07/07/2024
سورەتی النساء
ئایەتی (٩١) تا (١٠٤)
سَتَجِدُونَ ءَاخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأۡمَنُوكُمۡ وَيَأۡمَنُواْ قَوۡمَهُمۡ كُلَّ مَا رُدُّوٓاْ إِلَى ٱلۡفِتۡنَةِ أُرۡكِسُواْ فِيهَاۚ فَإِن لَّمۡ يَعۡتَزِلُوكُمۡ وَيُلۡقُوٓاْ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَمَ وَيَكُفُّوٓاْ أَيۡدِيَهُمۡ فَخُذُوهُمۡ وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡۚ وَأُوْلَٰٓئِكُمۡ جَعَلۡنَا لَكُمۡ عَلَيۡهِمۡ سُلۡطَٰنٗا مُّبِينٗا (٩١)
لە مەولا کەسانێکی تر دەبینن دەیانەوێت لەئێوە ئەمین بن وە لە ھۆزەکەی خۆشیان ئەمین بن ھەر کاتێک بانگ کرابن بۆ بـێ بــاوەڕی و بت پەرستی گەڕاونەتەوە بۆی واتە بەئاشتی ڕازی نەدەبوون جا ئەگەر کەنارگیر نەبوون لێتان وە جڵەوی ئاشتیان نەدایە دەستتان وە دەستیان نەکێشایەوە لەجەنگ کردن ئەوە بە دیل بیانگرن و بیانکوژن لەھەر شوێنێک کە بەردەستتان کەوتن ئەوانەی (باسمان کرد) داومانە بە ئێوە لەدژیان دەسەڵاتی ئاشکرا
وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٍ أَن يَقۡتُلَ مُؤۡمِنًا إِلَّا خَطَـٔٗاۚ وَمَن قَتَلَ مُؤۡمِنًا خَطَـٔٗا فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖ وَدِيَةٞ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُواْۚ فَإِن كَانَ مِن قَوۡمٍ عَدُوّٖ لَّكُمۡ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖۖ وَإِن كَانَ مِن قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞ فَدِيَةٞ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ وَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖۖ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَهۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ تَوۡبَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا (٩٢)
بۆ ھیچ باوەڕدارێک ڕەوا نیە باوەڕدارێک بکوژێت مەگەر بەھەڵە نەبێت وە ھەر کەسێک ئیماندارێک بە ھەڵە بکوژێت ئەوە لەسەریەتی ئازادکردنی کۆیلەیەکی باوەڕدار و نرخی خوێنێکیش بدات بە کەس و کاری کوژراوەکە مەگەر بیبەخشن لە خوێنەکە بەخێری خۆیان بەڵام ئەگەر کوژراوەکە لەگەلێک بوو کە دوژمنتان بوون (کافری شەڕکار بوون) وە بەڵام کوژراوەکە ئیماندار بوو ئەوە ھەر لەسەریەتی ئازادکردنی بەندەیەکی ئیماندار وە ئەگەر کوژراوە باوەڕدارەکە لەگەلێک بوو کە لەنێوان ئێوە وئەواندا پەیمان ھەبوو ئەوا نرخی خوێنێک بدەنەکەسی کوژراوەکە لەگەڵ ئازادکردنی کۆیلەیەکی ئیماندار جا ئەو بکوژەی دەستی نەکەوت یان نەی بوو ئەوە لەسەریەتی ڕۆژووگرتنی دوو مانگ لەسەریەک ئەم بڕیاڕە لێبووردنە لەلایەن خواوە، وە خوا ھەمیشە زانا و کاردروستە
وَمَن يَقۡتُلۡ مُؤۡمِنٗا مُّتَعَمِّدٗا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدٗا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمٗا (٩٣)
وەھەرکەسێک ئیماندارێک بەدەس ئەنقەس بکوژێت ئەوە تۆڵەی ئەو کەسە دۆزەخە بە ھەمیشەیی تیایدا ئەبێت وخوا خەشمی لێگرتووە و نەفرەتی لێکردووە و سزایەکی گەورەی بۆئامادە کردووە
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُواْ وَلَا تَقُولُواْ لِمَنۡ أَلۡقَىٰٓ إِلَيۡكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسۡتَ مُؤۡمِنٗا تَبۡتَغُونَ عَرَضَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٞۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبۡلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ فَتَبَيَّنُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٗا (٩٤)
ئەی کەسانێک کەبڕواتان ھێناوە کاتێک دەرچوون بۆ جیھادکردن لەڕێگەی خوادا ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە، وە نەڵین بەو کەسانەی کە سڵاوی موسڵمانانەتان لێدەکەن تۆ بڕوادار نیت؟ بەدوای شتوومەک و سامانی دونیاییدا بگەڕێن ئەوە لای خوا دەسکەوتی زۆر ھەیە ئێوەش لەمەو پێش ھەروەھا بوون (ئیمانەکەتان دەشاردەوە) ئەمجا خوا منەتی نا بەسەرتاندا بە ھێز و زاڵی کردن دەی کەواتە ھەموو شتێک ڕوون بکەنەوە بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادارە بەوەی ئێوە دەیکەن
لَّا يَسۡتَوِي ٱلۡقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ غَيۡرُ أُوْلِي ٱلضَّرَرِ وَٱلۡمُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ دَرَجَةٗۚ وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ أَجۡرًا عَظِيمٗا (٩٥)
یەکسان نین ئەو باوەڕدارانەی دانیشتوون و جیھاد ناکەن جگە لە خاوەن عوزرەکان نەبێت (وەک نەخۆش، و کوێر، وشەل) لەگەڵ تێکۆشەرانی ڕێگەی خوادا بەماڵ و گیانیان خوا فەزڵی تێکۆشەران بە ماڵ و گیانیانی داوە بە سەر دانیشتوان لە جیھاددا بە پلەیەک وە ھەر یەک لەو دوو تاقمە خوا بەڵێنی پاداشتی زۆر چاکی پێی داون کە بەھەشتە. وە خوا ڕێزی تێکۆشەرانی داوە بەسەر دانیشتووەکاندا بە پاداشتێکی گەورە
دَرَجَٰتٖ مِّنۡهُ وَمَغۡفِرَةٗ وَرَحۡمَةٗۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمًا (٩٦)
لەلای خواوە پلەی زۆر و لێخۆشبوون و میھرەبانیان بۆ ھەیە وە خوا ھەمیشە لێبوردەی میھرەبانە
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِيٓ أَنفُسِهِمۡ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمۡۖ قَالُواْ كُنَّا مُسۡتَضۡعَفِينَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ قَالُوٓاْ أَلَمۡ تَكُنۡ أَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٗ فَتُهَاجِرُواْ فِيهَاۚ فَأُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُۖ وَسَآءَتۡ مَصِيرًا (٩٧)
بە ڕاستی ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا کە ستەمیان لەخۆیان دەکرد (بە کۆچ نەکردنیان) (بە تەشەرەوە پێیان) دەڵێن (دەربارەی ئایینەکەتان) لەچیدا بوون؟! دەڵێن ئێمە چەوساوە بووین لەسەر زەویدا پێیان دەڵێن مەگەر زەوی خوا فراوان نەبوو؟ تا کۆچتان بکردایە تیایدا جا ئەوانە شوێنیان دۆزەخە ئای چ پاشەڕۆژێکی خراپە
إِلَّا ٱلۡمُسۡتَضۡعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلۡوِلۡدَٰنِ لَا يَسۡتَطِيعُونَ حِيلَةٗ وَلَا يَهۡتَدُونَ سَبِيلٗا (٩٨)
بێجگە لەو چەوساوانەی کە لە پیاوان و ئافرەتان و لە مناڵانن کە توانای ھیچ چارەیەکیان نیە (لەبەر بێ ھێزی و پیرییان) وە بەھیچ شێوازێک ڕێ دەرناکەن
فَأُوْلَٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعۡفُوَ عَنۡهُمۡۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورٗا (٩٩)
ئا ئەوانە ئومێد ھەیە خوا لێیان خۆش بێت وە خوا ھەمیشە چاوپۆشیکار و لێخۆشبووە
۞ وَمَن يُهَاجِرۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُرَٰغَمٗا كَثِيرٗا وَسَعَةٗۚ وَمَن يَخۡرُجۡ مِنۢ بَيۡتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدۡرِكۡهُ ٱلۡمَوۡتُ فَقَدۡ وَقَعَ أَجۡرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا (١٠٠)
وە ھەر کەسێک کۆچ بکات لە ڕێی خوادا دەستی دەکەوێت لە زەویدا جێگە و ڕێگەی زۆر کە دوژمن پێی ناخۆشە وە فراوانی لە ڕۆزی ژیاندا وە ھەرکەسێک لە ماڵی خۆی دەرچێت وە کۆچ بکات بۆ لای خوا و پێغەمبەرەکەی پاشان مردن پێی بگات ئەوە بێگومان پاداشتی ئەو کەسە کەوتۆتە سەر خوا وە خوا ھەمیشە لێبوردەی بە بەزەییە
وَإِذَا ضَرَبۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنۡ خِفۡتُمۡ أَن يَفۡتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْۚ إِنَّ ٱلۡكَٰفِرِينَ كَانُواْ لَكُمۡ عَدُوّٗا مُّبِينٗا (١٠١)
ھەر کاتێک سەفەرتان کرد و گەڕان بەسەر زەویدا ئەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (دروستە بۆتان) کە نوێژەکان کورت بکەنەوە ئەگەر ترسان ئەوانەی بێ باوەڕن جەنگتان لەگەڵ بکەن بە ڕاستی بێ باوەڕان ھەمیشە بۆ ئێوە دوژمنێکی ڕوون و ئاشکران
وَإِذَا كُنتَ فِيهِمۡ فَأَقَمۡتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلۡتَقُمۡ طَآئِفَةٞ مِّنۡهُم مَّعَكَ وَلۡيَأۡخُذُوٓاْ أَسۡلِحَتَهُمۡۖ فَإِذَا سَجَدُواْ فَلۡيَكُونُواْ مِن وَرَآئِكُمۡ وَلۡتَأۡتِ طَآئِفَةٌ أُخۡرَىٰ لَمۡ يُصَلُّواْ فَلۡيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلۡيَأۡخُذُواْ حِذۡرَهُمۡ وَأَسۡلِحَتَهُمۡۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ تَغۡفُلُونَ عَنۡ أَسۡلِحَتِكُمۡ وَأَمۡتِعَتِكُمۡ فَيَمِيلُونَ عَلَيۡكُم مَّيۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِن كَانَ بِكُمۡ أَذٗى مِّن مَّطَرٍ أَوۡ كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓاْ أَسۡلِحَتَكُمۡۖ وَخُذُواْ حِذۡرَكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا (١٠٢)
کاتێک تۆ ئەی موحەممەد (ﷺ) لەجەنگدا لەناو بڕواداراندا بوویت و پێش نوێژیت بۆ کردن ئەوە با تاقمێک لەوان لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن و با چەکەکانیان پێ بێت جا کاتێک سوژدەیان برد (رکاتێکیان تەواو کرد) با بچنە دواوە لە پشتانەوە بن پاسەوانتان بن وە باتاقمەکەی تر بێن کە نوێژیان نەکردوە وپاسەوان بوون و لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن وە با ووریای خۆیان بن و چەکەکانیشیان پێ بێت بێ باوەڕان ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ ئاگابن لە چەکەکانتان و شت و مەکەکانتان تا پەلامارتان بدەن بە پەلامارێکی یەکجارەکی بدەن بە سەرتاندا وە تاوانتان لەسەر نیە ئەگەر بەھۆی بارانەوە ناڕەحەت بوون یان نەخۆش بوون کە چەکەکانتان دانێن بەڵام ووریای خـۆتان بن بەڕاستی خوا ئامادەی کردوە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕیسواکەر
فَإِذَا قَضَيۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمۡۚ فَإِذَا ٱطۡمَأۡنَنتُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتۡ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ كِتَٰبٗا مَّوۡقُوتٗا (١٠٣)
ئەمجا کاتێک نوێژەکانتان بەجێ ھێنا ئەوسا یادی خوا بکەن بەپێوە و بەدانیشتنەوە وە لە سەرتەنیشتان بە پاڵکەوتنەوە جا ھەر کاتێک دڵ ئارام بوون و ترستان نەما ئەو کاتە نوێژەکانتان بە ڕێک و پێکی بکەن بەڕاستی نوێژ ھەمیشە لەسەر باوەڕداران فەرزکراوێکی کات بۆ دیاری کراوە
وَلَا تَهِنُواْ فِي ٱبۡتِغَآءِ ٱلۡقَوۡمِۖ إِن تَكُونُواْ تَأۡلَمُونَ فَإِنَّهُمۡ يَأۡلَمُونَ كَمَا تَأۡلَمُونَۖ وَتَرۡجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرۡجُونَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٠٤)
سست مەبن لە بەدوا گەڕانی دوژمنتاندا یان لە بەدوا گەڕانی ئەو قەومە کافرانەدا ئەگەر ئێوە ئێش و ئازارتان پێ بگات بێگومان ئەوانیش ئێش و ئازاریان پێدەگات وەک چۆن ئێوە ئێش و ئازارتان پێدەگات وە ئێوە ئومێد دەکەن لەخوا ئەوەی ئەوان ئومێدی ناکەن کە پاداشت و سەرکەوتنە وە بەڕاستی خوا ھەمیشە زانا و کار دروسته