Salimbag medical building::تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ

Salimbag medical building::تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەباب وەلی

پەڕەی فەرمی  د. عادل عبداللە بەرزنجیلە ئینستاگرام https://instagram.com/jwankari_lut_dr.adil_berzinji?igshid=MDM4ZDc5MmU...
18/12/2022

پەڕەی فەرمی د. عادل عبداللە بەرزنجی
لە ئینستاگرام

https://instagram.com/jwankari_lut_dr.adil_berzinji?igshid=MDM4ZDc5MmU=

___د. عادل عبداللە بەرزنجی
پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ و نەشتەرگەری جیوبەکان و جوانکاری لوت
—————
ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:-سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ژمارە مۆبایل
07705454516

هەینیتان باش 😊🌻لەش ساغ و تەندروست بن!
30/09/2022

هەینیتان باش 😊🌻
لەش ساغ و تەندروست بن!

🔹ئەو نیشانانەی ئاماژە بەوەدەکەن کێشە له چاوی منداڵەکەت هەیەمنداڵان لە تەمەنێكی كەمەوە پێویستە گرنگی بە تەندروستی چاویا...
29/09/2022

🔹ئەو نیشانانەی ئاماژە بەوەدەکەن کێشە له چاوی منداڵەکەت هەیە

منداڵان لە تەمەنێكی كەمەوە پێویستە گرنگی بە تەندروستی چاویان بدرێت و ئەو نیشانانەی لێیان دەردەكەوێت پشتگوێ نەخرێن، چونكە دەكرێت لە هەر گرفتێكی چاو ئاگادارت بكاتەوە.

1. هەردو چاو یان یەك چاوی منداڵەکە دەسوڕێتەوه بەرەو ناوەوە و یاخود دەرەوه.

2. چاوی منداڵەکەت بەدوای یاری ناکەوێت و تەرکیزی لەسەر جوڵەکەی نییە که لەبەردەمیدا دەجوڵێت له لایەکەوه بۆ لایەکی دیکە.

3. وادەردەکەوێت چاوی منداڵەکەت زۆر هەڵبەز و دابەز بکات.

4. وادەردەکەوێت منداڵەکەت بەبەردەوامی سەری لار دەکاتەوە کاتێك سەیری شتەکان دەکات.

5. نیشانەی داخستنی بۆڕیەکانی فرمێسك یان هەوکردنی لەسەر دەردەکەوێت، ئەم نیشانانەش فرمێسکی بەردەوامی لە خۆدەگرێت لەگەڵ سوربونەوەی و چیق (ڕیپۆق) کردن که بۆ چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.

6. هەبونی هەستیاری زۆر وداخستنی چاو بەرامبەر ڕوناکی.

7. زۆر گەورەبونی ڕەشێنەی چاو، یاخوت هەبونی تەنێکی سپی لە ناو بیلبیلە چاوی

——.——-.——-.——-.——-.

کلینیکی چاوی گەش
د. سەناریا زیاد زەنگەنە
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو

📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:-
سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ/ نهۆمی دووەم.
📞بۆ پەیوەندی کردن:-
07736662009
07502791515

♦️دەوالی بریتییە لە فراوانبوون و لوول بوونی خۆێنهێنەرەکان، بەتایبەتی خوێنهێنەرە ڕووکەشەکان (superfecial vein) کە ڕاستەوخ...
28/09/2022

♦️دەوالی
بریتییە لە فراوانبوون و لوول بوونی خۆێنهێنەرەکان، بەتایبەتی خوێنهێنەرە ڕووکەشەکان (superfecial vein) کە ڕاستەوخۆ دەکەونە ژێر پێستەوە و بەتایبەتیش لە قاچ و ڕان دا , هەموو خۆێنهێنەرێک ئەگەری توشبوونی هەیە بە دەوالی بەڵام زیاتر ئەو خوێنهێنەرانەی پەلەکانی خوارەوە توشی ئەبن، ئەویش بەهۆی ئەوەی وەستانی زۆر و ڕۆشتنی زۆر کاریگەری دەبێت لەسەریان، و پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد دەکات، دەبێتە هۆی کشانیان و لوول بوونیان.

🔻نیشانەکانی:
زۆربەی جار دەوالی ئازاری لەگەڵدا نیە، و زۆر کەم جار لەوانەیە ئازاری هەبێت بەڵام ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە:
1- شین بوونەوە یان پەمەی بوونی خوێنهێنەرەکان لە ژێر پێستدا هەندێک جار قاوەیی دەبن.
2- خوێنهێنەرەکان بە شێوەیەکی لوول و دەرپەڕیو دەرئەکەون هەندێک جار شێوەی حەبلێک وەردەگرن لە قاچ و ڕان دا.
بڕێکجار کە ئازار دروست دەبێت لەگەڵ دەوالی دا، ئەم نیشانانەی لەگەڵدا دەبێت:
1- توند بوون و قورسی لە قاچەکاندا.
2-سوتانەوە، هەست کردن بە لێدانی خۆێن هێنەرەکە، یاخود گرژی لە ماسولکەکانی قاچ دا.
3- ئاوسانی قاچەکان بەهۆی هەڵئاوسانی خوێنهێنەرەکان..
4- زیادبوونی ئازار لە دوای دانیشتن یاخود وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر.
5- خوراندن لە دەوری خوێنهێنەرە لوول بووەکان.
6- گۆڕانی ڕەنگی پێست لە دەوری خوێنهێنەرە کشاوەکان.
7- دروست بوونی برین لە قاچ دا.

خوێنهێنەری جالجاڵۆکەیی (spider vein) ئەم جۆرە خوێنهێنەری بچووکن و باریکن بەشێوەی پەتی جالجاڵۆکە دەرئەکەون لەژێر پێستدا و ڕەنگیان سوور ە یاخود شینە..

هۆکارەکان:
خوێنهێنەرەکان زمانەیان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەی خوێن، تەنها بە ئاراستەی دڵ دەکرێنەوە و پاڵ بە خوێنەکەوە دەنێن بەو ئاراستەیە، بەڵام لەکاتی توشبوونیان بە دەوالی ئەو زمانانە بە ئاراستەی پێچەوانەشەوە دەکرێنەوە و بە باشی کار ناکەن ئەمەش لە ئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆ زۆرەی کە لەسەریانە، کرانەوەی زمانەکانیش بە ئاراستەی پێچەوانەوە دەبێتە هۆی مانەوە و کەمی جوڵەی خوێن لەو خوێنهێنەرانەدا و شینبوونەوەیان.

هۆکاری بۆماوەیی:
1- تەمەن: لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری توشبوون زیاد ئەکات، ئەویش لەبەرئەوەی زمانەی خوێنهێنەرەکان توشی سستی دەبن و ناتوانن پاڵ بە خوێنەوە بنێن و دەبنە هۆی کۆبوونەوەی خوێن تیایاندا.
2- ڕەگەز: ئافرەت زیاتر توش دەبێت لە پیاو بە سێ ئەوەندە، ئەویش بە هۆی گۆڕان لە هۆرمۆنەکاندا لەکاتی سکپڕی و پێش سووڕی مانگانە و هەروەها لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە(monopause) لە ژناندا , هەروەها لەکاتی بەکارهێنانی حەبی مەنع دا، هۆرمۆنی ژنانە دیواری ماسولکەیی خوێنهێنەرەکان خاو دەکاتەوەو ئەگەری دەوالی زیاد ئەکات..
3- سکپڕی: زیادبوونی قەبارەی خوێن لەناو بۆرییەکانی خوێن دا لەکاتی سکپڕی بۆ زیاتر ڕۆشتنی خۆراک بۆ کۆرپەلەکە دەبێتە هۆی کشان و ئاوسانی خوێنهێنەرەکان، لە لایەکی کەوە گۆران لە هۆرمۆنەکاندا کاریگەریەکی زۆری هەیە...
4- بوونی دەوالی لە هەندێ خێزان دا ئەگەری توشبوونی ئەندامەکانی تریش زیاد دەکات، توێژینەوەکان دەریان خستووە هەندێک خێزان ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
5- کێشی زیادەو قەڵەویی: ئەمیش فشار دەخاتە سەر خوێنهێنەرەکان.
6- وەستانی زۆر و بەردەوام یاخود دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نموونە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ گەشت دەکەن لە ناو سەیارە یاخود فڕۆکەدا.
7- قەبزی بەردەوام..یاخود بوونی کۆکەی بەردەوام پاڵەپەستۆی ناو خوێنهێنەرەکان زیاد ئەکات.
8- هەبوونی خۆێن مەین لە خوێنهێنەرە قوڵەکاند(deep vein thrombosis).
9- هەندێک جار بێهێزی و لاوازی ماسولکەکانی قاچ دەبنە هۆکار.
دەستنیشانکردن:
بۆ دەستنیشانکردنی دەوالی پێویستە پزیشکەکەت پشکنینی تەواو بکات لەکاتی وەستان بە پێوە بۆ زانینی هەر ئاوساویەک و شینبوونەوەی خوێنهێنەرەکان، هەروەها پرسینی هەر جۆرە ئازارێک هەبێت لە قاچ دا.
هەندێک جار بەکارهێنانی ئامێری سۆنەر(doppler US) بۆ پشکنینی زمانەی ناو خوێنهێنەرەکان و هەروەها بۆ بینینی ئەگەری بوونی خوێنی مەیوو لەناو بۆری خوێن دا.

➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖

پزیشکی ڕاوێژکار
🔶حسن محمد الجمیلي
پسپۆڕی بواری دەمار و کۆئەندامی دەماری گشتی

📍ناونیشان:- سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی
📞ژمارە مۆبایل:- 07715881810

▫️حەوت شێوازی ژیان کە کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسکئێسك راگری جەستەیە و پێویستی بە پارێزگاریكردن هەیە بۆئەوەی بە تە...
27/09/2022

▫️حەوت شێوازی ژیان کە کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک

ئێسك راگری جەستەیە و پێویستی بە پارێزگاریكردن هەیە بۆئەوەی بە تەندروستی بمێنێتەوە، هەندێك شێوازی ژیان هەیە كە ناتەندروستە و رەنگە رۆژانە ئەنجامیبدەیت و كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ئێسكت هەبێت.

1. کەمی جوڵە
ئێسکەکانمان شانەی زیندون تا زیاتر بەکاریان بێنین بەھێز تر دەبن، ئەگەر بەکارنەھێنرێن ئەوە لاواز دەبن، بۆیە وەرزش کردن زۆر گرنگە ھەوڵبدە ئەو وەرزشانە بکە کە ماسولکەکانت بەھێز دەکەن و ھەروەھا ڕۆشتن و مەلەکردن زۆر گرنگن.

2. گۆشتی سور زۆر دەخۆیت
خواردنی بڕێکی زۆر پرۆتین دەبێتە ھۆی ئەوەی گورچیلەکان ماددەی کالسیۆم زیاتر دەرکەنە دەرەوە، کەدەبێتە ھۆی کەمبونەوەی چڕی ئێسک و ئێسکە نەرمە. ھەندێك توێژینەوە دەڵێن کە خواردنی زۆری پرۆتین دەبێتە ھۆی ھەڵمژینی بڕێکی زیاتر لە کالسیۆم، کەپێویست دەکات دوای زیاتر بکرێتە دەر و کەم بکرێتەوە. ھەمو شتێک زیادەڕەوی تیابکرێت ئەنجامەکەی خراپە، بۆیە باشترە بە شێوەیەکی مامناوەند گۆشت بخورێت.

3. خواردنی سوێر دەخۆیت لەنێوان ژەمەکاندا
توێژینەوەیەک لە ژاپۆن کراوە باس لەوەدەکات ئەو خانمانەی کەتەمەنیان لەسەرو 55 ساڵەوەیەو بەڕێژەی زۆر خواردنی سوێر یاخود سۆدێۆم دەخۆن ئەگەری توشبونیان بە شکاوی ئێسکەکانیان چوار ھێندەی ئافرەتێکی ترە لەھەمان تەمەندا، ئەمیش لەبەرئەوەی کە سۆدیۆم فڕێدەدرێتە دەرەوە لە گورچیلەکان، کالسیۆم کەم دەبێتەوە لەناو خوێندا، کەکاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک.

4. ناچیتە بەردەم تیشکی خۆر
بەپێی ڕێکخراوی نەتەوەیی ئەمریکی بۆ ئێسکە نەرمە، ھەمو کەسێک خوار تەمەنی 50 ساڵ پێویستی بە (400-800 lu) یەكە ڤیتامین D ھەیە لە ڕۆژێکدا، وە کەسێک لە تەمەنی 50 ساڵ یان سەروتر پێویستی بە (800 - 1000 یەكە) ھەیە ڕۆژانە لەڤیتامین D، ئەگەر ناتوانیت ڕێژەی پێویست لەڤیتامین دی بەدەست بێنێت بە بەرچونە بەر خۆر، ئەوا پێویستە بەشێوەی سەپلیمینت وەری گریت یاخود بەو خۆراکانەی کە ڤیتامین D زۆر تیادایە وەکو شیرەمەنییەکان.

5. کێش دابەزاندنی زۆر
کێشی گونجاو شتێکی زۆر باشە، بەڵام ھەندێکجار دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر جەستە ، بینراوە ئەو کەسانەی BMI یان ( پێوەرێکە بۆ کێش پێوان کە نورمەڵەکەی 18.5 - 25)، لە 18.5 کەمترن مەترسیەکی زیاتریان ھەیە بۆ توشبون بە ئێسکە نەرمە، لەتوێژینەوەیەکدا کە لەلایەن قوتابخانەی ھارڤردەوە کراوە بۆ تەندروستی گشتی بینراوە ھەر زیادە لە ژمارەی BMI (کە5-8 پاوەند کێش دەکات) ئەوا مەترسی ئێسکە نەرمە بەڕێژەی %12 کەم دەکات.

6. خواردنەوەی ئەلکھول
چەند توێژینەوەیەک لە زانکۆی ولایەتی ئۆریگۆن سەلماندویەتی کەخواردنەوەی زیاتر لە دو پەرداخ ئەلکھول لەڕۆژێکدا کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر ئێسک، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول ماددەی کورتیسۆل زیاد دەکات لە لەش دا کە دەبێتە ھۆی کەم بونەوەی چڕی ئێسک، ھەروەھا لە خانماندا بە تایبەتی خواردنەوەی ئەلکھول دەبێتە کەمی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین کە کاریگەریەکی زۆری ھەیە بۆ دروستبونی ئێسکە نەرمە، ھەروەھا ئەلکھول وەکو ژەھر کاردەکاتە سەر خانەی ئێسک.

7. ژیان لەژینگەیەکی پیسدا
لەتوێژینەوەیەکی تازەدا کە لەلایەن lancet planetaryhealth کراوە، ٢.٩ ملیۆن ستافی تەندروستی بەشداریان تیاداکردوە بۆ کۆکردنەوەی داتا لە یولایەتە یەکگرتوەکان، بینراوە کە ھەرچەندە پیس بونی ژینگە ڕوبدات بەھۆی زیادبونی (particular matter) کەیەکێکە لە ھۆکارەکانی پیس بوونی ژینگە، ئیتر ئایە بەھۆی کارگەکانەوە بێت یاخود دوکەڵی ئۆتۆمبێل یان سوتانی دارستانەکان، ئەوا ڕێژەی شکاندنی ئێسک و ئێسکەنەرمە لە پیرەکاندا زیاد دەکات، بۆیە باشترە ئەو کەسانەی لەشوێنی دوکەڵاوی دەژین یان نزیک کارگەکانەوە خۆیان بە دوربگرن لەوەرزش لە دەرەوە و ھەوڵ بدەن لە ڕوبەری کراوە و سەوزاییدا وەرزش بکەن، دەتوانیت (air purifier) بەکاربێنیت کە ئامێرێکە بۆ پاکردنەوەی ھەوای ژورەوە لەگەڵ فلتەردا، جگە لەوە دەبێت ساڵانە پشکنین بکەیت بۆ ئێسکە نەرمە.

__——————————-

دکتۆر سامان حەمە خورشید
پسپۆڕی ئێسک و شکاوی و جومگە

📍ناونیشان:-
سلێمانی - کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - تەلاری سەلیم بەگ - بەرامبەر کەباب وەلی.
☎️ژمارە مۆبایل:-
٠٧٥١١٧٠٠١٧٨

🔸هۆكارەكانی زۆر میزكردن لە مرۆڤدا ١.ئاوخواردنەوەی زۆر۲.سكپڕی۳. دڵەڕاوكێ و نەخۆشی دەروونی٤.نەخۆشی شەكرە٥.نەخۆشی تێكچوونی ...
26/09/2022

🔸هۆكارەكانی زۆر میزكردن لە مرۆڤدا
١.ئاوخواردنەوەی زۆر
۲.سكپڕی
۳. دڵەڕاوكێ و نەخۆشی دەروونی
٤.نەخۆشی شەكرە
٥.نەخۆشی تێكچوونی هۆڕمۆنی میزپێكردن (شەكرەی درۆزنە) (Diabetes inspidus)
٦.بەرزبونەوەی رێژەی كالسیۆم و دابەزینی رێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا
۷.نەخۆشی چالاكبونی رژێنی سەرگورچیلە (Cushing`s syndrome) و نەخۆشی غودەی سام
٨.سستبوونی گورچیلە
۹.هەوكردنی میزەڵدان و گەورەبوونی پڕۆستات
۱۰.نەخۆشی سستبونی جگەر
۱۱. وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی وەكو ژیناو و دەرمانی میزپێكەر (وەكو حەبی لازكس) و هەندێ دەرمانی شەكره (گروپی SGLT2-I) و حەبی لیسیەم و دەرمانێ ستیرۆید و هەندێ دەرمانی دەروونی.
۱۲.خواردنەوەی زۆری چا و قاو و خواردنەوە كهولیەكان.

٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠

♦️ دکتۆرە چراخان محمد حاجی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرە و غوددەی دەرەقی،
مامۆستای زانكۆ و خوێندكاری دكتۆرا له‌ پسپۆری وردی شه‌كره‌ و كوێره‌ ڕژێنه‌كان
___
📍 ناونیشان:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ ژمارە مۆبایل
07709576566

♦️زرنگانەوە هەستكردنی مرۆڤە بە بوونی دەنگێك لە ناوەوەی گوێچكەی یان سەری بەبێ بوونی كاریگەری دەرەكی، كە رەنگە كاتی یان هە...
24/09/2022

♦️زرنگانەوە هەستكردنی مرۆڤە بە بوونی دەنگێك لە ناوەوەی گوێچكەی یان سەری بەبێ بوونی كاریگەری دەرەكی، كە رەنگە كاتی یان هەمیشەیی بێت، ئەو تووشی 15%ی دانیشتوانی زەوی دەبێتەوە و لە دوای تەمەنی شەست ساڵی رێژەكە دەبێتە 33% و بەشێوەیەكی نەرێنی كار دەكاتە سەر ژیانی ئەوانەی تووشیان دەبێت.

• زرنگانەوەی بەردەوامی گوێ كاریگەری گەورەی لەسەر كەسایەتی تووشبووان هەیە و ئەوان زۆر جار بەدەست نیگەرانی و خەمۆكی دەناڵێنن و رەنگە خۆیان داببڕن، تەنانەت كار دەكاتە سەر تەركیزی مرۆڤ و توانای كاركردنی.

🔻زرنگانەوەكە بەچەند شێوەیەك دەبێت وەك هاشەهاش و فیكەفیك و تەقەتەق و لە گرنگترین هۆكارەكانیشی:

1-بەركەوتنی شەپۆڵی دەنگی بەهێز و لە دەستدانی توانای بیستن كە پیسبوونی گوێلێبوون روو دەدات بەشێوەیەكی كتوپڕ یان بەردەوام و ئەوەش دەبێتە هۆی پووكانەوەی خانەكانی بیستن و لاوازی توانای بیستن كە زرینگانەوەی لەگەڵدا دەبێت.

2-رەقبوونی ئێسكی رەكاب لە گوێچكە.

3-بوونی كێشە لە جومگەی شەویلاك یان ماسوولكەكانی بنمیچی گەروو، ئەو جۆرەیان پزیشك دەیبیستێت.

4-بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن، رەنگە بوونی زرنگانەوە هەندێك جار ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی لوولەكانی خوێن لە ناوچەی مل و زرنگانەوەكە بەشێوەی نۆرە دەبێت.

5-داخرانی كەناڵی دەرەوەی گوێ بەهۆی مادەی مۆمی.

6-بوونی لوو لە گوێچكەی ناوەوە.

7-هەندێك نەخۆشی دەروونی.

8-وەك كاریگەری لاوەكی هەندێك جۆری دەرمان وەك ئەنتی بایۆتیك و میزپێكەر و چارەسەری كیمیایی و ئەسپرین.

بۆ چارەسەری زرنگانەوەی گوێ پێویستە هۆكارەكەی بزانرێت و بۆ ئەوەش پێویستە پكشنینی تەواو بكرێت و تۆماری نەخۆشییەكانی پێشتری كەسەكە بزانرێت و ئەو دەرمانانەشی وەری گرتووە، رەنگە چارەسەرەكە ئاسان بێت وەك پاككردنەوەی گوێچكە یان چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن یان نەشتەرگەری بۆ كونبوونی پەردەی گوێ یان رەقبوونی ئێسكی روكاب و زیادبوونی شلەی مێشك، رەنگە هەندێكجاریش پەنا بۆ میوزیك و راهێنانی یۆگا ببرێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكان پێویستە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت.

___
د. عادل عبداللە بەرزنجی
پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لوت و گوێ و نەشتەرگەری جیوبەکان و جوانکاری لوت
—————
📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی، شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی
☎️ژمارە مۆبایل
07705454516

هەینیتان باشلەش ساغ و تەندروست بن 😍
23/09/2022

هەینیتان باش
لەش ساغ و تەندروست بن 😍

🔸جەڵتەی چاو ناسراوە بەتەسكبوونەوە یاخود گیرانی دەماری سەرەكی خوێن لەتۆڕی چاو یان لقەكانی و وەستانی رۆیشتنی خوێن وادەكات ...
19/09/2022

🔸جەڵتەی چاو ناسراوە بەتەسكبوونەوە یاخود گیرانی دەماری سەرەكی خوێن لەتۆڕی چاو یان لقەكانی و وەستانی رۆیشتنی خوێن وادەكات تۆڕی چاو لەكار بوەستێت بەشێوەیەكی تەواوەتی یاخود لاوەكی , ئەگەریش هەیە پاشماوەی جەڵتەکە کاریگەری هەمیشەیی لەسەر تۆڕی چاو بەجێبهێڵێت .

🔻هۆکارەکانی جەڵتەی چاو
بە گشتی بەرزی فشاری خوێن (زەغت) و نەخۆشی شەکرە دوو هۆکاری سەرەکین
، هەروەها بەرزی چەوری خوێن
و چەندین جۆری نەخۆشی ڕۆماتیزمە ، نەخۆشی بەهجەت …هتد.

🔻دەرئەنجامەکانی جەڵتەی چاو

1. گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكەی لەش لەكارەكانیدا پشت دەبەستێت بە گەیشتنی خوێنی پڕ لەئۆكسجین.

2. لەكاركەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە.

3. كاتێك خوێن و دەرداوەكان دزە دەكەنە نێو تۆڕی چاو دەبنە هۆی دروستبوونی پەڵەو جەڵتەی چاو.

🔻نیشانەكانی جەڵتەی چاو ...

1. ئاستەنگی لە بینایی.

2. بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.

3. ناروونی لەبینایی لەهەردوو چاو.

4. لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.

🔻چارەسەری جەڵتەی چاو ...

▫️چەند رێگەیەك هەیە بۆ چارەسەری جەڵتەی چاو بەئامانجی كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی بەر تۆڕی چاو كەوتووە ئەوانیش:

1. بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشك دیاری دەكات بۆ توانەوەی پەڵەی خوێن و دوورخستنەوەی لەتۆڕی چاوو فراوانكردنی دەمارەكان.

2. ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و كۆنتڕۆڵ كردنی نەخۆشیەكانی دیكەی وەك شەكرەو فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی كۆلیسترۆڵ.

3. چارەسەركردن بە لەیزەری تۆری چاو ئەگەر پێویست بكات.

4. لە هەندێك حاڵەتدا پێویستە دەرزی تایبەت لەناو چاو بدرێ، دەكرێت كەسی تووشبوو بەجەڵتەی چاو چاك بێتەوە، بەڵام بە دەگمەن بیبینی وەك خۆی دەگەڕێتەوە، وە لەهەندێك حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانە كوێربوون و زیادبوونی ئازارو فشاری سەر چاو.

——-.——-.——-.——-.
کلینیکی چاوی گەش

د. سەناریا زیاد زەنگەنە
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو

📍ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:-
سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، بەرامبەر کەباب وەلی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ/ نهۆمی دووەم.
📞بۆ پەیوەندی کردن:-
07736662009
07502791515

🔹جیاوازی نێوان ڕمڵی گورچیلەو بەردی گورچیلە چیە ؟ڕملی گورچیلە بریتیە لە هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خوێ لە میزدا وەكو خوێی ك...
18/09/2022

🔹جیاوازی نێوان ڕمڵی گورچیلەو بەردی گورچیلە چیە ؟
ڕملی گورچیلە بریتیە لە هەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خوێ لە میزدا وەكو خوێی كالیسیۆم و سۆدیۆم و ئۆکزالیت ئەمانە كەڕێژەكەی بەرزتر بوو لەڕێژەی خۆی پێی دەوترێ ڕملی گورچیلە.

- ئەو كەسانەی ڕملی گورچیلەیان هەیە پێویستە ئاو زۆر بخۆنەوە، مەرج نیە ئەوەی ڕملی هەبێ بەردی گورچیلە دروست بكات، بەڵام هەندێ لەو كەسانەی بەردی گورچیلە دروست دەكەن بەشێوەیەكی گشتی ڕێژەی خوێیەكانیان لە میزدا زۆرترە.

- بەردی گورچیلە واتا بەیەكدانووسانی ڕملەكان كە قەبارەیەكی گەورەتر دروست دەكات و دەبێتە هۆی بەرد كە بەدەست دەگیرێت وە بە سۆنار دەبینرێت و دەردەكەوێت، بە ئامێری تیشكی سی تی سكان دەردەكەوێت.

- كاتێك كە ڕمل چارەسەر ناكرێت دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرد ئەو كاتە بەرد بە نەشتەرگەری چارەسەر دەكرێت لە زۆر باردا، لە هەندێ باریشدا بە دەرمان چارەسەر دەكرێت.
➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖.➖

🔺د. کارمەند صدیق محمد
پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی

📍سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئۆرزدی، تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ، بەرامبەر کەباب وەلی.
📞07711541684

🔷نەخۆشی بایۆپۆلەر، نەخۆشییەکی دەرونییەوە کە بە "دو جەمسەری" ناسراوە، کەسەکە "میزاجی" دەبێت و هەندێک کات  دەگاتە لوتکەی د...
18/09/2022

🔷نەخۆشی بایۆپۆلەر، نەخۆشییەکی دەرونییەوە کە بە "دو جەمسەری" ناسراوە، کەسەکە "میزاجی" دەبێت و هەندێک کات دەگاتە لوتکەی دڵخۆشی کە پێیدەوترێت "مەینیا"، لەناکاویش دەگاتە ئەوپەڕی خەم و نیگەرانی کە پێێ دەوترێت "خەمۆکی"، ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە گرفتیان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و ژیانکردن.

🔻نیشانەکانی توشبون:

لە کاتی مەینیا:
1. هەستکردن بە دڵخۆشی لە کاتێدا شتەکان زۆر باش ناڕؤن بەڕێوە.
2. هەبونی کۆمەڵێک بیرۆکەی ئەرێنی.
3. لەناکاو گۆڕینی بیرۆکەکانت.
4. زیاتر هەست بە باشی دەکەیت دەربارەی خۆت بە بەراورد بە جاران.
5. ناتوانیت سەرنجت بخەیتە سەر بابەتێک.
6. هەست دەکەیت ناتەوێت بخەویت.
7. بڕیاری گەورە بەبێ ئەوەی بیریلێبکەیتەوە.
8. ئەنجامدانی چەند کارێک کە کاتی ئاسایی نایکەیت وەکو:
- خەرجکردنی پارەیەکی زۆر

لە کاتی خەمۆکی:
1. هەستکردن بە دڵتوندی.
2. نەبونی وزە و هەستکردن بە هیلاکی.
3. هەستکردن بە بێهیوایی و نەرێنی بون.
4. نەبونی ئارەزو بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی لە کاتی ئاسایی ئارەزوت لێبو.
5. بەبیر نەهاتنەوەی شتەکان.
6. نەبونی توانای بڕیاردان.
7. زۆر خەوتن یان کەمخەوی.
8. زیاتر لە جاران هەست بە برسێتی دەکەیت، یان بە تەواوی ئارەزووی خواردن لەدەست دەدەیت.
9. کەمکردن و زیادکردنی کێش لە کاتێکدا ناتەوێت.
10.بیرکردنەوە لە مردن یان خۆکوشتن.

-.—-.—-.—-.

♦️دکتۆر هەڵکەوت ئیسماعیل فەرەج
پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونی و هۆشەنگییەکان
دکتۆرا (بۆردی عێراقی) لە تەندروستی دەروونی

📍 ناونیشانی تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ:- سلێمانی - شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەباب وەلی - ته‌لاری سه‌لیم به‌گ.
☎️ ژمارە مۆبایل:-
07518711656

هەینیتان باش 😊بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت لایەک 🌼
16/09/2022

هەینیتان باش 😊
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ گشت لایەک 🌼

Address

Orzdi
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 13:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00

Telephone

+9647722538175

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Salimbag medical building::تەلاری پزیشکی سەلیم بەگ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram