04/11/2025
پێشکەشکردنی سیمینارێکی هۆشیاری
دەربارەی شێرپەنجەی مەمک
لەمانگی ئۆکتۆبەری پەمەیی سیمینارێک دەربارەی نەخۆشیەکانی مەمک
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام بە هاوکاری سەنتەری مەمک لە رانیە بۆبەشێک لە خوێندکارانی پەیمانگا ڕێکخرا..
ئامانجی ئەم هۆشیارییە پەروەردەکردنی کچانی گەنجە سەبارەت بە گرنگی زوو دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی تەندروست و خۆپشکنین لە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمکدا. بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی تەندروستتر بۆ کۆمەڵگاکەمان.
بابەتی سیمینارەکەش لەلایەن (م. کوردستان حمدامین)
ڕاهینەری بواری شیرپەنجەی مەمک
پێشکەشکران.
بەشی ڕاگەیاندن.