
04/09/2025
هەوکردنی پەنکریاس
ڕژێنی پەنکریاس یەکێکە لە ڕژێنە سەرەکیەکان کە گرنگە بۆ ژیان، دوجۆر ڕژێنی تیایە، ڕژێنی هەرسکردن و کوێرە ڕژێن کە شەکری خوێن ڕێکدەخات. ئەم ڕژێنە دەکەوێتە پشتی گەدەو زۆر جار نیشانەکانی لەگەڵ نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵە تێکەڵدەبێت.
هەوکردنی پەنکریاس لەوانەیە تەنها ئازارێکی کەم دروست بکات کە مانەوەی نەخۆشخانەی نەوێت بەڵام لەوانەیە هەوکردنێکی زۆر بکات کە مەترسی بۆ ژیان دروست بکات و هەندێکجار نەشتەرگەریشی پێویست بێت.
گرنگترین هۆکارەکانی هەوکردن:
◽️ بەردی زراو (باوترین)
◽️خواردنەوەی کحولی و خۆراکی نا تەندروست
◽️ هەندێک دەرمان و حەب
◽️ بەرزی چەوری خوێن
◽️ هۆکاری تر.
نیشانەکانی وەکو نەخۆشی گەدە و ڕیخۆڵەکان دەردەکەوێت، ڕشانەوە و سک ئێشە، نیشانەی تریش بە پێی هۆکارەکە.
دەستنیشانکردن هەندێکجار ئاستەمە بەڵام ئازمایشی خوێن، تیشک و نازور هەندێکجار گرنگە بکرێت. ئەگەر هۆکارەکەی بەردی زراو بێت باشترە لە زوترین کاتدا نەشتەرگەری لابردنی کیسی زراو بکرێ.
چارەسەر بریتیە لە مانەوەی نەخۆشخانە و کۆنترۆڵکردنی نیشانەکان، پاشان چارەسەری هۆکاری توشبونەکە.
هەندێکجار ڕەشبونی پەنکریاس ڕودەدات کە پێویستی بە نەشتەرگەری پاککردنەوە دەکات و بە ناچاری بەشێکی لاببرێت.
د. هێز نهاد (پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری هەناوبینین)
ناونیشان :
رانیە - نزیک مزگەوتی ناجیەخان
07708981818 - 07500981818