14/10/2025
                                        نه‌خۆشی داخورانی جومگه
 (سه‌وه‌فان )
Osteoarthritis
پێناسه‌ی نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) :
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) بلاَوترین جۆری ئیلتهابی جومگه‌یه , كه تووشی ملیونان خه‌ڵك ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا . نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان )
كاتێك ڕووده‌دات كه ئه‌و كركراگه‌یه‌ی له‌كۆتایی ئیسكدایه دائه‌خورێ به تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا .
هه‌رچه‌نده نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) ده‌توانێت تووشی هه‌موو جومگه‌یه‌ك ببێت له‌له‌شی مرۆڤدا به‌ڵام  به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تووشی ئه‌م جومگانه ده‌بێت :جومگه‌ی   (ده‌ست , مل , به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ,ئه‌ژنۆ  ,حه‌وز  ).
 
  
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) وورده وورده دائه‌خورێ و خراپ ده‌بێت به تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا و هیچ چاكبونه‌وه‌شی نیه . به‌ڵام چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن بۆ نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) ده‌توانێت نه‌هێڵێت چیتر نه‌خۆشیه‌كه ته‌شه‌نه بكات  و ئازاری ناهێڵێت و فه‌رمانی جومگه‌كه‌ش باشتر ده‌كات.
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌نه , وه‌ك و نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كانی تری وه‌ك زه‌خت , شه‌كره.
 
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) :
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) وورده وورده‌ده‌رئه‌كه‌وێت  خراپ ده‌بێت به تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا و ئه‌م نیشانانه ده‌گرێته‌وه :
1-ئازار :
جومگه‌كه تووشی ئازار ده‌بێت له‌كاتی جولاَندن و ئیش پێكردنی .
2-بوونی ئازار له‌كاتێكدا به ده‌ست په‌ستا بخه‌یته سه‌ر جوگه تووشبووه‌كه
3-ڕه‌ق بوون :  ڕه‌قبوونی جومگه‌كان به‌تایبه‌تی له‌به‌یانیاندا  یا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر  له ئیسراحه‌ت و ئیش پێنه‌كردنی جومگه‌كه .
4- نه‌مانی جووڵه ی جومگه‌ی تووشبوو به‌شێوه‌ی ئاسایی پێشوی خۆی .
5- هه‌ست كردن  به قرته كردن له‌كاتی جوڵانی جومگه‌ی تووشبوودا.
6-درووست بوونی ئێسكی زیاده  له جومگه تووشبووه‌كه‌دا كه‌له‌وانه‌یه وه‌كو گرێیه‌كی ڕه‌ق هه‌ستی پێبكه‌یت .
 
چ كاتێك پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت :
كاتَێك هه‌ستت به ئاوسان و ڕه‌قبوونی جومگه‌كانت كرد له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت .
هۆكاره‌كانی تووش بوون به نه‌خۆشی (سه‌وه‌فان ):
نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) كاتێك ڕووده‌دات كه ئه‌و كركراگه‌یه‌ی له‌كۆتایی ئیسكدایه دائه‌خورێ به تێپه‌ربوونی كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا  و وای لێدێت كه ئێسكه‌كان له‌یه‌ك ده‌خشێن  چونكه كركڕاگه نامێنێت .
له‌دیارترین هۆكاره‌كانی تووشبون به نه‌خۆشی ( سه‌وه‌فان):
1- ته‌مه‌ن : ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌سه‌وه‌فان زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا.
2- ڕه‌گه‌ز : ئافره‌تان زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان به‌به‌راورد به پیاوان , و تا ئێستاش هۆكاری ئه‌مه نه‌زانراوه كه ئایا بۆ  ئافره‌تان زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان.
3- شێواوی یان ناڕێكی له ئێسكدا: هه‌ندێك كه‌س  كه له‌دایك ده‌بن هه‌ندێ ئێسكیان ناڕێك یا شێواوه , ئه‌م كه‌سانه زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان.
4- بریندار بوونی جومگه : ئه‌وكه‌سانه‌ی تووشی پێكان ده‌بن بۆ نمونه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی وه‌رزشكردن تووشی پێكان ده‌بن  یا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هه‌ر ڕوداوێك تووشی پێكان ببن زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان.
5- قه‌ڵه‌وی :  ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و كێشیان زۆره  زیاتر كێش ده‌خه‌نه سه‌ر جومگه‌كانی له‌شیان به‌تایبه‌تی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ  و زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان.
6- هه‌ندێك ئیش:  ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ندێك ئیشی قورس ده‌كه‌ن  ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جومگه‌كانیان جێدێڵێت  ئه‌وا زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان.
7- بوونی هه‌ندێ نه‌خۆشی له‌و كه‌سه‌دا : وه‌ك بونی شه‌كره , غوده, داالملوك , ئه‌م نه‌خۆشیانه ئه‌گه‌ری تووش بوون به سه‌وه‌فان زیاتر ده‌كه‌ن .
 
ده‌ره‌نجامه  خراپه‌كانی نه‌خۆشی (سه‌وه‌فان ) :  
سه‌وه‌فان نه‌خۆشیه‌كه كه ڕۆژ به‌ڕۆژ به تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت , بوونی ڕه‌ق بوون و ئازارێكی زۆر له جومگه تووشبوه‌كه  وا له‌و كه‌سه ده‌كات نه‌توانێت ئیشه‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌ته‌واوی جێ به‌جێ بكات . له‌هه‌ندێك كه‌سدا وای لێ ده‌كات توانای ئیشكردنی هه‌ر نامێنێت  كه گه‌شته ئه‌م ڕاده‌یه  پزیشكه‌كه‌ت پێشنیاری گۆڕینی جومگه‌كه‌ت بۆده‌كات .
ده‌ستنیشان كردن و دیاریكردنی نه‌خۆشی (سه‌وه‌فان ) :
 كاتَێك هه‌ستت به ئاوسان و ڕه‌قبوونی جومگه‌كانت كرد له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی ئێسك و ڕۆماتیزم بكه‌یت  بكه‌یت ئه‌و زانیاریانه‌ی پێ بڵێیت كه پێویسته وه‌ك: 
1-به‌دورو درێژی وه‌سفی جۆری ئازاره‌كه‌ی بۆ بكه‌یت و كه‌ی ئازاره‌كه ده‌ستی پێكرد ئایا ئازاره‌كه به‌رده‌وامه یان دێت و ده‌ڕوات ئایا شتێك یان چالاكیه‌ك هه‌یه ئازاره‌كه‌ت باشتر یا خراپتر بكات  .
2-ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی ترت هه‌یه پێویسته پێی بڵێیت .
3- ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك له خێزانه‌كه‌تاندا هه‌یه پێویسته پێی بڵێیت .
4- پێویسته ئاگاداری بكه‌یت ده‌رباره‌ی جۆری خواردنت وه ده‌رباره‌ی هه‌ر ده‌رمانێك كه‌به‌كاری دێنیت .
5-قه‌ت پێشتر جومگه‌ت تووشی پێكان بووه بۆ نمونه كاتی وه‌رز یان له ڕوداوێكی به‌ركه‌وتندا وه ڕوداوی سه‌یاره یان به‌ربونه‌وه.
پشكنینی سه‌ره‌تایی/
physical examination  
له‌كاتی پشكنینی سه‌ره‌تایی جومگه توش بوه‌كه‌دا  پزیشكه‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێت بۆ بوونی ئاوساوی , ئازار,سوربونه‌وه, جوڵه‌ی جومگه‌كه.  پاشان پزیشكه‌كه‌ت له‌وانه‌یه بتنێرێت بۆ پشكنینی تاقیگه و ئه‌شیعه .
 
پشكنینی وێنه‌ی تیشكی/  
Imaging test  
1- تیشكی ئێكس  : ئه‌شیعه: هه‌رچه‌نده كركراگه له ئه‌شیعه‌دا ده‌رناكه‌وێت  به‌ڵام داخورانی كركراگه ده‌بێته هۆی كه‌م بونه‌وه‌ی بۆشایی نێوان ئێسكه‌كان كه له ئه‌شیعه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت  هه‌روه‌ها درووست بوونی ئێسكی زیاده  له جومگه تووشبووه‌كه‌دا كه‌له‌وانه‌یه وه‌كو گرێیه‌ك بیبینیت له ئه‌شیعه‌دا .
زۆر كه‌س كه ئه‌شیعه ده‌گرن نیشانه‌كانی سه‌وه‌فان له ئه‌شیعه‌كه‌یاندا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی نیشانه‌كان له خۆیاندا ده‌ربكه‌وێت .
 
2- تیشكی ئێم ئاڕ ئای :
تیشكی ئێم ئاڕ ئای زۆر ووردترو ده‌قیقتره له دیاریكردنی  نیشانه‌كانی نه‌خۆشی سه‌وه‌فان له جومگه‌دا و ته‌نانه‌ت كركراگه‌كه‌ش ده‌رده‌خات  .
پشكنینی تاقیگه‌یی :   
   lab tests 
1-پشكنینی خوێن : بۆ دیاری كرن و جیاكردنه‌وه‌ی  هۆكاره‌كانی تری ئازاری جومگه , واته بۆئه‌وه‌ی جیای بكاته‌وه كه ئایا ئه‌م جۆره ئازاره‌ی جومگه‌یه هۆكاره‌كه‌ی سه‌وه‌فانه یان نه‌خۆشیه‌كی تری ئێسكه وه‌ك نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه.
2- شیكاری شله‌ی ناو جومگه‌كه : پزیشكه‌كه‌ت له‌وانه‌یه ده‌رزیه‌ك بكاته ناو جومگه تووشبوه‌كه‌وه و شله‌ی ناو جومگه‌كه وه‌ربگرێت بۆ  پشكنین بۆ ده‌ركه‌وتنی هۆكاری تووشبون به‌و ئازار و ئاوسانه كه ئایا سه‌وه‌فانه یا دااملوكه یان ئیلتهاباتی تره 
 
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان): 
 له‌ڕاستیدا چاره‌سه‌رێك نی یه به‌تواوی نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) بنه‌بڕ بكات , چونكه نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌نه , به‌لاَم ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ده‌درێت ته‌نها بۆ كه‌مكرده‌وه و نه‌مانی ئازار و گه‌ڕانه‌وه‌ی جوڵه‌ی ئاسایی جه‌مگه توشبوه‌كه‌یه, له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی هه‌یه بۆ نه‌خۆشی داخورانی جومگه (سه‌وه‌فان ) ئه‌مانه‌ن :
1-پاراسیتامۆَڵ: ئه‌م ده‌رمانه  ده‌درێت ته‌نها بۆ كه‌مكرده‌وه و نه‌مانی ئازار نه‌ك بۆ كۆنترۆڵی ئیلتهابه‌كه.
2-NSAID:
ئه‌م ده‌رمانه  ده‌درێت ته‌نها بۆ كه‌مكرده‌وه و نه‌مانی ئازار یش و بۆ كۆنترۆڵی ئیلتهابه‌كه‌ش. نمونه ی ئه‌م ده‌رمانه وه‌كو ( حه‌پی ناپرۆكسین ,حه‌پی پرۆفین ) به‌لاَم ئه‌وكه‌سانه‌ی قورحه‌ی مه‌عیده‌یان هه‌یه نابێت ئه‌م ده‌رمانه به‌كار بهێنن .
3- ده‌رمانی ناركۆكتیك.
 4-چاره‌سه‌ری سرووشتی ( علاج ته‌بیعی ):
ئه‌م چاره‌سه‌ره زۆر گرنگه بۆ جومگه تووشبوه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سی شاره‌زاوه بۆت ده‌كرێت 
 
5- گۆڕینی پیشه‌كه‌ت : ئه‌گه‌ر پیشه‌یه‌كی قورست هه‌بوو كاری كردبوه سه‌ر جومگه‌كه‌ت پێویسته پیشكه‌ت بگۆڕیت .
6-به‌كارهێنانی سپلینتی تایبه‌ت یان پێلاَوی تایبه‌ت كه پزیشكه‌كه‌ت بۆت ده‌ست نیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زه‌بر بكه‌وێته سه‌ر جومگه تووش بوه‌كه.
 
7- ده‌رزی ستیرۆید  كه پزیشكه‌كه‌ت به ده‌رزیه‌ك ماده‌ی ستیرۆیده‌كه ده‌كاته ناو جومگه تووشبوه‌كه و ئازاره‌كه‌ی نامێنێت . به‌ڵام پێویسته بزانیت ده‌رزی جومگه نابێت 3 جار زیاتر بكرێت له ساڵێكدا بۆ ئه‌و جومگه‌یه.
 
8-گۆرینی جومگه به نه‌شته‌رگه‌ری :
سه‌وه‌فان نه‌خۆشیه‌كه كه ڕۆژ به‌ڕۆژ به تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌و خراپبوون ده‌چێت , بوونی ڕه‌ق بوون و ئازارێكی زۆر له جومگه تووشبوه‌كه  وا له‌و كه‌سه ده‌كات نه‌توانێت ئیشه‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌ته‌واوی جێ به‌جێ بكات . له‌هه‌ندێك كه‌سدا وای لێ ده‌كات توانای ئیشكردنی هه‌ر نامێنێت  كه گه‌شته ئه‌م ڕاده‌یه  پزیشكه‌كه‌ت پێشنیاری گۆڕینی جومگه‌كه‌ت بۆده‌كات .
  هه‌ندێك ڕێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی سه‌وه‌فان یان هه‌یه:
1-ئیسراحه‌ت : ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ئازار یا ئیلتهاب كرد له جومگه‌كانت پێویسته ئیسراحه‌ت بكه‌یت و ئه‌و جومگه‌یه زۆر به‌كار نه‌هێنیت .
2-وه‌رزش : وه‌رزش ماسولكه‌كانی ده‌وری جومگه توشبوه‌كه به‌هێز ده‌كات  و جومگه تووش بوه‌كه‌ش جێگیرتر ده‌كات  , له‌و وه‌رزشانه‌ش وه‌ك :وه‌رزشی نه‌رم وه‌ك مه‌له كرن , پاسكیل لێخوڕین.
3- دابه‌زاندنی كێشی له‌ش :
  ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و كێشیان زۆره  زیاتر كێش ده‌خه‌نه سه‌ر جومگه‌كانی له‌شیان به‌تایبه‌تی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ  و زیاتر تووش ده‌بن به سه‌وه‌فان, له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بیه كێشت كه‌م بكه‌وه.
4- به‌كارهێنانی گه‌رمی یان ساردی بۆ دامركانه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كه‌ت:
گه‌رمی یان ساردی هه‌ردوكیان  بۆ دامركانه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌به‌كاردێت.
5-به‌كارهێنانی كرێم یان جێڵی ئازار شكێن وه‌ك جێڵی ڤۆڵتارین .
6-به‌كارهێنانی ئامراز یان هۆكاری یارمه‌تیده‌ر وه‌ك به‌كارهێنانی گۆچان بۆئه‌وه‌ی هێز زۆر نه‌كه‌وێته سه‌ر جومگه تووشبوه‌كه‌ت . یان به‌كارهێنانی سپلینتی تایبه‌ت یان پێلاَوی تایبه‌ت كه پزیشكه‌كه‌ت بۆت ده‌ست نیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین زه‌بر بكه‌وێته سه‌ر جومگه تووش بوه‌كه. یان به‌كارهێنانی كۆله‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌قه‌راتی ملیان هه‌یه .
 
7-هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن یۆگا ش  سودی هه‌یه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه له نه‌خۆشی سه‌وه‌فاندا .
سه‌رچاوه :  له مایۆ كلینیكه‌وه وه‌رگیره‌وه
www.mayoclinic.com
 
Qasim Mahde Pendroy