
07/07/2025
بۆچی تووشبوانی شەکرە کێشی لەشیان دادەبەزێت؟
دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەدا دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:
١. نەبوونی ئەنسۆلینی پێویست یاخود نا چالاکی ئەم هۆڕمۆنە(ئەم حاڵەتە زیاتر لە شەکرەی جۆری یەک رووئەدات)، بە هۆی ئەمەش ئەندامەکانی جەستە ناتوانن شەکرەی ناو خوێن بەکار بهێنن و جەستە دەستدەکات بە تێکشکاندن و بەکارهێنانی چەوری و ماسولکەکان بۆ وەرگرتنی وزەی پێویست
٢.دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەی جۆری ٢ دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەند حەبێکی شەکرە وەک مێتفۆرمین یان چەند جۆرێکی تری حەبی شەکرە
٣.زۆرجار بەهۆی چەند نەخۆشییەک روودەدات لە کاتی درووستبوونی نەخۆشی شەکرە وەک نەخۆشیەکانی غودەی چالاک و نەخۆشیەکانی هەوکردن یان نەخۆشی گەنم و نەخۆشی رۆماتیزمە
٤. ئەگەر کەم خوێنی و دابەزینی کێشی زۆر بەتایبەتی لە کەسانی جگەرەکێش پێویستە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێ بۆ دڵنیا بوون لە نەخۆشی شێرپەنجە
٥- ئەو کەسانەی شەکرەکەیان بەرزە و بڕیار ئەدەن پارێزیەکی زۆر قورس و سەخت بکەن ئیتر هیچ شتێک نەخۆن لەپێناوی ئەوەی شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵ بێت ، لەوانەیە کێشی لەشیان زۆر بە خراپی دابەزێت.
بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەک
وە ر گیراوە لە پە یجی
دکتۆر داهات جمال حە وێزی
دەرمانخانەی ڕەنج
عربت —شه قامى گشتی