا بزانن ڕق سیفەتێکی نەرێنیەو زۆر خراپ ئەشکێتەوە بەسەر هەست و سۆزو رەفتارو بیرکردنەوەکانمادا.
واتا بە جۆرێکی لێ دێت هەستی مێینەبونمان لەدەست دەدەین لەجیاتی ئەوەی لێبوردن و نەرم و نیانی و لە بیرکردن بکەینە هەوێنی خێزانەکەمان درێژە بە خودی کێشەکە ئەدەین و زیاتر قوڵی دەکەینەوەو ساردو سڕی زیاتر دروست دەبێت و دەچنیەوە خاڵی سەرەتا و خراپتری لێ دەکەین،
جابۆیە زۆر گرنگە ئێمەی خانمان زیاتر ترکیزمان لەسەر سیفەتە بنەڕەتیەکانی خۆمان بێت تاوەکو کێشەکان بە ئاقارێکی تردا بڕوات.
بەهیوای ئەوەی خێزانەکان زیاتر نزیک بن لە بن بەست و گونجاندن و ئاشبونەوە لە بری شتی………..تر .
شیلان حمە

ئەرێ بەڕاست کێشەی نێوان هاوسەران خەتای کامیانە؟زۆربەی جار کەسانێک دێن بۆ لامان لەبەربوونی کێشەیەکی زۆر  ونەگونجاندنیان ل...
21/06/2025

ئەرێ بەڕاست کێشەی نێوان هاوسەران خەتای کامیانە؟

زۆربەی جار کەسانێک دێن بۆ لامان لەبەربوونی کێشەیەکی زۆر ونەگونجاندنیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان وای لێهاتوە بەرەو ئاراستەی هەڵە هەنگاو بنێت.
هەریەکەیان دەکەوێتە بیر کردنەوە لەوەی چۆن بتوانێت جەنگەکە بباتەوە یان بە جۆرێکی تر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت بەسەر بەرامبەرەکەیدا.

بابەتەکە لە کێشەی خێزانی دەردەچێت دەبێت بەکێشەی دووکەسی سەربەخۆ وچۆن مافەکانی خۆیان لە یەکتری وەربگرنەوە!

بەداخەوە لەم کاتەدا ژیان لەم خێزانەدا نامێنێت تا دەگاتە دەمە قاڵێ و قسەی نەشیاو بە یەکتری و کێشەکە ئەوەندە گەورە دەبێت دەگاتەدەرەوەی خۆیان وکەسانی بەناو دڵسۆزەکانیان دەکەوێتە نێوانیانەوە ئەمەش وادەکات لە جیاتی ئەوەی کێشە بچوکتر بێتەوە ئەوەندەی تر ئاڵۆز دەبێت و ئەوانەی نێوەندگیریەکە دەکەن دەبن بە لایەنگر بۆ هەریەکەیان و ئەمەش وادەکات دوورتر بکەونەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان🥺

ئێمە وەک راوێژکاری خێزانی رێنمای هەموو خێزانەکان دەکەین کە بەهیچ جۆرێک هاورێ و برادەر وخزم وکەس وماڵە باوان مەکەنە کێشەکانتانەوە.
چونکە بەناوی بەخەم بون و دڵسۆزی کێشەکان قوڵتر دەکەن لەبری ئارام کردنەوەی نێوانتان
بەهیوای ئەوەی هەتا ئەتوانن پێکەوە لەماڵەکەی خۆتان چارەسەری بکەن ئەگەر نەتان توانی ئەوکات باشتر وایە پەیوەندی بکەن بەراوێژکارێکی خێزانی متمانە پێکراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەتان.
ئاگاداربە کێشەکەت چارەسەرەکەی زۆر لەوە ئاسانترە کە تۆ بیری لێ دەکەیتەوە 🙂
Shilanhama

جەژنی قوربانتان موبارەک بێت خوای میهرەبان دوعاو پاڕانەوەی حاجیەکانی قبوڵکردبێت .شیلان حمە /راوێژکاری خێزانی
05/06/2025

جەژنی قوربانتان موبارەک بێت
خوای میهرەبان دوعاو پاڕانەوەی حاجیەکانی قبوڵکردبێت .
شیلان حمە /راوێژکاری خێزانی

27/02/2024
لە ئەمرۆدا دە بێت بزانی چۆن وەڵامی کەسە  نەخوازراوەکانت ئەدەیتەوە.١- وەک سەھۆل بهقسەکانیان کارت تێ نەکات و خەریکی بەرەوپ...
18/12/2023

لە ئەمرۆدا دە بێت بزانی چۆن وەڵامی کەسە نەخوازراوەکانت ئەدەیتەوە.
١- وەک سەھۆل به
قسەکانیان کارت تێ نەکات و خەریکی بەرەوپێش چوونی خۆت بەو بە چاوی بەزەییەوەسەیریان بکە.
٢-وەک دادوەربە ھەندێک شتیان بۆ راست بکەرەوە تاوەکو بزانن ئەوان لە کوێی تۆدان !

تەنھا حەزم کرد بزانن ھەمووکەسێک ئەتوانیت قسەبکات!
بەلام ئەبێت بزانیت چۆن ولەکوێدا قسە دەکەیت وچی دەڵێیت.

شیلان حمە

بەردەوام خۆتان ڕابھێنن لەسەر گۆرانکاری چونکە لە گۆرانکاریدا ژیانەوە ھەیە وتۆ دەبیت بەکەسێکی تر .«خۆ ئێمە دار نین ھەر لە ...
26/11/2023

بەردەوام خۆتان ڕابھێنن لەسەر گۆرانکاری چونکە لە گۆرانکاریدا ژیانەوە ھەیە وتۆ دەبیت بەکەسێکی تر .
«خۆ ئێمە دار نین ھەر لە یەک شوێندا ڕوابێتین »

پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر

ھەمو دڵێکی باش لە دنیایی ئەمرۆدا ئازایەتی ئەوێت.پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر
24/11/2023

ھەمو دڵێکی باش لە دنیایی ئەمرۆدا ئازایەتی ئەوێت.
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر

بەردەوام بە لە بەھێزکردنی خۆت بۆ ئەوەی ژیانێکی شاھانە بکەیت چونکە ئەوانەی بەھێزدەبن چێژ لە ژیانیان ئەکەن ھەرچەندە سەختیش...
22/11/2023

بەردەوام بە لە بەھێزکردنی خۆت بۆ ئەوەی ژیانێکی شاھانە بکەیت
چونکە ئەوانەی بەھێزدەبن چێژ لە ژیانیان ئەکەن ھەرچەندە سەختیش بێت .
پرۆژەی تۆیەکی بەھێز تر

ئەم ژیانە بەردەوام پێویستی بە روناک کەرەوەیەک ھەیە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ھەنگاوی دواتر ئەنێت.لەوانەیە تۆ زۆر بەباشی ببینیت...
21/11/2023

ئەم ژیانە بەردەوام پێویستی بە روناک کەرەوەیەک ھەیە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ھەنگاوی دواتر ئەنێت.
لەوانەیە تۆ زۆر بەباشی ببینیت
بەڵام نازانی کە سەرابێکە و ھیچی تر !
پرۆژەی تۆ یەکی بەھێزتر!

ھیچ كات ئەوەندە پەیوەست مەبە بەشتێکەوە کەوابزانی بەنەمانی ئەو شتە تۆ بێ ھیوا دەبیت چونکە ئێمەش لەم  ژیانەدا پەیوەست نین ...
17/11/2023

ھیچ كات ئەوەندە پەیوەست مەبە بەشتێکەوە کەوابزانی بەنەمانی ئەو شتە تۆ بێ ھیوا دەبیت
چونکە ئێمەش لەم ژیانەدا پەیوەست نین بەھیچ وە بۆیە بریاردراوە کە بەجێی بھێلین
پرۆژەی تۆیەکی بەھێزتر

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shilan Hama posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram