Dr Nizar Hamawandi Clinic کلینیکی د. نزار هموندی

Dr Nizar Hamawandi Clinic  کلینیکی د. نزار هموندی .د. نزار هەمەوەندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی - پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری

22.05.2026پارکی ئازادی🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
23/05/2026

22.05.2026
پارکی ئازادی
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷

🔴 گرژی ریخۆڵە IBS : ٠  نەخۆشییەکی درێژخایەنە کەبریتییە لە تێکچونی کارایی گەدە و ڕیخۆڵە بە بێ بونی نەخۆشی ئۆرگانیک. نزیکە...
12/04/2026

🔴 گرژی ریخۆڵە IBS :
٠ نەخۆشییەکی درێژخایەنە کەبریتییە لە تێکچونی کارایی گەدە و ڕیخۆڵە بە بێ بونی نەخۆشی ئۆرگانیک. نزیکەی 7%ی دانیشتوانی جیهان توشیان ئەبێت
٠ هۆکارەکان:
- لە مێژوودا وەک نەخۆشییەکی دەروونی جەستەیی سەیر دەکرێت
- نەخۆشییەکە فرە هۆکارە، کە کارلێکەکانی ناڕێک و پێکی ڕیخۆڵە و مێشک، هەستیاری زۆری ناوپۆشی، گۆڕانی جووڵەی گەدە و ڕیخۆڵە، ڕژانی ڕیخۆڵە، چالاکبوونی بەرگری و ناڕێکی زیندەیی لەخۆدەگرێ
٠ نیشانەکانی:
- هەموو تەمەنەکان چانسی توشبونیان هەیە ، بەڵام زۆرترین باوە لە هەرزەکاری تا سەرەتای گەورەیی ژێر٥٠ ساڵدا
- دووئەوەندە زیاتر توشی خانمان ئەبێت
- نیشانەکان یریتین لە ئازاری سک، گۆڕانی خووەکانی ڕیخۆڵەوە (سکچوون، قەبزی، یان تێکەڵ). گازی بوون، سک ئاوسان
- نیشانەکانی دەرەوەی ڕیخۆڵە باون، وەک فایبرۆ مایاڵجیا و شەکەتی و دڵەڕاوکێ.
٠ چارەسەر:
- نەخۆشییەکی درێژخایەنە، 30-50% لە ماوەی 1-5 ساڵدا باشتر دەبێت، کەمتر لە 10% بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بێ نیشانە دەبن
- دەستێوەردانەکانی خۆراک، چارەسەری دەرونی ،دەرمانزانییە نوێیەکان. ژەمە خۆراکی ئاسایی، ئاوی پێویست، کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی کە غاز بەرهەم دەهێنن (فاسۆلیا، پیاز)، و سنووردارکردنی کافاین/کحول
- ڕیشاڵێ تواوە: سایلیۆم 10-20 گرام/ڕۆژ، بۆ هەردوو قەبزی و سکچوون
- وەرزشی مامناوەندی بەردەوام (20-30 خولەک بە پێ ڕۆژانە، نیشانەکانی گشتیەکان باشتر ئەکات، فشار کەم ئەکاتەوە و گواستنەوەی کۆڵۆن ئاسایی دەکاتەوە
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 ڕاکێسشانی چەوری (ڵایپۆسەکشن) Liposuction :✔ نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بەربڵاوە و خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن خانمان و پ...
12/04/2026

🔴 ڕاکێسشانی چەوری (ڵایپۆسەکشن) Liposuction :
✔ نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بەربڵاوە و خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن خانمان و پیاوانەوە
✔ بریتیە لە لە ڕاکێشانی چەوری ژێر پێست، کە کۆبۆتەوە لە هەندیک شوێنی تایبەتی لەشدا، کە سود وەرناگرن و لاناچن بە پرۆگرامەکانی خواردن (دایەت) و وەرزش
✔ بەکار دێت وەک تەنها کردار بۆ ئەو کەسانەی کە چەورییەکی کەمییان هەیە تەها لەژێر ناوکیاندا، پێستیان توندە و شلبوونیان نیە، ماسولکەو پۆشاکەکانیان توندن، یەک دوو جار دووگیان بوون و باری تەندروستیان جێگیرە. هەروەها بە زۆری بەکاردێت لەگەڵ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری سک و جەستە بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی جوانتر و ڕێکوپێکتر
✔ ئەو چەورییەی کە ڕائەکێشرێت ئەتوانرێت بچێنرێنێتەوە لەو شوێنانەی نەخۆشەکە بەمەبەستی گەوەکردنیان، وەکو ڕوخسار، مەمک و سمت
✔ دوای نەشتەرگەرییەکە نەخۆشەکە پێویستی بە ئیسراحەتە بۆ ماوەی ١-٢ هەفتە، لە دووەم هەفتەوە ئەتوانێت جوڵەکانی دەستپێبکاتەوە و بگەڕیتەوە بۆ سەر ئیش و کاری خۆی، ئەبێ بۆ ماوەی ٢-٤ هەفتە گارمێنتێکی (کۆرسێ) گونجاو ببەستێت
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 درزی کۆم A**l Fissure: ٠ برینێکە لە لێواری کۆم و بەشی خوارەوەی کەناڵی کۆم دروست ئەبێت٠ بەزۆری تووشی  گەنجیان لە نێوان ...
08/04/2026

🔴 درزی کۆم A**l Fissure:
٠ برینێکە لە لێواری کۆم و بەشی خوارەوەی کەناڵی کۆم دروست ئەبێت
٠ بەزۆری تووشی گەنجیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ ساڵ ئەبێت
٠ ڕێژەی تووشبوون بە درزەکانی کۆم لە ماوەی تەمەندا بە نزیکەی 11% مەزەندە دەکرێت
٠ نێر و مێ بە یەکسانی توش ئەبن
٠ هؤکارەکان: درزی سەرەتایی (ئیدیۆپاتیک، ئاسایی) بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی زەبر و زەنگی ناوخۆییەوەیە لە شێوەی منداڵبوون لە ڕێگەی زێ، بەرزبوونەوەی ئیسفەنجەری ناوەوە، پیسایی ڕەق و سکچوونی بەردەوام. بەڵأم درزی لاوەکی (نائاسایی) کۆم لە نەخۆشەکاندا ڕوودەدات کە پێشتر نەشتەرگەری کۆمیان بۆ کراوە، نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە، نەخۆشی دانەوێڵەیی (وەک سیل، سارکۆئیدۆزیس)، هەوکردن (وەک ئایدز، سفلیس)، یان نەخۆشی شێرپەنجەیی.
٠ درزی کۆم پۆلێن دەکرێن وەک درزی توندی کۆم کە ئازارەکە بۆ کەمتر لە ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و درزی درێژخایەنی کۆم کە ئازارەکە بۆ زیاتر لە ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت
٠ نیشانەکان: بریتین لە ئازار و خوێنبەربوون لە هەر کۆمێکدا دوای پیساییکردن
٠ چارەسەر: هێڵی یەکەمی چارەسەرکردنە بریتییە لە خواردنی خۆراکی ڕیشاڵ بەرز، زیادکردنی وەرگرتنی ئاو، حەمامکردنی سیتز، دژە هەوکردن، ئازارشکێن، بێهۆشکەر، و مەرهەمی چارەسەرکردن، هەروەها ڕێگریکەرانی کەناڵی کالیسیۆم وەکو مەڵهەمی دیلتیازێم هایدرۆکلۆراید ٢٪ . هێڵی دووەم بریتیە لە بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆکس بۆ ماسولکەکانی کەناڵی کۆم. هێلێ سێیەم چارەسەری نەشتەرگەرییە کە بریتیە لە بڕینی ماسولکەکانی کەناڵی کۆم.
٠ خۆپاراستن: خواردنی ئە خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، زۆر ئاوخواردنەوە، وەرزشکردنی رؤژانە
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 بۆتۆکس Botox:٠ سودەکانی - لابردنی چرچ و لۆچی ناوچاوان، خەتی مۆڕە، چرچی دەوری چاو، چرچی سەر لوت، لێو و مل- چارەسەری چرچ...
02/04/2026

🔴 بۆتۆکس Botox:
٠ سودەکانی
- لابردنی چرچ و لۆچی ناوچاوان، خەتی مۆڕە، چرچی دەوری چاو، چرچی سەر لوت، لێو و مل
- چارەسەری چرچە وردەکانی سەر لێو.
- چارەسەری دەرکەوتنی لێو لە کاتی پێکەنیندا.
- بچوککردنەوەی ماسولکەکانی شەویلگە.
- چارەسەرکردنی ئارەقکردنەوە (ژێرباڵ، دەست، پێ)
٠ تێبینی
- بەگشتی بۆ هەردوو ڕەگەز و تەمەنی سەروو ١٨ ساڵ گونجاوە.
- بۆ ژنی دووگیان، شیردەر، تەمەنی خوار ١٨ ساڵ وە ئەوکەسانەی هەستاریان هەیە بە بۆتۆکس گونجاو نییە.
٠ زیانەکانی: بۆتۆکس بە گشتی بێ زیانە بە دەگمەن دەبێتە هۆی ناڕێکی ماسولکەکان ئەمەش کاتییە و پاش ماوەیەک چاکدەبنەوە
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 هۆکارەکانی گەورەبونی غودەی دەرەقیCauses of thyroid enlargement (Goiter): • کەمی یۆد: باوترین هۆکارە لەسەر ئاستی جیهان،...
02/04/2026

🔴 هۆکارەکانی گەورەبونی غودەی دەرەقیCauses of thyroid enlargement (Goiter):
• کەمی یۆد: باوترین هۆکارە لەسەر ئاستی جیهان، بەو پێیەی غودەی دەرەقی پێویستی بە یۆد هەیە بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆن؛ کەمی دەبێتە هۆی گەشەکردنی ڕژێنەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی.
• نەخۆشی هاشیمۆتۆ: حاڵەتێکی بەرگری خۆکارە کە سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر غودەی دەرەقی و دەبێتە هۆی هەوکردن و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆن (هیپۆتایرۆید).
• نەخۆشی گڕاڤس: حاڵەتێکی بەرگری خۆکارە کە سیستەمی بەرگری هانی غودەی دەرەقی دەدات بۆ زیادە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان (هیپەرتایرۆیدزم)، لە ئەنجامدا گەشەکردن دەبێت.
• گرێی غودەی دەرەقی: گرێی ڕەق یان پڕ لە شلە (کیس) کە لەناو غودەی دەرەقیدا گەشە دەکات، دەبێتە هۆی دروستبوونی گەدەی فرە گرێ.
• هەوکردنی غودەی دەرەقی: هەوکردنی غودەی دەرەقی کە بەهۆی هەوکردن، برینداربوون، یان کێشەی بەرگری خۆکارەوە دروست دەبێت، وەک هەوکردنی هاشیمۆتۆ یان هەوکردنی ژێر توندی غودەی دەرەقی.
• دووگیانی: هۆرمۆنێک کە پێی دەوترێت human chorionic gonadotropin (HCG) لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە غودەی دەرەقی کەمێک گەورە بێت لە کاتی دووگیانیدا.
• دەرمانەکان: دەرمانەکانی وەک لیتیۆم (بۆ نەخۆشی دوو جەمسەری بەکاردێت) و ئەمیۆدارۆن (دەرمانێکی دڵ) دەتوانن گەورەبوون هان بدەن.
• شێرپەنجەی غودەی دەرەقی: هۆکارێکی کەمتر باو، بە شێوەیەکی گشتی وەک یەک گرێی پتەو دەردەکەوێت.
• گۆیترۆجین: زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە گۆیترۆجینیان تێدایە (بۆ نموونە سۆیا، سەوزەی خاچدار) هەندێک جار دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارکردنی تایرۆید هەبێت، بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ کەمی یۆددا تێکەڵ بێت
٠ ژنان و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوە زیاتو توشی نەخۆشیەکە ئەبن
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴نەشتەرگەری جوانکاری پێڵووی سەرەوەی چاو Upper Blepharoplasty: یەکێکە لە نەشتەرگەرییە باوەکانی ئێستا، لەگەڵ هەڵکشاندتی تە...
31/03/2026

🔴نەشتەرگەری جوانکاری پێڵووی سەرەوەی چاو Upper Blepharoplasty: یەکێکە لە نەشتەرگەرییە باوەکانی ئێستا، لەگەڵ هەڵکشاندتی تەمەندا پێڵوی چاو شۆر ئەکشێتەوە، شۆر ئەبێتەوە. قورساییی، ماندوبوون بەساڵاچچون دەر ئەکەوێت لە چاوەکاندا. نەشتەرگەرییەکە بە سڕکردنی جێگەیی ئەکرێت. لە نەشتەرگەرییەکەدا پێست، ماسولکە، چەوری زیادە لا ئەبرێت. ئەگەر ثیویست بکات یرۆکانیس بەرز ئەکرێنەوە شوێنی نەشتەرگەرییەکە دیار نابێت یان زۆر کەم تەقەڵەکان لە دوای نزیکەی هەفتەیەک لا دەبرێت وە شوێنەکەشی دیار نابێت
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 گرێی مەمک :٠ نەخۆشییەکی بەربڵاوە، نزیکە ٢٥% خانمان توشی ئەبن لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانیاندا٠ زۆربەی جۆرەکانی گرێێ ...
30/03/2026

🔴 گرێی مەمک :
٠ نەخۆشییەکی بەربڵاوە، نزیکە ٢٥% خانمان توشی ئەبن لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانیاندا
٠ زۆربەی جۆرەکانی گرێێ مەمک ٨٨% گرێێ سادەن، پاکن ، مەترسیان نیە ، شێرپەنجە نین، وە تەنها ١٢% ی گرێکان شێرپەنجەن. بەڵام هەموو گرێیەکی ئەبێ پشکنینیە تایبەنەکانی بۆ بکرێت
٠هۆکارەکانی و جۆرەکانی :
٠ گرێی ڕیشاڵی و ڕژێنی: دروست ئەبێت بە هۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنی کە ڕوو ئەدات لە جەستەی خانماندا
گرێی هەوکردن: دروست ئەبێت لە خانمانی دوو گیاندا بە هۆی بەکتیراوە کە لە دەم منداڵەوە ئەچێتە مەمکی خانمەکەوە، هەنێک جاریش لە خانماندا ڕوو ئەدات کە دوو گیان نین
٠ گرێی پوکانەوەی شانەکانی چەوری مەمک: دروست ئەبێت لە دوای بەرکەوتنی زەبرێک بۆ مەمک
٠ گرێی کیس: دروست ئەبێت بە هۆی گۆڕانکاری هۆرمۆنی کە ڕوو ئەدات لە جەستەی خانماندا
٠ گرێی سادە: ئەمانە هیچ مەترسییان نییە وەکوو گرێی چەوری
٠ گرێی شێرپەنجە: هۆکاری دروستبوونی تا ئێستا ڕوون نیە بەڵأم ئەبێت زوو چارەسەربکێت
٠جارەسەر بریتیە لە دەستنیشانکردنی پاثۆلۆجی گێرێکە بە پشکنینی دەرزی، دوای ئەمە کرداری پێویستی بۆ ئەکرێت بە لابردنی گرێکە یان گرێکەو بەشێک لە مەمکەکە یان هەموو مەمکەکە. وە ڕەنگە نەخۆشەکە پێویسی بە چارەسەری یارمەتیدەر بێت.
پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 فیڵەر Fillers :٠ کارێکی جەانکاری پزیشکییە.٠ مادەکەی کە بەکارئەهێنرێت هایالورۆنیک ئەسیدە، کە مادیەکی ئاساییە لە لەشى مر...
30/03/2026

🔴 فیڵەر Fillers :
٠ کارێکی جەانکاری پزیشکییە.
٠ مادەکەی کە بەکارئەهێنرێت هایالورۆنیک ئەسیدە، کە مادیەکی ئاساییە لە لەشى مرۆڤدا.
٠ بەکار دێت بۆ:
٠ جوانکاری گەورەکردنی رومەت، لێو، مەمک و سمت
٠ بۆ پڕکردنەوی چرچی و چاڵ و چۆڵی پێست
٠ بۆ بەرزکردنەوەی برۆ
٠ ڕێککردنەوی لێواری چەناگە و شەویلگە،
٠ کارەکە لەژێر سڕکردنی جێگەیی ئەنجام ئەدرێت وە هەندێکیان سڕکەریان تێدایە
٠ کارەکە ٦ مانگ ئەمێنێتەوە
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 بەکتیریای گەدە H Pylori Infection٠ ئەم نەخۆشییەکی بەربڵاوە، توشی ٥٠% ی دانیشتوانی جیهان ئەبێت، و ١٠% منداڵانیش.٠ هوکار...
30/03/2026

🔴 بەکتیریای گەدە H Pylori Infection
٠ ئەم نەخۆشییەکی بەربڵاوە، توشی ٥٠% ی دانیشتوانی جیهان ئەبێت، و ١٠% منداڵانیش.
٠ هوکارەکەشی جۆرێکە لە بەکتیری بە ناوی ئێچ پایلۆری کە بەهۆی پەیڕونەکردنی ڕۆتینەکانی پاکوتەمیزی و تەندروستی دێتە لەشی مرۆڤەوە
٠ نیشانەکانی: لە ٧٠-٨٠%ی نەخۆشەکاندا هیچ نیشانەیەکی نیە. ئەوانی تر نیشانەکانی هەوکردنی درێژخایەنی گەدە، برینی گەدە و دوانزەگرێ، شێرپەنجەی گەدە یان هەیە
٠ پشکنینەکان: پشکنینی یوریا لە هەناسەدا، پشکنینی دژەتانەکان لەپیساییدا، و پشکنینی دژەتەنەکان لە خوێندا، پشکنینی هەناسە وپیسایی زۆر هەستیارن، وە لە هەموشییان هەستیارتر نازوری گەدە و وەرگرتنی بایۆپسییە لە گەدە
٠ چارەسەر: لەناوبردنی بەکتیریاکە بە دژەزیندەییەکان ٣-٤ جۆر بۆ ماوەی ٢ هەفتە
٠ دوای مانگێک لە تەواوبەنی چارەسەرەکە، پشکنی هەناسە یان پیسایی بو دەکرێتەوە
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268

🔴 ڕێنماییەکانی چالاکیی جەستەیی بۆ ئەمەریکییەکان Physical Activity    2008 Guidelines for Americans:٠ ئەم رێنمایانە ئا ئە...
30/03/2026

🔴 ڕێنماییەکانی چالاکیی جەستەیی بۆ ئەمەریکییەکان Physical Activity 2008 Guidelines for Americans:
٠ ئەم رێنمایانە ئا ئەمڕۆش ئاکتیفەو تازە نەکراوەتەوە
٠ ئێرۆبیک Aerobic Excercise: بەلایەنی کەمەوە 150 خولەک/هەفتە چالاکیی مامناوەندی یان ٣٠ خولەک ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا. وەکو: وەکو: ڕۆیشتنی خێرا یان ڕاکردنی
٠ چالاکییەکانی بەهێزکردنی ماسولکەکان Muscle-Strengthening Activities: لەخۆ بگرن کە هەموو گروپە ماسولکە سەرەکییەکان لەخۆدەگرن، 2 ڕۆژ لەهەفتەبەکدا. وەکو بەرزکردنەوەی قورسایی یان جوڵەی کێشی جەستەز
🔴 سوودە تەندروستییەکانی چالاکیی جەستەیی:
٠ چالاکیی جەستەیی بەردەوام مەترسییەکانی مردنی پێشوەختە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، هەندێک شێرپەنجە، شەکرەی جۆری دووەم، پووکانەوەی ئێسک، خەمۆکی کەمدەکاتەوە و تەندروستی دەروونی و توانای کارکردن و پێکهاتەی جەستە لە سەرجەم گروپە تەمەنییەکان و دانیشتووان باشتر دەکات
🔴 پرۆفیسۆری بەشدار د. نزار هموندی
ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری
🔴 کلینیک - نەخۆشخانەی توی مەلیکی تایبەت
🔴 مۆبایلی کلینیک - 07702105268
Reference: 2008
Physical Activity Guidelines for Americans

Address

Sulaymaniyah, TwiMaleek Street, Twi Maleek Private Hospital, Sulaymaniyah, Iraq. سليمانية، مستشفى توي ملیك الأهلي،
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 15:00 - 18:00
Tuesday 15:00 - 18:00
Wednesday 15:00 - 18:00
Thursday 15:00 - 18:00
Saturday 15:00 - 18:00
Sunday 15:00 - 18:00

Telephone

+9647702105268

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Nizar Hamawandi Clinic کلینیکی د. نزار هموندی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr Nizar Hamawandi Clinic کلینیکی د. نزار هموندی:

Share

Category