دکتۆری ئۆنلاین

دکتۆری ئۆنلاین رۆژانە زۆرترین زانیاری بە دەست بێنە لە گەورەترین پەیجی تەندروستی کوردی دکتۆر ئۆنڵاین تەندروست بژی

10/05/2026
⁨ ‎ئایا  ئەزانی ھۆکاری  سەرەکی دروست بوونی برینی ( قرحە ) ی گەدەو دوانزەگرێ بە ڕێژەی زیاتر لە ٪‏ ٨٠—٩٠ بریتیە لە بەکتریا...
08/05/2026

⁨ ‎ئایا ئەزانی ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی برینی ( قرحە ) ی گەدەو دوانزەگرێ بە ڕێژەی زیاتر لە ٪‏ ٨٠—٩٠ بریتیە لە بەکتریای H.Pylori و گروپی دەرمانی ئازار شکێنی NSAID وەک پرۆفین ، ڤۆڵتارین ، پۆنستان ، ناپرۆکسین ، ھتد

‎نیشانەكانی برینی گەدە�یەكەم: ئازاری سنگ و پشت، ئازار لە بەشی دواوە یان سنگدا دروستدەبێت، برینەكە بەناو دیواری ڕیخۆڵەدا بڵاودەبێتەوەو ئازارەكەی زیاتر دەكات، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی لەتكردنی ناوپۆشی گەدە ئازارێكی توند دروستدەكات.��دووەم: هەبوونی خوێن لەكاتی ڕشانەوە یان پیسایی، برینی گەدە ڕشانەوە دروستدەكات و لەئەنجامدا خوێنبەربوونێكی توند دروستدەبێت كە ڕەنگی مەیلەو قاوەییە. لەكاتی هەبوونی ئەم نیشانەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت و ڕەنگی پیسایی ڕەش دەبێ، ئەمەش نیشانەی تێكەڵبوونی خوێنی برینی گەدەیە بە پاشەڕۆوە.��سێیەم: قوڕسبوونی سك، لەكاتی دروستبوونی برینی گەدەدا هەست بە قوڕسی گەدەت دەكەیت، وەكو وایە بڕێكی زۆر خۆراكت خواردبێت.��چوارەم: دڵەكزێ‌، بەهۆی ئەوەی برینی گەدە بەردەوام بە ترش تەڕدەكرێن زۆركات ئازارێكی توند دروستدەكات و ترشی گەدە دەگەڕێتەوە بۆ سورێنچ⁩

04/05/2026

ئەو جۆرە خۆراک کە وادەکات بە خێرای جگەر و گورچیلەت پاک کاتەوە
١-چەوەندەر بەهێزترین پاکەرەوەی خۆێنە
٢-سێر بە خاوی لە بەیانیان بخورێت
٣-ئاوی لیمۆ ئەو خواردنەوەیە ژەهری جەستە دەر ئەدات
٤-زەردەچێوە ئەو بەهاراتە سحراویەی کە عیلم سەلماندویەتی
٥-کرنبری لە عطارەکان هەیە
٦-زەنجەفیل بۆ بەهێزکردنی سوری خوین

#تەندروستی #خواردن #زەنجەفیل #لاوازی #خوراک #رێجیم #سیر

دکتۆر کارزان عومەر : ئێسقان پارچە پارچە کەو بیکوڵێنە ئێسقانی گەورە نەک بچوک، سەرەتا بە سرکە بیشۆرەوە دواتر بەهاراتی پێوە...
29/04/2026

دکتۆر کارزان عومەر : ئێسقان پارچە پارچە کەو بیکوڵێنە ئێسقانی گەورە نەک بچوک، سەرەتا بە سرکە بیشۆرەوە دواتر بەهاراتی پێوە بکەو بیکوڵێنە وازی لێبێنە10 بۆ20 سەعات بیکوڵێنەهەرچی ماددە بەسودەکانی ئێسقانەکەیە دەچێتە ناو ئاوەکەوە مادەیەک دروست دەکات بەسودە بۆ سەڕەتان.

جەرجیر دەوڵەمەندە بەمادەی كلۆرۆفیل كەپارێزگاری لەجگەر و ترشی ناوەكی دەكات لەژەهرەكان و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.2-جەرجیر ...
29/04/2026

جەرجیر دەوڵەمەندە بەمادەی كلۆرۆفیل كەپارێزگاری لەجگەر و ترشی ناوەكی دەكات لەژەهرەكان و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.2-جەرجیر رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و مادەی دژەئۆكسانی هەیە سەرباری مادەی گلوكۆسینۆلات كەمەترسی توشبون بەشێرپەنجەی سی و مەمك كەم دەكات.3-جەرجیر زیاتر لە90%ی ئاوە بۆیە باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ لەش.4- جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین K كەهاوكاری ئێسك و ددان دەكات بۆ مژینی كالیسیۆمی سروشتی.5- جەرجیر چارەسەری نەخۆشییەكانی قۆلۆن دەكات سەرباری گرفتی هەرسكردن و پاككردنەوەی لەش لەژەهرەكان.6-جەرجیر كالۆری كەمی تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش.7- جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین B و ترشی فۆلیك كەدەتپارێزێت لەتێكچونی خانەكانی مێشك.8- جەرجیر بەسودە بۆ بەهێزكردنی ژیری و بەهێزكردنی مێشك لەپاراستنی زانیارییەكان.9- جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ تەندروستیی سێكسی ژن و پیاوان بەوپێیەی كانزا دەگمەنەكان و دژە ئۆكسانی تێدایە كەمادەیەكی چالاكی سێكسییە.10- جەرجیر چەند ڤیتامینێكی گرنگی وەك سیامین و نیاسین و ڤیتامین B16 ی تێدایە كەپارێزگاری لەتەندروستی گشتی لەش دەكات.11- جەرجیر بەسوودە بۆ تەندروستی ژنی دووگیان و ئەو كەسانەی منداڵیان بوە چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی شیر لەكاتی شیرپێداندا.12- جەرجیر مادەی ئایزۆسیۆسیناتی تێدایە كەدەبێتە هۆی كەمبونەوەی هەوكردن و بەهێزكردنی بەرگری لەش.13- جەرجیر چارەسەری گرفتی وەرینی قژ دەكات و خۆراك دەدات بەرەگەكانی قژ و هاوكارە لەزیاتركردنی گەشەیدا.14- جەرجیر رێژەیەكی زۆری ڤیتامین A و مادەی بیتا كارۆتینی تێدایە كەپارێزگاری لەجوانی پێست دەكات و دەیپارێزێت لەتیشكی خراپی خۆر و چرچ و لۆچی پێشوەخت.15-جەرجیر هاوكارە لەپاراستن لەجەڵتەی دڵ و نەخۆشیی ئەستوربونی خوێنبەرەكان، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی فشاری خوێن

27/04/2026

بەم چوار گیراوەیە ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل کۆتڕۆل بکە

# ❤️خواردنەوە + کاتی زێڕین بۆ هەریەکەیان:

»»١ ئاوی گەرم + لیمۆ 🍋☕️| یەکسەر لە کاتی بەئاگابوونەوە بەیانیانن بەسکی خاڵی ، پێش هەموو شتێکی تر - تەنانەت پێش قاوە
ئاستی کۆرتیزۆڵی بەیانیان دادەبەزێنێت، کە لە لوتکەدایە
کۆئەندامی هەرس ئامادە دەکات بۆ ئەو ڕۆژە
»»»٢چای ئاشواگاندە | کاتژمێر ٩ بۆ ١٠ی بەیانی
بە شێوەیەکی سروشتی هاوسەنگی ئەو میحوەرە دەکات کە ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە دەردانی کۆرتیزۆڵ
ئەنجامەکان لە هەفتەی دووەمەوە دەست دەکەن بە دەرکەوتن
»»٣چای گەڵە بەیبون 🌼 | کاتژمێر ٢ بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ
دووەم لوتکەی کاتی کۆرتیزۆڵ
کۆئەندامی دەمار هێور دەکاتەوە.

وە ڕێگری دەکات لە کەوتنەخوارەوەی وزەی پاشنیوەڕۆ.
»»»٤خواردنەوەی مەگنیسیۆم | کاتژمێرێک پێش خەوتن.
مەگنیسیۆم گلیسینات لە ئاوی گەرمدا.
کۆرتیزۆڵی شەوانە دادەبەزێنێت کە خەوتنت ناهێڵی و لە ماوەی ٢٠ خولەکدا بۆ خەویێکی قووڵ هانت دەدات.

زۆرن ئەو كەسانەی بەدەست ئازاری پشتیانەوە دەناڵێنن. دەتوانیت لەماوەیەكی كەمدا ئازاری پشت و بڕبڕەی پشتت نەهێڵیت تەنیا بە خ...
27/04/2026

زۆرن ئەو كەسانەی بەدەست ئازاری پشتیانەوە دەناڵێنن. دەتوانیت لەماوەیەكی كەمدا ئازاری پشت و بڕبڕەی پشتت نەهێڵیت تەنیا بە خواردنی چەند خواردنێك.خواردنەكان:2 هەنجیری وشك.2 قەیسی وشك.5 هەڵووژەی وشك.هەموو شەوێك پێشئەوەی بچیتە ناو جێگاوە و بخەویت هەموو ئەم خواردنانە بەو ڕێژانەی كە هاتووە بخۆ بۆماوەی 1 مانگ. بە خواردنی ئەم خواردنانە لەو ماوەیەدا ئازاری پشتت نامێنێت

26/04/2026

کاتێک ئێسکێک دەشکێت، یەکسەر جەستە دەست بە پرۆسەی چاکبوونەوەی سروشتی دەکات بۆ چاککردنەوەی زیانەکانی. یەکەم: مەینی خوێن لە دەوری شوێنی شکاوەکە دروست دەبێت و چینێکی پارێزەر دروست دەکات و هەوکردن دەستپێدەکات. دواتر جەستە چەورییەکی نەرم بەرهەم دەهێنێت کە لە کۆلاجین و ئیسقان دروستکراوە، کە پردێکە بۆشایی نێوان پارچە ئێسکە شکاوەکان،بە تێپەڕبوونی کات ئەم کالۆسە نەرمە بە چەورییەکی ڕەقی ئێسکی نوێ جێگەی دەگرێتەوە و هێز و سەقامگیری دەگەڕێنێتەوە. لە کۆتاییدا لە قۆناغی دووبارە داڕشتنەوەدا، ئێسکەکە وردە وردە خۆی لە قاڵب دەداتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتە و کارکردنی سەرەتایی خۆی.
تەواوی ئەم پرۆسەیە دەتوانێت چەند هەفتەیەک تا چەند مانگێک بخایەنێت، ئەمەش بەندە بە توندی شکانەکە و تەندروستی گشتی تاکەکەسەکە.

روگوتا دیوێکار، پسپۆڕێکی بواری خۆراک روونی دەکاتەوە کە بۆچی نابێت دووربکەوینەوە لە خواردنی برنجی سپی و چۆن یارمەتیدەریش ...
26/04/2026

روگوتا دیوێکار، پسپۆڕێکی بواری خۆراک روونی دەکاتەوە کە بۆچی نابێت دووربکەوینەوە لە خواردنی برنجی سپی و چۆن یارمەتیدەریش دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش؟

بابەتەکە لە ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە" بڵاوکراوەتەوە، وەک چۆن روگوتا ئاماژەی پێ کردووە، مرۆڤ نابێت دوای خواردنی برنج هەست بە تاوانباری بکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە خواردنی نابێتە هۆی قەڵەوی، بەو پێیەی هەر کەسێک هەوڵی دابەزاندنی کێشی جەستەی بدات پێویستی بە وازهێنان نابێت لە برنج.

هەروەها رایگەیاند، دەرکردنی برنج لە سیستمی خۆراکی رۆژانەدا دەبێتە هۆی دەرئەنجامی نەرێنی لەسەر پێست و قژ و هەرس.

وەک خۆی دەڵێت "هیچ جۆرێکی پێشنیارکراو نییە بۆ خواردنی برنج، بەڵام دەبێت کەسەکە دڵنیا بێت لەوەی کە خواردنی برنجەکە بەشێکە لە ژەمێکی تەندروست، واتە وەک بەشێک لە ژەمێک دەخورێت کە سەوزە و سەرچاوەی پرۆتینی تێدایە".

رێگەی دروستی ئامادەکردنی برنجیش ئەوەیە کە برنجەکە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک تەڕ بکرێت، بشۆردرێت، دواتر بکوڵێنرێت.

⁨ هێل دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ڤیتامین و مەوادی کانگەیی وەکوو پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامین C و لە پێکهاتەکەیدا کاربۆهیدرات...
25/04/2026

⁨ هێل دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ڤیتامین و مەوادی کانگەیی وەکوو پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامین C و لە پێکهاتەکەیدا کاربۆهیدرات، پرۆتین و ریشاڵی تێدایە و هیچ کۆلستڕۆڵێکی نییە. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی ئەم خۆراکە دەرمانییە دەخەینە روو.

بەرگیری لە شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە
ئەم شێرپەنجەیە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنە لە جیهاندا. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو هێلەی لە سیستمی خۆراکدا هەیە، بە سەرکەوتوویی توانیویەتی تا 48٪ بەرگیری لە شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە بکات.

تەندروستیی دڵ
ئەو مەوادەی لە پێکهاتەی هێلدا هەن بەرگیری لە کۆبوونەوەی “لیپیدەکان” لە جەستەدا دەکەن. هێل دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدەنتێک کە بۆ کۆنتڕۆڵ ئاستی کۆلستڕۆڵ رۆڵێکی کارای هەیە.

رێکخستنی شەکری خوێن
بەپێی توێژینەوەکان دەرکەتووە هێل دژی نەخۆشیی شەکرەیە و دەتوانێ شەکری خوێن رێک بخات. ئەو توێژینەوانەی راستەوخۆ لەسەر مرۆڤ ئەنجام دراون نیشانیان داوە کە هێل دەتوانێ تەنانەت بەرگیری بکات لە تووشبوون بە شەکرە.

دژە خەمۆکییە
پطدەچێ هێل تایبەتمەندیی دژە خەمۆکی هەبێت. بۆنی هێل، زیاترین کەڵکی هەیە لە “بۆن‌دەرمانی”ـدا و جگە لە خەمۆکی دەتوانێ کێشەکانی گەدە و سییەکان چارەسەر بکات.

تەندروستیی ددان
چەندین سەدەیە کە هێل لە زانستنی پزیشکیی دێرینی وڵاتی چیندا بۆ چارەسەری کێشەکانی ددان کەڵکی لێوەردەگیرێت. پاش بەرهەمهاتنی ئەنتی‌بایۆتیکەکان دەرکەوت کە ئەم دەرمانانە جگە لە سوودەکانیان هەندێک زیانیشیان هەیە بۆ نموونە ناچالاک کردنی بەکتریان بەسوودەکانی ناو ریخۆڵە. بەڵام بەهاراتەکان بۆ نموونە هێل ئەم میکرۆبە بەسوودانە لەناو نابەن.⁩

Address

Al Mada'in
1234

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆری ئۆنلاین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share