Dr. Negin Jaafar

Dr. Negin Jaafar بخوێنن، چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوشمنتان ھەموو ئا?

23/05/2026

ڤەیپ و جگەرەی ئەلەکترۆنی

22/05/2026

گەر لێم بپرسن هۆگری چیت؟
دەڵێم زۆر شت وە هێندەش بە ئیرادەم دەتوانم لە یەک چرکەدا واز لەو شتە بێنم کە شێتانە هۆگری دەبم.

یەکێک لەو شتانە کە تەوای ژیانم هۆگری بووم خوێندنەوەیە. لەو کاتانەدا کە ناخوێنمەوە، گوێدەگرم، لەو ساتەوە بیرم دێت و بیر دەکەمەوە عاشقی خوێندنەوە بووم.
گەر لێم بپرسن کام پەرتووکم خوێندوونەتەوە لە چەند دانەیەکیان زیادتر نە ناوی نوسەرم لە بیرە و نە تایتڵی پەرتووک، سەیرە.
بۆ پرسی چارەسەرخوازانیش، ناویان و شکڵیانم زوو بیر دەچێتەوە، بەس پرس و کەیسەکەیان بە میلیم ون نابێت.

ئەم گرتەی خوارەوە کورتەیەکی بچووکە لە بیر و ڕاکان و ژیاننامەی نوسەری کوردستانی مامۆستا شێرکۆ بێکەس.
مرۆڤێکی دەگمەن کە دەبوو وە دەبێت بکرێتە قوتابخانەیەکی فکری؛ دەبێت نەوەی نوێ بە فکرەکانی ئەو فێری کوردبوون بکرێن.

لەو ڕۆژاندا کە ڕژێمی بەعس لە دواچرکەکانی تۆپیندا بوو
ڕۆژنامە و مێدیا دانیمارکیەکان ڕوویان کردە ئێمە وەک بەرکەووتوانی کیمیاباران و دەربازبوانی تاوانی کۆمەڵکوژی.
لە سەرەتای بیستەکانی تەمەندا بووم.
ڕۆژنامەنووسێکی دانیمارکی پرسیاری لێ کردم، تۆ کە لە جەنگ دەرباز بوویت ڕات چیە لەسەر ئەم هێرشەی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەت.
لە وەڵامدا گووتم:
هەموو ئازادییەک و ئازادبوونێک باجی هەیە، پێم وایە کورد دەبێت ئامادە بێت ئەو باجە بدات. ئێمە یەک مێژووە/ نیو سەدەیە کۆمەڵکوژ دەکرێن. گەر کەس و کارم لەم جەنگەدا شەهید بوون ئازادیمان خۆش.
ئەمڕۆ کە گوێم لەم بەشە بوو ئەو بیرکردنەوانەی خۆمم هاتەوە یاد، پێم خۆش بوو لەگەڵ ئێوە بەشی بکەم.
شانسیان هەیە ئەوانەی مامۆستا شێرکۆ بێکەسیان لە نزیکەوە ناسیووە، داخۆ ئاخافتنی قووڵ لەگەڵ ئەودا چۆن بووبێت.

پێتان وایە مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمر چی دەڵێت و دەنووسێت لەسەر پرسی دۆستایەتی نیوان کورد و عەرەب؟ بەتایبەی فەلەستینی و عەرەب؟

20/05/2026

لەو ساڵانەدا کە باوکم پێشمەرگە بوو شوێنمان زۆر دەگۆڕی، ماوەیەکی زۆر باوکم و پێشمەرگەکان لە سۆڵە بوون.
کاتێک نەخۆش دەکەوتین، دەچووین بۆ سێوسێنان بۆ ئەوەی دکتۆر فایەق ببینین.
ئەوکاتە تەمەنی من هەشت یان نۆ ساڵ بوو، بەڵام تا ئێستا میهرەبانی، دڵسۆزی و مامەڵە جوانەکەی دکتۆر فایەقم لەبیر نەچووە.

دکتۆر فایەق نموونەی دکتۆرێکی شۆڕشگێڕ و ماندوونەناس بوو، و بەڕاستی جێی شانازییە.

19/05/2026

وەک خۆبەخش ئیش بۆ کەس مەکەن.

ئەوەی کە ڕوو ئەدات بەشێکە لە کۆیلە ڕاگرتن.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە سەدەی نۆزدەهەمدا کۆیلایەتی بە یاسا کۆتایی پێ هێندرا.

15/05/2026

بۆ؟
من وا بیر لەو پرسە دەکەمەوە.

14/05/2026

بوونی کورد لە مەیدانەکانی جیهاندا گرنگە.
گرنگە ناسنامە و کوولتووری خۆمان بناسێنین بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، وەک بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئاماژەی پێ دا لە وتارەکەیاندا:
“کاتی ئەوە هاتووە خۆمان کورد و مێژووی کورد و دواڕۆژ و پلانەکانی کورد بە جیهان بناسێنین، لە زاری خۆمانەوە”

کوولتوور تەنها گۆرانی و جلوبەرگ نییە، بەڵکو زمان و ژیان و مێژوو و شێوازی بیرکردنەوەمانە، کوولتوور زۆر شتی دیکەیە.
ئێەمی کورد دەتوانین بە کوولتوورمان سیاسەت بکەین، فیلمێک، نمایشێک، تابلۆیەک، پارچەیەک موزیک و پەرتووکێکی کوردی دەشێ و دەکرێ کاری هەزاران پەرلەمانتار و دیپلۆماتمان بۆ بکەن.
ئەم کار و چالاکیانە کلیلی هەموو ئەو دەرگایانەن کە نەیارانی کورد بەسەرماندا دایانخستوون، جێی شانازین و کورد نزیک دەکەنەوە لە سەرکەوتنەکانی.

گەلێک کە کوولتووری خۆی پاراستبێت، هەرگیز ون نابێت.

ئەمڕۆ ڕۆژی دایکانەئەمڕۆ پیرۆز دەکەم لە خۆم و دایکم و هەموو دایکەکانی جیهان.ئەمڕۆ پیرۆز دەکەم لە هەموو ئەو ژنانەش کە ئاوا...
10/05/2026

ئەمڕۆ ڕۆژی دایکانە
ئەمڕۆ پیرۆز دەکەم لە خۆم و دایکم و هەموو دایکەکانی جیهان.
ئەمڕۆ پیرۆز دەکەم لە هەموو ئەو ژنانەش کە ئاواتیان
بوون بە دایک بوو و لە بەر هەر هۆکارێک نەبوون بە دایک.

دایکم:
ژنێکی ماندوو
ژنێکی نەترس
ژنێکی بوێر
ژنێکی بەهێز و بەتوانا
ژنێکی ئارام
ژنێکی بەخشندە
ژنێکی مهرەبان
ژنێکی دڵسۆز
ژنێک کە هەمیشە باوەڕی بە تواناکانمان هەبووە
ژنێک کە پاڵپشتمان بووە، هیچ کات و لە هیچ شونێک پشتی لە عەرز نەداوین.
ژنێک کە هەمیشە ئێمەی پێش هەموو ئاوات و خۆزگا و خەونەکانی خۆی خستووە.
ژنێک کە جەنگیووە بۆ هەموو ئەو مافانە کە من هەمن و هاوشانم جنگیووە بۆ هەموو ئەو مافانە کی هی منن و وەرم گرتوونەتەوە.
دایکم
ژنێک کە هەمیشە باوەشی پڕە لە خۆشەویستی، گەرمی و ئامێزی کراوەیە لە هەموو کات و ساتەکاندا.
ژنیک کە منی قبووڵە وەک ئەوەی کە هەم
ژنە پێشمەرگەیەکی ماندوو، ژنێک کە بە شاخەوە دایک بووە بۆ هەموو پێشمەرگەکان.
دایکم کەشتیەک بووە بۆ من، بەو و لەگەڵ ئەودا توانیوومە لە هەموو شەپۆلە سواوەکان بدەم، لە زریانەکانی ژیان و بووندا منی گەیاندوەتە ئەو بەندەرە ئارامە کە پێی دەڵێم دایکم.

دایکم خوێنەواری نیە، کەسانی نەزان و بێحورمەت و بێ ئاگا پێیان گووتوە “نخوێنەوار”
بەس من پێم وایە دایکم یەکێکە لە سەرکەوتووترین پڕۆفیسۆرەکانی قوتابخانەی ژیان، هێجگار سەرسامم بە زیرەکی و بیرکردنەوە و ڕێبەرایەتی.

بەهیوام بتوانم وەک دایکم دایکایەتی بکەم بۆ کوڕ و کچەکەم.

دوو هاوپیشەی بەتوانای بەشەکەمان پڕۆفیسۆر ئیدا ڤۆگل و پڕۆفیسۆر لارس هنینگ پدارسن لە نەخۆشخانەی ئۆرهوس ٢٤ ملیۆن کرۆن وەردە...
26/04/2026

دوو هاوپیشەی بەتوانای بەشەکەمان پڕۆفیسۆر ئیدا ڤۆگل و پڕۆفیسۆر لارس هنینگ پدارسن لە نەخۆشخانەی ئۆرهوس ٢٤ ملیۆن کرۆن وەردەگرن لە فاندێکەوە( ‏Innovation Fund Denmark) بۆ توێژنەوە و دۆزینەوەی نەخۆشییە بۆماوەییەکانی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا پێش حەفتەی ٩ دووگیانی.

فاندەکە لە کۆتایی مانگی سێدا بەخشراوە بە زانکۆی ئۆرهوس و پڕۆفیسۆر ئیدا ڤۆگل و پڕۆفیسۆر لارس پدارسن کە لە نەخۆشخانەی ئۆرهوس لە پەشەکەی ئێمە کاربەدەستن.
ئامانجەکانی بەکارهێنانی ئەم فاندە ڕوونن. مەحاڵە و ناتواندرێت ئەم فاندە لە نێوان ئەم پڕۆفیسۆرانەدا وە زانکۆی ئۆرهوسدا حەپەلووش بکرێت.

لاراس پیدەرسن زاوامانە لێم پرسی لارس
ئەو پارانە هێجگار خەیاڵین ئەگەر پڕۆژەکە داخرا چی لەم پارانە دەکەن؟
گووتی دەبێت ڕادەستی خاوەنیان بکرێنەوە.
پرسیم پارەکان لە کوێن، گووتی ئەکوانتی قووفڵکراو و بۆمان نیە یەک چا بەو پارانە بخۆینەوە کە پەیوەندی بە ئامانجی پڕۆژەکەوە نەبێت.

دڵنیام لەوەی گەر ڕۆژێک ئەم فاندە حەپەلووش کرا لەلایان زانکۆی ئۆرهوسەوە، لارس دەست لە کار دەکێشێتەوە، واز لە زانکۆی ئۆرهوس دەهێنێت و شکاتیشیان لێ دەکات.
بەمە دەگووترێت ئەخلاق، خۆپاکردنەوە و تێوەنەگلان و ڕاگرتنی کەرامەت.

وەک نووسیم لارس زاوامانە، بەس ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان یەک کرۆن لەو پارانەی فاندەی حەپەلووش کرد یان چاوپۆشکی کرد لە دزینیان ، بێ دوودڵی خودی خۆم پێی دەڵێم لارس تۆ بەشێکی لەو دزی و گەندەڵییە، مانەوەی تۆ لە زانکۆی ئۆرهوس و سەرداخستن وە شکات نەکردنت لەوان، پێم دەڵێ تۆ یەکێکی لە دزەکان و شەرمەزاری دەکەم. پەیوەندیشی لەگەڵ دەبڕم و مۆڵەت نادەم بێتە ماڵەکەم.
بە دانیمارکی دەگووترێت دۆستەکانتم پێ پێشان بدە و پێت دەڵێم تۆ کێیت!

دانیمارک وڵاتێکە ناوبانگی دەرکردووە وەک وڵاتێکی دەستپاک و گەندەڵی بوونی نیە، گەر هەشبێت یەک و دوو دەیوەستێنن.
هەر یەک لە ئێمە وەک بەشێک لە کۆمەڵگە بەرپرسین لەوەی کە گەندەڵی و دزی قبووڵ نەکەین. ئەمە نەدەمانکاتە پاڵەوانی مەیدان و نە مامە ڕیشە، ئەمە بەشێکە لەوە کە پێی دەگووترێت ئەخلاق و هەستی بەرپرسیاریەتی و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە.

ئێستا پرسیارێکی ڕوون لە ئێووە دەکەم وەک تاکی کۆمەڵگە، وەک توێژەر، وەک مامۆستای زانکۆ، وەک کەسانی ئاکادیمی، پرسیارەکەم ڕوونە!
ئەگەر پارەی ئەم فاندە لە نیوان زانکۆ و دەستەی توێژەراندا حەپەلووش کرا وە پڕۆفیسۆر لارس سەری داخست و لە زانکۆی ئۆرهوس بەردەوام بوو، ڕاتان چی دەبێت لەسەری؟

لە وێنەکەدا، لە چەپەوە بۆ ڕاست: Lars Henning Pedersen، Ida Vogel و Lotte Hatt دەبینرێن.
وێنە: Innovationsfonden
31.03.2026

بۆنی ئەوە دەکەم بۆ داپۆشینی تاوانەکان و هەڵەکان هەندێک سەرقاڵی ئەوەن ئەم پرسە بە ئاراستەی شارچیەتی و زۆنچیەتیدا دەبەن.دو...
19/04/2026

بۆنی ئەوە دەکەم بۆ داپۆشینی تاوانەکان و هەڵەکان هەندێک سەرقاڵی ئەوەن ئەم پرسە بە ئاراستەی شارچیەتی و زۆنچیەتیدا دەبەن.

دووبارە هەندێک لە خەڵکی شاریان خستە تەڵەی خۆ بە قوربانی زانینن و دەستیان کرد بە شارچیەتی، ئەی هووی، ئاخر کەسانی ئاقڵ و ژیر و بەهۆش چۆن دەبێت ئاوا وەک بووکەڵە بجوڵدرێن.

یەک ملیۆن جار بە من گووتراوە هەورامی وا و واو و وا، مەلا هەڵۆ هەورامیتان جوانە، ئاشتی هەورامیتان جوانە، هێمن هەورامیتان جوانە ههههه هههههه
پێکەنینیم بە عەڵی ئەوانە هاتووە کە ویستوویانە من دووکەڵ بدەن و بمخەنە سوچی بەرگری و هێرشەوە، بخمەنە سوچی خۆ بەقوربانی زانین و دەستپێکردن بە شۆڕشی هەورامیچیەتیەوە.
کورد دەڵێت چەم بێ چەقەڵ نابێت، ئەوانە بە من چی!

ئازیزان من پێم وایە لەم کاتانەدا دەبێت ئەو پرسیارە قووڵانە ئاراستە بکەین کە دروستکەرن.
بۆ نموونە لە هەموو نەخۆشخانەکانی دانیمارک سیستەمی “ڕووداوە نەبە مەبەستەکان، ڕووداوە نەخواستراوەکان” بوونی هەیە.
ئەمە چیە و چۆنە؟
سیستیمێکە بۆ چاکسازی وە بەرەو باشترینی نەخۆشاخانە کار دەکات.
هەموو کارمەندانی نەخۆشخانە دەتوانن ئەم سیستیمە بەکار بهێنن، نەوەک هەر ئەتوانین بەڵکو ئەمەئەرکە. ئەرکی هەریەکمانە چی کەمووکورتی هەیە وە چی نەدەبوو ڕووبدات ڕاپۆرتی بکەین و بیخەینە ناو سیستیمی UTH, ئەمە لە پچووکترین شتەوە، بۆ نموونە کانوولا لە جێی خۆیدا نەبووە, تا ڕووداو و حاڵەتی ئاڵۆزتر.
لیژنەی ڕووداوە “نەبەمە مەبەستەکان UTH” زۆر بە وردی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن، دواتر ڕووداوەکە دەبەنە سەر مێزی بەڕێوەبەر، دەڵێن ئەمە چاک بکە، با ئەم حاڵەتە جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە. بەڕێوەبەریش دەبێت یەک و دوو چاکسازی دەست پێ بکات. وەی بە حاڵی ئەو بەڕێوەبەرە کە بە ئەرکەکانی هەڵناسێت، وەی بە حاڵی بەڕێوەبەر کە هەمان ڕووداو دووبارە بێتەوە.
ئەوەی کە زۆر خۆشم دەوێت لیژنە خزمە خزمێنە ناکەن و چاوی باوکیان دەر دەهێنن گەر ئەو هۆکاری هەڵەکان بووبێت. هەندێک جار خۆم سەرقاڵ بووم و لە کاتی خۆیدا وەڵامی پشکنینم نەداوەتەوە بە نەخۆش، ئەمە چووەتە ناو سیستیمی UTH, نزیکترین هاوڕێی پزیشکی خۆم بەشێکە لەو لیژنە، هەڵیواسیوم بە تەنافەکەوە و وشی کردوومەتەوە. تا حەفتا پشتم ماوە جارێکی دیکە ئەمەم بیر ناچێتەوە و ئەو دکتۆرەشم بەقەد چاوەکانم خۆش دەوێت.

بۆ تێبینی لێرە بەڕێوەبەر خزمەتکاری نەخۆشخانە و کارمەندە، خودای سەر کورسی نیە.
پەلەمانتار خزمەتکاری منە.
ڕەئیسی حزب من هەڵیدەبژێرم و خزمەتکاری منە.

با وانە فێربین و کوردستان بەرەو باشتر ببەین.

Adresse

Palle Juul-Jensens Boulevard 175
Skanderborg
8660

Hvad er åbningstiderne?

Mandag 21:00 - 23:00
Tirsdag 21:00 - 23:00
Onsdag 21:00 - 23:00
Torsdag 21:00 - 23:00

Telefon

+4591615204

Underretninger

Vær den første til at vide, og lad os sende dig en email, når Dr. Negin Jaafar sender nyheder og tilbud. Din e-mail-adresse vil ikke blive brugt til andre formål, og du kan til enhver tid afmelde dig.

Kontakt Praksis

Send en besked til Dr. Negin Jaafar:

Del