دکتۆرە دیمەن حسێن پوشێنی / پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون

  • Home
  • Iraq
  • As Sulaymaniyah
  • دکتۆرە دیمەن حسێن پوشێنی / پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون

دکتۆرە دیمەن حسێن پوشێنی / پزیشکی  پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
اخصائی? پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
اخصائیة النسائية والتولید والعقم

دکتۆرە دیمەن حسێنپسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکیناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -  ٠٧...
14/12/2023

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦
٠٧٥٠١٤٠٦٦١٤

بەشداری کردنی دکتۆرە دیمەن حسین پوشینی لە ٣٩هەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی ئەوروپیەکان بۆ نەخوشییەکانی ژنان لە وڵاتی دانیمارک.د...
02/07/2023

بەشداری کردنی دکتۆرە دیمەن حسین پوشینی لە ٣٩هەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی ئەوروپیەکان بۆ نەخوشییەکانی ژنان لە وڵاتی دانیمارک.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا - تەلاری_پزیشکی_ئاکار
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦

خواردنی ترشی لەماوەی دووگیانیدا بەشی یەکەملەماوەی دووگیانیدا خانمان لە جاران زیاتر خواردن دەخۆن و حەزییان بۆ خواردنێکی ج...
21/06/2023

خواردنی ترشی لەماوەی دووگیانیدا
بەشی یەکەم

لەماوەی دووگیانیدا خانمان لە جاران زیاتر خواردن دەخۆن و حەزییان بۆ خواردنێکی جیاواز دەبێت، بەهۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان گۆڕانکای زۆریش بەسەر جەستە و دەروونی دایکەکەدا دێت.

لەوانەیە ئەو خانمانەی کە ڕۆژانێک جۆرە خواردنێکی تایبەتییان خواردووە لەماوەی دووگیانیدا حەزەکەیان بگۆڕێت و ئیتر حەز بەوە نەکەنەوە و جۆری تر داوا بکەن، هەموو ئەمانە ئاسایین چونکە ماوەی دووگیانی ماوەی گۆڕانکارییە، خواردنی شیرینی و ترشی لەم ماوەیەدا زۆر باوە و بەگشتی هەموو خانمێک ئارەزووی ئەو جۆره خواردنانە دەکات.

پێکهاتەی خواردنی ترش:
بەگشتی پێکهاتەکانی خواردنی ترش کەمن، خواردنە ترشەکان کۆلیستڕۆڵ و پڕۆتین و چەوری زۆر کەمیان تێدایە، بەڵام سەرچاوەیەکی باشن بۆ ئاسن و سۆدیۆم، هەروەها کالسیۆم، ڕیشاڵ، ڤیتامین C و بڕێکی کەمیش لە پۆتاسیۆمیان تێدایە.

چەند هۆکارێک هەیە وابکات دایکەکە لەماوەی دووگیانیدا حەزی لە خواردنی ترش بێت کە ئەمانەن:

- گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانە دەبێتە هۆی بێزووکردن لەماوەی دووگیانیدا و باوترین جۆری بێزووکردنیش بێزووکردنە بە ترشییەوە.

- کەمبوونەوەی ڤیتامینەکانی جەستە
کەمبوونەوەی ڤیتامین و ماددە گرنگەکانی جەستە هۆکارێکی ترە تاکوو دایکەکە حەزی لە خواردنی ترش بێت، وەک کەمبوونەوەی سۆدیۆم کە ئەمەش حەزێکی زۆر زیاد دەکات بۆ خواردنی ترش چونکە خواردنی ترش بڕێکی باشی سۆدیۆمی تێدایە.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦

گرێی منداڵدانبریتییە لە هەبوونی گرێ لە ماسوولکەکانی دیواری منداڵدان‌دا، کە بە شێوەیەکی گشتی گرێیەکی سەلامەتە و زۆر بە دە...
27/05/2023

گرێی منداڵدان
بریتییە لە هەبوونی گرێ لە ماسوولکەکانی دیواری منداڵدان‌دا، کە بە شێوەیەکی گشتی گرێیەکی سەلامەتە و زۆر بە دەگمەن دەگۆڕێ بە گرێی شێرپەنجەیی. قەبارەی گرێی منداڵدان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی‌تر جیاوازە و دەگۆڕێ. لەوانەیە زۆر بچووک بێ و بە چاو نەبینرێ، تا دەگاتە قەبارەی گەورە کە دەبێتە هۆی تێکدان و گەورەکردنی منداڵدان.
ڕەنگە لە کەسێک‌دا گرێیەک هەبێ، یا چەند دانەیەک بە قەبارەی جیاواز.
نیشانەکانی: لە زۆربەی خانمان‌دا هیچ نیشانەیەک نییە، کاتی پشکنین بە سۆنار دیاری‌دەکرێ.
لە نیشانە باوەکان:
١. تێکچوونی سووڕی مانگانە.
٢. پەستان لەسەر ئەندامەکانی حەوز لە خانمان‌دا، کاتی گەورەبوونی گرێکە. هەبوونی قەبزی، زۆرمیزکردن، یا میز ڕانەگرتن، یان نەتوانینی میزکردن.
٣. هەبوونی ئازار لە پشت و قاچ‌دا.
٤. ئازار لە کاتی جووتبوون‌دا.
ئەو هۆکارانە کە یاریدەدەری دروستبوونی گرێی منداڵدان:
١. زوو کەوتنە سووڕی مانگانە.
٢. قەڵەوی.
٣. هۆکارە بۆماوەیییەکان.
ئەو هۆکارانە کە گرێی منداڵدان کەم‌دەکەنەوە:
١. منداڵبوونی زۆر.
٢. درەنگ کەوتنە سووڕی مانگانە.
٣. بەکارهێنانی حەبی دژ بە سکپڕی (حەبی مەنع).
چارەسەر: بەپێی تەمەن و قەبارە و شوێنی گرێکە دەگۆڕێ.
پێویستە خانمان سەر لە پزیشک بدەن، ئەگەر:
١. ئازار لە حەوزیان‌دا هەبوو.
٢. سووڕی مانگانەیان تێک‌چوو.
٣. خوێن لە نێوان سووڕی مانگانەدا هەبێ و ببینرێ.
٤. کەم‌خوێنی هەبێ.
٥. نیشانەی پەستان لەسەر ئەندامەکانی حەوز هەبوو.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا - _
تەلاری ئاکاری پزیشکی
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦

٦ خۆراکی بەسود بۆ خانمانی دوگیان،،،🤰🏻۱،،،قەیسی وشك،،دەوڵەمەندە بە مادەی ئاسن و پۆتاسیۆم ومگنیسیۆم۲،،مۆز،،بە خۆراکێکی  کا...
08/10/2022

٦ خۆراکی بەسود بۆ خانمانی دوگیان،،،🤰🏻

۱،،،قەیسی وشك،،دەوڵەمەندە بە مادەی ئاسن و پۆتاسیۆم ومگنیسیۆم
۲،،مۆز،،بە خۆراکێکی کامل دائەنرێ کە وزە ئەبەخشێ بە خانمانی دوگیان و دەوڵەمەندە بە کالیسۆم وپۆتاسیۆم
۳،،ڕەشکە،،زۆرینەی خانمان لە فەترەی دوگیانیدا دوچاری تێکچونی مەزاج و بێتاقەتی ئەبنەوە رەشکە ئەم کێشەیە کەم ئەکاتەوە هەروەها دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا۳

٤،،هەموو جۆرە پاقلەمەنیەکان،،کە سەرجەمی دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن وکالسۆم وزنك وفۆلید ئەسید

٥،،هێلکە،، دەوڵەمندە بە ترشییە بێ زیانەکان وزیاتر لە ۱۲ جۆری ڤایتامین لەخۆ ئەگرێ هەروەها گەشەی مناڵ زیاد ئەکا بەڵام پێویستە لەکاتی دوگیانیدا بەتەنها هێلکەی کوڵاو بخورێ

٦،،،برۆکلی،،، تەوازنی ئاوی جەستە ئەکات وپەستانی بەرزی خوێن کەم ئەکاتەوە،،هەروەها تەواوی ئەو ڤیتامینانەی لەخۆ گرتوە کە بۆ چاوی کۆرپەلە بەسودە

سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان (حمل خارج الرحم)دروست‌بوونی منداڵ لە دەرەوەی منداڵدان بریتییە لە دروست‌بونی منداڵ لەدەروەی جێگ...
21/08/2022

سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان (حمل خارج الرحم)
دروست‌بوونی منداڵ لە دەرەوەی منداڵدان بریتییە لە دروست‌بونی منداڵ لەدەروەی جێگەی سروشتی خۆی کە ناوپۆشی منداڵدانە.
لەسەر بۆری منداڵ(جێگەی فالوب) یان لەسەر هێلکەدان یان لە هەر شوێنێکی‌تر لەناو سک‌دا دروست ببێت.

نیشانەکان:
لە سەرەتا هەمان نیشانەی سکپڕی هەیە وەک:
- دواکەوتنی سوڕی مانگانە.
- رشانەوە.
- هەندێکجار نیشانەی نییە.
نیشانە مەترسیدارەکان بەهۆی خوێن بەربون و دڕانی بۆری منداڵدان وەک:
-لاوازی.
-ئازاری لەناکاو لە بەشی خوارەوەی سک.
-سەرگێژخواردن هەندێک جار بورانەوە.
چارەسە: پزیشکی پسپۆڕ بڕیاردەدات لەسەر جۆری چارەسەر
١-چارەسەر بەدەرمان.
٢-نەشتەرگەری.
٣-هەندێک‌جار تەنها چاودێری دەکرێت و خۆی لەباردەچێت.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦

هۆكارەكانی دواكەوتنی سوڕی مانگانە چیە؟سەرەتا سوڕی مانگانە چیە؟سوڕی مانگانە (Menstrual cycle) :- بریتییە لە هەندێك خوێن ی...
23/07/2022

هۆكارەكانی دواكەوتنی سوڕی مانگانە چیە؟
سەرەتا سوڕی مانگانە چیە؟
سوڕی مانگانە (Menstrual cycle) :- بریتییە لە هەندێك خوێن یان شانەی ناوپۆشی منداڵدان كە لە دیواری منداڵدان و ملی منداڵدانەوە دێتەخوارەوە.
سوڕی ئاسایی مانگانە لە 28 رۆژ پێكدێت.
قەبارەی ئەو خوێنەی لە سوڕی مانگانەدا لە لەشی ئافرەتان دەردەچێت (80) ملی لیتر دەبێت، واتە بڕی شلەمەنی و خوێنی لەدەستچوو لە ماوەی یەك سوڕی مانگانەدایە.
دەركەوتنی سوری مانگانە لە خانماندا بەشێوەیەكی گشتی لە تەمەنی (12) ساڵیدا دەردەكەوێت، بەڵام بینینی یەكەم خوێنی سوڕی مانگانە لە تەمەنی نێوان (8 – 16) ساڵیشدا هەر بەسروشتی دادەنرێت، بوونی خوێن لەماوەی سوڕی مانگانەدا لەنێوان (2 – 5) رۆژ یان (2 – 7) رۆژ بەسروشتی دادەنرێت بەشێوەیەكی گشتی ماوەی نێوان هەرسوڕێكی مانگانە (28) رۆژە، بەڵام ئەگەر ئەم ماوەیە زیاتر بو واتە لەنێوان (21 – 35) رۆژدا بوو، ئەوا هەر بە سروشتی دانراوە و هیچ گرفتێكی نیە لەڕووی تەندروستییەوە.
دواكەوتنی سوڕی مانگانە سەرەكیترین سەرچاوەی دڵەڕاوكێ‌ و ناسەقامگیریە لەژناندا، جگەلەو حاڵەتانەی كە بەهۆی سكپڕیەوە روودەدەن، بەڵام سكپڕی فاكتەری سەرەكی نیە بۆ دواخستنی سوڕی مانگانە، لێرەدا چەند هۆكارێك بەشێوەیەكی سەرەتایی باس دەكەین كە كاریگەرییان هەیە لەدواخستی سوڕی مانگانەدا:
١- دڵەڕاوكێ‌ و فشاری دەروونی كاریگەری نێگەتیڤیان هەیە لەسەر زۆربەی كارەكانی رۆژانەی مرۆڤ، توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەو ژنانەی دەكەونە ژێرفشاری دەروونییەوە روبەڕووی كەمی دەردانی هەندێك لە هۆرمۆنەكان دەبنەوە (Gonadotropin Releasing Hormone)، ئەمەش دەبێتەهۆی دانەنانی هێلكە لەكاتی خۆیداو دواخستنی سوڕی مانگانە.
٢- زیادبوونی كێش، قەڵەوی و كەڵەكەبونی چینی چەوری لە لەشدا كاردانەوەیان هەیە لەسەر میكانیزمی رژانی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، توێژینەوەكان ئاماژەیان بەوەداوە ئەو ژنانەی وەرزش دەكەن و سیستمی خۆراكیان دەگۆڕن بۆ گەیشتن بەكێشێكی نمونەیی، سوڕی مانگانەیان رێك دەبێتەوە.
٣- توشبوون بە نەخۆشییە درمی و كتوپڕەكان كاریگەری هەیە لەسەر دواكەوتنی سوڕی مانگانە، چونكە دەركەوتووە دوابەدوای چاكبوونەوەی ئەو خانمانەی لەكاتی نەخۆشیدا سوڕی مانگانەیان دواكەوتووە بۆ مانگی داهاتوو ئەو گرفتەیان نەماوە.
٤- گۆڕانكاری لە سەعاتی بایۆلۆجیدا، بۆ نمونە كاركردن بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەو و رۆژێكدا بە جۆرێك ناڕێكی لە سیستمی پشوودان و خەوتندا دروست بكات و تێرنەكردنی مێشك بە خەو بەپێی ستانداردی زانستی پزیشكی، كاردانەوەی نێگەتیڤی هەیە لەسەر سەعاتی بایۆلۆجی لەش، كە فرمانی رێكخستن و هاوسەنگی دروستكردنە لەنێوان ئەندامەكانی تری لەشدا، كە یەكێك لەو كارانە رێكخستنی كات و ساتی سوڕی مانگانەیە.
٥- لاوازی توند لە كێشی لەش دەبێتەهۆی وەستاندنی.
٦- بوونی گرفت لە كۆئەندانی زاوزێدا، بەتایبەت بوونی پەردەی كچێنی داخراو، هەروەها وەرگرتنی هەندێك لە دەرمانەكان كاریگەرییان هەیە لەسەر دواخستنی سوڕی مانگانە.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا - تەلاری_پزیشکی_ئاکار
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦

‎🔸تەمەنی نائومێدی‎ئەو تەمەنەیە کە تیایدا ئافرەت دەوەستێت لە کەوتنە ناو سوڕی مانگانە و بە شێوەیەکی ئاسایی لە دوای تەمەنی ...
20/07/2022

‎🔸تەمەنی نائومێدی
‎ئەو تەمەنەیە کە تیایدا ئافرەت دەوەستێت لە کەوتنە ناو سوڕی مانگانە و بە شێوەیەکی ئاسایی لە دوای تەمەنی ٤٥ ساڵی ڕودەدات لە دوای ئەوەی کە هێلکەدان دەوەستێت لە بەرهەم هێنانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن.

___________________

دکتورە دیمە ن حسین پوشینی
٠۷۷۱٤٤۱۲۸۲۸

‎کیسی خوێنی سەر ھێلکەدان‎جۆرێکی دیکەی کیسی ھێلکەدانە وە بەوە جیادەکرێتەوە بە کۆبونەوەی خوێن تیایدا، سەرچاوەی ئەم خوێنەش ...
16/07/2022

‎کیسی خوێنی سەر ھێلکەدان
‎جۆرێکی دیکەی کیسی ھێلکەدانە وە بەوە جیادەکرێتەوە بە کۆبونەوەی خوێن تیایدا، سەرچاوەی ئەم خوێنەش زۆرکات خوێنی ماوەی کاتی سوڕی مانگانەیە .
‎ھەندێک کات ئەم کیسانە کێشەی تەندروستی دروستناکەن بەڵام ھەندێک کات ڕەنگە کێشەی تەندروستی گەورەی وەک نەزۆکی لێبکەوێتەووە گەر چارەسەر نەکرێت.

‎نیشانەکانی ھەبوونی کیسی خوێنی سەر ھێلکەدان:
‎١- ئازاری بەشی خوارەوەی سک
‎٢-ئازاری بەھێزی سوڕی مانگانە
‎٣-ئازار لە کاتی میزکردندا
‎٤-نەزۆکی
‎٥-ھەبوونی خوێنێکی زۆر لە کاتی سوڕی مانگانەدا

‎ئەو ھۆکارانەی کە ئەبنە ھۆی زیاد بوونی ئەگەری
‎ھەبوونی کیسی خوێن لەسەر ھێلکەدان:
‎ھۆکاری بۆماوەیی، گەڕانەوەی خوێنی سوڕی مانگانە بۆ ناو جۆگەی فالوب،لاوازی کۆئەندامی بەرگری ، برینی ناو منداڵدان

دکتورە. دیمە ن حسین پوشینی

چۆن دایکان بتوانن شیری خۆیان زیاد بکەن:1- زوو شیردان بە منداڵ لە هەردوو لای سنگ چونکە مژینی شیر دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆ...
30/06/2022

چۆن دایکان بتوانن شیری خۆیان زیاد بکەن:

1- زوو شیردان بە منداڵ لە هەردوو لای سنگ چونکە مژینی شیر دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆن و زیادبوونی شیرەکە.
2- خواردنی خۆراکی پێویست وەک سپیناخ، شۆفان، سەوزە و میوە، ماسی، چەرەسات.
3- شلەمەنی و ئاو بە باشی بخوات.
4- زوو خەوتن ڕێکخستنی کاتەکانی خەو.
5- باشکردنی باری دەروون و دوورکەوتنەوە لە دڵە ڕاوکێ و بیرکردنەوەی ناپێویست.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦

ئافرەتی دووگیان چۆن بخەوێت باشە؟ئافرەتانی دووگیان لە ماوەی سكپڕیدا كاتێك لەسەر پشت دەخەون ئەوە رەنگە ئارام بخەون، ئەم شێ...
28/06/2022

ئافرەتی دووگیان چۆن بخەوێت باشە؟

ئافرەتانی دووگیان لە ماوەی سكپڕیدا كاتێك لەسەر پشت دەخەون ئەوە رەنگە ئارام بخەون، ئەم شێوازەی خەوتنە بە تایبەت لە مانگەكانی دووەم و سێیەمی سكپڕی كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كۆرپەلەی ناوسكی ئافرەت، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كاتێك ئافرەت بەم شێوەیە دەخەوێت و سكەكەی مانگی دووەم و سێهەمیەتی ئەوە خوێن كەمتر دەڕوات بۆ ناوكە پەتكی، چونكە لەم دۆخەدا كێشی منداڵدان بەتەواوەتی دەكەوێتە سەر خوێنهێنەرەكان و ئەمەش وادەكات ئافرەتەكە دوای ئەوەی هەڵدەستێت لەخەو پەستانی خوێنی بەرز ببێتەوەو سەری گێژبخوات و خۆراكی پێویست كەم بچێت بۆ كۆرپەكەی، ئەمەش زیاتر مەترسی لەسەر تەندروستی ئەو ئافرەتانە دروست دەكات كە خۆیان نەخۆشی شەكرە یان پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە.

پێویستە گرنگی بەم شێوازانەی خەوتن بدرێت تا دووربن لە كێشەی تەندروستی:

١- خەوتن لەسەر لا تەنیشتەكان:
ئەو خانمانەی هەست بە ئازاری پشت دەكەن، پێویستە هەوڵ بدەن لەسەر لا بخەون، بەڵام نابێت بەدرێژایی شەو لەسەر ئەو لایە بخەون بەڵكو دەبێت ئەملاو ئەولا بكەن، باشتر وایە زیاتر لەسەر لای چەپ بنوون.

٢- خەوتن لەسەر پشت یا دەم:
ئەشێ خەوتن لەسەر پشت یان دەم لە ماوەی دووگیانیدا ببێتە هۆی ناڕەحەتی نابێت خانمان لەسەر ئەو دوولایە بنوون، چونكە دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و ئازاری گەدە.

٣- دەتوانیت سەرینێــك بخەیتە نێوان قاچەكانت و ژێرسكت:
ئەمە واتلێدەكات هەست بە ئارامی بكەیت و هاوكاریت دەكات لەكاتی خەوتندا، جگە لەوەش هاوكاریت دەكات لەناو جێگەدا زۆر نەجوڵێیت.

دکتۆرە دیمەن حسێن
پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی
ناونیشام/ شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆ‌غا -
٠٧٧١٤٦٣١٧٥٦

Address

Ibrahim Pasha Street, Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Tuesday 13:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 20:00
Saturday 13:00 - 20:00
Sunday 13:00 - 20:00

Telephone

+9647714631756

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆرە دیمەن حسێن پوشێنی / پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share