Best clinic medical building تەلاری پزیشکی بێست کلینیک

Best clinic medical building تەلاری پزیشکی بێست کلینیک 💎تەلاری پزیشکی بێست💎
تەلارێکی پزیشکی مۆدێرنە

📍
https://goo.gl/maps/r2aEcKeF6jpcAUB66

چارەخوازانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە لە ئێستادا دکتۆر دارا ئەحمەد لە تەلاری پزیشکی بێست کلینک لە پێشوازی چارەخوازە ئازیزە...
26/07/2025

چارەخوازانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە لە ئێستادا دکتۆر دارا ئەحمەد لە تەلاری پزیشکی بێست کلینک لە پێشوازی چارەخوازە ئازیزەکاندا دەبێت ✅

👨🏻‍⚕️دکتۆرە دارا ئەحمەد محمد
پسپۆڕی وردی نوشتەرگەری هەرس و جگەر و پەنکریاس و کۆڵۆن و نەشتەرگەری قەڵەوی

0771 154 1115

📍ناونیشان : سلێمانی - شەقامی ابراھیم پاشا - تەلاری بێست کلینیک

👨🏻‍⚕️دکتۆر بینەر بورهان عبدالرحمن▪️ دکتۆرا لە نەشتەرگەری ئێسک وشکاوی و فقرات و گۆڕینی جومگەی حەوز و ئەژنۆ▪️ ڕاهێنان لە و...
10/05/2025

👨🏻‍⚕️دکتۆر بینەر بورهان عبدالرحمن
▪️ دکتۆرا لە نەشتەرگەری ئێسک وشکاوی و فقرات و گۆڕینی جومگەی حەوز و ئەژنۆ
▪️ ڕاهێنان لە وڵاتی ترکیا لەسەر چاندنەوەی بەستەرەکانی ئەژنۆ
▪️ ڕاهێنان لە زانکۆی شارقە لەسەر چاندنەوەی بەستەرەکانی ئەژنۆ

📍ناونیشان : سلێمانی - شەقامی ابراھیم پاشا - تەلاری بێست کلینیک - سەنتەری گەردوون.
📞 ژمارە مۆبایل : 07702294411

#چارەسەر #سلێمانی
#شکاوی
#تەندروستی #دکتۆر #سلێمانی #نەشتەرگەری #ئێسک

ناڕێکی سوڕی مانگانە بەهۆی هۆکاری زۆرەوە ڕوودەدات.🔷هۆکارە باوەکانی ناڕێکی سوڕی مانگانە 🔹ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان 🔸نەخۆشی فرە...
17/04/2025

ناڕێکی سوڕی مانگانە بەهۆی هۆکاری زۆرەوە ڕوودەدات.

🔷هۆکارە باوەکانی ناڕێکی سوڕی مانگانە

🔹ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان
🔸نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان (PCOS)
🔸تێکچوونی غودەی دەرەقی
🔸بەرزی ئاستی هۆرمۆنی پرۆلاکتین

🔹فشاری دەروونی

🔹گۆڕانی کێش
دابەزاندنی خێرای کێش، قەڵەوی، یان تێکچوونی خواردن دەتوانێت سوڕی مانگانە تێکبدات.

🔹زیادەڕەوی لە وەرزشکردن

🔹ژنانی سەروو تەمەنی ٤٠ ساڵ ڕەنگە تووشی ناڕێکی سووڕی مانگانە ببب

🔹نەخۆشی درێژخایەن یان دەرمان
هەندێک نەخۆشی یان چارەسەر (وەک چارەسەری کیمیایی ) دەتوانێت کاریگەری لەسەر سوڕی مانگانە هەبێت.

🔹شیرپێدان
بە شێوەیەکی سروشتی دەبێتە هۆی وەستان یان ناڕێکی لە سوڕی مانگانەدا.

🔶کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت
پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت ئەگەر:

🔸زیاتر لە ٣ سوڕی مانگانە لەسەر یەک سووڕی مانگانەکەت دواکەوت (و دووگیان نیت).

🔸لەناکاو سوڕی مانگانەت زۆر ناڕێک دەبێت یان بە تەواوی دەوەستێت.

🔸ئەگەر ماوەی نێوان سوڕی مانگانەکانت کەمتر بوو لە ٢١ ڕۆژ یان زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ.

🔸هەست بە خوێنبەربوونی زۆر دەکەیت لە کاتی هاتنی سوڕی مانگانەدا

🔸سوڕی مانگانەت زۆر ئازاری هەیە یان گرژبوونی توندی لەگەڵدایە.

🔸گومانت هەیە لە تێکچوونی هۆرمۆن (وەک فرە کیسی هێلکەدان یان کێشەی غودەی دەرەقی).

🔸تەمەنت لە خوار ٤٥ ساڵەوەیە و دەست دەکەیت بە هەستکردن بە نیشانەکانی وەستانی سوڕی مانگانە.

--------
👩‍⚕️دکتۆرە دالیا دلێر نوری ڕشید
🔷پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی ژنان و پیاوان
🔷بۆرد(دکتۆرا) لە ئەڵمانیا - دبلۆمی باڵا لە ئێرلەندا
🔷دبلۆمی ناظور لە ئەڵمانیا -مامۆستای کۆلێژی پزیشکی
📞0770 866 0022
📞0770 548 9900
📍سلێمانی - ابراهیم پاشا-تەلاری بێست کلینیک- سەنتەری گەردوون- بەرامبەر قوتابخانەی.

‏ #سلێمانی #چارەسەر #دووگیان #نەزۆکی

ئایا قەڵەوی دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی غودەی دەرەقی؟قەڵەوی ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی نەخۆشی غودە، بەڵام دەتوانێت کەمێک کاریگەری...
16/04/2025

ئایا قەڵەوی دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی غودەی دەرەقی؟

قەڵەوی ڕاستەوخۆ نابێتە هۆی نەخۆشی غودە، بەڵام دەتوانێت کەمێک کاریگەری لەسەر ئاستی هۆرمۆنی غودە هەبێت. بۆ نموونە، ئەو کەسانەی کێشیان زیادە لەوانەیە ئاستی هۆرمۆنی غودەیان کەمێک بەرزبێتەوە
هەوکردن و بەرگری ئەنسۆلین و گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان کە بەهۆی قەڵەویەوە ڕوودەدات ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات فشار بخاتە سەر غودەی دەرەقی.


🔷ئایا نەخۆشی غودەی دەرەقی دەتوانێت ببێتە هۆی قەڵەوی؟
بەڵێ بەتایبەت غودەی دەرەقی تەمبەڵ
غودەی دەرەقی کەم چالاک (کەم غودەی دەرەقی تەمبەڵ) زیندەچالاکی لەش خاو دەکاتەوە و دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی کێش و ماندوێتی و ڕاگرتنی شلە. بەڵام زیادبوونی کێش بەهۆی کەمی غودەی دەرەقی بەزۆری مامناوەندە و نابێتە هۆی قەڵەوی توند.

🔷🔷🔷🔷🔷🔷
👨🏻‍⚕️د.شــــاخـــەوان محــــلان
پسپۆڕی ووردی نەشتەرگەری قەڵەوی و هەرس و جگەر
جوانکاری سك و چەوری دەرکردن
هەناوبینی زراو فتق کۆڵۆن غودە
دکتوراە(بۆرد) نەشتەرگەری گشتی
‏M.B.Ch.B F.I.B.M.S
07701832277
‏ #چارەسەر #سلێمانی

#قەڵەوی #قەڵەوبوون #شێرپەنجە #ناظور

چۆن دەتوانین تەندروستی مێشک لە تەمەنی پیریدا بپارێزین و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی بکەین؟ پاراستنی تەندروستی مێشک لە تەمەنی پ...
16/04/2025

چۆن دەتوانین تەندروستی مێشک لە تەمەنی پیریدا بپارێزین و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی بکەین؟

پاراستنی تەندروستی مێشک لە تەمەنی پیریدا و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە تێکچوونی دەمارەکان وەک ئەلزەهایمەر و نەخۆشی لەبیرچوونەوە پێویستی بە چەند ڕێنماییەک و گۆڕینی شێوازی ژیان هەیە

🔷چۆن دەتوانین تەندروستی مێشک لە تەمەنی پیریدا بپارێزین و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی بکەین؟

🔹ڕێجیمێکی تەندروست

▫️خۆراکی دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و گوێز و چەرەسات و ماسی و زەیتی زەیتون. ئەم ڕێجیمانە پەیوەندییان بە باشترکردنی کارکردنی میشکەوە هەیە.

▫️سنووردارکردنی شەکر و خوێ و چەورییەکان.

▫️ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا ٣: لە ماسی چەور و تۆوی کەتان و گوێزدا هەیە، ئەمانە پاڵپشتی پێکهاتە و کارکردنی مێشک دەکەن.

🔹چالاکی جەستەیی بەردەوام
وەرزش: ڕۆیشتن، مەلەکردن — ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک باشتر دەکات و لەوانەیە گەشەی خانەکانی مێشک هان بدات.

🔹هاندانی دەروونی

▫️بەردەوام بە لە فێربوونی شتی نوێ: خوێندنەوە،، فێربوونی زمانێک،

▫️بەشداریکردن لە یارییەکانی ڕاهێنانی مێشک

🔹بەشداری کۆمەڵایەتی
چالاکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوڕێ و خێزان و کۆمەڵگادا بمێنەرەوە.

🔹کوالیتی خەوتن
٧-٩ کاتژمێر بخەوە.


🔹کەمکردنەوەی فشار
فشاری درێژخایەن دەبێتە هۆی بچووککردنەوەی مێشک و تێکدانی یادەوەری.

🔹دوورکەوتنەوە لە ماددە زیانبەخشەکان
▫️سنووردارکردنی خواردنەوەی کحول.
▫️دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان

🔹چارەسەرکردنی حاڵەتە درێژخایەنەکان
▫️ڕاگرتنی ئاستی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و شەکری خوێن لە ژێر کۆنتڕۆڵدا.

🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
👨🏻‍⚕️د.علی عمر سعدون
پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات و دەمار .
ژ.کلینکی دکتۆر علی عمر سعدون :
📲0770 365 81 11
‏‎تەلاری پزیشکی بێست
‏‎📌 شەقامی ابراهیم پاشا - فلکەی دارۆغا - بەرامبەر قوتابخانەی ژینی کچان
‏ #چارەسەر #سلێمانی
‏‎ ゚

تەندروستیت بپارێزە، داهاتووت بپارێزە💙بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان🩵
07/04/2025

تەندروستیت بپارێزە، داهاتووت بپارێزە💙
بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان🩵

🔷گرنگترین هۆکارەکانی نەزۆکی لە ئافرەتان کۆمەڵێک هۆکار لەخۆدەگرن، وەک🔹کێشەکانی هێلکەدان 🔸نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان (PCOS) ...
06/04/2025

🔷گرنگترین هۆکارەکانی نەزۆکی لە ئافرەتان کۆمەڵێک هۆکار لەخۆدەگرن، وەک

🔹کێشەکانی هێلکەدان

🔸نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان (PCOS) .

🔸پووکانەووی پێشوەختەی هێلکەدان – زوو وەستانی سوڕی مانگانە پێش تەمەنی 40 ساڵی.

🔸زیادبوونی هۆرمۆنی پرۆلاکتین (هۆرمۆنی شیر)

🔸زیادبوونی هۆرمۆنی پرۆلاکتین دەتوانێت کاریگەری لەسەر هێلکەدان هەبێت.

🔹هۆکارەکانی جۆگەی فالوپ
🔸گیران یان تێکچوونی بۆرییەکانی فالۆپ – زۆرجار بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی حەوز (PID)، هەوکردنی سێکسی، یان نەشتەرگەری پێشوو.

🔸بوونی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان (ئیندۆمیتریۆسس)

🔹کێشەی منداڵدان یان ملی ڕەحم

🔸گرێی ڕیشاڵی یان گۆشتی زیادەی منداڵدان

🔸نائاسایی زگماکی – وەکو منداڵدانی دووفاق.

🔸تەسکبوونەوەی ملی ڕەحم

🔹هۆکارەکانی پەیوەست بە تەمەنەوە

🔸توانای منداڵبوون لە دوای تەمەنی 35 ساڵیدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی و کوالێتی هێلکە.

🔹نەزۆکی بە شێوەیەکی ڕوون نەکراوە
لە نزیکەی 10-20%ی حاڵەتەکاندا، هیچ هۆکارێکی تایبەت نادۆزرێتەوە

-------
👩‍⚕️دکتۆرە دالیا دلێر نوری ڕشید
🔷پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی ژنان و پیاوان
🔷بۆرد(دکتۆرا) لە ئەڵمانیا - دبلۆمی باڵا لە ئێرلەندا
🔷دبلۆمی ناظور لە ئەڵمانیا -مامۆستای کۆلێژی پزیشکی
📞0770 866 0022
📞0770 548 9900
📍سلێمانی - ابراهیم پاشا-تەلاری بێست کلینیک- سەنتەری گەردوون- بەرامبەر قوتابخانەی.

‏ #سلێمانی #چارەسەر #دووگیان #نەزۆکی

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت 💙هەمیشە لەش ساغ و تەندروست بن 🩵 ❤️    🌸🌸🌸🌺🌺🌺🌹🌹🌷🌹🍂🍁☘️🍀🍀☘️🌸🌺🌸🌺
29/03/2025

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت 💙
هەمیشە لەش ساغ و تەندروست بن 🩵

❤️ 🌸🌸🌸🌺🌺🌺🌹🌹🌷🌹🍂🍁☘️🍀🍀☘️🌸🌺🌸🌺

👨🏻‍⚕️ دکتۆر ئاراس کاکل ئەمین🟩 پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایکبووان و گەشەی منداڵ🟩دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی منداڵ...
26/03/2025

👨🏻‍⚕️ دکتۆر ئاراس کاکل ئەمین

🟩 پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایکبووان و گەشەی منداڵ
🟩دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی منداڵان
🟩 دبلۆمی باڵا لە نەخۆشییەکانی منداڵان
🟩 بەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری

🟢 ژ.کلینکی دکتۆر ئاراس : 07701451299
تەلاری پزیشکی بێست
📌 شەقامی ابراهیم پاشا - فلکەی دارۆغا - بەرامبەر قوتابخانەی ژینی کچان

‏ #چارەسەر #سلێمانی

ئایا ئەگەر شەقیقەم هەبێت دەتوانم بەڕۆژوو ببم ؟  بەڵێ دەتوانیت، چەند ئامۆژگاریەک بۆ خۆپاراستن لە شەقیقە لەکاتی بەڕۆژووبوو...
24/03/2025

ئایا ئەگەر شەقیقەم هەبێت دەتوانم بەڕۆژوو ببم ؟

بەڵێ دەتوانیت، چەند ئامۆژگاریەک بۆ خۆپاراستن لە شەقیقە لەکاتی بەڕۆژووبووندا

🔵پارشێو:

🔹بە باشی ئاو بخۆرەوە (2-3 پەرداخ ئاو).

🔹خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بە هێواشی هەرس دەکرێن وەک(شوفان، هێلکە و گوێز) بۆ ئەوەی بێهێز نەبیت.

🔹دوورکەوتنەوە لە وازهێنانی کتوپڕ لە کافاین- کەمی بکەرەوە بەڵام بە تەواوی وازی لێمەهێنە.

🟠لە کاتی ڕۆژوودا:

🔸دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوەی لەش و خۆ هیلاککردن و چونە بەر خۆر.

🔸خەوتنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە سەرئێشە.

🔸پشوو بدە لە شوێنێکی تاریک و بێدەنگ ئەگەر شەقیقەت دەستی پێکرد.

🟡بەربانگ:

▫️ سەرەتا بە خورما و ئاو دەست پێ بکە بۆ گەڕانەوەی شەکری خوێن وردە وردە.

▫️ خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم وەك (سپێناخ و مۆز) بۆ کەمکردنەوەی مەترسی سەرئێشە.

▫️ دوور بکەوەرەوە لە هۆکارەکانی شەقیقە (خۆراکی قوتوو و خۆراکی سورەوەکراو).

🔴کەی پێویستەکات ڕۆژوو بشکێنی؟
شەقیقەیەک توند بێت و کە باشتر نابێت و ئەم نیشانانەی هەیە:

🔺هێڵنجدان، یان ڕشانەوە.

🔺 خراپتربوونی ئازار سەرەڕای ئیسراحەتی.
🔹🔹🔹🔹🔹🔹🔹
👨🏻‍⚕️د.علی عمر سعدون

پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات و دەمار .

ژ.کلینکی دکتۆر علی عمر سعدون :
📲0770 365 81 11

‏‎تەلاری پزیشکی بێست
‏‎📌 شەقامی ابراهیم پاشا - فلکەی دارۆغا - بەرامبەر قوتابخانەی ژینی کچان


‏ #چارەسەر #سلێمانی
‏‎ ゚

🔷بەڕۆژووبوون دوای نەشتەرگەری بڕینی گەدە بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەو نەخۆشانەی بڕینی گەدەیان بۆ ...
22/03/2025

🔷بەڕۆژووبوون دوای نەشتەرگەری بڕینی گەدە بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەو نەخۆشانەی بڕینی گەدەیان بۆ کراوە ناتوانن ڕاستەوخۆ بەڕۆژووبن

🔹دوای نەشتەرگەری (6-12 مانگی یەکەم):
▫️ بەزۆری بەڕۆژووبوون لە ساڵی یەکەمی دوای نەشتەرگەری باش نییە. هێشتا جەستە خۆی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی هەرسکردن و هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان دەگونجێنێت.
🔻مەترسییەکانی بریتین لە ووشکبوونەوەی لەش، بەدخۆراکی، دابەزینی شەکری خوێن، و نیشانەکانی بەتاڵبوونەوەی خێرای گەدە کە دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن، سکچوون و هتد

🔹درێژخایەن (دوای چاکبوونەوە پاش ١٢ مانگ ):
هەندێک لە نەخۆشەکان دەتوانن بەڕۆژوو بن ئەگەر بە تەواوی چاک بوونەتەوە، کێشیان جێگیر بێت و کێشەی خۆراکی بەردەوامیان نەبێت.
زۆرجار پێویستیان بە:
▫️بەڕێوەبردنی وردی وەرگرتنی شلە لە نێوان بەربانگ و پارشێودا.
▫️چاودێریکردنی نیشانەکانی ماندوێتی، دابەزینی شەکری خوێن، یان وشکبوونەوەی لەش.

🔹چاودێری پزیشکی پێویستە:
ئامۆژگاری پزیشک پێش بەڕۆژووبوون زۆر گرنگە.

🔷🔷🔷🔷🔷🔷
👨🏻‍⚕️د.شــــاخـــەوان محــــلان
پسپۆڕی ووردی نەشتەرگەری قەڵەوی و هەرس و جگەر
جوانکاری سك و چەوری دەرکردن
هەناوبینی زراو فتق کۆڵۆن غودە
دکتوراە(بۆرد) نەشتەرگەری گشتی
‏M.B.Ch.B F.I.B.M.S
07701832277
‏ #چارەسەر #سلێمانی

#قەڵەوی #قەڵەوبوون #شێرپەنجە #ناظور

خانمان لە چەندم مانگی دووگیانیدا دەتوانن بەڕۆژوو ببن ؟ خانمان دەتوانن لە دوای سێ مانگی یەکەمدا بەڕۆژوو بن ئەگەر تەندروست...
21/03/2025

خانمان لە چەندم مانگی دووگیانیدا دەتوانن بەڕۆژوو ببن ؟

خانمان دەتوانن لە دوای سێ مانگی یەکەمدا بەڕۆژوو بن ئەگەر تەندروست بن، لەم حاڵەتانەدا بەڕۆژووبوون زیان نە بە خۆیان و نە کۆرپەکە ناگەیەنێت.

🔷بەڕۆژووبوون و دووگیانی لە سێ مانگی یەکەم

🔹سێ مانگی یەکەم (0–3 مانگ)

▫️ مەترسی تووشبوون بە دڵتەکەڵهاتن و ڕشانەوە، وشکبوونەوەی لەش، کەمی وزە.

▫️هەروەها لەم مانگانەدا کۆرپەلە لە سەرەتای گەشەکردندایە بۆیە پێویستی بە ماددەی خۆراکی زۆر هەیە و وا باشترە بەڕۆژوو نەبن

🔹سێ مانگی دووەم (4-6 مانگ)

▫️سەلامەتترینە بۆ بەڕۆژووبوون و ئاستی وزە جێگیرترە.

▫️ئاوی زۆر بخۆرەوە و ژەمە هاوسەنگەکان بخۆ لە بەربانگ و پارشێو.

🔹سێ مانگی سێیەم (٧-٩ مانگ)

▫️ مەترسی زیاتری وشکبوونەوەی لەش و ماندوێتی بەهۆی زیادبوونی گەشەی منداڵ.

▫️ ڕۆژووگرتن قورسترە و لەوانەیە ببێتە هۆی لاوازی.

🟥کەی خانمان پێویستە ڕۆژوونەگرن یان ڕۆژوو بشکێنن؟

کاتێک ئەم نیشانانە هەبێت:
🔻 سەرگێژخواردن، بێهێزی، وشکبوونەوەی لەش.

🔻کەمبوونەوەی جوڵەی منداڵ.

🔻ڕشانەوەی توند یان سەرئێشە.

-----
👩‍⚕️دکتۆرە دالیا دلێر نوری ڕشید
🔷پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی ژنان و پیاوان
🔷بۆرد(دکتۆرا) لە ئەڵمانیا - دبلۆمی باڵا لە ئێرلەندا
🔷دبلۆمی ناظور لە ئەڵمانیا -مامۆستای کۆلێژی پزیشکی
📞0770 866 0022
📞0770 548 9900
📍سلێمانی - ابراهیم پاشا-تەلاری بێست کلینیک- سەنتەری گەردوون- بەرامبەر قوتابخانەی.
‏ #سلێمانی #چارەسەر #دووگیان #نەزۆکی

Address

سەنتەری تیشکی گەردوون/تەلاری بێست کلینیک-/شەقامی ابراهیم پاشا/فلکەی دارۆغا/بەرامبەر قوتابخانەی ژینی کچان
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Best clinic medical building تەلاری پزیشکی بێست کلینیک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share