تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building

تەلاری پزیشکی ئاکار    Akar medical building تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

کام میوەیە باشە بۆ پێستێکی تەندروست ؟1.هەڵوژەهەڵوژە دەوڵەمەندە بە فایبەر، ماگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی ک...
31/07/2024

کام میوەیە باشە بۆ پێستێکی تەندروست ؟

1.هەڵوژە

هەڵوژە دەوڵەمەندە بە فایبەر، ماگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ڤیتامینەکانی کەی و ئەی هەر بۆیە شارەزایان بە یەکێک لە باشترین میوەکانی دادەنێن بۆ پێست

2.ئەنەناس

ئەنەناس لەگەڵ ئەوەی خواردنی لە بەیانیاندا بەسوودە بۆ پێست، لە هەمان کاتدا دانانی پارچەیەک لەم میوەیە لەسەر پێستی سووتاو یارمەتیدەر دەبێت بۆ لابردنی پێستە مردووەکان و پاککردنەوەی دەموچاو.

3.قۆخ

گەر دەتەوێت پێستت بدرەوشێتەوە، ئەوە پێویستە ماسکی سروشتی بە بەکارهێنانی قۆخ بۆ ڕوخسارت ئەنجام بدەیت.

4.ترێ

ترێ دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسید و ماددەی (ڕێسڤێراترۆڵ)، توێژەران دەریانخستووە کە ئەم ماددەیە پێست لە تیشکی سەرو وەنەوشەیی دەپارێزێت و لە هەمان کاتدا ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجەی پیست دەکات.

#وەرگیراوە

29/07/2024

نەشتەرگەری
جۆرەکانی، رێککارەکانی خۆ ئامادەکردن بۆ نەشتەرگەری

دکتۆر فەرمان عثمان بەرزنجی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
٠٧٧١٨١٣٤٤٤٤
ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا -

دکتۆر شاخەوان حەمە ئەمینپسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و چاندنی گورچیلە٠٧٧٢٧٧٣٩٠٩٠ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم...
27/07/2024

دکتۆر شاخەوان حەمە ئەمین
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و چاندنی گورچیلە
٠٧٧٢٧٧٣٩٠٩٠
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -

شیری سروشتی دایک باشترینەهەفتەی یەکەمی مانگی هەشتی هەموو ساڵێک بەهەفتەی هۆشیاری شیری دایک ناسراوە و هەموو ساڵێک ڕێکخراوە...
24/07/2024

شیری سروشتی دایک باشترینە
هەفتەی یەکەمی مانگی هەشتی هەموو ساڵێک بەهەفتەی هۆشیاری شیری دایک ناسراوە و هەموو ساڵێک ڕێکخراوە جیهانیەکان هەڵمەتێکی بەرفراوان دەست پێ دەکەن لەسەرهۆشیاری پێدانی شیری دایک و سودەکانی
شیری دایک باشترین سەرچاوەی خۆراکە تکایە منداڵەکانتان بێ بەش مەکە
یەکەم شیر کە لەشی دایک لە کاتی دووگیانیدا بەرهەمی دەهنێیت و ڕێک لە دوای لەدایکبوون ئامادەیە پێی دەگوترێت ژەک ڕەنگی زەردە و زۆر دەوڵەمەندە بە خۆراک کە یارمەتی گەشەکردنی کۆئەندامی هەرس و کارکردنی کۆرپەلە تازە بووەکەت دەدات .
شیری پێگەیشتوو تێکەڵەی دروستی چەوری و شەکر و ئاو و پرۆتینی هەیە بۆیە منداڵەکەت بەردەوام لە گەشەدایە
- کەی دەتوانی دەست بە شیردان بکەیت بۆ تازەلەدایکبوەکەت ؟
ڕاستەوخۆ دەکرێت دوای چەند خولەکێک لە دایکبوونی کۆرپەکەت دەست پێ بکەیت ، چونکە تازە لەدایک بووەکان زۆر بەهرەدارن کاتێک دێتە سەر شوێنی گۆی مەمک
- یەکێکە لە پرسیارە باوەکانی دایکان ئایا منداڵەکەم شیری پێویستی دەست دەکەوێ؟
چونکە لە ڕاستیدا ناتوانیت ئەو شیرەی لەشت بەرهەم دەهێنیت ببینی ، قورسە بزانیت بە تەواوی چەندی بەرهەم دێت وچەندی خواردوە کۆپەکەت .
زۆربەی ژنان شیرێکی تەواو بەرهەم دەهێنن بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی پەرە بە منداڵەکانیان بدا ئەوە مەزەندە دەکرێت کە تەنها نزیکەی لەسەدا 5 بۆ 15 لەسەدی هەموو دایکانی شیردەر بەڕاستی سەرچاوەی شیریان کەمە
- گرنگی شیری سروشتی دایک بۆ کۆرپەکەت
شیری دایک سەرچاوەی وزەیە بۆمناڵ
بەرگری لەشی منداڵ بەهێز ئەکات
شیردان دەتوانێت منداڵەکەت بپارێزێت لەو نەخۆشیانەی بەهۆی ئاوی پیسەوە دروست دەبێت ، لەوانە سکچوون . هەروەها دەتوانێت یارمەتی بدات بۆ نەهێشتنی نەخۆشیەکانی هەناسەدان
شیری دایک مناڵ دەبارێزیت لەتوش بوون بەهەستیاری شەکری شیر (لاکتۆز)
شیری دایک هەمیشە لە پلەی گەرمی ڕاستدایە و دەتوانێت یارمەتی پاراستنی پلەی گەرمی لەشی منداڵەکەت بدات
کاتێک شیر بە منداڵەکەت دەدەی هەمیشە شیری دەبێت بەبێ ئەوەی پێویستت بە هیج یارمەتیەک بیت
ئەو مناڵەی شیری دایکیان پێ دەدرێت بەبەروارد بە مناڵی تر کەمتر نەخۆش ئەکەون
ئەو مناڵانەی شیری سروشتی دایک دایک دەخۆن زیرەکترن بەبەراورد لەگەڵ مناڵانی تر
لەگەل ئەوەی شیری دایک گرنگی هەیەبۆ مناڵ بەهەمان شیوەش لەڕووی تەندروستی و دەروونی کاریگه ری هەیە بۆ دایکان
تکایە .... مناڵەکانتان بەهۆی هیچ بیانوویەک بێ بەش مەکەن لە شیری سروشتی دایک چونکە مناڵان ئامانەتی ئیوە کراون.

#وەرگیراوە

دکتۆر‌ ‌زاگرۆس‌ ‌غفور‌ ‌داراغا‌پسپۆڕی‌ ‌نەخۆشیەکانی‌ ‌هەناو‌ ‌و‌ ‌شەکرە‌ ‌و‌ ‌کوێرە‌ ‌گلاندەکان‌ناونیشان/ شەقامی ئیبراهی...
22/07/2024

دکتۆر‌ ‌زاگرۆس‌ ‌غفور‌ ‌داراغا‌
پسپۆڕی‌ ‌نەخۆشیەکانی‌ ‌هەناو‌ ‌و‌ ‌شەکرە‌ ‌و‌ ‌کوێرە‌ ‌گلاندەکان‌
ناونیشان/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
‌07703506690

هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمکشێرپەنجەی مەمك یەكێكە لەو نەخۆشییانەی كە دوچاری ئافرەتان دەبێتەوە،...
20/07/2024

هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لەو نەخۆشییانەی كە دوچاری ئافرەتان دەبێتەوە، هەرێمی كوردستانیش بەدەر نییە لە نەخۆشییەكە و بەشێكی ئافرەتانیش دوچاریبوونەتەوە. بە گوێرەی گوتەی پزیشكانی پسپۆر، بەهۆی پێشكنینی خودی و پێشگیری لێی دەتواندرێت لە95%ـی ژیانی ئافرەتان لە شێرپەنجەی مەمك بپارێزێت و مەرجیش نییە هەموو گرێیەكك لەمەمك شێرپەنجەبێت.

شێرپەنجە چییە؟
شێرپەنجە بریتیە لە زیادبوونێك و دابەشبوونێكی نائاسایی لە ئۆرگانەكانی لەش، پاشان هێرش دەكاتە سەر خانەكانی تری نزیك لەخۆی و وادەكات ئەوخانانە فەرمانەكانی خۆی جێبەجێنەكات، هەندێ جار بەوەشەوە ناوەستن و بەردەوام لە بڵاوبوونەوەدان، هاوكات لە ڕێگەی خوێنەوە بڵاو دەبێتەوە بۆ هەموو بەشەكانی تری لەش.

مەرج نییە هەموو گرێیەك ببێتە شێرپەنجە، هەربۆیە هەرگرێیەك جیاوازی خۆی هەیە.

هۆكارەكانی توشبوون:
تەنها یەك هۆكار نییە بۆ توشبوون، هەر بۆیە چەندین هۆكاری جیاواز هەن، بەڵام لە هەمویان دیار تر بۆماوەیی لە خێزان، وە لە هەندێك لە نەخۆشان قەڵەوی و كەمجوڵەیی و خواردنی جگەرە و خواردنەوە كحولییەكان، هەروەها خواردنی حەبی دژە سكپڕی بێ راوێژی پزیشکی پسپۆڕ.
هاوكات ئەو ئافرەتانەی كە شیری خۆیان نادەن بە منداڵەكانیان ئەگەری توشبوونیان زیاترە.

پشكنینی خودی:
باشتروایە ئافرەتان لە تەمەنی 20 ساڵی بەسەرەوە پشكنین بۆ خۆیان ئەنجامبدەن، ئەوەش كردارێكی زۆر ئاسانە، هەڵسەنگاندن بۆ مەمكەكانی بكات، بە جوانی سەیر بكات و بزانێت هیچ گۆڕانكارییەك لە قەبارە و ڕەنگی پێیسی ڕوی داوە یانیش نا، باشتروایە بە پەنجەكانی بە شێوەیەكی بازنەیی مەمك و بن هەنگڵەكانی بپشكنێت، و بزانێت هەست بەهیچ گرێییەك دەكات، وە لەكاتیبوونی هەر شتێكی نامۆ باشتر وایە بەخێرایی سەردانی پزیشك بكات.

نیشانەكانی شێرپەنجەی مەمك:
١- بونی گرێ لە مەمک کە زۆر جار ئازاری لەگەڵدا نییە.
٢- دەردانی شلەیەک لە مەمک سەوز، زەرد، سور.
٣- بونی گرێ لە بنباڵ.
٤- هەڵئاوسانی قۆڵ، دابەزاندنی کێش.
٥- گۆڕینی شێوەی گۆی مەمک.

خۆپاراستن
ئافرەتان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك دەتوانن پشكنینی مانگانە ئەنجامبدەن و هەروەها لە دوای تەمەنی 40 ساڵی واباشترە هەر دوو ساڵ جارێك سەردانی بنكەی تایبەت بە پشكنینی مەمك بكەن، هەروەها شیردانی سروشتی بە كۆرپەكانیان، شووكردن لەكاتی خۆیدا، كەمخواردنی شیرنەمەنییەكان، چونكە شیرینییەكان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری جەستە، هەركاتێكیش بەرگری كەمبوونەوە مرۆڤەكان ئاسان دوچاری نەخۆشی دەبن، جگە لەوانەش بۆ ئافرەتان پێویستە دوربكەونەوە لەو دەرمانانەی كە هۆرمۆناتیان تێدایە، دەبێت بە ڕاوێژكردن لە گەڵ پزیشكی تایبەت ئەو دەرمانانە بەكار بهێنن و، وەرزشكردن بۆ ماوەی 30 خولەك و هەفتەی پێنج جار ئەنجامی بدەن ئەوانە كۆمەڵە هۆكارێكی باش دەبن بۆ دوچار نەبوون بە شێرپەنجەی مەمك.

١-پشکنینی مانگانە
٢- لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵ ٢ ساڵ جارێک سەردانی پزیشکی تایبەت بکات.
٣- شیردانی سروشتی.
٤- کەم خواردنی شیرینی و نەکێشانی جگەرە و نەخواردنی مادە کحولییەکان.
٥- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئەو ماددانەی کە هۆڕمۆنیان تێدایە بەبێ ڕاوێژکاریی پزیشک.
٦- وەرزشکردن.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦
٠٧٥٠١٤٠٦٦١٤

شەكەتبوون یان ماندووبوونی چاوەكان Eye Strain:واتە ماندووبوونی ماسوڵكەكانی چاوەكان، ئەم حاڵەتە روودەدات لە ئەنجامی زیاد ب...
17/07/2024

شەكەتبوون یان ماندووبوونی چاوەكان Eye Strain:
واتە ماندووبوونی ماسوڵكەكانی چاوەكان، ئەم حاڵەتە روودەدات لە ئەنجامی زیاد بەكارهێنانی چاوەكان كە پتر بێت لە توانایان. زۆرجار لەپاش زیاد بەكارهێنانی چاوەكان بەتایبەتی لەبەرانبەر شاشەی كۆمپیوتەردا، لەوانەیە كە زیاتر هەست بە سووتانەوەی چاوەكان بكەیت لەوكاتەی كە ماندووكردنی ماسوولكەكانی چاو چەندین نیشانەی تری لێدەكەوێتەوە كە زۆربەیان تایبەتمەند نین بە ماندووبوونی چاوەكان، بۆ نموونە:
سەرئێشە، ئازار لە مل و پشتدا، گرژبوونی ماسوڵكەكانی دەوری چاوەكان، سەرسووڕان، سووتانەوەی چاوەكان هەتا لەپاش داخستنیشیان، هەستكردن بە سووكبوونی سەرLightheadedness لەكاتی جووڵاندنەوەی سەردا، هێڵنج، ناسافی لە بینیندا Blurred vision، بینینی هەرشتێك بە دووانە Double vision، زیادبوونی فرمێسككردن، خورشت لە چاوەكاندا، هەستكردن بە قوڕسبوون و ناڕەحەتی لەكاتی جووڵاندنەوەی چاوەكان بە زۆربەی ئاراستەكاندا، هەستكردن بە قوڕسبوونی پێڵووەكان و پێشەوەی سەر، هەستكردن بە ماندووبوونێكی گشتی لەش، زەحمەتی لەكاتی خوێندنەوەدا، كەمبوونەوەی تەركیز لەكاتی خوێندنەوە و سەیركردندا.
شەكەتبوونی چاوەكان بەشێوەیەكی درێژخایەن كاریگەرییەكی نێگەتیڤی بەرچاو دەكاتە سەر توانای فێربوون و توانای تەركیز و سەرنجدان.
دەستنیشانكردنی شەكەتی چاوەكان تا راددەیەك ئاسانە، چونكە نیشانەكانی تەنیا لەو كاتانەدا دەردەكەون كە چاوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر و بە تەركیز بەكاردەهێنرێن.

#وەرگیراوە

15/07/2024

دکتۆر شاخەوان حەمە ئەمین
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و چاندنی گورچیلە
٠٧٧٢٧٧٣٩٠٩٠
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -

تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

13/07/2024

هەرگیز بەهۆی خواردنەوە توشی بەکتریای زیانبەخش بویت ؟
ئەگەر خواردنێک بخورێت کە پیس بوبێ بە بەکتریا ئەوا ئەم نیشانانەت تیا دەرئەکەوێ:
- ڕشانەوە
- ئازاری ناوسک
- سکچون
- تا
- دڵتێکهەڵاتن
- نەمانی حەزی خورادن
ئەم نیشانانە دوای سەعاتێک یا زیاتر دروست ئەبن و ئەکرێ خۆیان باش ببن لە چەند ڕۆژێکدا، ئەکرێ جۆری بەکتریاکە مەترسیدار بێت ئەوا نێشانەکان توند و زیاتر ئەخایەنن و پێویستت بە نەخۆشخانە ئەبێت بە پەلە.

دکتۆر‌ ‌زاگرۆس‌ ‌غفور‌ ‌داراغا‌
پسپۆڕی‌ ‌نەخۆشیەکانی‌ ‌هەناو‌ ‌و‌ ‌شەکرە‌ ‌و‌ ‌کوێرە‌ ‌گلاندەکان‌
‌07703506690
ناونیشان/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -

تەلاری پزیشکی ئاکار ڕۆژانە لەکاتژمێر ۱ بۆ ۱۲ ی شەو کراوەیە

دكتۆر علی یوسف سعیدپسپۆڕ(بۆرد)دكتۆرا پێست و جوانكاریناونیشان/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -  ٠٧٧٠١٢١٢٤٧٠
11/07/2024

دكتۆر علی یوسف سعید
پسپۆڕ(بۆرد)دكتۆرا پێست و جوانكاری
ناونیشان/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
٠٧٧٠١٢١٢٤٧٠

سوودەکانی سەرخەوشکاندن لە نیوەڕواندا١- ووزەت زیاتر پێ ئەبەخشێت.٢- باری دەروونیت باشتر ئەکات.٣- ووریا ترت ئەکات.٤- توانای...
10/07/2024

سوودەکانی سەرخەوشکاندن لە نیوەڕواندا

١- ووزەت زیاتر پێ ئەبەخشێت.
٢- باری دەروونیت باشتر ئەکات.
٣- ووریا ترت ئەکات.
٤- توانای کارکردنت باشتر ئەکات.
٥- بیر کردنەوەت تیژتر ئەکات و تەرکیزت زیاد ئەکات.
٦- کاردانەوەت بۆ شتەکان خێراتر ئەکات.
٧- سترێس و خەمۆکی لادەبات.

#وەرگیراوە

دکتۆر فەرمان عثمان بەرزنجیپسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی٠٧٧١٨١٣٤٤٤٤ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا -
08/07/2024

دکتۆر فەرمان عثمان بەرزنجی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
٠٧٧١٨١٣٤٤٤٤
ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا -

Address

ئیبراهیم پاشا
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 12:00
Tuesday 13:00 - 12:00
Wednesday 13:00 - 12:00
Thursday 13:00 - 12:00
Saturday 13:00 - 12:00
Sunday 13:00 - 12:00

Telephone

+9647501080303

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تەلاری پزیشکی ئاکار Akar medical building:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram