دەرمانخانەی ئۆنڵاین ::= online pharmacy'

دەرمانخانەی ئۆنڵاین ::= online pharmacy' Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دەرمانخانەی ئۆنڵاین ::= online pharmacy', Medical Equipment Supplier, London.

دابەزاندنی کێش "۷" بــۆ "۱٥" کیلۆ مانگانە👫 بۆ پیاوان  و خانمان 👫✅ئەم بەرهەمە لە کوالیتی کۆنترۆل پشکنینی بۆ کراوە تاکە بە...
09/05/2020

دابەزاندنی کێش "۷" بــۆ "۱٥" کیلۆ مانگانە
👫 بۆ پیاوان و خانمان 👫

✅ئەم بەرهەمە لە کوالیتی کۆنترۆل پشکنینی بۆ کراوە تاکە بەرهەمی باوەڕپێکراوە لە ئێستادا.
✅ بەبــێ رجیم.
✅ بەبــێ وەرزشكردن
✅ هیچ زیانێکی بۆ تەندروستی نیە، چونکە 100% سروشتییە
********
🔵 کاریگەری و تایبەتمەندییەکانی ئەو کەپسولە👇
✅ چەورى وورگ دەسوتێنیت .
✅ ئارەزووى خواردن کەم دەکاتەوە.
✅ کیشی لەش کەم دەکات و جوانیەکی سروشتی پێ ئەبەخشێ.
✅کێشەی قۆلۆن و غازات و قەبزی کەم دەکاتەوە.
✅ ریژەی چەوری و کۆلسترۆل لە خوین کەم دەکاتەوە.
********
♦️ ئه‌م که‌پسوله‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ی (10) ڕۆژدا هه‌ست به‌ کاریگه‌ریه‌کانی ده‌که‌یت به‌ ڕاده‌یه‌ک به‌ هێزه.
*********
تێبینی: تکایە ئەو کەسانە نابێ ئەو کەپسولە بەکاربێنن👇
⛔ ئافرەتی دووگیان و شیردەر .
⛔ ئەو کەسانەی تەمەنیان نەگەیشتۆتە ١٨ ساڵ.
⛔ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.
*******
♦️ئەو قوتوە "60" دانە کەبسولی تیدایە و رۆژانە ۲ کەبسول بەیەکەوە ، ٤٠ دەقە پێش نانی بەیانی بەکاردێت.
********
♦️نرخی 38 هەزارە

فۆلیک ئەسید (Folic acid) چییە و ڕۆڵی چییە؟فۆلیک ئەسید ڤیتامینی جۆری بییە (B) (ڤیتامین B9). لە چەند جۆرێکی خواردندا ھەیە....
09/05/2020

فۆلیک ئەسید (Folic acid) چییە و ڕۆڵی چییە؟

فۆلیک ئەسید ڤیتامینی جۆری بییە (B) (ڤیتامین B9). لە چەند جۆرێکی خواردندا ھەیە. وەکو خواردنە سەوزە تۆخەکان، دانەوێڵە، پاقلەمەنی، مزرەمەنییەکان.

هەندێک جۆری نان و ھەویرەکان و پاستا و cereal,(فۆرتیفایت) واتا بۆی زیاد ئەکرێن بە شێوەی سناعی. هەر بۆیە سەیری بەرگەکەی بکە پیتی (F) لەسەر نوسراوە و بەوەدا دەیناسیتەوە.

وە وا باشترە کە دایکان پێش ئەوەی دوگیان بن ئەم دەرمانە بەکار بێنن، دەرمانێکە بەکاردێت بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیان لە سەرەتای سێ مانگی سکپڕیدا کە زۆر گرنگە. فۆلیک ئەسید بەشداریدەکات لە دروستبوون و دابەشبوونی خانەکانی لەش و بەشدارە لە دروستکردنی DNA.

سوودەکانی فۆلیک ئەسید لەکاتی دووگیانیدا:

- فۆلیک ئەسید یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کۆرپەکەت لەو کەموکورتیانەی لە کۆئەندامی هەستەدەماردا دروستدەبن.

- منداڵ دەپارێزێت لە دروستبوونی کەروێشکە ( ئەو بۆشاییەی لەسەر لێوی منداڵ دروستدەبێت لە سکی دایکیدا).

- کاریگەریی گرنگی هەیە لە بنیاتنان و گەشەکردنی مێشکی منداڵدا.

- رۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروستبوونی خڕۆکەسوورەکانی خوێن.

- رێگری دەکات لە پشت چاڵبوون کە لە منداڵدا دروستدەبێت.

#

بەردی گورچیلە....ئەم جۆرە بەردە دروست دەبێت لەبەشی ناوەوەی گورچیلە لەئەنجامی نیشتنی ئەو پێکهاتە کانزایانەی کە لەلەشدا هە...
01/05/2020

بەردی گورچیلە....
ئەم جۆرە بەردە دروست دەبێت لەبەشی ناوەوەی گورچیلە لەئەنجامی نیشتنی ئەو پێکهاتە کانزایانەی کە لەلەشدا هەن، وە دواتریش لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری کۆئەندامی میز.

لە نیشانەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە :-
٭ بوونی ئازاری توند لە بەشی ڕان.
٭ بوونی خوێن لە میزدا.
٭ ڕشانەوە و سەرسوڕان.
٭ کەم بوونەوەی میزکردن.
٭ هەستکردن بە سوتانەوە لەکاتی میزکردن.

هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە:-
٭هۆکاری سەرەکی دروستبوونی بەردی گورچیلە، بریتیە لە کەم خواردنەوەی ئاو. بەردی گورچیلە بەزۆری لەو کەسانەوا دروست دەبێت کە ڕۆژانە کەمتر لە هەشت پەرداخ ئاو دەخۆنەوە.
٭ هەندێک لە دەرمانەکان دووبارە هۆکارن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، وەکو (topiramate)
٭ وەهەروەها زۆر بەکارهێنانی ڤیتامین دی و کالیسیۆم.
* بەشێوەیەکی زیاتر ئەوانەی سپلیمێنت لەڕێی خواردن یان خواردنەو بەکار دەهێنن لەکاتێک دا ئەوانەی بەشێوی دەرزی کەمتر توشی دروست بونی بەرد دەبن لە گورچیلە

چارەسەر بۆ لابرنی بەردی (بچووک) گورچیلە :-
٭ خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ ئەوەی میز خەستیەکەی کەم ببێتەوە، وەکو ئاسنکاریە بۆ جوڵانی بەردەکە.
٭پزیشک هەندێک دەرمان دەنوسێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار، وەکو ibuprofen
٭ وەهەروەها دەرمانیش دەنوسێت بۆ کۆکردنەوەی ئازار لە کاتی جوڵانی بەردەکە ( ئەگەر بەردەکە لەناو ڕێڕەوی میز بوو)
٭ لەوانەیە پزیشک داوا لەنەخۆش بکات کە میزەکەی کۆ بکاتەوە ، دواتر کە بەردی تێدا بینی، میزەکە بپاڵێوێت، بەردەکە جیا بکاتەوە و دواتر بنێردرێت بۆ تاقیگە بۆ شیکردنەوەی بەردەکە.

هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین لە خانمان 💆💆۱-کەمی زینک💉۲-کەمی بیوتین💉۳-کەمی ئاسن💉٤-کەمی ڤیتامین دی💉
01/05/2020

هۆکارەکانی قژ هەڵوەرین لە خانمان 💆💆
۱-کەمی زینک💉
۲-کەمی بیوتین💉
۳-کەمی ئاسن💉
٤-کەمی ڤیتامین دی💉

26/04/2020

بۆ هەر پرسیارێکی پزیشکی و دەرمان دەتوانن نامە بنێرن وەڵامتان بدەینەوە ....

نيشانەکانی دابەزینی شەکرە⬇️⬇️⬇️1-لەرزینی لەش2-لێدانی بەپەلەی دڵ3-ئارەقکردنەوە4-سەرگێژخواردن5-هەستکردن بە بێتاقەتی6-هەستک...
26/04/2020

نيشانەکانی دابەزینی شەکرە⬇️⬇️⬇️
1-لەرزینی لەش
2-لێدانی بەپەلەی دڵ
3-ئارەقکردنەوە
4-سەرگێژخواردن
5-هەستکردن بە بێتاقەتی
6-هەستکردن بەبرسێتی
7-لێڵبونی بینین
8-شەکەتیی
9-سەرئێشە
10-زوو هەڵچوون
هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە⬇️⬇️⬇️
⬅️هۆکارە دەرەکییەکان:
هۆکارە دەرەکییەکانی دابەزینی شەکرە(خواردنی کەم، تێپەربونی ژەم، وەرگرتنی برێکی زۆر لە ئەنسۆلین، دەرمانی شەکرە).
⬅️هۆکارە ناوەکییەکان:
1-هەندێك دەرمان دەبنە هۆی دابەزینی شەکرە.وەکو (کوینین)
2-لە هەندێك حاڵەتی نەخۆشی وەکو هەوکردنی جگەر و ئیشنەکردنی گورچیلە
3-شێرپەنجە بەتایبەتی ئەو جۆرەی کە دەبێتە هۆی زیاد دەردانی ئینسۆلین لە پەنکریاسدا.
4-لەکاتی نارێکی کوێرە رژێنەکان، وەکو کەمی رژێنەکانی سەر گورچیلە.

      ناوەكانی تری:Amoxil, Trimox, Glomox, Neomox, Imacillin #بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی گوێ، لووت...
23/04/2020








ناوەكانی تری:
Amoxil, Trimox, Glomox, Neomox, Imacillin

#بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:
بەکاردێت لەکاتی ھەوکردنی گوێ، لووت، قوڕگ، لەوزەتێن، گوێی ناوەڕاست، ئەڵووەکان، میز و ڕیرەوەکانی، دوانزە گرێ، پێست، گرانەتا، ددان، سیلان، پەردەکانی مێشک، ئەنفلۆنزا، سی یەکان، گەدە.
ھەروەھا بەکاردێن بۆ لەناو بردنی بەکتریای (Helicobacter pylori) کەدەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزە گرێ بۆ زانیاری زیاتر لەسەری Clarithromycin بخوێنەرەوە

#رێژە و شێوەی:
١٢٥ملگم، ٢٠٠ملگم، ٢٥٠ملگم،٤٠٠ملگم، ٥٠٠ملگم، ١٠٠٠ملگم وەک حەب
٢٥٠ملگم، ٥٠٠ملگم وەک کەپسوول
٥٠ملگم/ملل،١٠٠ملگم/ملل وەک شرووب
٢٥٠ملگم/ملل،٥٠٠ملگم/ملل، ١٠٠٠ملگم/ملل وەک دەرزی

#ژەمۆکەدان
دەبێ تەمەن و کێش و توانای گورچیلەی کەسەکە ھەڵبسەنگێنرێت ئینجا ژەمە دەرمانی بۆ بنوسرێت.
دەبێت بەردەوام بیت لەسەر خواردنی تا باش دەبیت وەپاشان ٢ ڕۆژی تریش بخورێت.

بۆ گەورە و سەرو ١٢ ساڵ
لەنێوان ٧٥٠ ملگم تا ٣ گم لە ڕۆژێک دا کە دابەش کرابێت بەسەر دوو بۆ سێ جاردا

ماوەی خواردنی ژەمەدەرمانەکە
ھەوکردنی سی ماوەکەی ١٤ تا ٢١ ڕۆژە
ھەوکردنی گەدە وە دوانزە گرێ ٧ بۆ ١٤ ڕۆژە
ھەوکردنی بەشەکانی تر یەک ھەفتەیە

بۆ منداڵی ژێر ٤٠ کگم
٤٠ بۆ ٩٠ ملگم بۆ ھەر کیلۆیەک لە ڕۆژێکدا کە دەبێت دابەش بکرێت بەسەر دوو بۆ سێ جاردا لە ڕۆژێکدا.

كاریگەری لاوەكی:
سکچوون، پەڵەی پێست، حەساسیەت، ڕشانەوە، لیر

زانیاری زیاتر:
#ھۆشداربە و وریابە
ئەگەر
گورچیلەت باش نییە
فێت لەگەڵدایا
شەکرەتە

لە کاتی #دووگیانی
دەتوانرێت بخورێت

لە کاتی #شیردان
ھەتا ئێستا ڕاپۆرت لەسەر کاریگەری خراپی نەھاتووە بۆ کۆرپە

لە کاتی #شۆفێری
کار لە شۆفێریت ناکات

هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری سوڕی مانگانە و چارەسەرەکانیبەشێک لە ئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەست بەئازارێکی زۆر دەکە...
23/04/2020

هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاری سوڕی مانگانە و چارەسەرەکانی

بەشێک لە ئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەست بەئازارێکی زۆر دەکەن و ناتوانن کارەکانی ژیانی رۆژانەیان بەباشی جێبەجێ بکەن، دەکرێت بە چەند رێگەیەک ئازارەکە کەمبکرێتەوە و نەهێڵرێت.

ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە هۆکارەکانی دروستبوونی ئازاردەکات لە کاتی سوڕی مانگانەدا لەگەڵ خستنە ڕووی چارەسەرەکانی، ئەوانیش:

- منداڵدان لەماوەی سوڕی مانگانەدا برێکی زۆر خوێنی بۆ دەچێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەریی هۆڕمۆنی پڕۆستاجلاندین کە بەشێوەیەکی زۆر پاڵ بەخوێنەوە دەنێت، ئەو گۆرانکارییە خێرایەش کاریگەریی لەسەر منداڵدان دەبێت و هۆکارە بۆ دروستبوونی ئازار.

- هۆکارێکی تر بەهۆی دەردانی هۆڕمۆنەکان و بوونی گرێیە لە سەر منداڵدان، دەبێتەهۆی تەسکبوونەوەی ملی منداڵدان و دروستبوونی ئازار

چارەسەرەکانی:

- بەکارهێنانی ئاوی گەرم "جەوەنە" بخرێتە سەر بەشی سک، یان گەرماوێکی گەرم بکرێت.

- خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان وەکو نەعنا ئازارەکە کەمدەکاتەوە.

- جێبەجێکردنی هەندێک جۆری وەرزش باشترینی ڕۆشتنە بەپێ.

18/04/2020

بۆ هەر پرسیارێکی پزیشکی دەتوانن نامە بنێرن وەڵامتان بدەینەوە ....

ئه‌و هۆكارانه‌ی بۆ به‌ربه‌ست كردنی‌ سكپڕی‌ به‌كاردێن‌ ؟ده‌توانین ڕێگه‌و هۆكاره‌كان بكه‌ین به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك...
17/04/2020

ئه‌و هۆكارانه‌ی بۆ به‌ربه‌ست كردنی‌ سكپڕی‌ به‌كاردێن‌ ؟

ده‌توانین ڕێگه‌و هۆكاره‌كان بكه‌ین به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ته‌ به‌ پیاوه‌كه‌ یا ژنه‌كه‌ : ١ - ئه‌و هۆكارو ڕێگه‌یانه‌ی‌ كه‌ پیاو ده‌سته‌به‌ری‌ ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مانه‌ن :

أ - كۆندۆم : بریتی‌یه‌ له‌ كیفێكی‌ ( كیس ) لاستیكی‌ كه‌ توانای‌ كشان و گه‌وره‌بونی‌ هه‌یه‌ ، پیاوه‌كه‌ وه‌ك كیفێك ده‌یكا به‌چوك ( توڵ ) یدا كه‌ناهێڵێ‌ تۆوه‌خانه‌كان بچنه‌ ناو دۆڵانی‌ ئافره‌ته‌كه‌وه‌ ئه‌م كۆندۆمه‌ بۆ یه‌كجار به‌كادێت . به‌ڵام ده‌بێ‌ ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ بین كونی‌ تێدا نه‌بێت .

ب _ تۆو فڕێ‌دانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ دۆڵان : بریتی‌یه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ تۆوه‌خانه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ دۆڵانی‌ ئافره‌ته‌كه‌ پێش كۆتایی‌ كرداری‌ سێكسی‌ به‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك ، كه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س پێی‌ ده‌ڵێن به‌ربه‌ست كردنی‌ سروشتی‌ .

ج _ كرداری‌ بڕین ( پاكژ كردن ) : بریتیه‌ له‌ كرداری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بچوك كه‌ تێیدا هه‌ردوو ( تۆوه‌ جۆگه‌ ) ده‌بڕدرێت كه‌ دڵنیایی‌ سه‌د له‌ سه‌ده‌ .



٢ - ئه‌و ڕێگاو هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ژن پێ‌ی‌ هه‌ڵده‌ستێت بۆ به‌ربه‌ست كردنی‌ سكپڕی‌ :

أ - ڕێگه‌ی‌ سروشتی‌ : واته‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كرداری‌ سێكسی‌ له‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌ هێلكه‌

خانه‌كان پێ‌ ده‌گه‌ن و ده‌رده‌درێن و ئه‌گه‌ری‌ پیتاندنی‌ هه‌یه‌ . كه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌م ڕێگه‌ بریتیه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ( به‌ربه‌ستی‌ ) سروشتی‌ .

ب _ ڕێگه‌ی‌ به‌ربه‌ست كردنی‌ دۆڵانی‌ ( الحاجز الهبلی‌ ) : بریتییه‌ له‌ پارچه‌ ئامێرێكی‌ لاستیكی‌ چاڵ كه‌ پێش كرداری‌ سێكسی‌ له‌له‌شی‌ ئافره‌ته‌كه‌دا داده‌نرێت ( جێگیر ده‌كرێت ) كه‌ كونی‌ مناڵدان ده‌گرێ‌ .

ج _ له‌وله‌ب : ئه‌م ئامێره‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ داده‌نرێت كه‌ زۆرجار بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك یان زیاتر جێگیر ده‌كرێ‌ كه‌ چه‌ندین جۆری‌ هه‌یه‌ . هه‌ندێ‌ جار ئه‌م ( له‌وله‌ب ) انه‌ هۆڕمۆنی‌ له‌گه‌ڵدایه‌ بۆ گۆڕانكاری‌ و كاركردنه‌ سه‌ر چالاكی‌ مناڵدان و سپێرمه‌خانه‌كان.

د _ ڕێگه‌ كیمیاییه‌كان : وه‌ك به‌كارهێنانی‌ حه‌ب و كرێم و جیڵی‌ تایبه‌ت به‌ دۆڵانی‌ ژنه‌كه‌ كه‌ پێش هه‌ر كردارێكی‌ سێكسی‌ به‌كار دێت . كه‌ تێكه‌ڵ كراون به‌ مادده‌ی‌ كیمیایی‌ و ئه‌و ماددانه‌ش ده‌بنه‌ هۆی‌ كوشتنی‌ سپێرمه‌كان .

ه _ حه‌بی‌ جڵه‌وگیری‌ ( حب منع الحمل ) : بریتی‌یه‌ له‌ هۆڕمۆنی‌ ( ئه‌سترین و پڕۆجسترۆن ) به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ دیاری‌ كراو ، ئه‌م هۆڕمۆنانه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ڕێگرتنی‌ هێلكه‌دانه‌كان له‌ ده‌ردانی‌ هێلكه‌ .

و _ ده‌رزی‌ پڕۆجیسترۆن : ئه‌م ده‌رزییه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورودرێژ ( ٣ مانگ ) كارده‌كات واته‌ هه‌ر سێ‌ مانگ جارێ‌ یه‌ك ده‌رزی‌ له‌خۆی‌ ده‌دات .

ی‌ _ ڕێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ : واته‌ گرتنی‌ یان بڕینی‌ هێلكه‌ جۆگه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ نه‌گه‌یشتنی‌ هێلكه‌كان بۆ مناڵدان و هێلكه‌ جۆگه

ھۆکارەکانی دروستبوونی کیسی ھێلکەدان....یەکێکە لەو گرفتانەی خانمان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، کە هۆکارە بۆ تێکچوونی سوری مانگا...
17/04/2020

ھۆکارەکانی دروستبوونی کیسی ھێلکەدان....

یەکێکە لەو گرفتانەی خانمان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، کە هۆکارە بۆ تێکچوونی سوری مانگانە و زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش و لە هەندێک کاتدا ئازار بۆ ناوچەی خوار سک دروست دەکات.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکیدا نوسیوویەتی، پزیشکانی بواری ئافرەتان ئاشکرایدەکەن، چەند هۆکارێک ڕۆڵی هەیە لە دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان، زوو درککردن بە نیشانەکانی یارمەتیدەردەبێت لە خێرا چارەسەرکردنی.

لە دیارترین هۆکارەکانی دورستبوونی کیس لەسەر منداڵدان بریتین لە:

زیادبوونی دەردانی ئەنسۆلینی

زیادبوونی ڕێژەی دەردانی ئەنسۆلین هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین کە بە هۆڕمۆنی نێرینە ناسراوە، هاوکات دەبێتەهۆی تێکچوونی سوڕی مانگانە و دروستبوونی کیس.

هەوکردنی زۆری ناولەش

کاریگەریی لەسەر خەپلەکانی خرۆکە سورەکان دەبێت، جەستە ناتوانێت ڕووبەڕووی میکرۆب و ڤایرۆس ببێتەوە، لە ئەنجامدا ڕێژەی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین زیاد دەکات و گرفت بۆ دڵ و سوڕی خوێن دروست دەکات و هۆکارێکی تریش دەبێت بۆ دروستبوونی کیسی هێلکەدان.

بۆماوەیی

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن بۆماوەیی یەکێک ترە لە هۆکارەکانی دروستبوونی کیسی هێلکەدان.

زیادبوونی ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین

لەگەڵ زیادبوونی ئەم هۆڕمۆنە لە جەستەدا مووی لەش و زیپکەی گەنجانە زیاددەکات، لەگەڵ ئەوەشدا کیس لەسەر هێلکەدان دروست دەبێت.

بەگوێرەی پزیشکان لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکاندا وەک تێکچوونی سوڕی خوێن و زیادبوون یان کەمبوونی کێشی لەش و دەرکەوتنی موو لەجەستەدا باشترە سەردانی پزیشک برکێت، لە رێگەی پشکنینی خوێن و سۆنەرەوە ئاشکرا دەبێت.

Address

London
٤٤٠٠١

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی ئۆنڵاین ::= online pharmacy' posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Featured

Share