
13/09/2025
▪️بەردی ناو لووت (Rhinolith):
نەخۆشییەکی دەگمەنه، کە تەنێکی ڕەقی گرنج گرنج لەناو لووت دروست دەبێ، بە هۆی کۆبونەوەی کلس یان خوێنی مەیوو یان دەردراوی لووت، بەرە بەرە گەورە دەبێت، زیاتر لە رەگەزی مێینه ڕوودەدات.
▪️ نیشانەکانی:
1. لووت گیران
2. دەردراوێکی پیس و بۆنێکی ناخۆش، لەو لا لووتەی که بەردەکەی تێدایە
3. لووت پژان، چونکه بەردەکه گرنج گرنجە و له کاتی جووڵە ناوپۆشی لووت بریندار دەکات
▪️ چارەسەر:
هەر کاتێک نەخۆشییەکه دەستنیشان کرا، پێویستە بەردەکە دەربهێنرێ، به نەشتەرگەری نازوور، به سڕکردنی گشتی یان شوێنی
هەندێک جار به هۆی قەبارە گەورەکەی پێویستە بەردەکه بشکێندرێ بۆ پارچەی بچووک ئینجا دەربهێندرێ..
______________________
🔹دکتۆر_أحمد_عبدالله الشيخ
🔹پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت و گوێ
📍ناونیشان :-
سلێمانی - شەقامی ابراهیم پاشا - تەلاری پزیشکی ڕەوەز - بەرامبەر مزگەوتی سەلیم بەگ
بۆ پەیوەندی کردن :-
07707785266☎️
#تەندروستی