نۆرینگە و تاقیگەی ھۆشیاری تەندروستی

نۆرینگە و تاقیگەی ھۆشیاری تەندروستی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from نۆرینگە و تاقیگەی ھۆشیاری تەندروستی, Medical and health, Bandipora.

بەبۆنەی نزیک بوونەوەی چەژنی ڕەمەزان داشکاندنمان کردووە لەسەرجەم نرخەکانی  بەشی ددان  لەکلینیکی پزیشکی ڕۆژ کیفکردنی ددان ...
22/03/2025

بەبۆنەی نزیک بوونەوەی چەژنی ڕەمەزان
داشکاندنمان کردووە لەسەرجەم نرخەکانی بەشی ددان لەکلینیکی پزیشکی ڕۆژ
کیفکردنی ددان
کێشانی ددان
پڕکردنەوەی ددان
دەماربڕکردنی ددان
شوشتن و پاکردنەوەی ددان
سپیکردنەوەی ددان بەلێزەر

کلینیکی پزیشکی ڕۆژ
ڕانیە سەر ڕێگای دووسایدی ڕانیە سەرکەپکان
خوار مارکێتی ساسان 2
ژ.م 07503087279

ئەگەر چاوەکانمان لەکاتی پژمین دانەخست ئایا ئەبێتە هۆی دەرپەڕینی چاوەکان؟پژمین لەکاتی هێشتنەوەی چاوەکان بە کراوەیی نابێتە...
04/10/2024

ئەگەر چاوەکانمان لەکاتی پژمین دانەخست ئایا ئەبێتە هۆی دەرپەڕینی چاوەکان؟
پژمین لەکاتی هێشتنەوەی چاوەکان بە کراوەیی نابێتە هۆی ئەوەی لە شوێنی خۆیان دەربچن، چونکە ئەمکردارە پێویستی بە ماسولکەی زیاترە بۆ ئەوەی چاوەکان پاڵ بنێتە دەرەوە لەکاتی پژمیندا. بەڵام مرۆڤ لە کاتی پژمیندا چاوەکانی دادەخات چونکە دەمارێک هەیە چاو و لووت بە مێشکەوە دەبەستێتەوە و ئاماژەیەک دەنێرێت بۆ داخستنی پێڵووی چاوەکان.

بەڵام هۆکاری پشت ئەم کارە پەیوەندی بە هێشتنەوەی چاو لە شوێنی خۆیدا نییە، هەرچەندە کردنەوەی چاوەکان لەکاتی پژمیندا هیچ مەترسییەک دروست ناکات، بەڵام هێشتنەوەی چاوەکان بە کراوەیی لەکاتی پژمین زۆر قورسە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری

نیشانەی کەمی ڤیتامینەکان و سەرچاوەی دەستکەوتنیاننیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین Cلاوازی دداناکان و هەوکردنیناهاوسەنگ بوونی کێش...
29/09/2024

نیشانەی کەمی ڤیتامینەکان و سەرچاوەی دەستکەوتنیان
نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین C
لاوازی دداناکان و هەوکردنی
ناهاوسەنگ بوونی کێشی لەش
ئازاری ئێسک و جومگەکان
درەنگ ساڕێژبوونی برین
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین C

لالەنگی، شلیک، پرتەقاڵ، لیمۆ، توو-، شووتی، کێوی، ئەناناس، مانگۆ، بیبەر.

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین A
وشک بوونی چاوەکان
دروست بوونی زیپکە و چاک نەبوونەوەی
وشک بوونی پێست
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین A

جگەری (گا،بەرخ)، پەنیری بزن، سڵق، بیبەری شیرین و بیبەری توونی سوور، قۆخ، ماسی، قەیسی.

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین D
ئارەقەکردنەوەی سەر
نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە
خەمۆکی
ئازاری پشت
کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسە
ئازاری ئێسک
لاوازی ماسولکە
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین D

شیر و ماست، پەنیر، شەربەتی فرێش، هەندێ جۆری قارچک وەک قارچکی سپی، زەردێنەی هێلکە تیشکی خۆر.

نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین E
چاوکزی،
لاوازی ماسولکە
نەبوونی بەرگری لەش
قورسبوونی پێیەکان لە کاتی هەنگاونان
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین E

زەیتی زەیتون، گویزی هیندی، گەنم، گەنمەشامی، کەرەوز.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین K
کاریگەری لەسەر تەندروستی لەش و خوێن مەییاندن دەکات.
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین K1

کەلەرم، سپێناخ، گێزەر، ئەڤۆکادۆ، جگەری پەلەوەرەکان، هێلکە، شیرەمەنییەکان.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B1
کەمبوونی ئۆکسجینی لەش
خێرا دابەزینی کێشی لەش
سکچوون
ماندوبوون
هەوکردنی ڕیخۆڵەکان
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B1

گوڵە بەڕۆژە، پاقلە، برۆکلی، گەنمە شامی، قەڕنابیت، ماسی، بادەم، گۆشت، شیر، پەتاتە، هێلکە.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B2
کەم خوێنی
کێشە لە زیندە چالاکی
هەوکردنی قوڕگ یان زمان یان ناو دەم
بوونی کێشە لە کۆئەندامی دەمار
تێکچوونی مەزاج
بێ هێزی و بێ تاقەتی بەردەوام
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B2

قارچک، چەرەزات، مەعدەنووس، هێلکە، شیر، گۆشتی پەلەوەر، گۆشتی سوور.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B3
پێست هەڵدان یان سوربوونەوە
کەمبوونەوەی سەرنج یان بیرکردنەوە
سەرگێژبوون
تووڕەبوون
قەلەقی و خەفەت
قەبزی
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B3

شیر، پەنیر، مریشک، ئەڤۆکادۆ، ماسی تونە، تەماتە، دانەوێڵە.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B5
ئارەقەکردن
سەرئێشە
ڕەقبوونی پێیەکان
لاوازی لێدانی دڵ
کەمی هۆرمۆنات
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B5

ماسی سەلەمۆن، دانەوێڵە بە تایبەت (شۆفان و گەنم و جۆ)، نیسک، خواردنە دەریاییەکان.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B6
دابەزینی بەرگری لەش واتە زوو زوو توشبوون بە پەتاکان و هەوکردنەکان
هەست کردن بە سڕی دەست و پێ
شەقبوونی لێو
کەمخوێنی
کەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ڕێخۆشکەر بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B6

گوێز، نۆک، خواردنە وشککراوەکان، مۆز-گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B7
هەڵوەرینی قژ
هەوکردنی پێست
نەمانی ئارەزووی خواردن
لاوازی و شکانی نینۆکەکان
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B7

سپێنەی هێلکە، گێزەر، گوێز، فستق.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B9
ماندوویی و بێهێزی
تێکچوونی ڕەنگی قژ (سووتانی قژ)
هەڵاوسانی زمان
برینی ناو دەم
هەستکردن بە سەرما
ڕەنگ پەڕین
زیادبوونی لێدانی دڵ
هەناسەبڕکێ (بێ هیچ هۆکارێک)
سەرچاوەی دەستکەوتنی ڤیتامین B9

زەردێنەی هێلکە، فاسۆلیای وشک، کاهو، چەوەنەر، لیمۆ، شووتی.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12
لاوازی توانای مێشک و شڵەژان بە بەردەوامی
بوونی غازات
دروست بوونی کێشە لە بینین
دابەزینی ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی غوددە (hypothyroidism)
هەبوومی کێشە لە نێرڤەکان هەستەوەرەکان وەک (سڕبوون، لەرزین، لاوازی ماسولکە، بوونی کێشە لە ڕۆشتن)
سەرچاووی دەستکەوتنی ڤیتامین B12

ماست، شیر، دۆ، گۆشتی باڵندە، چەرەزات.
سەرچاوە:سایتی زانیاری

19/08/2024

ڕێگاکانی گواستنەوەی ئاوڵەی مەیموون
پەتای ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکە کە لە ئەنجامی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونەوە دروست دەبێت ئەم ڤایرۆسە سەر بە خێزانی ئۆرتۆپۆکسڤایرۆسە هەمان ئەو خێزانەی کە ڤایرۆسی ئاوڵەی ئاساییشی لێ دروست دەبێت گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە بە چەند ڕێگایەک ڕوودەدات کە لەم ڕاپۆرتەدا تیشک دەخەینە سەر گرنگترینیان

گواستنەوە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ
ئەم جۆرە گواستنەوەیە کاتێک ڕوودەدات کە مرۆڤ پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئاژەڵی تووشبوو یان بەرهەمەکانیان هەبێت ئەمە دەکرێت لە ڕێگەی برینداربوون گازگرتن یان دەستلێدانی خوێن یان شلەمەنییەکانی لەشی ئاژەڵی تووشبوو ڕووبدات هەروەها خواردنی گۆشتی ئاژەڵی تووشبوو کە بە باشی نەکوڵێنرابێت دەکرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە

گواستنەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ
گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە نێوان مرۆڤەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی پەیوەندی نزیکی جەستەییەوە ڕوودەدات ئەمە دەگرێتەوە پەیوەندی سێکسی دەستلێدانی برینەکان یان شلەمەنییەکانی لەشی کەسی تووشبوو هەناسەدانی درێژخایەن لە نزیکەوە لەگەڵ کەسی تووشبوو دەکرێت مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییەکەی هەبێت

گواستنەوە لە ڕێگەی کەلوپەلی پیسبووەوە
ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەتوانێت لەسەر ڕووی کەلوپەل و شتومەک بمێنێتەوە بۆ ماوەیەک ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ نموونە بەکارهێنانی جل و بەرگ لێفە یان کەلوپەلی خواردن کە کەسی تووشبوو بەکاری هێناوە و پاک نەکراوەتەوە دەکرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە

گواستنەوە لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە
لە کاتی دووگیانی ڤایرۆسەکە دەتوانێت لە ڕێگەی جووتبوون بگوازرێتەوە دایک، هەروەها لە کاتی لەدایکبوون و شیرپێدان مەترسی گواستنەوەی نەخۆشییەکە هەیە

ئەنجام
تێگەیشتن لە ڕێگاکانی گواستنەوەی ئاوڵەی مەیموون گرنگە بۆ خۆپاراستن و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە زانیاری و هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بەم ڕێگایانەی گواستنەوە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە
سەرچاوە:سایتی زانیاری

18/08/2024

کەمی ماددەی ئاسن
کەمی ماددەی ئاسن (بە عەرەبی: نقص الحديد، بە ئینگلیزی: iron deficiency) واتا جەستە بڕی پێوستی لە ماددەی ئاسنی نییە. ماددەی ئاسن یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکانی هیمۆگڵۆبینی ناو خڕۆکە سوورەکان، لە کاتی لەدەستدان و کەمبوونەوەی ماددەی ئاسن ناتوانرێت هیمۆگڵۆبین دروست بکرێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکان و کەمخوێنی، کەمخوێنی ئاسنیش کە باوەترین جۆری کەمخوێنییە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە دروست دەبێت کە وادەکات بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان کەم ببێتەوە.

هۆکاری کەمی ماددەی ئاسن
ئافرەتان زیاتر ماددەی ئاسنیان کەمترە لەچاو پیاو بە هۆکاری سووڕی مانگانە.
نەخواردنی ئەو خۆراکانەی بڕی پێوست ماددەی ئاسنی تێدایە.
دووگیانی لە ژنان.
تەمەن.
لەش توانای هەڵمژینی ماددەی ئاسنی نەبێت بەهۆی نەخۆشییەکی هەرسەوە.
کێشەکانی هەرس یان نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس.
تووشبوون بە خوێنبەربوون.
نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن
هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی و کەمبنوونەی چڕی قژ.
چرچ بوونی پێست.
بێتاقەتی و بێ هێزی و سەرەگێژکە و ماندوویی.
شکانی نینۆک یان زەردبوون و کاڵبوونەوەی ڕەنگی نینۆک.
هەناسەبڕکێ و هەست بەخێرایی لێدانی دڵ.
سەرئێشە.
ڕەنگ زەردی و کاڵبوونەوەی ڕەنگی پێست.
ساردبوونی جەستە بە تایبەت دەست و پێیەکان.
کەمی گەشە لە منداڵان و هەرزەکاران.
گرژبوونی ماسولکە و لاوازی ئێسک.
چارەسەری
بە ڕێگای خواردن

خواردنی گۆشتی سوور، بیبەری شیرین، چەوەندەر، نیسک، پاقلەمەنیەکان، کەلەرم، سپێناخ، ماسی، میوەی وشککراوە، چەرەزات و گەنمەشامی.
خۆ بەدوور گرتن لە چا و قاوە و نیسکافە و خواردنەوە گازییەکان.
بە ڕێگای دەرمانەکانی Iron supplements وەکو:

soft iron cupsul
iron plus cupsul
Adva Fer max cupsul
venofer amp
کۆمەڵێک ناوی تر و براندی تر.
دەستیشانکردن
بە دوو پشکنین ڕێژەی کەمی مادەی ئاسن لە جەستە دیاری ئەکرێ ئەوانیش

iron test

ڕێژەی ئاسایی بەگوێرەی تەمەن و جۆری ئامێر ئەگۆرێت
70ــ180 mcg/dL

ferritin test

ڕێژەی ئاسایی بەگوێرەی جۆری ئامێر و تەمەن ئەگۆرێت
24ـــ 336 ng/mL
جیاوازی لەنێوانیاندا هەیە زیاتر ferritin test بەکارئەهێنرێت چونکە ئاسنی خەزن کراوە.
سەرچاوە:سایتی زانیاری

01/06/2022

چ پشکنینێکی تاقیگەی و بۆ کێ و کەی بیکەین باشە ؟
تێبینی: ئەوانەی خوارەوە تەنها بۆ زانیاری گشتیە. بڕیاری جۆر و کاتی پشکنین پێویستە پزیشکی پسپۆر لە کاتی گونجاو بیدات و شتێک نیە بە ناوی «پشکنینی گشتی».

✓ پێش هاوسەرگیری «زواج» :
بۆ هەردوو هاوسەر:
جۆری پشکنین:
جۆری خوێن و بوونی «هەڵگری» ثالاسیمیا و ڤایرۆسات و نەخۆشیەکانی گوازراوە بە سێکس..

✓ کاتی دووگیانی:
بۆ ئافرەت:
جۆری پشکنین:
ڕێژەی خوێن و شەکرە و ڤایرۆسات و ئاسن و ڤیتامین دی-٣ و هۆرمۆنی غوددەی دەرەقی و کریاتینین و پشکنینی میز بۆ پرۆتین.

✓ کاتی منداڵ لە دایک دەبێت:
بۆ منداڵەکە:
جۆری پشکنین:
جۆری خوێن و ڕێژەی خانەکانی خوێن و پشکنینی غودەی دەرەقی و شەکرە.

✓پێش چوون بۆ باخچەی منداڵان وقوتابخانە:
بۆ منداڵەکان:
جۆری پشکنین:
ڕێژەی هیمۆگلۆبین ی خوێن و ئاسن و ڤیتامین دی-٣ و غوددەی دەرەقی ە شەکرە.

✓ هەرزەکارەکان:
تەمەن: ١٢-١٧ ساڵ:
جۆری پشکنین:
ڕێژەی هیمۆگلۆبین ی خوێن و ئاسن و ڤیتامین دی-٣ و غوددەی دەرەقی ە شەکرە.

✓ گەنج و پێگەیشتوو ەکان« بالغ»:
تەمەن: ١٨-٤٥ ساڵ:
جۆری پشکنین:
شەکر و چەوریەکان لە خوێن و ڕێژەی ئاسن و ڤیتامین ەکان.

✓ پێش سەفەر / گەڕانەوە بۆ/لە دەرەوەی وڵات:
گشت تەمەنەکان:
جۆری پشکنین:
گشت ڤایرۆسە گوازراوەکان و هەندێک جار پشکنینی مەلاریا.

✓ پێشکەش کردن بۆ کۆلێژ و پەیمانگا سەربازی و پۆلیس و ئەمنیەکان:
بۆ پێشکەشکاران:
جۆری پشکنین:
گشت پشکنینەکانی پێویستی خوێن و جۆریخوێن و ڤایرۆسات و ئاسن و ڤیتامینەکان لە گەڵ پشکنینی نەخۆشیەکانی گوازراوە بە سێکس.

✓ قژ / پرچ هەڵوەرین / ڕووتانەوە :
بۆ کەسی تووشبوو:
جۆری پشکنین:
ڕێژەی ڤیتامین دی-٣ و ئاسن و غوددەی دەرەقی و پرۆتینەکان.

✓ دابەزینێکی زۆر لە کێش لە ماوەیەکی کورتدا:
بۆ نەخۆشەکە:
جۆری پشکنین:
شەکرە و غوددەی دەرەقی.

✓ پیربوون / بە ساڵاچوەکان :
تەمەن ٦٥-٨٥ ساڵ:
جۆری پشکنین:
خوێن بە تەواوی «کۆمپلیت» و شەکرە و چەوری و فەرمانی جەرگ و گورچیلەکان و غوددەی دەرەقی و مەیینی خوێن و نیشانەی هەوکردنەکان.

دووبارە: تکایە پشکنین ی تاقیگەیی بە بڕیاری دکتۆر دەکرێت و ئەوەی سەرەوەش بۆ تێگەیشتن و زیادکردنی ڕۆشنبیری تەندروستییە.

بە هیوای تەندروستی

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی و شارەزایی گشتی

🔸ئاگزیما چییە و چۆن چارەسەر دەبێت؟د.گەشین کەمالئاگزیما یەکێکە لە نەخۆشییەکانی پێست، کە لە ئەنجامی هەوکردنی پێستەوە دروست...
27/05/2022

🔸ئاگزیما چییە و چۆن چارەسەر دەبێت؟

د.گەشین کەمال

ئاگزیما یەکێکە لە نەخۆشییەکانی پێست، کە لە ئەنجامی هەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت و زۆر جاریش بەهۆی حەساسییەتی پێستەوەیە کە زۆرتر ئەم هۆکارە بۆماوەییە لە کەسەکاندا.

کاتێک کەسێک تووشی ئاگزیما دەبێت نیشانەکانی ئەوەیە کە پێست کەمێک دەئاوسێت لە هەندێک جۆردا و سوردەبێتەوە و دەخورێت و پاشان دەگاتە ئەوەی کە پێستەکە دەقڵیشێت و پێست فڕێدەدات و وەک برین خۆی نیشان دەدات، زیاتر ئاگزیما لە دەمووچاو ودەست و قاچ دروست دەبێت و هەندێک جاریش لە شوێنی تری لەشدا بەدەردەکەوێت.

بۆیە پێویستە کە توشی ئاگزیمابویت نەیخورێنیت، چونکە شوێنەکەی دەبێت بە برینی وشک و ئازاری دەبێت.

هۆکارەکانی پاڵنەر بۆ دروستبوونی ئاگزیما

- خوری و قوماش
- سابوون و ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێست ووشک دەکەنەوە
- هەستکردن بە گەرما و عارەق کردنەوە
- ووشکبوونەوەی پێست

بۆ دەستنیشانکردنی ئاگزیماش دەبێت پزیشکی پێست دەستنیشانی بکات، بەو پێیەی زۆربەی ئەوانەی تووشی ئاگزیما دەبن، جۆرێک لە جۆرەکانی حەساسییەتییان هەیە، بۆیە دەبێت پشکنین بۆ کەسەکە بکرێت بەر لە وەرگرتنی چارەسەر.

چارەسەرەکانی ئاگزیما

پزیشکی پسپۆڕی پێست دوای زانینی جۆری ئاگزیماکە و ڕێژەکەی، چارەسەری پێویستی بۆ دیاری دەکات.

خۆپارێزی لە ئاگزیما

- بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە پێست نەرم و تەڕ دەکاتەوە
- دوورکەوتنەوە لە هەواگۆڕکێی زۆر لە زۆر گەرمەوە بۆ زۆر سارد یان بە پێچەوانەوە
- دوورکەوتنەوە لە عارەوکردنەوەی زۆر یان سەرمابوونی زۆر
- کەمکردنەوەی فشارە دەرونییەکان
- دوورکەوتنەوە لەو کەرەستانەی کە دەبێتە هۆی خورانی لەش بە تایبەت خوری
- خواردنی ئەو خواردنانەی کە پێست بە تەڕی دەهێڵێتەوە بە تایبەت سەوزە و میوە.

کێ «پیرە» ؟بە گوێرەی پێناسەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO «پیر» ئەو کەسەیە تەمەنی ٦٥ ساڵ و بە سەرەوە بێت ....ئەو تەمەنە...
23/04/2022

کێ «پیرە» ؟
بە گوێرەی پێناسەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO «پیر» ئەو کەسەیە تەمەنی ٦٥ ساڵ و بە سەرەوە بێت ....
ئەو تەمەنەش بە پێی ووڵات دەگۆرێت ، بۆ نموونە : لە ئەفریقیا تەمەنی ٥٠ ساڵی بە پیر هەژمار دەکرێت بەڵام لە یابان تەمەن ٦٥ ساڵی گەنجن !
وە تەمەن هەتا ٧٥ ساڵ بە «پیری گەنج» هەژمار دەکرێت.
وە تەمەن تا ٨٥ ساڵ بە «پیری پیر» هەژمار دەکرێت.
وە سەروی ٨٥ ساڵ بە «زۆر پیر» هەژمار دەکرێت ...
کەوا ، گشت هاوڕێیان گەنجن و پشت بە خوا هەر تەندروست و لەش ساغ و دڵ خۆش دەبن.

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی
پسپۆڕی فسیۆلۆجی پزیشکی

Address

Bandipora

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگە و تاقیگەی ھۆشیاری تەندروستی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share